٢۴\٣\٢٠١٠
یه‌کگرتووی
ئیسلامی، هێرشی خۆی بۆسه‌ر( گۆڕان) ده‌ست پێ‌کرد!
ئامانج پیرۆت
ڕۆژنامه‌ی یه‌کگرتوو، له ژماره 781 ی ڕۆژی 11 ی ئازاری 2010 دا و له
لاپه‌ڕه 13 دا وتارێکی به ناوی( ئۆپۆزسیۆن کێ دروستی کرد و چۆن گه‌شه‌ی
کرد؟ ـ وه‌ڵامێک بۆ کاک عه‌لی سیرینی) به قه‌ڵه‌می ئامانج محه‌مه‌د عه‌بدوڵا،
بڵاو کردوه‌ته‌وه ، که ده‌کرێت وه‌ک سه‌ره‌تای هێرشی یه‌کگرتووی
ئیسلامی بۆ سه‌ر گۆڕان و نیشانه‌یه‌ک له هه‌ستکردنی یه‌کگرتوو به
هێزوتوانای خۆیی و کۆتایی هێنان به( قۆناغی کووله‌که‌ی ته‌ڕ) و زه‌روره‌تی
هه‌ڵکێشانی شمشێر و دانانی سنوورێکی ته‌سک تر بۆ هێز و لایه‌نه‌کانی تر
و کۆمه‌ڵگه‌ش، دابنرێت.
نوسه‌ر وه‌ک قسه‌که‌رێکی خاوه‌ن بڕیار و مه‌وقعیه‌ت له‌ناو یه‌کگرتوودا،
ڕق و توڕه‌یی یه‌که‌ی ئاراسته‌ی( گۆڕان) ده‌کات، هه‌ر ئه‌مه‌ش ده‌توانێت
زۆر به ئاسانی ئه‌وه بسه‌لمێنێت که ئه‌م هێرشه له لێکۆڵینه‌وه و
بڕیار‌دانێکدا گه‌یشتوه‌ته ئه‌م ئاست و شێوه‌یه و ڕاوبۆچونی ته‌نیا
نوسه‌رێک نی یه.
به‌ر له‌وه‌ی هۆ و فاکته‌ره‌کانی گه‌یاندنی یه‌کگرتوو( به بڕیاردان له‌سه‌ر
کۆتایی هێنان به قۆناغی کووله‌که‌ی ته‌ڕ و ده‌ستپێکردنی قۆناغی هه‌ڵکێشانی
شمشێر) ده‌سنیشان بکه‌م، ئاماژه‌یه‌کی کورت به‌و مه‌زاجه ده‌که‌م که
ئه‌و وتاره‌ی پێ نوسراوه:
هه‌ر که‌س ئه‌و وتاره به وردی بخوێنێته‌وه، له‌وه تێده‌گات که یه‌کگرتووی
ئیسلامی به حساباتی خۆی ئێستا گه‌یشتوه‌ته قۆناغێکی تازه‌ی ئه‌و
ڕێگایه‌ی که ده‌یباته قه‌ڵای بڕیاردان له‌سه‌ر هه‌بوون و ڕه‌سمیه‌ت
پێدانی ئه‌و مافه بۆ خۆی که ده‌بێت: ئیتر هێز و لایه‌نه‌کانی تر و خه‌ڵکی
کوردستان یه‌کگرتووی ئیسلامی نه‌ک ته‌نیا وه‌ک نوێنه‌ری قسه‌و ڕێنوێنی
یه‌کانی خوا و پێغه‌مبه‌ر و ئاگادار که‌ره‌وه‌ی خه‌ڵکی له ئاگری دۆزه‌خ
و تۆڵه‌ی خوا و خزمه‌تکاری مناڵه هه‌تیوه‌کان، به‌ڵکو وه‌ک ڕزگارکه‌ر
و فێرکه‌ری ژیان و سیاسه‌تی دنیاییش سه‌یری بکه‌ن و ڕێزی لێ‌بگرن، ئه‌گینا
به‌لای یه‌کگرتووه‌وه، ئه‌وان: بێ‌ویژدان، جاهیل، بێنمه‌ک و ... ن. هه‌ڵبه‌ته
گه‌یشتنی یه‌کگرتوو به‌م ته‌سویره له خۆیی و به‌م جورئه‌ت و ماف به‌خۆدان
و تاوانبارکردنانه ، هیچ گومانێک بۆ ئه‌وه ناهێڵێته‌وه که خه‌و به‌و
مافه‌شه‌وه ده‌بینێت که له نزیکترین کاتدا و وه‌ک مافێکی شه‌رعی و
ڕه‌وا و دینی خۆی ده‌ست ببات بۆ ئه‌مر به مه‌عروف و نه‌هی له مونکه‌ر،
موحاره‌به‌ی جه‌هل، قه‌صاص و چی و چی....
