١٥\١١\٢٠١٧
هۆنراوە بۆ
منداڵان:
یاری.

عەلی حەمەڕه‌شید
هه‌ینی له‌گه‌ڵ
هاوڕێكانم
یاری دوو گۆڵیمان ده‌كرد
له گۆڕه‌پان
هێنده‌م زانی
ئاكۆ هات و
بێ ئه‌وه‌ی داوای یارمه‌تی
بكات لێمان
یه‌كسه‌ر هاته گۆڕه‌پان و
خۆیشی گه‌یانده تۆپه‌كه‌و
هێرشی برد
به ئاسانی گۆڵێكی كرد
ئیتر یارییـــه‌كه‌مان وه‌ستان
هه‌ردوو لامان
(ئاكۆ)ش ڕایكرد
به چه‌پڵه‌وه كه‌وته هاوار
چونكه گۆڵێكی كردبوو
وه‌ك پاڵه‌وان
نه‌یده‌زانی یاسای یاری
له نێوان دوو تیپدا چۆنه
له‌گۆڕه‌پان
بانگمان كرد هاته پێشه‌وه
كه تێگه‌یشت هه‌ڵه بووه
له كاره‌كه‌ی
گۆڵه‌كه‌ی ئه‌و
تۆمار ناكرێت بۆ تیپه‌كه‌ی
چووه ده‌رێ و
داوای لێبوردنیشی كرد
دانیشت و به په شیمانی
ده‌یڕوانی یه
چۆنیه‌تی یاری كردنی
هاوڕێكانی.
گۆرانی
و منداڵ.
مامۆستا:
ئه‌مڕۆ دڵم ئاسمانێكه
پڕ پڕ له ئه‌ســتێره‌ی شه‌نگـه
بۆ ئێوه‌ی گوڵ،ئێوه‌ی نازدار
وشه‌كانم ره‌نگاوڕه‌نگه
بۆیه ده‌ڵێم وه‌رن،وه‌رن،
وه‌رن گوڵه جوانه‌كانم
ئای ئه‌مڕۆ چه‌نده ئاسووده‌م
چونكه لای ئێوه میوانم
منداڵان
به كۆرس:
به‌خێرهاتی به‌خێرهاتی
بۆ لای ئێمه‌ی نه‌شمیلانه
چاوه‌ڕێی گۆرانی خۆشین
دڵمان به تۆ شادمانه.
مامۆستا:
گـــوڵه‌كانم وه‌رنه پێش
دوور بن لـه ئازار و ئێش
به دڵخۆشــی سه‌ما كه‌ن
به‌ملا و به‌ولادا راكـــه‌ن
یاری بكه‌ن پێكــــــــه‌وه
به دڵێكی خـــــــۆشه‌وه
ئێوه هه‌رچه‌ند بچكـۆله‌ن
هیوای به‌رزی ئه‌م گه‌له‌ن
له پاشـــــــه‌ڕۆژدا ئێوه
وڵات ده‌بـــــــه‌ن به‌ڕێوه
به هه‌وڵدان و خـــوێندن
ده‌گه‌ن به هیوای مــه‌زن
چونكه هه‌ر ئێوه‌ی گوڵڕوو
گه‌وره‌ی دواڕۆژن هه‌مـوو
بۆ خزمه‌تی گـــه‌ل و خاك
كه‌سێك بن ژیر و چالاك
له ئێســـتاوه وه‌ك بڕیار
هـــه‌وڵتان بخــــه‌نه كــار
مه‌ترسن له ماندوو بــــوون
له پێناو ی ئاســـۆی روون
ئه‌وسا دڵخۆش و جوان جوان
له‌ژێر ئاڵای كوردســــتان
گۆرانی و ســــروود ده‌ڵێن
دڵ پڕ له هیـــوا و به‌ڵێن
ده‌ڵێن بژی ئه‌م خـــاكه
چاومان به‌وه ڕوونـــــاكه.
ماڵپەڕی
عەلی حەمەڕەشید
|