٢٣\٩\٢٠٢٤ یادەوەریی لە نێوان ''پیرباڵ و کەڵەک''دا.
هەروا کەسایەتی دووەم، ئاشنای یادەوەریی گەلی کوردستان دکتور عەلی کەڵەکە، ئەم کەسایەتی یە دەرچووی خانەی مامۆستایانە بە قودرەتی قادر بووەتە دکتوری دەروونی و سایکاترک، پشت بە (طب النبوي) دەبەستی، کەچەڵ ئەگەر حەکیم بوایە تیماری سەری خۆی دەکرد، پەیغەمبەر ئەگەر شارەزای (طب) بوایە، زیاتر لە شەست و سێ ساڵ دەژیا، پەیغەمبەریش کابرایەکی (متعهد) بووە چەشنی فەرهادو عەلی کەڵەک ئەرکیان پێراسپێردراوە، دەسەڵاتی نهێنی باڵا ئیش لەسەر قەدەریان کردووە بەڵام مەترسی مەسەلەکە لێرەدایە دکتور عەلی رازی بووە بە روڵی خۆی وەک کابرایەکی (مهرج) بەواتای لێبوک، ئەم روڵەیان پێ سپێرداروە، ئەگەر فەرهاد زیانی بۆ تێکدانی یادەوەریی قوتابیان و هاووڵاتیان هەیە، ئەوە دکتور عەلی کەڵەک زیانی بۆ تەندروستی خەڵک هەیە، ئاخر زانستی پزیشکی زۆر تایبەتە، تەنانەت ئەوە قوتابیانە وەردەگرن کە کێشی یادەوەرییان لەسەرەوەیەو نومرەی بەرز لە پۆلی شەشی زانستی بەدەست دەهێنن، دوای ئەوە شەش ساڵ لە زانکۆی پزیشکی دەخوێنن لەبەر ئەوە لێپرسراویەتی تەندروستی خەڵکیان لەسەر شانە وەک ئەرکێکی مرۆڤانە دەبێ ڕایپەڕێنن، لەکاتێکدا زانستی دەروونشناسی هیچ لە زانستی تەندروستی فیزیکی کەمتر نییە بگرە قووڵترو هەستیارترە، رۆژ لە دوای رۆژ لێکۆڵینەوە و پروژەی تازەی تیئوری و پراکتیکی دێتە کایەوە، مروڤی نەخۆشی دەروونی تەنیا بریتی نییە لەوەی باوەشی پیا کەیت و ئەملاو ئەولای ماچ بکەیت و بەقسەی خۆش میهرەبانی پێببەخشی، لایەنی کەم دەبێ وەک سایکۆلۆژیستێک شارەزای قوتابخانەکانی دەروونشناسی بیت لەسەر ئاستی جیهان وەک ئیڤان بافلوف و سیغموند فروید و کارل یونگ و ئادلەرو لاکان، دەبی ژیان و ژینگەی تایبەت بۆ نەخۆشەکان ئامادە بکری وەک ئەوەی لە شاری سولەیمانی کراوە، جێگای دەستخۆشی یە، ڕەنگە دکتور عەلی کەڵەک بە شێوەی ڕاستەوخۆو ناڕاستەوخۆ لە لایەن دەسەڵاتی عەرەبی عیراقەوە بەڵێنی ئەوەیان پێ دا بێ، دەسەڵاتی میتافوری مەسیحی پێ ببەخشن، لەبەر ئەوەی لە کایەو گەمەی یادەوەریی کایەی فیزیاوی دۆناو دۆن دەکرێ، دەکرێ یادەوەریی کەسێکی زیندوو یان کەسێکی مردوو بە جەستە ببەخشری بە یادەوەرییەکی دیاریکراوە، بەڵام ئەم پروسەیە رێژەییە تا ئێستا سەرکەوتنی تەواوی بۆ نەنووسراوە لەرووی زانستی یەوە پشت ڕاست نەکراوەتەوە، بۆ نموونە زاوا تازەکەی پادشای نەرویج شەمانە بە واتای پزیشکی روحی و ئاینی یە چەشنی عەلی کەڵەک، ئەویش دەڵێ چەند دەقەیەک مردووم و زیندوبوومەتەوە یان لە لایەکی دیکە دەڵێ، نەخۆشی شیرپەنجە چاک ئەکەمەوە، ئاخر نەخۆشی شیرپەنجە تەواو پروسەیەکی کیمیاوی یە، پیویستی بە لابوراتوریوم و تاقیگای تایبەت هەیە، ئەمە حالەتێکی سایکۆلۆژی تێژتێپەر نییە بە دڵنیا کردنەوەی نەخۆشەکە حاڵەتەکە تێپەڕێ، کەچی عەلی کەڵەک رێک وەک دەسەڵاتی مەسیح کوێرولاڵ چاک ئەکاتەوە، خەریکە وەک پەیامبەر موسا دەریامان بۆ شەق دەکا، کەواتە توانای ئەنجامدانی کاری پەرجوو ئاسای هەیە وەک (میراکڵ و موعجیزە) هەر ئەوە ماوە دکتور عەلی مردوو زیندوو بکاتەوە ! وەک ئەوەی دەستێوەردان بکا لە دەسەڵاتی میتافوری خوداوەند گەرچی هەندێ کەس دەڵێن، ئەگەر خوداو دەسەڵاتی خودا بوونێکی فیزیاویی نەبی وەک دیاردەییەکی فیزیاوی نایپەرەستین. لە ئەوروپا سێ خاوەن شەهادەی بەرز مامەڵە لەگەڵ نەخۆشی دەروونی دەکەن، یەکەم پەرەستاری تایبەت بە نەخۆشی یە دەروونیەکان، دووەم سایکۆلۆژیست لە رێگای دانیشتن لەگەڵ نەخۆش و قسەکردن لەگەڵیاو رێنمایی کردنی، سی یەم سکیاتریسک بە واتای دکتوری دەروونی کە تایبەتە بە نووسینی کولاج و دەرزی بۆ نەخۆشی دەروونی، کەچی دکتور عەلی پێ بۆ بواری تەندروستی فیزیکی ڕائەکێشی و سەیری ئەشعە ئەکا بە ئاوەژوویی، لێرەدا دەبێ وەزارەتی تەندروستی رێگا نەدا ئەم جۆرە یاری و گەمەی بەهلەوانی یە لەسەر سەحنەو بازاری کوردستان ئەنجام بدرێ، خەڵکی کوردستان کێڵگەیەکی هەرزان نیین هەر کەسەو لایەنێک بێت بە یادەوەریی سەقەتەوە ئیشی تیا بکا، دەکرێ عەلی کەڵەک لەسووچێک دا دوکانێکی هەبێ بۆ دونیای خورافات و روحی و ئاینی، بەڵام ناکرێ ونابێ نوڕینگای هەبێ و خەڵکی نائاگا نورەی بۆ بگرێا ئەویش وەکو دکتور پسوولەیان بۆ بنووسی، لێرەدا پیویست ناکا باسی هەنگوین و ڕەشکە بکەین کە وەک چارەسەر بۆ تێکرای نەخۆشیەکان پێ باشە.
|