٢\٧\٢٠١٠
یه‌کێتی ئه‌وروپا
و مافی مرۆڤ، قه‌ڵای ناقۆڵایی یاسا و دیموکراسییه،
له‌مه‌ڕ کێشه‌ی
سنوورییه‌کانی
هه‌رێمی کوردستان و پارچه دورستکرا و
لێکترازه‌وه‌کانی!
هه‌ردی ئه‌حمه‌د
کوردان ده‌بێت به‌ر له ڕیسواکردن و به نه‌فره‌ت کردنی ده‌وڵه‌تی
دیکاتۆری تورکیا به تایبه‌تی و ئێران، ملی پرسیارێکی قۆڵا له بازاڕی
سیاسه‌تی ڕۆژئاوادا بگرێت و بێژێت، له کاتێکدا کوردان له زیندانه
تاریک و تۆقێنه‌ره‌کاندا له سه‌ر مافه سه‌ره‌تاییه‌کانی کۆشه‌گیر ده‌کرێت
و له بێ یاسای و که‌ڕ و کوێری مافی مرۆڤی نێوده‌وڵه‌تی و هه‌موو
جیهان، لاوانی کوردان له سێداره ده‌درێن، کوا هه‌ڵوێست و ئه‌و یاسایه‌ی
که جیهانی، له بازرگانیه‌کی ساخته‌وه به‌ستۆته‌وه به کۆمه‌ڵگای
ئازاد و دیموکراسی؟!!
هاوده‌نگی و یه‌ک هه‌ڵوێستی له داکۆکردنی مافی کوردان، نه شانازیه‌و
نه باڵابڵندی، به‌ڵکو ئه‌رکی سه‌رشانی مرۆڤی خاوه‌ن مۆڕاڵ و نه‌فس به‌رزی
کوردانه له هه‌ر جێگا‌و مه‌مله‌که‌تێک بێت..
ئاوام گه‌ره‌ک بو، که وه‌ک نوسه‌رێک و شاعیرێکی خاک په‌رست و نیشتمان
پارێز، ئاله‌م کات و ساتی قات‌و قڕی ویژدان و کڕێژگرتنی شه‌ره‌فی نه‌ته‌وه‌یدا،
سه‌ربه‌خۆیانه‌و به‌و په‌ڕی باوه‌ڕبون به خۆم و ئاسوده‌کردنی وێژدان و
مافی قه‌دری زێڕینی نیشتمان و خاک‌دا، هه‌ڵوێستێک نیشان بده‌م، که لایه‌نی
که‌م وه‌فا و سۆزێک بێت له قه‌ده‌ر ئه‌و هه‌مو ته‌مه‌نه بێت که له
ئامێزی خۆیدا ژیانێکی شه‌ره‌فمه‌ندانه‌ی پێبه‌خشیم، له ئامێزی به‌رزو
پیرۆزی خۆیدا،.
بیستم و دیتم، که‌وا جارێکی تر‌و به پلان و به‌رنامه‌یه‌کی نوێ و
هاوبه‌شی چه‌ند لایه‌نه، ڕیژێمه دیکاتۆرو زاڵمه‌کان، که‌وتونه‌ته
وێزه‌ی ناسک و جوانی نیشتمانه‌که‌م، ئه‌وه‌ی له‌تاسه‌دا ڕامده‌چڵه‌کێنت
و سه‌ره‌پای جه‌سته‌م ده‌کرۆژێ، بێ لوف و ماریفه‌تی نیشتمان پارێزانی
ئه‌و هه‌رێمه بێنازه‌یه، که بۆته دیواخان و سه‌ره‌ڕێگای کانی بۆ نه‌یاران
و دوژمنانه‌ی گه‌له‌که‌م، ئه‌وه‌ی له ناخه‌وه ئاورم تێبه‌رده‌دات، بێ
نمه‌کی و بێ مۆڕاڵی به ناو سیاسی و به‌رپرسه‌کانی ئه‌و هه‌رێمه ئیهما‌له‌ی
منه، که هێنده‌ی ده‌نگی جرکه‌ژمێری کاتژمێره‌که‌ی ده‌ستی چه‌پم نقاو
ده‌نگیان لێوه‌نابیسترێ!، چه‌نده شه‌رم و زله شکۆی ده‌وێت، هێنده
بێماریفه‌تی ده‌نوێنن له ته‌ک ئه‌م خاک و ئاوه‌دا، ئه‌وانه‌ی ڕۆژگارێک
به‌نیازی بازرگانی وسیاسه‌تیان له‌و بناورو شاخانه‌دا ده‌کرد و به
ئاره‌قه‌ی خه‌باتی ڕۆڵه دلسۆز و به ئه‌مه‌که‌کانی ئه‌و کات و سه‌رده‌مه
پیرۆزه، ئه‌مڕۆی زێڕینی و شکۆ و باڵاخانه‌ی و دیوان و دارایی پێبه‌خشین،
چه‌نده شه‌رم و بێزه‌وقیه، له سه‌ر مێزی نیشتمان و نه‌ته‌وه خاکی
پیرۆزی کوردان ئه‌تک ده‌کرێت و ئه‌وه‌ی له ئێستادا له نیشتمان به‌رپرسیاره،
به نوێترین مۆدێلی جل و به‌رگه‌وه، وڵاتانی ڕۆژئاوا به‌سه‌ر ده‌کاته‌وه،
و باس له گه‌شت و سه‌فای جیهان ده‌که‌ن!