ده‌کرێت هۆکاره‌کانی ئه‌م ئاڵوگۆڕه، له‌وه‌دا بدۆزینه‌وه، که یه‌کگرتوو
گه‌یشتوه‌ته ئه‌و باوه‌ڕه‌ی که گۆڕان ژماره‌یه‌کی به‌رچاو له‌و ده‌نگانه‌ی
بردووه، که ده‌بوایه بدرایه به‌و، چونکه به‌لای ئه‌وه‌وه پابه‌ند
بوون به ئیسلامه‌وه و دیفاع کردن له موقه‌ده‌ساته‌کانی، سه‌رچاوه‌یه‌کی
باشی په‌یدا کردنی متمانه‌یه لای به‌شێک له خه‌ڵکی کوردستان، که ده‌شبینێت
گۆڕان، زۆر به جددی که‌وته نیشاندان و نواندنی وه‌ها تایبه‌تمه‌ندی
یه‌ک و سه‌ره‌نجام ژماره‌یه‌کی زیاتر له ئه‌و ده‌نگی هێنا و ئه‌مه‌ش
به زه‌ره‌ری به‌شه یاسا و ده‌سڵات و سامانی ئه‌و شکایه‌وه، ئێستا له
هه‌ر کات و سه‌رده‌مێکی تر زیاتر، له( گۆڕان) دا مونافسێک ده‌بینێت.
و ئه‌مه‌ش هانی ده‌دا بۆ هه‌ڵوێست نواندن.
به‌ڵام ئایا فاکته‌ره‌کانی ئه‌م ئاڵوگۆڕه له مه‌زاجی لایه‌نێکدا، که
تا چه‌ند مانگێک له‌مه‌وبه‌ر، وای دانابوو که له ئاهه‌نگی کۆتایی
هێنان به قۆناغی کووله‌که‌ی ته‌ڕ دا، چه‌ند کۆیله په‌رله‌مانتارێک
بنێرێته په‌رله‌مان و به ده‌نگی به‌رز داوای به‌شه یاسا و ده‌سڵات و
سامانی خۆی بکات (خۆ ئه‌گه‌ر شتێکیش ڕووی دا، چی زۆره، کۆیله زۆره!)
که‌چی ئێستا به‌م کوتوپڕی یه (عومه‌ر) ێک به خۆیی و شمشێره‌که‌یه‌وه
ده‌نێرێته مه‌یدان و هه‌ڕه‌شه له‌و سه‌رۆک و ده‌سته و دایه‌ره‌یه
ده‌کات، که خۆیان به خاوه‌نی قه‌بیله‌یه‌کی زۆر گه‌وره‌تر له ئه‌وان
ده‌زانن، ده‌بێت چی بن؟
به‌ڕای من به ته‌نیا ته‌رکیز خستنه سه‌ر ژماره‌ی ده‌نگی به‌ده‌ستهاتوو،
ناتوانێت ئه‌و فاکته‌رانه ده‌ربخات، چونکه بڕی زیاد بوونی ژماره‌ی ئه‌و
ده‌نگانه‌ی که ئه‌م جاره هێناویه‌تی( به به‌راورد له‌گه‌ڵ 2005 دا)
ناتوانێت ببێته مایه‌ی ئه‌م گۆڕانه نه‌وعی یه. هه‌ربۆیه ده‌بێت له
فه‌زای گشتی کۆمه‌ڵگا و تایبه‌تمه‌ندی یه‌کانی سه‌رۆک و ده‌سته‌و دایه‌ره‌که‌ی
تردا( که قه‌بیله‌ی به‌نی غۆران) یان ڕاگه‌یاندووه، بۆ ئه‌و فاکته‌رانه
بگه‌ڕێین:
ـ سه‌رۆک و ڕاگه‌یاندن و نوسه‌ره‌کانی ده‌رباری(
گۆڕان) چی یان له ( یه‌کگرتوو) و (کۆمه‌ڵ) دابڕی و چی یان پێشکه‌ش
کردن؟
سه‌رۆکی لیستی گۆڕان، قورئان و به‌رماڵی ئه‌خسته سه‌ر سه‌ری، له وته‌کانی
دا هه‌میشه ئیشاره‌ی به‌وه ده‌کرد، که به پشتیوانی خوا ده‌یگۆڕێت،(
بۆ نوێژی جومعه، دڵنیا نیم، به‌ڵام دڵنیام لێره و له‌وێ هه‌ر سه‌رێکی
بۆ فه‌رزی خوا داوه به زه‌وی دا).
