یاده‌وه‌ریه‌کانی
هاورێ نائب و گرتنه‌که‌ی من و
به‌دواچوونه‌کانی هاورێ قادری ره‌شید ناسک.

عه‌باس رۆسته‌م
بۆ ئه‌وه‌ی نه‌که‌ومه‌به‌ر تیری گله‌ییه‌کانی‌که‌هاورێ قادر ئاراسته‌ی
ئه‌وانه‌ی ئه‌کات که‌بێده‌نگن‌له‌ئاستی ئه‌وه‌ی که‌له‌یاده‌وه‌ریه‌کانی
هاورێ نائبدا هاتوه‌له‌باره‌ی چۆنیه‌تی گرتن‌و به‌ربونی ، به‌پێویستم
زانی وه‌ک یه‌کێک له‌و هاورێیانه‌ی که‌له‌و په‌لاماره‌دا گیراوم، هه‌ندێک
تێبینی خۆم و ئه‌وه‌ی که‌په‌یوه‌سته‌به‌منه‌وه‌له‌و باره‌یه‌وه‌بخه‌مه‌به‌ر
ده‌ستی ئه‌و هاورێ وخۆشه‌ویست و که‌سانه‌ی به‌په‌رۆشن بۆ زانینیان .
له‌رۆژێکی ها‌وینی ساڵی 1953ی بو که‌به‌سام و ترس و خۆشێیه‌که‌وه هه‌نگاو
دوای هه‌نگاو ئه‌رۆیشتم به‌ره‌و کۆڵانێکی گه‌ڕه‌کی سه‌رشه‌قام سه‌رووی
مزگه‌وتی مه‌لا سه‌لام ، به‌نیازی بینینی هاورێیه‌ک به‌هۆی وشه‌ێیه‌کی
نهێنیه‌وه‌و له‌ڕێگه‌ی ئه‌ویشه‌وه وه‌ک پاڵێوراوو دوایش وه‌ک ئه‌ندام
کاروانی ژیانم له‌ڕیزی تێکۆشه‌رانی حیزبی شیوعی عێراقی و دواتر حیزبی
شیوعی کوردستان ده‌ستی پێ‌کرد ، ئه‌و که‌سه‌ش که‌ئه‌و په‌یوه‌ندیه‌م
پێوه‌کرد هاورێ نائب بو .
دوای ئه‌وه‌ش له‌به‌هاری ساڵی1959 له‌پێشوازیکردنی ئه‌و پۆله‌شیوعیه‌ی
که‌به‌بڕیارێکی سه‌رکردایه‌تی شۆڕشی 14ی گه‌لاوێژ له‌به‌ندیخانه‌به‌ر
بوبون له‌بازیان دووباره‌به‌یه‌ک گه‌یشتینه‌وه‌و له‌و کاته‌شه‌وه‌دوورو
نزیک هه‌ر خۆشه‌ویستی یه‌کین ئێستاشی له‌گه‌ڵدا بێت .
من وه‌ک فه‌رمانبه‌رێکی گه‌ڕۆک[ مه‌ساح ] ئه‌م شار‌و ئه‌و شارم ئه‌کرد
بۆ یه‌په‌یوه‌ندیم به‌رێکخراوه‌کانی حیزبه‌وه‌پچڕ پچڕ بو ، تا ئه‌و
کاته‌ی به‌یه‌ک جاری له‌شاری سلێمانی جێگیر بووم و په‌یوه‌ندیه‌که‌م له‌گه‌ڵ
حیزب به‌رێکو پێکی رۆیشت به‌ڕێوه‌تا ئه‌و کاته‌ی که‌ئه‌ندامی کۆمیته‌ی
شار بوم و به‌بێ هیچ هۆیه‌کی دیار له‌و شوێنه‌وه‌گوێزرامه‌وه‌و بوومه‌ئه‌ندامی
کۆمیته‌ی ئابوری له‌گه‌ڵ هاورێیان ئه‌حمه‌د ره‌جه‌ب وئه‌حمه‌دی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی
باج و نه‌ورۆزی سدیق شاوه‌یس وه‌ک رێکخه‌ری کۆمیته‌که، له‌و کۆمیته‌یه‌ش
مامه‌وه تا ئه‌و رۆژه‌ی له‌هه‌ڵمه‌ته‌دڕندانه‌که‌ی ڕژێم بۆ سه‌ر
ریکخراوه‌کانی حیزب و داخستنی باره‌گاکه‌ی په‌یوه‌ندیم پچڕا.
