یادی بیست
ساڵه‌ی جینۆسایدی هه‌ڵه‌بجه،
به یه‌کده‌نگیی ڕه‌وه‌ندی کوردی له فینلاند، سه‌رکه‌وتنی به‌ده‌ست
هێنا.
وه‌ک
به‌شێک له به‌رنامه‌ی داڕێژراو بۆ یادی 20 ساڵه‌ی کیمیابارانی
هه‌ڵه‌بجه، ناوه‌ندی چاک، له ڕۆژی شه‌ممه ڕێکه‌وتی 15.3.2008 ،
سه‌دان کۆپی له بڵاوکراوه‌یه‌کی تایبه‌تی له قه‌ره‌باڵغترین بازاڕ و
ناوچه جیاوازه‌کانی شاری هێلسینکی بڵاوکرده‌وه و گفتوگۆی له‌گه‌ڵ
ڕێبواران ده‌کرد. له‌و بڵاوکراوه‌یه‌دا، له‌پاڵ پێناسه‌یه‌کی
کاره‌ساته‌کانی هه‌ڵه‌بجه و ئه‌نفال، به‌جینۆسایناساندنی ئه‌م
کاره‌ساتانه له‌لایه‌ن کۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تییه‌وه و پێویستیی
کۆتاییهێنان به جینۆسایدی گه‌لی کورد تیشکیان خرابووه سه‌ر.
له‌به‌شێکی تری بڵاوکراوه‌که‌دا، ئاماژه به‌وه کرابوو که
دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی کوردستان باشترین ڕێگایه بۆ کۆتاییهێنان به
جینۆسایدی گه‌لی کورد.
له درێژه‌ی چالاکییه‌کانی ناوه‌ندی چاک له فینلاند، پاش نیوه‌ڕۆی
ڕۆژی یه‌کشه‌ممه 16.3.2008 ناوه‌ندی چاک، به‌هاوکاری که‌سوکاری
قوربانییان و سه‌رجه‌م ڕه‌وه‌ندی کوردی و پارت و ڕیکخراوه
کوردستانییه‌کان، له کۆڕێکی هه‌مه‌ڕه‌نگدا، یادی کیمیابارانی
هه‌ڵه‌بجه‌ی وه‌ک به‌شێک له جینۆسایدی گه‌لی کورد، کرده‌وه.
ده‌کرێت ناوه‌ڕۆکی یاده‌که دابه‌ش بکه‌ین به‌سه‌ر پێنج به‌شی
جیاوازه‌وه:
1. به‌شی سیمینار: له‌م به‌شه‌دا چوار
بابه‌ت و هه‌ڵسه‌نگاندن له‌سه‌ر هه‌ڵه‌بجه و ئه‌نفال و جینۆساید
به‌گشتی پێشکه‌ش کران. بابه‌ته‌کان بریتی بوون له:
• بابه‌تێک له لایه‌ن به‌ڕێز مه‌جید حه‌قی، سه‌باره‌ت به ڕۆڵ و
کاریگه‌ریی جینۆساید له‌سه‌ر داهاتووی گه‌لی کورد، پێشکه‌ش کرا.
به‌ڕێزیان تیشکیان خسته سه‌ر ئه‌رکه‌کانی ئه‌مڕۆی گه‌لی کورد به‌گشتی
و کوردانی ده‌ره‌وه‌ی وڵات به‌تایبه‌تی له ناساندنی جینۆسایدی گه‌لی
کورد به‌جیهان و دانپێدانانی . به‌ڕێز مه‌جید هه‌قی پێی وابوو گه‌لێک
کار له‌و بوواره‌دا ده‌کرێن، چه‌ند نموونه‌یه‌کی گه‌لانی تری جیهانی
هێنایه‌وه و ئاماژه‌ی به سه‌ربه‌خۆیی کۆسۆڤۆ کرد و به‌راوردێکی
ڕێژه‌ی قوربانی و ده‌سکه‌وته‌کانی گه‌لی کورد و کۆسۆڤۆ کرد و وه‌ک
نموونه‌یه‌کی زیندوو هێنایه‌وه.
