هێمن ڕه‌ئووف یادی له‌دایکبوونی تۆ میوانێکی هێند ئازیزه به‌ر له‌وه‌ی بێت یا به‌ر له‌وه‌ی بگاتهجێ من خولیامه ببم به‌دره‌ختی به‌رده‌م ژووره‌که‌ی خۆم باڵام بکه‌م بهگڵۆپی ڕه‌نگاوره‌نگ و چوارده‌ورم پڕ بکه‌م له‌مۆم ده‌مه‌وێ له‌م به‌هاره‌دا دره‌ختی ساڵێکی نوێ بم یان هیچ نه‌بێ وه‌کو ئه‌و بم ده‌مه‌وێ دنیا بزانێ ساڵی نوێی من ساتی یه‌که‌م هه‌ناسه‌ی تۆ و بۆ ژیان هاتنی تۆیه ڕۆژی له‌دایک بوونی تۆ جه‌ژنی سه‌ری ساڵی منه‌و وه‌رزی پێکه‌نینی تۆیه. www.hemnrauf.kurdblogger.com
|