به‌بۆچونی خۆم ئه‌و لابرانه‌م له‌کۆمیته‌ی شار به‌هۆی ئه‌وه‌وه‌بو که‌وه‌ک
خاوه‌ن بۆچوونێکی جیاواز دژی به‌ستنی به‌ره‌بووم له‌گه‌ڵ حیزبی به‌عس و
دژی نه‌بوونی دیموکراتیه‌ت بووم له‌ناو حیزب‌دا به‌تایبه‌تیش له‌دیاریکردنی
ئه‌و که‌سانه‌ی که‌کاندید ئه‌کران بۆ هه‌ڵبژاردنیان بۆ کۆنفره‌نسو
کۆنگره‌کان ، که‌ئه‌بوایه‌له‌ئه‌ندامانی ئه‌و لیسته‌هه‌ڵبژێردرێن که‌له‌لایه‌ن
حیزبه‌وه‌دیاری ئه‌کران ، بێئه‌وه‌ی ئه‌ندامانی دیکه‌ی حیزب مافی ئه‌وه‌یان
هه‌بێت خۆیان گاندید بکه‌ن .
له‌ئاماده‌کاریدا بۆ کۆنگره‌ی سێهه‌م که‌له‌ساڵی 1976دا به‌سترا و له‌کۆبونه‌وه‌ێیه‌کی
فراواندا که‌له‌لایه‌ن هاورێ نائبه‌وه سه‌رپه‌رشتی ئه‌کرا [ هه‌رچه‌نده‌هاورێ
نائب لیسته‌ی کاندیدکراوه‌کانی حیزبی ڕاگه‌یاند و ڕێگه‌شی داخست به‌رووی
خۆ کاندید کردنی هاورێیاندا ، که‌چی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا چه‌ند هاورێیه‌ک
ده‌نگیان بۆ من داب‌و ] بۆیه‌من شکم بۆ ئه‌وه‌ئه‌چێت یه‌کێک له‌هۆکانی
لابرانم له‌کۆمیته‌ی شار‌و گو‌ێزانه‌وه‌م بۆ کۆمیته‌ی ئابوری [که‌ناوێکی
بێ ناوه‌رۆک بو ] ئه‌و ڕوداوه‌بێت .
پاش ماوه‌ێیه‌ک دوای داخستنی باره‌گای حیزب له‌سلێمانی و په‌رته‌وازه‌بونی
هاورێیان ، زانیم که‌فاتمه‌خانی ژنی هاورێ نائب [ که‌ئه‌وو مێردی
خزمێکی نزیکی روناکی ژنمن ] ئه‌گه‌ڕێ به‌دوای شوێنێکدا بۆ گه‌لاوێژی
کچی که‌به‌سه‌لامه‌تی بتوانێت ئاماده‌کاری بکات بۆ به‌شداربون له‌تاقیکردنه‌وه‌کانی
کۆتایی شه‌شی ئاماده‌یی ، بۆیه‌گه‌لاوێژم برده‌ماڵی خۆمان‌و ئاسانکاریم
بۆ کرد که‌رۆژانه‌له‌تاقیکردنه‌وه‌کاندا به‌شداری بکات .