• بابه‌تێک له لایه‌ن به‌ڕێز حاکم عوسمان به ناوی (هه‌ڵه‌بجه له
نێوان ڕابردوو و ئه‌مڕۆدا). به‌ڕێز حاکم عوسمان باسی له مێژووی کۆن و
نوێی هه‌ڵه‌بجه و جێگا و ڕێگای دیاری هه‌ڵه‌بجه، له گه‌لێک بواری
ڕۆشنبیری و وێژه‌یی و ڕامیاری کرد و تیشکی خسته سه‌ر ڕاپه‌ڕینه‌کانی
شاری هه‌ڵه‌بجه و پاشان کیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه و بارودۆخی ڕامیاری
ئه‌و کاته. له به‌شێکی تری باسه‌که‌یدا ڕه‌خنه‌ی خۆی گرت و پێی وابوو
ئه‌وه‌ی بۆ هه‌ڵه‌بجه کراوه زۆر له‌وه که‌متره که که پێویست بوو
بکرێت.
• بابه‌تێک له لایه‌ن به‌ڕێز مامۆستا فه‌ره‌ج به ناوی (ته‌عریب و
هه‌ڵه‌بجه و ئه‌نفال). به‌ڕێزیان له به‌شێک له بابه‌ته‌که‌دا به
کورتی باسیان له چه‌وساندنه‌وه‌ی کورد و ته‌عریبی شاری که‌رکوک و
شاره‌کانی تری کوردستان به‌ده‌ستی حکومه‌ته یه‌ک له‌دوای یه‌که‌کانی
عێڕاق کرد. پاشان به‌ڕێزیان باسی کیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه و ناوچه‌کانی
تری کوردستان و قۆناغه‌کانی ئه‌نفالکردنی گه‌لی کوردیان کرد و
جینۆسایدیان وه‌ک سوتاندی خاکی کوردستان و گه‌لی کورد پێناسه کرد.
• بابه‌تێک له لایه‌ن به‌ڕێز سه‌ریاڵ ساڵح به ناوی (هه‌ڵه‌بجه و
ئه‌نفال). له‌و بابه‌ته‌دا کاک سه‌ریاڵ تیشکی خسته لایه‌نه
جۆربه‌جۆره‌کانی ئه‌نجامه‌کانی کاره‌ساتی کیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه و
پرۆسه‌ی ئه‌نفالکردنی گه‌لی کورد و ئه‌و خاڵه نێگه‌تیڤانه‌ی ئه‌و
کاره‌ساتانه له‌سه‌ر تاکی کورد و کۆمه‌ڵگه، به‌جێیان هێشتووه و
پێویستیی په‌ره‌پێدانی له کۆمه‌ڵێک ڕووی زانستی و ئابووری و ده‌روونی
هونه‌ری و ... تاد خسته ڕوو و له‌و ڕووه‌وه ڕوانگه‌ی خۆی سه‌باره‌ت
به ئه‌رکه‌کانی ئاینده و هه‌وڵدان بۆ چاره‌سه‌رکردنی شوێنه‌واری
کاره‌ساته‌کانی هه‌ڵه‌بجه و ئه‌نفال ڕوون کرده‌وه.
2. به‌شی شایه‌ده‌کان، که قوربانییانی
زیندووی کیمیاباران بوون و زۆربه‌یان خه‌ڵکی هه‌ڵه‌بجه بوون، یان له‌و
کاته‌دا له هه‌ڵه‌بجه، یان له‌و ناوچانه‌دا بوون، که ده‌وڵه‌تی
عێڕاق کیمیابارانی کردبوون. له نێو به‌شدارانی ئه‌م به‌شه‌دا:
به‌ڕێز عوسمان جاف
به‌ڕێز سه‌ریاڵ ساڵح
به‌ڕێز شه‌پۆل شوانکار
به‌ڕێز وه‌ستا عه‌بدول
به‌ڕێز خاڵه عه‌باس
به‌ڕێز کاک عه‌بدولڕه‌حمان
3. به‌شی مێزگه‌رد: وه‌ک نوێکارییه‌ک،
له‌م یاده‌دا په‌یامی هیچ پارت و ڕێکخراوێک نه‌خوێندرایه‌وه، به‌ڵکو
له‌جێی ئه‌و په‌یامانه، پانێڵێکی گفتوگۆ ساز کرا و نوێنه‌ری سه‌رجه‌م
ئه‌و پارت و ڕێکخراوه سیاسی و ڕۆشنبیری و کۆمه‌ڵایه‌تییانه که
له‌وێدا ئاماده بوون و یه‌کێک له که‌سوکاری قوربانییانی هه‌ڵه‌بجه‌ش
به‌شدارییان تێدا کرد و به‌شی پرسیار و وه‌ڵام ده‌ستی پێ‌کرد.