ڕاگه‌یاندنی گۆڕانیش بێجگه له نیشاندانی په‌یتا په‌یتای ئه‌م پاکانه
و تۆبه کردنانه‌ی سه‌رۆکێک ( که زیاتر له سی چل ساڵ خۆی وه‌ک مارکسی
یه‌ک ناساندوه و له هه‌موو ئه‌و ماوه‌یه‌دا هێنده‌ی ئه‌م چه‌ند مانگه،
ئه‌م ڕه‌فتارانه‌ی نه‌نواندووه و وا نه‌ناسراوه) له ئاشکراترین هه‌ڵوێستی
خۆی دا، دیفاعی له فتواکه‌ی خومه‌ینی کرد و چێوی خۆی له کوانووی
تیرۆر کردنی هه‌ر که‌سێک که ڕه‌خنه له ئیسلام بگرێت، وه‌ردا.
من دڵنیام ئه‌گه‌ر له‌وانه‌یان ( که تا ئێستا وا هه‌ست ناکه‌ن که ئه‌و
کارانه‌ی ئه‌نجامی ده‌ده‌ن به قازانجی ئیسلامی یه‌کان ده‌که‌وێته‌وه)
بپرسیت که بۆچی سه‌رۆک و ڕاگه‌یاندنه‌که‌تان ئاوا ده‌وریان بینی، یه‌کسه‌ر
ئه‌و ته‌بریره دێننه‌وه که ئه‌مه پێداویستی یه‌کی سه‌رده‌می بانگه‌شه‌ی
هه‌لبژاردنه و به مه‌به‌ستی کۆکردنه‌وه‌ی ژماره‌یه‌کی هه‌رچی زیاتری
ده‌نگ، به‌کار ده‌هێنرێت. ئێستا با وای دابنێین که ئه‌و تاکتیکه
کارساز بوبێت و به‌رهه‌می خۆی دابێت و گۆڕان به‌مه ویستبێتی توانای
پچڕاندنی به‌شه یاسا و ده‌سڵات و سامان زیاتر بکات( با واشی دابنێین
که هه‌موو ئه‌مانه‌ی له پێناوی خه‌ڵکانی ناڕازی بێت له ژیان و
ئازادی یان!) به‌ڵام ئایا ئه‌مه دوا هه‌ڵبژاردنه و ماوه‌یه‌کی تر
دیسان پێویستی به‌م تاکتیکه نابێته‌وه؟ ئایا هه‌ر ئه‌م پێویست بوونه
ده‌ست و پێی په‌رله‌مانتاره‌کانی نابه‌ستێته‌وه بۆ ڕه‌سمیه‌تدان به‌و
یاسایانه‌ی که به قازانجی ژنان، لاوان، مناڵان و ئازادی ڕاده‌ربڕین و
... چه‌ندین مه‌سایلی ترن؟
به‌م پێیه ده‌توانین بڵێین ده‌سکه‌وته‌کانی ئه‌م تاکتیکه یان هه‌رگیز
به‌و جۆره به‌کار ناهێنرێن وه‌یان ته‌نیا یه‌ک جار به‌کار ده‌هێنرێن و
ئیتر ئه‌م یاری یه بڕشتی نامێنێت، به‌تایبه‌تی به له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌وه‌ی
که دوو لایه‌نی ڕه‌قیبی هه‌ن و لێی ده‌که‌ن به‌هه‌ڵا. به‌واته‌یه‌کی
تر ئه‌م پاکانه و تۆبه کردنانه ته‌نیا ده‌توانێت ژماره‌یه‌ک ده‌نگ
له لایه‌نه دینی یه‌کان داگیر بکات، به‌ڵام ئایا ئه‌و هێرشه‌ی یه‌کگرتوو
ده‌یکات، ناکۆک نی یه له‌گه‌ڵ ئه‌م ئه‌نجامه‌دا؟ یانی ئه‌گه‌ر قه‌رار
بێت ئه‌م ده‌نگ زه‌وت کردنه، گۆڕانی به‌هێز بکردایه و یه‌کگرتووی
لاواز بکردایه، ئه‌وه لانی که‌م ده‌بوایه ئه‌و ئاڵوگۆڕه له مه‌زاج
و قۆناغه‌کانی یه‌کگرتوو دا و ئه‌م هێرشه له واقعدا ڕووی نه‌دایه!