ئه‌و کاته پڕبوم له‌ناڕه‌زایی و گله‌یی له‌سه‌رکردایه‌تی حیزب به‌هۆی
ئه‌و هه‌ڵه‌گه‌ورانه‌ی که‌کردیان له‌به‌ستنی به‌ره‌له‌گه‌ڵ حیزبی به‌عس
که‌ئه‌و کاره‌ساته‌ی به‌سه‌ر هاورێیانماندا هێناو خۆشیان وه‌ک به‌رزه‌کی
بانان بۆی ده‌رچون ، دیار بو ئه‌و گله‌ییانه‌م گه‌یشتبونه‌هاورێ نائب ،
بۆیه‌رۆژێک له‌ناکاو خۆیکرد به‌ماڵمانداو به‌و هاتنه‌ی که‌وتینه‌ڕازو
گله‌یی و دووباره‌په‌یوه‌ندیم کرده‌وه‌به‌حیزبه‌وه‌و یه‌که‌م که‌سیش که‌په‌یوه‌ندیم
پێوه‌کرد ئه‌فراسیابی سدیق شاوه‌یس بو ئه‌و په‌یوه‌ندیه‌شم به‌رده‌وام
بو تاوه‌کو رۆژی گرتنه‌که‌م ، له‌و ماوه‌یه‌دا گه‌لێک هاورێی پچڕاوم به‌سه‌رکرده‌وه‌و
به‌په‌یوه‌ندی تاکه‌که‌سی لای خۆم مانه‌وه، هه‌ندێکیش له‌ترسی شاڵاوه‌کانی
حیزبی به‌عس ئاماده‌نه‌بون په‌یوه‌ندیان نوێ بکه‌نه‌وه،هه‌ر له‌و ماوه‌یه‌شدا
له‌ده‌رکردن و ڕزگارکردنی هاورێیان له‌به‌غداده‌وه‌و گه‌یاندنیان بۆ
بنکه‌کانی حیزب به‌شداریم کرد ، له‌هه‌مان کاتدا زوربه‌ی هه‌ره‌زۆری
هاتوچۆکانی هاورێ نائب [که‌ئه‌و کاته‌لێپرسراوی کۆمیته‌ی پارێزگا‌و ئه‌ندامی
کۆمیته‌ی ناه‌وندی حیزب بو ] من به‌ئۆتۆمبیله‌که‌م ئه‌نجامم ئه‌دان .
کار به‌و شێوه‌یه‌ڕۆیشت تاکو رۆژێک هاورێ نائب به‌ته‌له‌فۆن داوای
لێکردم بچم به‌دویدا ، له‌گه‌ڕه‌کی زه‌رگه‌ته‌و له‌سه‌ری کۆڵانه‌که‌ی
ماڵی وه‌ستا جه‌زای به‌نا هه‌ڵم گرت و به‌ره‌و شه‌قامی سالم و به‌به‌رده‌می
فرقه‌و به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایش روه‌و شه‌قامی مه‌و‌له‌وی و پیره‌مێرد
چوینه‌به‌ر ماڵێک له‌پشت گرتوخانه‌که‌و چوینه‌ژووره‌وه‌و زانیم که‌ماڵی
هاورێ نه‌ورۆزی سدیق شاوه‌یسه، ژنه‌که‌ییو چه‌ند ژنێکی دیکه‌ی لێبو ،
من که‌سیانم نه‌ئه‌ناسی به‌ڵام دیار بو که‌هاورێ نائب ئه‌یناسینو له‌گه‌ڵیان
که‌وته‌قسه‌کردنو پێکه‌نین و زه‌رفێکی جل‌و به‌رگمان وه‌رگرتو به‌ره‌و
تووی مه‌لیک به‌شه‌قامه‌سه‌ره‌کیه‌که‌دا سه‌رکه‌وتین تا سه‌ری ئه‌و
کۆڵانه‌ی جارانی پێشوش لێی ئه‌وه‌ستام ، هاورێ نائب دابه‌زیو به‌لای چه‌پدا
به‌ره‌و خوار که‌وته‌رێ بۆ ئه‌و خانوه‌ی که‌ماڵێکی نهێنی حیزبی بوو بۆ
پاراستنی ئه‌و ماڵه‌من نه‌مئه‌ویست بزانم له‌کوێیه.