له‌م به‌شه‌دا پرسیار و ڕه‌خنه و تێبینی ئاماده‌بووان، به‌وپه‌ڕی
ڕوونی و شه‌فافییه‌ته‌وه ئاراسته‌ی نوێنه‌ران کرا و نوێنه‌رانیش له
ڕوانگه‌ی خۆیانه‌وه وه‌ڵامیان پێ دانه‌وه. شایانی باسه، سه‌رجه‌م
ئاماده‌بووان به نوێنه‌رانی پارت و ڕێکخراوه‌کانیشه‌وه، به‌ڕێژه‌ی
جیاواز، پێیان له‌سه‌ر ئه‌وه داگرت که ئه‌وه‌ی تا ئێستا بۆ
هه‌ڵه‌بجه له‌لایه‌ن هه‌ردوو ده‌سه‌ڵاتی کوردستان و عێڕاقه‌وه
کراوه، له هه‌موو ڕووه‌یه‌که‌وه که‌موکورتیی یه‌کجار زۆری هه‌یه و
به قه‌باره‌ی ئه‌و کاره‌ساته، به‌راورد ناکرێت.
4. به‌شی هونه‌ری سروود و موزیک:
له‌م به‌شه‌دا هونه‌رمه‌ند فه‌یزی نه‌ژادی، هونه‌رمه‌ند کاردۆ و
هونه‌رمه‌ند ڕه‌حیم قۆنیایی، به‌شدارییان تێدا کرد و چه‌ندین پارچه
موزیک و سروودی کوردیی شایسته به‌م بۆنه‌یه‌یان پێشکه‌ش کرد و
ئاماده‌بووانیش، به شانازییه‌وه به‌شدارییان له وتنه‌وه‌ی به‌شێک
له سرووده‌کان کردن. ئه‌م به‌شه هونه‌رییه که ناوه ناوه پێشکه‌ش
ده‌کران، وزه‌یه‌کی نوێیان به ئاماده‌بووان ده‌به‌خشی.
5. به‌شی پێشانگای فۆتۆگرافی که ده‌یان
وێنه‌ی زیندووی شاری هه‌ڵه‌بجه و قوربانییانی کیمیابارانی له خۆ
گرتبوو. بڕیاره ئه‌م پێشانگایه‌ش له چه‌ندین شوێنی تریش وه‌ک
پێشانگایه‌کی گه‌ڕۆک تا 14.4 ڕۆژی یادی ئه‌نفال، به‌رده‌وام بێت و
په‌یامی قوربانییانی هه‌ڵه‌بجه و ئه‌نفال، په‌یامی سه‌رجه‌م گه‌لی
کورد، به کۆمه‌ڵگای فینلاندی بگه‌یه‌نێت.
ئه‌م یاده که له‌لایه‌ن به‌ڕێز (سالار سۆفی)یه‌وه به‌ڕێوه ده‌برا و
زیاتر له چوار کاتژمێری خایاند، له بنکه‌ی ڕێکخراوی بێکارانی
هێلسینکی ساز کرا، که جێگای دانیشتنی نزیک به 100 که‌سی تێدا
ده‌بووه‌وه و به‌هۆی زۆری ئاماده‌بووانه‌وه ژماره‌یه‌ک له دڵسۆزانی
هه‌ر چوار پارچه‌ی کوردستانیش، ناچاربوون چه‌ند کاتژمێرێک به پێوه
بووه‌ستن.
ناوه‌ندی هه‌ڵه‌بجه دژ به ئه‌نفالکردن و
جینۆسایدی گه‌لی کورد (چاک) / فینلاند
17/03/2008
|