٢٢\٣\٢٠١٠
یه‌کێتی چۆن سوود
له ئه‌زموونه‌كانی دۆڕِان وه‌رده‌گرێ؟

كامه‌ران په‌شێو
ئه‌وه‌ی كه هه‌میشه به‌دیار ئه‌كه‌ویت له‌لای یه‌كیَتی بوونی
ململانییه‌كی دیار‌و ئاشكرایه له‌گه‌ڵ گۆرِاندا ، رِه‌نگه ئه‌مه هه‌رچه‌ند
ئه‌م ناكۆكیانه دریَژتر بكریَنه‌وه دریَژه به لاوازبوونی یه‌كیَتی
بدات چوونكه ناتوانریَت ئه‌وه بشاردریَته‌وه كه یه‌كیَتی هه‌رچییه‌ك
بكات به‌زیانی خۆی ئه‌شكیته‌وه ره‌نگه ئه‌م قسه‌یه‌ش له‌وه‌وه سه‌رچاوه‌ی
گرتبیت كه ئیَستا وه‌زعی حیزبایه‌تی یه‌كیَتی له هه‌لومه‌رجیَكی زۆر
هه‌ستیارو ترسناكدایه پاش ئه‌وه‌ی كه به‌ره‌ی جیاواز‌و موعارز له‌ناو
یه‌كیَتیدا په‌یدابوو وورده وورده بوو به‌هیَمایه‌ك بۆ لاوازبوونی یه‌كیَتی
و بگره دۆرِاندن و شكست تاكو ده‌گات بچووكبوونه‌وه‌یه‌كی ته‌واوه‌وه‌تی
...
هه‌ڵبژاردنه‌كانی 25ی ته‌مووزو حه‌وتی 3 نیشانه‌یه‌كن بۆ ئه‌وه‌ی كه
لاوازبوونی یه‌كیَتی و په‌رته‌وازه‌بوونی ئه‌و حیزبه پیشان بدات پاش
ئه‌وه‌ی كه به‌رپرسانی بالاَی یه‌كیَتی له 25/7 ئه‌وه‌یان نیشان ئه‌دا
كه چیتر ئه‌و وه‌زعه‌ی یه‌كیَتی پیا تیَپه‌رِبووه بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی
نوینه‌رانی عیَراق دووباره نابیته‌وه به‌لاَم بینیمان ئه‌مه‌ش هیچی
له هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی مانگی ته‌مووزی ساڵی 2009 كه‌متر نه‌بوو كه یه‌كیَتی
بوو به ئه‌و حیزبه‌ی ده‌نگه‌كانی له‌گۆرِانه‌وه نزیك ببیته‌وه كه
گۆرِان وه‌كو بزووتنه‌وه‌یه‌كی جه‌ماوه‌ری له‌ماوه‌یه‌كی كه‌مدا توانی
ئه‌و ده‌نگانه بهیَنیَت كه یه‌كیَتی ده‌میَكه هه‌رحیزبه‌و له‌كوردستان
شان به‌شانی پارتی دیموكرات مونافیس بوون به‌ڵكو بگره یه‌كیَتی تاكه
هیَزبووه كه پارتی نه‌یتوانیوه وه‌كو پیَویست له‌رِووی لایه‌نگرو جه‌ماوه‌ره‌وه
ركابه‌ری بكات به‌لاَم ئیَستا رِۆژ بووه به‌رِۆژی پارتی و یه‌كیَتی له‌هه‌مان
بازنه‌ی خۆیدا ده‌سوورِیَته‌وه و هیچی له هه‌لبژاردنه‌كه‌ی په‌رله‌مانی
كوردستان زیاتر نه‌بووه.