کاره‌کانمان به‌و شێوه‌نیمچه‌ئاشکراییه‌ترسێکی گه‌وره‌ی خستبوه‌دڵمه‌وه
بۆیه‌له‌رێگه‌ی هاتنماندا به‌هاورێ نائبم وت [هاورێ کارمان به‌م شێوه‌یه‌دووره‌له‌کاری
نهێنی ، پێویسته‌له‌مه‌و دوا زۆرتر ئاگامان له‌خۆمان بێت ئه‌گینا به‌ده‌ستی
خۆمان ملمان ئه‌که‌ین به‌په‌تی حیزبی به‌عسه‌وه] به‌ڵام دیار بو کار
له‌کار ترازابوو دوای یه‌ک دوو رۆژ و له 5/2/ 981 مه‌لا مه‌جیدی
ئاسایش هات بۆ شوێنی کارکردنم و داوای لێکردم له‌گه‌ڵیدا بچم بۆ لای به‌رێوه‌به‌ره‌که‌یان
، هه‌ر ئه‌وه‌نده‌م خۆش بو له‌ژووره‌که‌م هاتمه‌ده‌رێ که‌دوو ئاسایشی
عه‌ره‌ب له‌به‌ر ده‌رگا په‌لاماریاندام و هه‌ردوو ده‌ستمیان له‌پشته‌وه‌به‌ست
و چاومیان به‌په‌رۆێیه‌کی ڕه‌ش به‌ست و به‌ده‌مدا خستمیانه‌ناو
ئۆتۆمبیلێکه‌وه‌و یه‌کێک هه‌ردوو قاچی خسته‌سه‌ر شان‌و ملم .
کاتێکیش گه‌یشتینه‌به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایش به‌پاڵو له‌قه‌کردیانم به‌ژوورداو
به‌روودا به‌ر دیوارێک که‌وتم و که‌وتمه‌سه‌ر زه‌وی ، ئه‌و شه‌وه‌به‌شم
هه‌ر ئازار‌و ئه‌شکه‌نجه‌دان بو بێ هیچ پرسیارێک ، به‌یانی دوای خواردنی
سه‌موونێکی ڕه‌ق و ماستیکی بچووکی ئه‌لبان بردیانم بۆ لای یه‌کێک به‌گوێره‌ی
که‌لوپه‌لی ژوره‌که‌ی یان به‌رێوه‌به‌ر بو یاخود جێگره‌که‌ی . دوای ئه‌وه‌ی
ده‌ستو چاویان کردمه‌وه‌و چیم پێبو لێیان ستاندم ، کابرا زۆر به‌نه‌رمیو
له‌سه‌ر خۆ و به‌روێیه‌کی کراوه‌وه‌داوای لێکردم دانیشم له‌سه‌ر کورسیه‌ک
و ده‌ستی کرد به‌قسه‌کردن و وتی [ ئێمه‌زانیاری ته‌واومان هه‌یه‌که‌تۆ
چیتو چی ئه‌که‌ی دژمان و چیه‌ڕۆڵت له‌ناو حیزبی شیوعی به‌کرێگیراودا ]
، من له‌وه‌ڵامدا وتم[ گه‌وره‌م من که‌سێکی مارکسیم و که‌ی حیزب له‌که‌شێکی
ئاشکرادا کار بکات منیش کاری له‌گه‌ڵدا ئه‌که‌م و که‌ییش که‌وته‌کاری
نهێنی وازیان لێده‌هێنم ] ، له‌وه‌ڵامدا وتی درۆ ئه‌که‌یت ،ئێمه‌زانیاری
ته‌واومان هه‌یه‌له‌سه‌رت به‌ڵام ئه‌مانه‌وێت تۆ خۆت به‌ده‌می خۆت
بیڵێیت ، که‌وتم گه‌وره‌م زانیاریه‌کانتان ڕاست نین ، توڕه‌بوو قیژاندی
وه‌رن بیبه‌ن بۆ خۆتان چی پێویسته‌له‌گه‌ڵی بیکه‌ن ، هه‌رکه‌ئه‌و له‌هاواره‌که‌ی
بوه‌وه‌دوو زرته‌زه‌لام خۆیانکرد به‌ژوورداو دووباره‌هه‌ردوو ده‌ستمیان
له‌پشته‌وه‌به‌که‌له‌پچه و چاومیان به‌په‌ڕۆیه‌کی ئه‌ستوور به‌سته‌وه‌و
به‌پاڵو شه‌ق فرێدرامه‌شوێنێکی دیکه‌و چه‌رمه‌سه‌ری لێدان‌و لێکۆڵینه‌وه‌ده‌ستی
پێ‌کرد .