له ئێستادا، زیاتر له دانیشتوانی هه‌رێم، به‌و شاخه باڵابه‌رز و
کێوه بڵندانه‌وه سرودی نه‌ته‌وه‌ی (ئه‌ی ڕه‌قیب) ده‌بێژن و ده‌ڵێن بژی
کورد‌و کوردستان، له پێناو شه‌ره‌فی نیشتمانی و خاک په‌رستیدا، له‌و به‌فر
و باران و ڕه‌هێڵه‌یه ئاڵاون و به دوای ئاوادانی نیشتمانێکی یه‌ک
پارچه‌و نه‌ته‌وه‌یه‌کی یه‌ک هه‌ڵوێست و دڵسۆز و هاوڕێیه‌تیدا، جه‌نگ
له ته‌ک نه‌یاران و دوژمنه‌کانی خاکی کوردستاندا ده‌جه‌نگ و ده‌ڵێن بۆ
یه‌کڕیزی خاکی کوردان قوربانی ده‌که‌ین و ڕوح و گیان!..
ئه‌گه‌ر (من) وه‌ک شاعیرێک و نوسه‌رێکی (سه‌ربه‌خۆی) کورد، ده‌نگ و ڕه‌نگ
و ناوێکم هه‌بێت و به نیشتمانیه‌کی خاک په‌رست و دلسۆز هه‌ژمارد
کرابێتم، ئه‌وه به‌ڵێنو ئه‌هد ده‌ده‌م، که له پێناو داکۆکی کردن له
یه‌کڕیزی نه‌ته‌وه‌و گه‌له‌که‌م پێشمه‌رگه‌یه‌ک و قوربانیده‌رێکی سه‌رسه‌رخت
ده‌بم بۆ به‌رگریکردن له نه‌ته‌وه‌و نیشتمان وهاوزوبانه‌کانم، له‌و په‌ڕی
باوه‌ڕه‌وه ده‌ست و قامک و هه‌نگاوه‌کانتان ماچ ده‌که‌م، گوڵی سه‌ربه‌ستی
و ئازادی سور له لێوانی لوله‌ی تفه‌نگه‌کانتان ده‌ده‌م، بۆ به‌رگریکیردن
له نیشتمان،.
له خۆمه‌وه داوه‌ده‌که‌م، له بنه‌ماله‌که‌م، له دۆست و هاوڕ و
هاوشاریه‌کانم، له هه‌مو کوردێکی دڵسۆز و نیشتمان په‌رست،که بێده‌نگ
وبێ هه‌ڵوێست و ته‌نیاگیری مه‌که‌ن له ئێستادا، هاوده‌نگ و هاوخه‌باتی
خوشک و براو هاوڕێکانمان بین له قه‌دیلی شکۆو باڵابه‌رز، باببینه
گوڵژینێکی سور له سه‌ر سنوری نیشتمان، با هاوده‌نگ و هاوخه‌باتی
شۆڕشگێڕانی کوردستان بین له سه‌ر سنوره ده‌ستکرده‌کان،.
30\6\2010
- ئینگلته‌ره
ماڵپه‌ڕی هه‌ردی
ئه‌حمه‌د
|