|
٢٠\٧\٢٠٢٦
یادی دامەزراندنی
دادگایی تاوانی نێودەوڵەتی لە کوردستان
کرایەوە و
داواکرا عێراق
ببێتە ئەندامی ئەو دادگایە و تاوانبارە کوردەکانی ئەنفال دادگایی بکرێن.
ئەمساڵیش
١٧\٧\٢٠٢٦ وەک
ساڵانی رابردوو، لە یادی ٢٤ ساڵەی دەست بەکاربوونی دادگای تاوانی
نێودەوڵەتیدا ICC کۆمەڵێک چالاکیی
جۆراو جۆرمان ئەنجامدا لە شارەکانی ھەڵەبجە، چەمچەماڵ ، کەرکووک،
ھەولێر، سلێمانی و رزگاری و... تد. لە
چالاکییەکاندا راگەیاندنی تۆڕی
KONCICC خوێنرایەوە، سەردانی نووسینگەی پەر
لەمانی عێراق کر، داواکاری بە ئەندام بووونی عێراق لەو دادگایە
کرا. ھەروەھا پشتگیری لەو ھەڵمەتە جیھانییە
کرا بۆ بەخشینی نۆبڵی ئاشتی بە ICC
کر، کە ئێستا لە بەردەم ھەڕەشەی تووندایە.
ئەم دادگایە تاکە زەمانەتە بۆ رێگری لە جینۆسایدیدکردنی
گەلەکەمان لە ئایندە، لە کۆی چالاکییەکاندا سوپاسی
ICC و OPCW کر، تایبەت بەو
ھەموو خزمەتەی پێشکەش مرۆڤایەتیان کرد لە بەرەو رووبونەوەی چەکی
کیمیای و جینۆساید، کە ئێمەی خەڵکی کوردستان قوربانیی
یەکەمی ئەو تاوانەین لە جیھاندا.
لە یادی ٢٨ ساڵەی رۆژی دادپەروەریی
تاوانکاریی جیهانییدا.
یادەوەریی، راستیی،
دادپەروەریی.
پەیماننامەی ڕۆما کە ٢٧ ساڵ لەمەوپێش و لە ١٧\٧\١٩٩٨
بریاری لەسەر دراوە، تا ئێستا چەندین جار ھەموارکراوەتەوە و ٢٤ساڵ
لەمەوپێش و لە یەکی یۆلی ٢٠٠٢ ەوە دەستی بەکار کردووەو ١٢٤ دەوڵەت
پەسندی پەیمانامەکە و دادگاکەیان کردووەو ھەنووکە ئەندامن تیایدا.
عێراق لە رێکەوتی ١٥\٢\٢٠٠٥
بەو ڕێککەوتنەوە پەیوەست بووە، بەڵام بێ ھیچ ڕوونکردنەوەیەک دوای دوو
ھەفتە پاشەکشەی لێکردووە.
٢٤ ساڵە ئەم دادگایە بەھەموو کەموکوڕیەکان و ئەو رەخنانەی لێی گرتراوە
بۆتە بەربەستێک تا رادەیەک ھەستپێکراو لەبەردەم ئەنجامدانی تاوانە
زەقەکان و تا رادەیەک کەمکردنەوەیان، لەم پێناوەدا ئێمە زیاتر لە ٢١
ساڵە بێ پسانەوە کار بۆ بە ئەندام بوونی عێراق لە دادگای تاوانی نێو
دەوڵەتی دەکەین.
لە یادی ٢٨ ساڵەی بڕیاری پێکھێنانی دادگاکەو ٢٤ ساڵەی دەست بەکار بوونی
و رۆژی دادپەروەری تاوانکاری جیهانیی، وەک گەلی کوردستان بە ھەموو
پێکھاتەکانیەوە، لە ھەموو گەلانی دیکە زیاتر پێویستمان بە دادگایەکی
جیهانیی وا ھەیە بۆ ئەوەی رێگری بکات لە تراژیدییەکانی رابردوو و
ھەڕەشەی دوژمنکارانەی دەرەکی، بۆیە داواکارین:
- عێراق پەیماننامەی رۆما واژۆ بکات و بە زووترین کات پەیوەست بوونی
خۆی بە دادگای تاوانی نێودەوڵەتی رابگەیەنێت، بۆ ئەوەی دڵنەواییمان
بداتێ عێراقی ئەمڕۆ و ئایندە جیایە لە عێراقی تاوان و جینۆسایدی پێشوو،
بۆ ئەم مەبەستە پێویستە پەرلەمانی عێراق بە رۆڵی خۆی ھەڵبستێت و گوشار
بکات بۆ ئەندامبوونی عێراق لەم دادگایە.
- حکومەتی عێراق و پەرلەمانی عێراق گوشار بخەنە سەر حکومەتی ھەرێمی
کوردستان ٢٥٨ تۆمەتباری ئەنفال دادگایی بکرێن، ئەوانەشی ناویان لە
لیستەکەدا نییە و بەشداری تاوانیان کردووە زیاد بکرێن.
- حکومەتی عێراقی ھەموو ئەوانەی وەک تۆمەتبار ناویان لە کەیسەکانی
جینۆسایدی خەڵکی کوردستان و عێراق ھاتووە دادگایی بکات، لیستەکانیان
رێک بخاتەوە بەناوی چواری و ناوی دایک و بیداتە پۆلیسی ئەنتەرپول.
- حکومەتی عێراقی قەرەبووی مادی و مەعنەوی قوربانیانی رژێمی پێشوو
بکاتەوە بێ جیاوازی، لە داوای لێبوردن کردن لێیان و قەرەبووی مادی بێ
جیاوازیی.
- حکومەتی عێراقی پێشوازی لە ھیچ کەسێک نەکات لە لایەن دادگای تاوانی
نێودەوڵەتییەوە داواکراو بێت، یان گومان لێکراوبێت بەو تاوانانەی لە
تایبەتمەندی دادگای ناوبراوە.
- پەلە بکرێت لە ھێنانەوەی روفاتی قوربانیانی گۆڕە بە کۆمەڵەکان و
پشکنینیان بۆ بکرێت بۆ ناسینەوەیان، بۆ ئەم مەبەستە پەلە بکرێت لە
ھێنانەوە روفاتەکانی پزیشکی دادوەری .
- دادگاییکردنی حەجاج ھەنگاوێکی گەورە بوو بۆ قەرەبووکردنەوەی
قوربانیان، دەبێت ببێتە دەستپێکی دادگاییکردنی سەرجەم تۆمەتبارانی
تاوانبارانی پرۆسەی ئەنفال و کەیسەکانی دی بێ
جیاوازیی.
تۆڕی ھاوپەیمانی رێکخراوە کوردستانییەکان لە
پێناو دادگای تاوانی نێودەوڵەتی
١٧\٧\٢٠٢٦
|