لێره‌دا جێگه‌ی وتنه‌که‌بڵیم دوو هاورێ و دۆستێک له‌مووچه‌خۆرانی به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌که‌مان
په‌یوه‌ندیان به‌منه‌وه‌بو، یه‌کێکیان هاورێ شه‌ریفی سایه‌ق و ئه‌وی
دیکه‌یان هاورێ عبدالرحمانی سایه‌ق بو ، پێش گرتنه‌که‌م به‌نزیکه‌ی دوو
کاتژمێر هاورێ عبدالرحمان ، رێبازێکی پێشمه‌رگه‌ی بۆ هێنامه‌وه که‌پێشتر
لێیوه‌رگرتبوم ، منیش ئه‌و کاته‌ئه‌و جۆره‌شتانه‌م ئه‌خسته‌ناو توێی [کلینێکسه‌وه]
ده‌سته‌سڕی کاغه‌زه‌وه‌که‌به‌توێکراوی له‌ناو زه‌رفێکی نایلۆنی مامناوه‌ندیدا
ئه‌فرۆشران، کاتێکیش که‌له‌ئاسایش پێویستیه‌کانی خۆمیان لێسه‌ندم که‌نۆره‌هاته‌سه‌ر
کلینێکسه‌که‌وتم ئه‌وه‌ش دانێم ، کابرای که‌وتم له‌وه‌ئه‌چو به‌رێوه‌به‌ری
ئاسایش بێت ، وتی نه‌ء پێویست ناکات هه‌ڵیگره‌منیش خستمه‌وه‌گیرفانی
پاڵتۆکه‌م و که‌بردیانمه‌ئاوده‌ست خستمه‌ناویه‌وه‌و له‌و به‌ڵایه‌ڕزگارم
بو .
سه‌یر له‌وه‌شدایه‌که‌سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی پێش گرتنه‌که‌م هاورێ
عبدالرحمان ئه‌و به‌ڵگانه‌ی بۆ هێناومه‌ته‌وه‌و سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش که‌دوای
هێنانه‌وه‌ی ئه‌و به‌ڵگانه‌به‌نزیکه‌ی دوو کاتژمێر به‌به‌رچاویه‌وه‌گیرام
و ڕاپێچی ئاسایش کرام ،که‌چی ئه‌و هه‌ر له‌دائره‌مایه‌وه‌و به‌خواستو
ره‌زامه‌ندی خۆی ملی دایه‌ده‌ست ئه‌و دڕندانه‌و خۆی دا به‌ده‌ستیانه‌وه[
وه‌ک دوای گرتنه‌که‌م زانیم ] له‌کاتێکدا من به‌هیچ شێوه‌یه‌ک له‌و
بڕوایه‌دا نه‌بوم هاورێێه‌کی شیوعی ئاوا به‌ئاسانی خۆی بداته‌ده‌ست ئه‌و
فاشسته‌به‌عسیانه‌ئه‌گه‌ر بۆی بلوێ و بتوانی له‌ده‌ستیان ده‌ربازبێت ،
له‌و بروایه‌شدا بوم ئه‌گه‌رخۆم پێش گرتنه‌که‌م هه‌ستی ئه‌و مه‌ترسیه‌م
بکردایا بێ یه‌ک و دوو خۆم ده‌رباز ئه‌کرد و خۆم دووچاری ئه‌و هه‌موو
ئازار‌و ئه‌شکه‌نجه‌و سوکایه‌تی پێکردنه‌نه‌ئه‌کرد که‌به‌سه‌رمهات . سه‌یریشه‌هاورێ
نائب به‌و شێوه‌یه‌خۆیداوه‌به‌ده‌ست ئه‌و فاشستانه‌له‌کاتێکدا ئه‌و ئه‌ندامی
کۆمیته‌ی ناوه‌ندی حیزب بو و ئه‌شیتوانی خۆی ده‌رباز بکات .