که‌واته لابود ( گۆڕان) به‌و تۆبه کردن و پاکانانه‌ی خۆی، خزمه‌تێکی
نه‌وعی به یه‌کگرتوو کردووه و وای لێکرد له ماوه‌یه‌کی کورت و چاوه‌ڕوان
نه‌کراودا، قۆناغی کووله‌که‌ی ته‌ڕ بپێچێته‌وه و قۆناغی شمشێر ده‌ست
پێ‌بکات! له‌وانه‌یه هه‌ندێک له ده‌روێش و ده‌ف ژه‌نه‌کانی گۆڕان،
بڵێن: ئێ ئه‌مه ئاکامێکی مه‌نتقی سه‌رکه‌وتنی گۆڕانه که ئۆپۆزسیۆنی
بوێر کردووه! پووچی و ناڕاستی ئه‌م ئه‌نجامگیری یه‌ش کاتێک ده‌رده‌که‌وێت،
که دیسان پێشینه‌ی یه‌کگرتوو بهێنینه به‌رچاومان، که چۆن بووه له
به‌رامبه‌ر ڕه‌قیبه قه‌ومی یه به‌هێزه‌کانیدا. ئه‌ی ئه‌م ئاڵوگۆڕه
نه‌وعی یه بۆ ده‌بێت له کاتێکدا ڕوو بدات که ڕه‌قیبی ئه‌م جاره‌ی،
که به لای هه‌ندێک کاڵفامه‌وه، دینه‌مۆی به‌هێز کردنی بزوتنه‌وه‌ی
کۆمه‌ڵایه‌تی باشتر کردنی ژیان و زیاد کردنی ئازادی یه ( که ئه‌و ده‌روێشانه
تا ئه‌م له‌حزه‌ش جورئه‌تیان نه‌کردووه، بڵێن ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه له
سایه‌ی ئیسلامی کردنی کۆمه‌ڵگای کوردستاندا به‌هێز ده‌بێت، ئیتر نازانم
بۆ له‌مه‌ودوا!).
که‌وایه ئه‌گه‌ر به‌هێز بوونی گۆڕان یه‌کسان بوایه به به‌هێز بوونی
ئه‌و بزوتنه‌وه‌یه، که چه‌ندین ناکۆکی ئاشتی هه‌ڵنه‌گری له‌گه‌ڵ
ئیسلامیزه بوونی کۆمه‌لگادا هه‌یه، ده‌بوایه یه‌کگرتوو بکه‌وتایه‌ته
ئاست و قۆناغێکی زه‌بوونانه‌وه، یان هیچ نه‌بوایه له قۆناغی کووله‌که
ته‌ڕه‌که‌دا بمایه‌ته‌وه، نه‌ک بازبدات بۆ قۆناغی شمشێر هه‌ڵکێشان!
چونکه ئه‌وه‌ی تا ئێستا له ژیانی سیاسی و هه‌ڵوێستی یه‌کگرتوو دا
بینیومانه، ئه‌وه بووه که ته‌نانه‌ت له مه‌سه‌له‌ی کوژرانی ئه‌ندام
مه‌کته‌ب سیاسی یه‌که‌شی دا، نه‌یتوانی به مه‌زاجێکی واوه له به‌رامبه‌ر
پارتی دا ئاوا بێته گۆ!
ئه‌گه‌ر به‌و نوسین و هه‌ڵوێستانه‌ی زۆربه‌ی هه‌ره زۆری ئه‌و نوسه‌رانه‌دا
بچینه‌وه، که ئێستا ڕاسته‌وخۆ و ناڕاسته‌وخۆ له ده‌رباره‌که‌ی (گۆڕان)
دان. ئه‌وا ده‌بینین له‌ماوه‌ی ئه‌م چه‌ند ساڵه‌ی ڕابردودا:
ـ هه‌ستاون به دژایه‌تی کردنی مارکسیزم و بیروباوه‌ڕی یه‌کسانیخوازی و
به شێوازی جۆراوجۆر دیفاعیان له سیسته‌می چینایه‌تی و بیروباوه‌ڕی
دواکه‌وتوانه‌ی ناسیۆنالیستی و دینی کردووه.
