٢۴\١\٢٠١٠
یادم
ناچێت .

باکۆ جه‌لال
له بیرت دێت زستانی پار
وه‌ک کیژۆڵه‌یه‌کی لاسار
چووبوویته به‌ر لێزمه‌ی باران
نمه‌ی باران .. دڵۆپه‌ی ئاو
له سه‌رت ڕا ،
تا ده‌گیشته نووکی په‌نجه‌ت ده‌بووه گوڵاو ؟
ئه‌ی له یادته جله‌کانت
هی ته‌ڕیی و لووسیی گیانت
چه‌نده به تاسه و چه‌نده جوان
به باڵاته‌وه نووسابوون باوه‌شیان پیادا کردبوویت
وه‌ک یه‌که‌م ئاوێزان بوونمان؟
من له یادمه و هه‌تا ماوم یادم ناچێت
پێستی سپی وه‌ک مه‌ڕمه‌ڕت
پرچی ڕه‌ش و خاو و ته‌ڕت
به هه‌موو ڕه‌نگه‌کانی دونیا یاریت ده‌کرد
یادم ناچێت کاتێک که باران خۆشی کرد
جه‌سته‌ی لووسی نیمچه رووتت
که تیشکی خۆره‌تاوی به‌رکه‌وت
په‌لکه‌زێڕینه‌م به‌دی کرد
له‌نێوان دوو مه‌مکته‌وه ده‌رکه‌وت.
2010 /1 /15
تورکیا
bako.jalal@yahoo.com
|