ئه‌و چه‌ند رۆژه‌ی له‌به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایش مامه‌وه‌له‌و پرسیار‌و
لێکۆڵینه‌وه‌یه‌ی له‌گه‌ڵما ئه‌کرا دڵنیا بوبوم که‌له‌باره‌ی بونم له‌رێکخراوه‌نوێکه‌هیچ
زانیاریه‌کیان نیه‌و ئه‌و هاورێیه‌ش که‌منی دابوه‌ده‌سته‌وه ته‌نها له‌سه‌ر
کاری پێشوم زانیاری دابوه‌ده‌ستیان ، بۆیه‌به‌پێی بڕیارێکی حیزب که‌هاورێ
نائب پێی ڕاگه‌یاندبوم من نکولیم نه‌کرد له‌کاره‌کانی پێشوم و به‌ڵێنیشم
دانێ که‌له‌مه‌ودوا له‌هیچ حیزبێکدا کار نه‌که‌م ، دوای دوانزه‌رۆژو
پاش واژۆ کردنی ئه‌و به‌ڵێنه به‌ئۆتۆمبیلێکی قه‌مه‌ره‌ی سپی بیجۆ به‌دوو
ئه‌فسه‌ر یه‌کیان عه‌ره‌ب و ئه‌وی دیکه‌یان کوردێکی هه‌ولێری بردیانمه‌وه‌به‌ر
ماڵی خۆمان ، له‌دابه‌زینیشدا ئه‌فسه‌ره‌عه‌ره‌به‌که‌وتی [ من باش ئه‌زانم
ئێستاش هه‌ر شیوعیت به‌ڵام ئاواته‌خوازم جارێکی دیکه‌بکه‌ویته‌وه‌به‌ر
ده‌ستم بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو ئێسقانی له‌شت بهاڕم ] .
دوای به‌ربونم زانیم که‌هاورێ ئه‌فراسیاب هه‌مان رۆژ پاش نیوه‌ڕۆێیه‌کی
دره‌نگ هاتوه‌بۆ ماڵمان بۆ بینینم و که‌له‌ده‌رگای داوه‌و روناکی ژنم
سلێمانیانه‌پێی وتوه[کوره‌هه‌ژ به‌سه‌ر تا زوه‌خۆت ده‌رباز بکه‌عه‌باسیان
گرتوه‌و وا له‌ئاسایشه] زانیشم که‌یه‌کسه‌ر به‌ره‌و ده‌ره‌وه‌ڕۆیشتوه‌و
له‌وێشه‌وه‌به‌ره‌و یه‌مه‌نو دوایش له له‌نده‌ن گیرساوه‌ته‌وه .
به‌گوێره‌ی ئه‌وه‌ی که‌له‌ئاسایش هیچ زانیاریه‌کیان نه‌بو له‌سه‌ر ڕۆڵم
له‌رێکخراوه‌نوێکه‌دا ده‌ر ئه‌که‌وێت که‌ئه‌و پۆله‌هاورێیه‌ی که‌له‌و
هه‌ڵمه‌ته‌دا گیرابون هیچ زانیاریه‌کیان له‌باره‌ی منه‌وه‌نه‌دابوه‌ده‌ستیان
له‌باره‌ی کارکردنم له‌و رێکخراوه‌دا ، ئه‌وه‌بو دوای دوانزه‌رۆژ به‌واژۆکردنی
به‌ڵێنێک که‌په‌یوه‌ندی نه‌که‌مه‌وه‌به‌حیزبه‌وه‌به‌ریاندام[ له‌کاتێکدا
که‌ئه‌و واژۆکردنه‌ش به‌پێی بڕیارێکی حیزبی قه‌ده‌غه‌نه‌بو] ، به‌ڵام
هاورێکانی دیکه‌نزیکه‌ی ساڵ‌و نیوێک له‌گرتوخانه‌مانه‌وه .
