١٤\٢\٢٠١٢
یانه‌ی کوردی
میدیا له ئه‌نسخه‌ده کۆڕێک ده‌به‌ستێ بۆ
نووسه‌ر و ڕاوێژکار بێریڤان جه‌مال حه‌مه‌سه‌عید.
سه‌باره‌ت به شێوازه‌کانی پێکه‌وه‌ژیان و هاوسه‌رگیریی.
له
کۆمه‌لگای دیمۆکراتیکی هۆله‌ندیدا، له هه‌ڵبژاردنی شێوازی
پێکه‌وه‌ژیان و هاوسه‌رگیریدا، تاک ئازاده و خۆی بریاری فۆرمی ژیانی
خۆی ده‌دات. خۆ ئه‌گه‌ر له هۆله‌ندادا، هه‌ڵبژاردنی جۆری پێکه‌وه‌ژیان
مافێکی سروشتی تاک بێت، ئه‌وا له کۆمه‌ڵگای کوردی‌دا تائێستا
ڕێگرییه‌کانی زۆره و نه‌بۆته کارێکی ئاسایی.
شێوازه‌کانی پێکه‌وه‌ژیان و هاوسه‌رگیری کامانه‌ن؟ چۆن مامه‌ڵه‌ی ئه‌و
کوڕ و کچانه ده‌کرێن که دید و بۆچوونیان جیایه له دید و بۆچوونی
باوانیان؟
ئه‌و فاکته‌رانه چین، که ڕێگرن له‌سه‌ر گفتوگۆی کراوه سه‌باره‌ت به
شێوازه‌کانی پێکه‌وه‌ژیان و هاوسه‌رگیری؟
چ پاڵنه‌رێکه، وا له گه‌نجانی کورد ده‌کات، له دوو دنیای جیاوازی دژ
به‌یه‌کدا ژیانبکه‌ن؟ ژیانی گشتی ڕۆژانه و ژیانی تایبه‌تی شه‌وانه،
به رۆژ که‌سێکه و به شه‌و که‌سێکی تر، که له‌نێو نۆرمی گشتیدا
جیاوازه.
له‌م کۆڕه‌دا، خاتوو بێریڤان له‌سه‌ر جۆر و شێوازه‌کانی پێکه‌وه‌ژیان و
کێشه‌کانی هه‌ڵبژاردن ده‌دوێت و ئه‌و دید و بۆچوونانه ده‌خاته
به‌رباس و لێکۆڵینه‌وه، که له‌سه‌ر شیوازه‌کانی پێکه‌وه ژیان
هه‌یه.
کات: شه‌ممه
18-2-2012
کاتژمێر:
19.00
شوێن:
Magneet ، Hertmebrink1
Enschede
لیژنه‌ی سه‌رپه‌رشتیی یانه‌ی کوردی میدیا له ئه‌نیسخه‌ده
|