٩\٩\٢٠١٤
یارمەتیی به‌عسی
مه‌ده‌ن و بت دروست مه‌که‌ن و گوێ له دوژمن مه‌گرن.

ئه‌حمه‌د ره‌جه‌ب
ده‌مێکه به‌رپرسانی کوردستان به هه‌موو ره‌نگه‌کانیانه‌وه تووشی سه‌رکێشی
و خۆ بایی و خۆ به‌زل زانین بوونه‌و گوێ له خواست و داواکانی گه‌ل
ناگرن و به ئاره‌ززی خۆیان سه‌ره‌رای هه‌ڵبژاردن و بوونی په‌رله‌مان
نه‌خشه‌و پلان دائه‌نێن و سیاسه‌تی وڵات دائه‌رێژن و زۆر که‌ره‌ت
دووچاری دڵه‌راوکی و په‌له‌په‌ل ئه‌بنه‌وه‌و لێدوانی سه‌یر سه‌یر رائه‌گه‌یێنن
و پاشان له بری سه‌ربه‌رزی و راستگۆیی تووشی ریسوایی ئه‌بنه‌وه.
سیاسه‌ت له جیهانی ئه‌مرۆدا گۆراوه‌و زۆر له وڵاته بچکۆله‌کان خۆیان
له گه‌ڵ وڵاته گه‌وره‌کان گرێداوه‌و، کوردستانیش وه‌ک وڵاتێکی دابه‌شکراو
به سه‌ر وڵاتانی تردا‌و له رێی خه‌بات و تێکۆشانی بێ‌وچان هه‌وڵی
گۆرانکاری داوه‌و، هه‌زاران رۆڵه‌ی به ئه‌مه‌کی بوونه‌ته قوربانی و
خوێنی ئاڵیان به‌خشیوه له پێناو ئازادی و سه‌رفه‌رازیدا.
هه‌رێمی کوردستان به زۆر لکێنراو به عێراق وه‌ک به‌شێک له کوردستانی
گه‌وره بێبه‌ش نه‌بووه له خه‌بات و تێکۆشان و. رۆڵێکی سه‌ره‌کی
بینیوه‌و، به خوێنی لاوه‌کانی ئه‌و خه‌بات و تێکۆشانه‌ی هه‌میشه
جۆشداوه‌و په‌ره‌ی سه‌ندووه‌و، به‌ره‌نگاری دوژمنان و تۆپ و تانک و
فروکه‌و چه‌کی کیمیاوی بووه‌ته‌وه‌و، قه‌ت سه‌ری نه‌وی نه‌کردووه، بۆیه
ئه‌م هه‌رێمه گه‌راوه‌و ئه‌گه‌رێت به دووای هه‌موو هه‌ل و مه‌رجێک و
بارودۆخێک بیقۆزێته‌وه‌و بتوانێت له‌و سونگه‌یه‌وه په‌یوه‌ندییه‌کی
توکمه‌و به‌هێز له رووی سیاسی و ئابووری و کۆمه‌ڵایه‌تی له گه‌ڵ
وڵاتاتی مرۆڤدۆست و دیموکراسی و خاوه‌ن ئه‌زمون وه‌ک وڵاتانی ئه‌وروپا
دروست بکات.
به‌رپرسه‌کانی کوردستان به پێچه‌وانه‌ی خواستی گه‌ل خۆیان خستوه‌ته
بنده‌ستی ئه‌و وڵاتانه که کوردستان له بنده‌ستیانه‌و، رۆژێک له
رۆژان به‌رنگاری کاره پۆخڵاواته‌کانیان نه‌بوونه‌ته‌وه‌و به‌رامبه‌ریان
نه‌وه‌ستاون، وه‌ک تۆپبارانی ناوچه‌کان و ئاو برین و، ده‌ستتێوه‌ردان
له کاروباری رۆژانه‌ی ناوخۆ‌و، زۆر گوێ رایه‌ڵن بۆ ئامۆژگارییه‌کانیان
و، جێبه‌جێ کردنی نه‌خشه گڵاوه‌کانیان و، تا ئێستا سوپای هه‌تیوه‌کانی
ئه‌تاتورک له چه‌ندین ناوچه‌ی پارێزگای دهۆک بوونیان هه‌یه‌و، له به‌رژه‌وه‌ندی
کورد کوردستانه خاکه‌که‌مان به‌جێبێڵن و، به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه ئه‌بێ سه‌رکردایه‌تی
هه‌رێم و حکومه‌ت هه‌ڵوێست وه‌ربگرن.