ـ له جیاتی ئه‌وه‌ی تێگه‌یشتنیان بگه‌یه‌ننه ئاستی په‌ی بردن به‌وه‌ی
که هێرش کردنی حزب و لایه‌نه‌کانی بزوتنه‌وه‌ی کوردایه‌تی بۆ سه‌ر به‌شه
ژیان و ئازادی و ئیراده‌ی خه‌ڵکی کوردستان له‌وه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه
که ئه‌و لایه‌نانه دیفاع له سیسته‌می چینایه‌تی ده‌که‌ن و خزمه‌تکاری
به‌رژه‌وه‌ندی یه‌کانی سه‌رمایه‌داران و توێژه مشه‌خۆره‌کانن و لێره‌شه‌وه
ڕه‌خنه له بزوتنه‌وه‌ی کوردایه‌تی بگرن، که‌چی هه‌وڵیان داوه ئه‌وه
جێبخه‌ن که دز بوون و درۆزن بوون و خۆپه‌رست بوونی سه‌رانی ینک و پ‌د‌ک،
له سیفه‌ته شه‌خسی یه‌کانیانه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه! گومان له‌وه‌شدا
نی یه که ئه‌مه ڕاسته‌وخۆ و ناڕاسته‌وخۆ به قازانجی ئیسلامی یه‌کان
ده‌که‌وێته‌وه( من پێشتر له نوسینێکدا به ناوی لێدانی که‌سێتی....،
ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌م ڕوون کردوه‌ته‌وه، خوێنه‌ر ده‌توانێت له سایتی ده‌نگه‌کان
بیبینێت:).
http://www.dengekan.info/dengekan/11/genaral2/8336.htm
له هه‌موویشی سه‌یرتر تا ئێستا دوو که‌سی سه‌ر به گۆڕان( فاضل نجیب و
هۆشیار عه‌بدوڵا): یه‌که‌میان به پاکانه کردن بۆ ئه‌مینداری گشتی و
دووه‌میان به ( نوکته) په‌رچه‌کرداری خۆیان بۆ ئه‌م هێرشه‌ی که
کراوه‌ته سه‌ر گۆڕان نیشانداوه و عه‌لی سیرینی خۆیشی هه‌رزوو( له شه‌ش
ڕۆژه دا) به وتاری ( ئیسلام و کورد) نه‌ک هه‌ر پاکانه‌ی خۆی بۆ
ئیسلام ڕاگه‌یاند، به‌ڵکو گره‌نتی یه‌کیشی دا به حزبه ئیسلامی یه‌کان
و هێرشی کرده سه‌ر ئه‌و نوسه‌رانه‌ی که له‌سه‌ر ئیسلام ده‌نووسن و ته‌نانه‌ت
له‌و جوێنانه پیستر به‌مان ده‌دات که ئامانج محه‌مه‌د عه‌بدوڵا به‌وو
سه‌رانی گۆڕانی داوه! به‌م پێیه ده‌توانین زۆر به کورتی بڵێین: له‌وانه‌یه
گۆڕان توانیبێتی به تۆبه کردن و پاکانه کردن بۆ ئیسلام، ژماره‌یه‌ک
ده‌نگ له لایه‌نه ئیسلامی یه‌کان دابڕێت، به‌ڵام بزوتنه‌وه‌که‌ی ئه‌وانی
ئه‌وه‌نده به‌هێز کرد، که یه‌کگرتووی گه‌یانده ئه‌وه‌ی قۆناغی کوله‌که‌ی
ته‌ڕ کۆتایی پێ بێنێت و خۆی بۆ سه‌پاندنی جزیه و فتوحاتی سه‌رده‌می
ڕابوون، ئاماده بکات! به‌ڵام ئه‌وانیش و گۆڕان یش خه‌یاڵیان خاوه، ئه‌مجاره
بزوتنه‌وه‌ی کۆمۆنیستی هه‌نگاوی زۆر جددی بۆ تێکشکاندنی ماشینی
فریودانیان ناوه.
له کۆتاییدا ئه‌وه‌نده ده‌ڵێم: ئه‌گه‌ر ئه‌و نوسه‌ر و که‌سانه‌ی که
گۆڕان به پێشه‌نگی ناڕه‌زایه‌تی یه‌کانی خه‌ڵک بۆ گه‌یشتن به به‌شێکی
زیاتر له ئازادی و ژیان ده‌زانن و ئه‌م ڕاستی یانه نابینن، با سه‌ر و
کڵاوی سپیش بۆ خزمه‌تکاری ئیسلام و لایه‌نه‌کانیشی بۆ خۆیان ئاماده
بکه‌ن! به‌ڵام ڕه‌نگه یه‌کگرتوو و کۆمه‌ڵ ئه‌م خه‌مه‌شیان له کۆڵ بکه‌نه‌وه
و خۆیان بۆیان بدوورن! ده‌ک هه‌موو کڵاوه‌کانتان پیرۆز بێت: کڵاوی سه‌وز،
نیللی، سپی ، قاوه‌یی !
20.03.2010
amang70@hotmail.de
|