په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

١٣\٤\٢٠٢٢

یاداشتێک بۆ دامودەزگەکانی وڵاتانی ئەوروپا سەبارەت بە جینۆساید لە باشووری کوردستان.



بەڕێزان:
پۆلیسی ئەنتەرپول، ئیرۆپۆل
پۆلیستی تاوانەکانی جەنگ لە وڵاتانی ئەوروپا
دەزگای ھەواڵگری وڵاتانی ئەوروپا - بەشی تاوانە نێودەوڵەتیەکان
وەزارەتی دادی وڵاتانی ئەوروپا
پەرلەمانی وڵاتانی ئەوروپا
رێکخراوەکانی دژ بە جینۆساید و پارێزەرانی مافی مرۆڤ لە وڵاتانی ئەوروپا

ئێمە وەک رێکخراوەکان و چالاکوانان و نووسەر و پەرلەمانتارانی عێراق و کوردستان و توێژەرانی بواری جینۆساید لە باشووری کوردستان، داواکارین لە ئێوە لە پێناو چەسپاندنی یاسا و سەروەربوونی مرۆڤایەتی ئەو ژمارە تاوانبارانەی دەستیان لە جینۆسایدی خەڵکی باشووری کوردستان ھەیە رادەست بە یاسا بکەن.


پێتان رادەگەیەنین کە ژمارەیەک لەو ٤٢٣ تۆمەتبارەی ئەنفال و تۆمەتبارانی کەیسی کیمیابارانکردنی شاری ھەڵەبجەو جینۆسایدی بارزانیەکان، کە داواکراون لە لایەن دادگای باڵای تاوانەکانی عێراقی لە دۆسیەی جینۆسایدی ئەنفال و کەیسەکانی دی لانی کەم لە ژمارەیەک وڵاتانی ئەوروپا دەژێن" بەریتانیا، نەمسا، ھۆڵەندا، سویسر، بەلجیکا، ئەڵمانیا، دانمارک...."، جنسیەی ئەو وڵاتانیان وەرگرتووە، کە بە پێی یاسا نێودەوڵەتیەکان تاوانبارانی جینۆساید نابێت مافی پەنابەریان بدرێتی.


ئەم تاوانبارانە بە سودوەرگرتن لە ئازادییەکان لەلای ئێوە خاوەن رەگەزنامە و پێناسن، ئەرکێکی یاسایی و مرۆڤایەتییە کە ئەم تاوانبارانە رادەستی یاسا بکەن و تەواوی رێکارە یاساییەکانی تایبەت بە جینۆساید و ئەنجامدانی تاوان دژ بە مرۆڤایەتی و تاوانی جەنگ لەسەریان جێبەجێ بکەن.


ھەروەھا داوا دەکەین، ئەوانەشی کە لە لە کوردستان دەژین ئەگەر پابەند نەبوون بە پرۆسەی دادگایکردنەکەوە مافی پەنابەری و رەگەزنامەکانیان لێ وەربگرنەوەو رادەستی یاسا بکرێنەوە.


تکایە رێز لە قوربانییەکانمان بگرن و رێگا مەدەن تاوانبارانی جینۆساید لە سزا رزگاریان ببێت لە وڵاتانێک خۆیان بە پارێزەری مافی مرۆڤ و دادپەروەری یاسایی دەزانن.

چاوەڕوانی دادپەروەرین.