پێشوازی کردن له دوژمنانی که‌لی کوردستان جێی شه‌رمه‌زارییه‌و کارێکی
قیزه‌وه‌نه‌و، به‌رپرسانی کوردستان له مێژه‌وه داڵده‌ی به‌عسییه
بیفه‌رو گومراکان و عه‌ره‌به ترسنۆکه‌کان به ناو ""شورشگێرانی عه‌شایه‌ر""
ئه‌ده‌ن و، به جوانی خزمه‌تیان ئه‌که‌ن و به‌باشی ئه‌یانپارێزن و،
پرۆسه‌ی ئه‌نفالی چه‌په‌ڵ و سه‌رنگون کردنی هه‌زاران هه‌زار له منداڵ
و ژن و پیروپه‌ککه‌وته‌و خه‌ڵکی سڤیلی کوردستان و خاپور کردنی هه‌ڵه‌بجه‌و
زیاتر له چوار هه‌زارو چوار سه‌د گوند‌و ئاوایی و شاروچکه‌و درنده‌یی
رژێمه خوێنمژه‌که‌ی سه‌دام حسه‌ینیان له بیر نه‌ماوه.
حکومه‌ته‌کانی پاش نه‌مانی رژێمه‌که‌ی حیزبی به‌عسی عه‌ره‌بی له سه‌ر
بنه‌مای تایفه‌گه‌ری و رێکه‌وتنی (ته‌وافق) ی سیاسی پێکهێنراون و، ئه‌م
جۆره حکومه‌تانه به هیچ شێوه‌یه‌ک سه‌رکه‌وتوو نابن و، له‌م رۆژانه‌شداو
پاش ئه‌وه‌ی پۆسته‌که‌ی نوری المالکی بۆ جاری سێیه‌م نوێ نه‌کرایه‌وه،
به‌رێز سه‌روکی کۆمار فۆئاد مه‌عسوم حه‌یده‌ر ئه‌لعه‌بادی راسپارد بۆ
دامه‌زراندنی حکومه‌تێکی نوێ و، وا دیاره دابه‌شکردنی پۆسته‌کان له‌م
حکومه‌ته نوێیه‌شدا هه‌ر له‌سه‌ر هه‌مان قه‌وان به‌رێوه ئه‌چێت و، له
سه‌ر بنه‌مای حیزبی و سیاسی و تایفه‌گه‌ری ئه‌بێت و، دوور له ده‌ستپاکی
و توانا‌و لێهاتوویی و، دووریش نییه له حکومه‌ته‌کانی پێشوو خراپتر
بێت به هوێ ده‌ستێوه‌ردانی سعودییه‌و ئێران و تورکیا‌و ئه‌مریکا.
ئه‌وه‌ی سه‌یره‌و له هه‌مان کاتیش‌دا زۆر تاڵه زۆر لایه‌ن به ناوی
حکومه‌تی بنکه فراوان و (شه‌راکه‌ت) پشتگیری حیزبی به‌عسی عه‌ره‌بی و
به‌عسییه‌کانی رژێمه دکتاتۆرییه‌که‌ی سه‌دام حسه‌ین ئه‌که‌ن و، کوردیش
له رێی به‌رپرسانه‌وه له‌و کاره گڵاوه شان به شان هه‌تیوه‌کانی ئه‌تاتورک
و ئه‌مریکا پشکیان هه‌یه‌و بێبه‌ش نین.
ئه‌مریکا سه‌ر له نوێ و ئه‌مجاره‌یان به‌ناوی سوننه‌وه هه‌وڵ ئه‌دات
به‌عسییه‌کان بگه‌رێنه‌وه بۆ ده‌سه‌ڵاتی عێراق و، هه‌روا هه‌وڵیش ئه‌دات
ئه‌وانه‌ی له لایه‌ن دادگاکانه‌وه به تومه‌تی کوشتن و ته‌قینه‌وه
داوا کراون بگه‌رێنه‌وه‌و، داشیان سواره‌و ده‌رگای گه‌رانه‌وه‌یان
واڵایه‌و، دوور نییه پیاوانی به‌عس گارق عه‌زیزو سلگان هاشم به‌ره‌ڵا
بکرێن.
به گه‌رانه‌وه‌ی حیزبی به‌عسی خوێنرێژو یارمه‌تیدانی ئه‌مریکا و سه‌روک
په‌رله‌مانی عێراق سه‌لیم ئه‌لجبوری که خۆشی به ١٠ تۆمه‌ت تاوانباره
باری گه‌لی کوردستان قورس‌تر ئه‌بێت و، هه‌رچی له‌م دوواییه‌دا له
عێراق روویداوه به هوێ به‌عسییه‌کان و ئیخوان ئه‌لموسلمین بووه ته‌نانه‌ت
گرتنی شاری موسل له لایه‌ن داعشه‌وه هۆکاره‌که‌ی ئه‌گه‌رێته‌وه بۆ
سه‌ردانه‌که‌ی ئوسامه ئه‌لنوجه‌یفی "سه‌رۆک په‌رله‌مانی عێراق" و ئه‌یاد
ئه‌لسامه‌رائی سه‌رۆکی حیزبی ئیسلامی عێراق بۆ تورکیا‌و چاوپێکه‌وتن و
گفتگۆ کردن له گه‌ڵ ترسنۆکی هه‌ڵاتوو گارق ئه‌لهاشمی و نه‌خشه‌دانان
بۆ ئه‌و کاره تێرۆریستییه‌و جێبه‌جێ کردنی له لایه‌ن هێزه گومراکه‌ی
داعشه‌وه به پشتیوانی تورکیاوه.
به‌رپرسانی کورد خۆیان به بچوک ئه‌زانن به‌رامبه‌ر به دوژمنان و که‌سانی
تر‌و، و هه‌ر خۆشیان بت بۆ خۆیان دروست ئه‌که‌ن و، پاشان ئه‌و بتانه ئه‌بنه
مۆته‌که له سه‌ر دڵی خه‌ڵکی بێتاوانی گه‌له‌که‌مان، بۆ نموونه
کابرایه‌کی کاڵفامی ده‌به‌نگ و گه‌لحۆ وه‌ک هادی ئه‌لعامری به‌ناو فه‌رمانده‌ی
به‌در کێیه بایه‌خی پێبدرێت؟
هێزی به‌در له‌لایه‌ن رژێمی ئێرانه‌وه له کاتی جه‌نگی عێراق - ئێران
دروستکراو هادی ئه‌لعامری کرا به سه‌رۆکی ئه‌و هێزه‌و، بوو به
دانیشتووی ئێران و قه‌ت نه خۆی و نه هێزه‌که‌ی خاکی عێراقیان به چاو
نه‌دیوه ته‌نها دوو جار نه‌بێت هاتووه‌ته کوردستان، یه‌که‌میان له
کاتی پروسه چه‌په‌ڵه‌کانی ئه‌نفالی به‌دناو بۆ دوو رۆژ هاتنه ده‌وروبه‌ری
چرچه‌قه‌لا له نزیک ده‌ربه‌ندیخان و، دووه‌میان له کاتێ رژێمه‌که‌ی
سه‌دام حسه‌ین رووخا هاتنه دێ حه‌سار له هورین وشیخانی خانه‌قین که
دوو سێ کیلومه‌تر له سنووری ئێرانه‌وه دووره‌و، که‌س نه‌چوو به
پیریانه‌وه‌و، ناوچه‌که‌یان به‌جێهێشت و، گه‌رانه‌وه بۆ ئێران و، له
پاش نه‌مانی رژێمی دیکتاتۆری عێراق به‌ده‌ر له به‌غدا گردبوونه‌وه‌یه‌کی
ئه‌نجامداو، یه‌کێک له به‌رپرسانی کوردستان ووتاری خوێنده‌وه‌و باسی
ئازایه‌تی و خه‌باتی به‌دریان کرد‌و، هه‌موو قسه‌کانی دوور بوون له
راستی (نه خه‌بات و نه ته‌ره‌ماش) و، ته‌نها بۆ ئارایش کردن و رازی
بوونیان بوو، نه‌وه‌ک دڵگران بن!