ئه‌وه‌ی كه ده‌مه‌وی ئاماژه‌وی پی بده‌م ئه‌وه‌یه كه یه‌كیَتی كاتیك
له‌هه‌ڵبژاردنی مه‌ڵبه‌نده‌كانی دا توانی زۆر به‌ئاسانی به‌سه‌ر نه‌وشیروان
مسته‌فا سه‌ربكه‌ویَت ئه‌مه‌ش به‌سترابوویه‌وه به لایه‌نی به‌خشینه‌وه‌ی
پاره له‌لایه‌ن خودی یه‌كیَتییه‌وه بۆیه هه‌ر ئه‌وه‌ش وایكرد كه
لاوازییه‌كانی یه‌كیَتی بشاریته‌وه و ده‌رنه‌كه‌ویَت تا ئه‌وكاته‌ی ده‌ركه‌وت
چۆن ئیراده‌ی جه‌ماوه‌رو خواستی نه‌وشیروان مسته‌فا یه‌كیَتی له‌سه‌ر
ترۆپكی ده‌سه‌لاَت و حیزبایه‌تی ئه‌هیَنیته خواریَ ، كه‌واته نه‌پاره‌و
نه ده‌سه‌لاَت نه‌یتوانی یه‌كیَتی ئه‌و بۆ شاییه‌ی كه هه‌یه‌تی پرِی
بكاته‌وه چوونكه ئه‌و به‌هه‌رجۆریَك بیت وویستوویه‌تی كه‌مووكورتی
لاوازییه‌كانی به‌رِیَگه‌ی وه‌لاَمی بیَ بنه‌ماو پاساوی به‌رپرسان و رق
و رقه‌به‌رایه‌تی میدیای حیزبییه‌وه ده‌رببریت و هیچ كات به‌شیوه‌یه‌كی
ته‌ندرووست وباش گویَی له‌مووعانات و كیَشه‌كانی خه‌ڵك نه‌گرتووه.
كه‌واته‌هه‌ڵبژاردنه‌كان خۆیان ئه‌زموونیَكن بۆ ئه‌وه‌ی بزانین جه‌ماوه‌ر
كیَی ده‌ویَت و ده‌یه‌ویت كیَ له‌ده‌سه‌لاَت لابدات؟!.
پارتی دیمووكرات پاش ئه‌وه‌ی ئه‌وپه‌رِی خزمه‌تی به‌ناوچه‌ی هه‌ولیر
كردووه ئیتر به‌هۆی جیاوازی پاریزگاوه بیت یان ده‌سه‌لاَتی سه‌رۆكی
حكومه‌ت یان په‌یوه‌ندی به پاریزگاره‌كه‌یه‌وه هه‌بووبیت هه‌رچۆنیك
بیت پیگه‌ی خۆی له‌هه‌ولیردا به‌هیزكردووه پاریزگای سلیمانیش یه‌كیكه
له‌و پاریزگانه‌ی هه‌میشه ده‌سه‌لاَت به‌كه‌مته‌رخه‌م ده‌زانن له‌به‌رامبه‌ر
خزمه‌تگووزاریدا به‌زۆریش یه‌كتییان تاوانبار كردووه چوونكه تا ماوه‌یه‌ك
له‌مه‌وبه‌ریش هه‌ر یه‌كیتی خاوه‌ن قودره‌ت بووبوو له‌سلیمانی.
ئه‌وه‌ی كه‌پیویستی ده‌كرد بۆ یه‌كیتی تاكو سوود له‌ئه‌زموونی دۆرِان
وه‌ربگریت و جاریكی تر تووشی ئه‌و قه‌یرانه میژوویانه نه‌بیته‌وه كه‌به‌سه‌ری
هاتووه له‌هه‌ڵبژاردندا ته‌نها ئه‌وه‌یه گویَ له‌ئیراده‌ی جه‌ماوه‌ر
بگریت و جه‌ماوه‌ر خۆی برِیار له‌سه‌ر یه‌كیتی بدات نه‌ك قسه‌ی زلی به‌رپرسان
.
كه‌واته ئه‌وه‌ی به‌ستراوه‌ته‌وه به‌مانه‌وه‌ی چاره‌نووسی حیزبیكه‌وه
بریتی نییه له‌هینانی كورسی و زیاد كردنی ئه‌ندام به‌لكو كاركردنه له‌سه‌ر
ئه‌و شكستانه‌ی كه یه‌كیتی هیناویه‌تی بۆیه باشتر وایه هه‌ر لایه‌نیكی
شكست خوارد‌و به‌دوای خاله لاوازه‌كانی خۆیدا بگه‌ریت چوونكه خه‌لك
برِیاری داوه كه خاڵی لاواز نیشان بدات به‌هه‌رجۆریك شاردنه‌وه‌شی گه‌نینی
ناوه‌رۆكی ده‌سه‌لاَتیكه كه خۆشه‌ویستی بۆ به‌رپرسانی زیاتره تاكو
جه‌ماوه‌ره‌كه‌ی.
rozhnamepost@yahoo.com
www.rozhnamepost.com
|