دوای به‌ربونم زۆر به‌په‌رۆشی ئه‌وه‌بوم که هه‌واڵ و به‌سه‌رهاتی
گرتنه‌که‌م بگه‌ێنمه‌حیزب ، به‌ڵام هه‌مو خۆیان لێ ئه‌دزیمه‌وه، تاقه‌که‌س
که‌گوێی بۆ شلکردم هاورێ عه‌لی قادر بو و به‌ڵێنیشی دامێ هه‌مو به‌سه‌رهاته‌که‌بگه‌ێنێته‌جێگه‌ی
خۆی ، به‌ڵام من بۆ زیاتر دڵنیایی بون نامه‌ێه‌کم به‌کوڕه‌که‌ی غه‌ریبی
قاله‌شواندا نارد که‌باوکی زۆر دۆستم بوو ئه‌شمزانی که‌ئه‌و کوڕه‌ی
پێشمه‌رگه‌ێیه‌کی حیزبه‌له‌ناوشاردا ، به‌ڵام نه‌م ئه‌زانی که‌گوایه‌دووسه‌ره‌په‌یوه‌ندی
به‌ڕژێمیشه‌وه‌هه‌یه، ڕاست بێت یاخود درۆ هه‌ر چۆنێک بێت نامه‌که‌ی
منی گه‌یاندبو .
بۆ ئه‌وه‌ش که‌هاورێ قادر ئه‌ڵێت له‌دانانی که‌میندا له‌ماڵێکدا گوایا
هێز بڵاو ئه‌که‌نه‌وه‌له‌هه‌مو کۆڵان‌و سه‌ربانێکدا ، من ئه‌ڵێم هاورێ
گیان وا نیه‌چونکه‌ئه‌وان ئه‌و که‌مینه‌به‌دزیه‌وه‌دا ئه‌نێن وه‌ک ته‌ڵه‌یه‌ک
بۆ هاورێیان ، به‌ڵگه‌شم بۆ ئه‌و ڕاستیه‌ئه‌وه‌یه‌که‌کاتێک دوای کوده‌تا
شوومه‌که‌ی شوباتی963 له‌رێگه‌ی براده‌رێکمه‌وه‌زانیم که‌هاورێ محمد
کریم فتح الله له‌ماڵی باوکی گیری خواردوه‌و نازانێت چۆن په‌یوه‌ندی به‌هاورێیانه‌وه‌بکات
و ڕه‌وانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی شاری بکه‌ن ، دوای بینینی روومکرده‌ماڵی شه‌هید
شێخ عه‌لی به‌رزنجی له‌کۆڵانی لای حه‌مامه‌که‌ی سه‌ره‌وه‌ی سابونکه‌ران
،بۆئه‌وه‌ی به‌هۆی یه‌کێک له‌و خوشکانه‌ده‌ربازی ده‌ره‌وه‌ی بکه‌ین ،کاتێک
له‌سه‌ری کۆڵانه‌که‌وه‌روومکرده‌ماڵی ئه‌و شه‌هیده‌به‌رێکه‌وت ژنێکی
دراوسێیان به‌سه‌تڵێ ئاوه‌وه‌هاته‌به‌ر ده‌رگاو به‌جووڵه‌ێیه‌کی ده‌ستی
تێیگه‌یاندم که‌نه‌چمه‌ئه‌و ماڵه‌و منیش ملی رێگام گرت به‌ره‌و شه‌قامی
گۆران و چومه‌ماڵی حه‌مه‌ی حه‌پسه‌له‌وێ زانیم که‌ماڵی هاورێ شێخ عه‌لی
گیراون و ماڵه‌که‌ش کراوه به
که‌مین بۆ گرتنی ئه‌و که‌سانه‌ی که‌روی تێده‌که‌ن .
ئا ئه‌مه بوw سروشتی کاری ئێمه‌له‌رێکخراوه‌کانی ناو شاردا ، ملمان له‌چه‌قۆی
دوژمن ئه‌سو ، که‌چی ناو و ناونیشانمان له‌هیچ شوێنیکدا دیار
نییه و دیزه‌به‌ده‌رخۆنه‌کراوه، نه
پێشمه‌رگه‌ی دێرینین و نه‌به‌ندکراوی سیاسی و له‌هیچه‌وه
دیارنین و که سه‌ردانی باره‌گاکانی
حیزبیش ئه‌که‌ین وه‌ک غه‌ریبه سه‌یرمان ئه‌که‌ن
چونکه نه
پێشمه‌رگه دێرینه‌کان و نه‌به‌ندکراوه
سیاسیه‌کان ئه‌مانناسن .
28/11/2009
|