له رۆژی ئازاد کردنی شارۆچکه‌ی ئامرلی سه‌ر به قه‌زای خورماتوو له‌لایه‌ن
هیزی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان و هێزێکی شیعه به‌ناو (الحشد الشعبی) به
سه‌رۆکایه‌تی هادی ئه‌لعامری، هه‌ر خودی ئه‌م کابرایه سوپاسی رۆڵی
پێشمه‌رگه‌ی کرد‌و، به‌ڵام له هه‌مووی سه‌یرتر رۆژێک له پاش ئه‌و
پیاهه‌ڵدان و باس کردنی رۆڵی پێشمه‌رگه‌و له کونفرانسێکی رۆژنامه‌وانی
له که‌رکوک و، به ئاماده بوونی پارێزگار نه‌جمه‌دین که‌ریم، هادی
العامری که‌وته هه‌ره‌شه‌و گوره‌شه دژ به پێشمه‌رگه و وتی: نابێت
له‌م شاره‌و له‌و شوێنانه‌ی "سوپا" ی عێراق چۆڵی کردوه‌و به
جێیهێشتووه پێشمه‌رگه‌ی لێبێت و، هه‌روا هه‌ندێ وراوه‌ی تری کرد.
به هۆێ بارودۆخی عێراق و گرتنی شه‌نگاڵ و زوممار له لایه‌ن هێزه ره‌شه‌کانی
ده‌وڵه‌تی ئێسلامییه‌وه (داعش) خه‌ڵک به لێشاو هه‌ڵهاتوون و، پێویسته
ده‌زگای ئاسایش له کوردستان زۆر وریا بن، چونکه بمانه‌وێ یان نه‌مانه‌وێ
ده‌یان و سه‌دان و زیاتر که‌سانی خراپ و تێرۆریست و به‌عسی و که‌سانی
رژێمی پێشووی عێراق هاتوونه‌ته کوردستان و، وه‌ک له میدیا‌و ته‌له‌فزیۆنه‌کان
بڵاو کرایه‌وه برایه‌کی عه‌لی حه‌سه‌ن ئه‌لمه‌جید (عه‌لی کیمیاوی) و
خۆشکه‌زاێێکی به دزه گه‌یشتبوونه سلێمانی و خۆشبه‌ختانه کاتێ
ویستیان له فرۆگه‌خانه‌ی سلێمانییه‌وه هه‌ڵبێن له لایه‌ن ئاسایشه‌وه
گیران.
ئێمه‌ی کورد خۆمان ئاماد کردووه گوێمان له هه‌واڵی خۆش بێت و جاری سه‌ربه‌خۆیی
ببستین و، به‌رپرسان و خودی به‌رێز مه‌سعود بارزانی ووتیان ئیتر ماده‌ی
١٤٠ نه‌ماوه، چی دوێنی به‌رێز دکتۆر محه‌مه‌د ئیحسان سه‌رۆکی ده‌سته‌ی
گشتی ""ناوچه کوردستانیه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم"" ئه‌ڵێـت: بۆ ئه‌وه‌ی
بتوانین ماده‌ی ١٤٠ جێبه‌جێ بکه‌ین، ئه‌بێ ده‌ست له هه‌ندی خاکی
کوردستان هه‌ڵبگرین، ئه‌م بۆچوونه‌ی به‌رێزیان له که‌ناڵی ""رووداو""
بڵاو کرایه‌وه‌و، ئه‌گه‌ر ئه‌م هه‌واڵه راست بێت، ئه‌بێته پاساو بۆ
قسه‌ی به‌رپرسانی کوردستان که زۆر به په‌له که‌وتنه لێدوان له پاش
ئه‌وه‌ی سوپای عێراق ناوچه دابراوه‌کانی کوردستانیان به‌جێهێشت.
٨\٩\٢٠١٤
ماڵپه‌ڕی ئه‌حمه‌د ره‌جه‌ب
|