١- کۆمەڵەی داکۆکی لەپرسی ئەنفال
٢- کۆمەڵەی قوربانیانی کیمیابارانی ھەڵەبجە
٣- رێکخراوی کوردستان بێ جینۆساید
٤- ڕێکخراوی مانەوە بۆ پرسی شەھیدان و ئەنفالکراوان
٥- رێکخراوی گەشەپێدانی مافی مرۆڤ
٦- تۆڕی ھاوپەیمانی رێکخراوە کوردستانییەکان بۆ دادگای تاوانی نێودەوڵەتی
٧- رێکخراوی باران بۆ پرسی شەھیدان وئەنفالکراوان
٨- رێکخراوی دادپەروری و ئاشتی جیھانی بۆ مافی مرۆڤ
٩- رێکخراوی ھەڵمەتی دادپەروەری
١٠- ڕێکخراوی چاودێری کوردۆساید چاک کوردستان
١١- گۆڤاری تۆبزاوە
١٢- ڕێکخراوی سەڵباتوو بۆ پرسی ئەنفال
١٣- تۆڕی ئایکان کوردستان
١٤- رێکخراوی ژیانی نوێ بۆ ژنانی ئەنفال
١٥- ھەڵمەتی ژیان نا بۆ ئیعدام لە کوردستان
١٦- رێکخراوی چیرۆکەکانی ئەنفال
١٧- رۆنامەی نگرە سەلمان
١٨- رێکخراوی قەدەغەکردنی چەکی کۆکوژ لە کوردستان
١٩- رێکخراوی ئەنفالەکانی کوردستان
٢٠- جیھانێکی بێ چەکی کیمیاوی و بایەلۆجی
٢١- رێکخراوی عەر عەر بۆ داکۆکی لە نەوەی شەھیدان و ئەنفالکراوان
٢٢- رێکخراوی چاوی ئەنفال
٢٣- رێکخراوی ئاسۆی زیندانیانی ئەنفال
٢٤- رێکخراوی منداڵە ونبووەکان
٢٥- رێکخراوی گەرمەسێری کوردی فەیلی
٢٦- رێکخراوی بەرگری لە مافی قوربانیانی گۆڕە بەکۆمەڵەکان
٢٧- ئەنیستیتۆتی ستراتیژ بۆ پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان و کاری دیبلۆماسی
٢٨- رێکخراوی چواردەی چوار بۆ ئەنفال
٢٩- رێکخراوی ئازادی و پێکەوە ژیان
٣٠- گروپی کار بۆ ئەنفال
٣١- کۆمەڵەی رۆشنبیری و کۆمەڵایەتی کەرکوک
٣٢- گۆڤاری شەھید
٣٣- رێکخراوی ھەورام پەی فەرھەنگ و زوان
٣٤- لەتیف فاتیح فەرەج لێکۆڵەر لە بواری پرسی جینۆساید
٣٥-  ئیبراھیم ھەورامانی - نووسەر لە بواری پرسی جینۆساید
٣٦- ھێمن حەسیب نووسەر و چالاکوانی بواری جینۆساید
٣٧- ئەحمەد مەجید چالاکوانی بواری جینۆساید و بنەماڵەی قوربانی تاوانی ئەنفال
٣٨- زەمان عەبدە چالاکوانی بواری جینۆساید
٣٩- عەلی بەندی چالاکوان و نووسەر لە بواری جینۆساید و ئەنفال
٤٠- مەلا شاخی نووسەرو چالاکوان لە بواری ئەنفال و جینۆساید و پەرلەمانتاری خولی یەکەمی پەرلەمانی کوردستان
٤١- سالار مەحمود سەرۆکی یەکێتی نووسەرانی جینۆساید لە کوردستان و ئەندامی خولی پێشووی پەرلەمانی کوردستان
٤٢- سروە محەمەد رەشید ئەندامی پەرلەمانی عێراق و ئەندامی ئەنجومەنی باڵای کۆمەڵەی داکۆکی لە پرسی ئەنفال
٤٣- رۆژان شەھید حەمە رەش ئەندامی پەرلەمانی کوردستان
٤٤- تەیموری ئەنفال تاکە رزگار بووی گۆڕە بە کۆمەڵەکانی ژنان و منداڵانی ئەنفال
٤٥- دیاکۆ مورادی لێکۆلەر لە بواری جینۆساید
٤٦- پەرژین جەعفەر رۆستەم چالاکوانی ئەنفال و جینۆساید، خوشکی شەھید و ئەنفال
٤٧- ھاوڕێ پێشڕەو چالاکوان و کەسوکاری ئەنفالکراوو پێشمەرگەی دێرین
٤٨- ھیوا سەید سەلیم نووسەرو کوڕی شەھید
٤٩- ئیسماعیل ھەنارەیی پارێزەرو نووسەر و کەسوکاری ئەنفال
٥٠- وەزیرە جەلال کەسایەتی و چالاکوانی بواری جینۆساید
٥١- حیکمت فائق عارف خاوەنی ١٠ شەھید کیمیابارانی شاری ھەڵەبجە و چالاکەوان و بیشمەرگەی دیرین
٥٢- ھەژار ھوشیار مەھدی توێژەری و ماموستا ی زانکۆ
٥٣- پارێزەر ئارام محمد احمد ئەنفالکراو و بنەماڵەی ئەنفالکراو
٥٤- شەھاب ئەحمەد فەیلی چالاکوانی بواری جینۆساید
٥٥- دیمەن محەمەد چالاکوانی بواری جینۆساید
٥٦- شوان محمد ڕۆستم ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق / کەس وکاری ئەنفال
٥٧- عادل حاجی محەمەد ئەندامی پێشووی پەرلەمانی کوردستان و دەستەی دامەزرێنەری کۆمەڵەی داکۆکی لە ئەنفالکراوان
٥٨- رێبوار رەمەزان بارزانی نووسەر و توێژەری کۆمەلایەتی و چالاکوانی بواری جینوساید و کورە باوک جینوسایدکراو
٥٩- ھەدار زوبێر بارزانی پارێزەر و کەسوکاری جینۆسایدکراو پەرلەمانتاری خولی چوارەمی پەرلەمانی عێراقی
٦٠- جەبارئەحمەد توێژەر لەبواری جینۆساید
٦١- فوئاد عوسمان چالاکوان و نووسەری جینۆساید
٥٢- قاسم کازم حەمە عەلی چالاکوانی بواری جینۆساید
٦٣- عادل مەجید حەمەئەمین تاقانەی ئەنفال
٦٤- سەوسەن محەمەد میرخان سەرۆکی لیژنەی کاروباری شەھیدان و جینۆساید و زیندانی سیاسی و کچە ئەنفال و خوشکی دوو برای ئەنفال و ١٩ کەسی تری ئەنفال لە بنەماڵەکەیان
٦٥- چنار نامیق مامۆستای زانکۆو نووسەر لە بواری جینۆساید
٦٦- ئەیاد ئیسماعیل کاکەیی پارێزەر لە دۆسیەی ئەنفال و بارزانیان و سەرۆکی لقی ھەولێری ساندیکای پارێزەرانی کوردستان
٦٧- ھۆشمەن مراد محەمەد چالاکوانی بواری جینۆساید، خاوەن ٣ شەھیدی جینۆساید
٦٨- روبا محەمەد سەلیم چالاکوانی بواری جینۆساید، خاوەن ٣ شەھیدی کیمیاباران
٦٩- شێخ سدیق لێکۆلەر لە بواری جینۆساید
٧٠- سەمیرە ئەحمەد چالاکوانی ئافرەتان و رۆژنامەنووس
٧١- د.فاتیح سەنگاوی نووسەر و توێژەر لەبواری ئەنفالدا
٧٢- حازم بلەیی نووسەرو چالاکوانی بواری جینۆساید
٧٣-  نامیق ھەورامی نووسەر و توێژەر
٧٤-  نەسرین رەمەزان عەلی رزگاربووی تاوانی ھەڵەبجە
 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک