په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٢٤\٧\٢٠١٤

یان کوردستان یان عێراق.

فەتاح حەسەن     


پەرلەمانتارە کوردە عێراقچییەکان و وەزیر و گوزیر و سەرۆك کۆماری عێراقی عەرەبی لە باوەخولێکانی حکومەتە یەك لەدوایەکەکاندا چیان کرد بۆ کورد؟! بێجگە لەوەی بوون بە چەسپی دووقلیی، بە هەزار ناڵی عەلی کوردستانیان بەم عێراقە شپرێوەی ئێستاوە لکاند.

 

ماوەیەکە شەڕێکی تایفی لە عێراقدا هاتۆتە ئاراوە، ماددەی ١٤٠ی نەك هەر بۆ زیندووکردینەوە، بەڵکو ئێستا بە ئۆتۆماتیکی جێبەجێ بووە، تەڵاقمان لە عەرەب کەوتوە و مارەیی خۆمان وەرگرتوە، پەرلەمانتارانی کوردی داش عێراق کوردستان ئازیزترە لە دینار و دۆلار، دەنگ مەدەن بە کاندیدی کورد بۆ سەرۆك کۆمار، بۆ جارێکی دیکە کورد مارەبەجاش مەکەنەوە.

 

سەیرم پێدێ راگەیاندنی کوردی، وەك هەنگی لە کلۆرەداردا دۆزیبێتەوە، ماوەیەکە پۆست و کاندید و سەرۆك کۆماریان کردۆتە بنێشتەخۆشەی ژێر ددانیان.. بە پەلە کاندیدێك کشایەوە.. کاندیدێك خۆبەخۆ (سیڤی) پێشکەش کرد.. لایەنە کوردستانییەکان کاندیدی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بۆ پۆستی سەرۆك کۆمار یەکلایی دەکەنەوە.. لەو عێراقەدا کە (مەتحەفی ئەجناس)ە.

 

ئەگەر دکتۆر نەجمەدین ببووایە بە سەرۆك کۆمار نەیدەتوانی کەریم بێت بۆ کوردان، دکتۆر بەرهەم ببووایە بە سەرۆك هیچ بەرهەمێکی نەدەبوو بۆ کوردستان، ئەمێستاش دکتۆر مەعسووم ناتوانێ (حاسم) بێت بۆ کێشەی کورد، عێراق ریخۆڵە کوێرەیە بۆ کوردستان، لە بڕین زیاتر هیچ چارەسەرێکی دیکەی نییە، کاتێک کە عێراق بە وڵاتێکی عەرەبی ناو دەبرێ و هەر لە راستییشدا وڵاتێکی عەرەبییە تەنیا بۆ عەرەبەکان دەشێ و رەنگە بتوانن سوودێکیشی لێ ببینن بەڵام هیچ پێویستیی و گرنگییەکی بۆ کورد و میللەتانی دیکەی کوردستان نییە، بۆیە دیسان دامەزراندنەوەی عێراق تەنیا پێشێلکردنی مافی لەمێژینەی رەوای خەڵکی کوردستانە کە ئەویش دامەزراندنی دەوڵەتی سەربەخۆیە.


دانیمارك / ڤالبی
ماڵپەڕی فەتاح حەسەن

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفئه‌رشیفنووسه‌ران