یه‌کێتی گشتی
کرێکارانی هێڵی ئاسن، ده‌ریاوانی و هاتوچۆ
له به‌ریتانیا(RMT)و
مانگرتنی کرێکارانی هێڵی ئاسن و هاتوچۆی له‌نده‌ن.
مانگرتنی 48 کاتژمێریی
کرێکارانی شه‌مه‌نده‌فه‌ری ژێرزه‌وی، شاری پڕجوڵه‌و هاتوچۆی له‌نده‌نی
سست کرد!
ئاماده‌کردنی: موحسین
که‌ریم

بۆب کرۆ
سکرتێری گشتی
یه‌کێتی گشتی کرێکارانی هێڵی ئاسن، ده‌ریاوانی و هاتوچۆ له به‌ریتانیا(RMT)
رۆژانه نزیکه‌ی 3 ملیۆن که‌س له له‌نده‌ن شه‌مه‌نده‌فه‌ری ژێرزه‌وی
به‌کاردێنن بۆ هاتوچۆکردن. هه‌رجۆره راوه‌ستانێکی ئه‌م خزمه‌تگوزاریه
ده‌توانێ ئه‌و شاره پڕ له‌جوڵه 7-8 ملیۆن که‌سیه تووشی راوه‌ستان و
بێجووڵه بکات.
رۆژی 9ی جون( حوزه‌یران)ی 2009، کاتژمێر 6.59 ی ئێواره سه‌ره‌تای ئه‌م
خامۆشبونه‌ی له‌نده‌ن ده‌ستی پێ‌کرد. مانگرتنی کرێکارانی شه‌مه‌نده‌فه‌ری
ژێر زه‌وی و هاتوچۆی له‌نده‌ن که به‌شی زۆری هۆیه‌کانی گواستنه‌وه‌ی
ئه‌و شاره‌ی گرته‌وه، تا کاتژمێر 6.58 ی ئێواره‌ی رۆژی 11ی جون(حوزه‌یران)
ی 2009 به‌رده‌وام بوو. یه‌کێتی گشتی کرێکارانی هێڵی ئاسن، ده‌ریاوانی
و هاتوچۆ له به‌ریتانیا(RMT) بۆ ماوه‌ی دوو رۆژ نمایشی هێزی کرێکاریان
کرد و ده‌سه‌ڵاتی ئه‌م شاره‌و سه‌رمایه‌دارانی خاوه‌ن کۆمپانیای هێڵی
ئاسن و هۆیه‌کانی گواستنه‌وه‌یان هێنایه له‌رزین.
به‌پێی راگه‌یاندنی خودی کۆمپانیای گواستنه‌وه‌ی له‌نده‌ن، که خاوه‌ندارێتی
سه‌رجه‌م هێڵه‌کانی گواستنه‌وه‌ی شه‌مه‌نده‌فه‌ری ژێرزه‌مینی و سه‌رزه‌مینی
و پاسه‌کان ده‌کات، له کۆی 9 هێڵی شه‌مه‌نده‌فه‌ری ژێر زه‌وی ته‌نها 2
هێڵ به ته‌واوی کاریان کرد و مانگرتن نه‌یگرتبونه‌وه. 5 هێڵی شه‌مه‌نده‌فه‌ر
ته‌نها بۆ ماوه‌یه‌کی دیاریکراو له‌نێوان هه‌ندێ ناوچه‌دا کاریان ده‌کرد
و دوانیش له هێڵه‌کان به ته‌واوی داخرابوون.
به‌هۆی ئه‌م مانگرتنه‌وه کۆمپانیای گواستنه‌وه‌ی له‌نده‌ن ناچاربوو که
سه‌دان پاس و ته‌نانه‌ت به‌له‌می هاتوچۆ به‌کاربێنێ بۆ که‌مکردنه‌وه‌ی
کاریگه‌ری مانگرتنه‌که له‌سه‌ر هاتوچۆی خه‌ڵک، به‌ڵام شه‌قامه‌کانی
له‌نده‌ن و زۆری ژماره‌ی هاتوچۆکه‌ران نه‌یانتوانی کاریگه‌ری مانگرتنه‌که
نه‌هێڵن و ریزی سه‌دان که‌سی له چاوه‌رێی پاس و ئه‌و چه‌ند شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌دا
بوون که په‌یوه‌ست نه‌بوبون به مانگرتنه‌که‌وه بۆ ئه‌وه‌ی بیان
گێزنه‌وه بۆ شوێنه‌کانی خۆیان.
پارێزگاری له‌نده‌ن که سه‌ر به پارتی سه‌رمایه‌دار و ئۆتۆکراته‌کانی
(پارێزگاران)ه و، سه‌رمایه‌دارانی خاوه‌ن کۆمپانیای هاتوچۆی له‌نده‌ن
و که‌ناله‌کانی راگه‌یاندنی بۆرژوازی، وه‌کو پیشه‌ی ناسروای خۆیان هه‌وڵی
ئه‌وه‌یان دا که باری نێگه‌تیڤی ئه‌م مانگرتنه بخه‌نه سه‌ر شانی
کرێکاران و (RMT)، تا مانگرتنه‌که له پشتیوانی خه‌ڵک بێبه‌ش بکه‌ن و
وه‌کو دژ به به‌رژه‌وه‌ندی گشتی پێناسه‌ی بکه‌ن. هه‌وڵیان دا که
مانگرتنه‌که بێکاریگه‌ر و بچووک نیشان بده‌ن و وا نیشان بده‌ن که ته‌نها
به‌شێکی که‌می کرێکاران به‌شدار بوون تێێدا. هه‌وڵیان دا که وا نیشان
بده‌ن که رابه‌رانی ( RMT ) مێزی گفتوگۆکانیان جێهێشتوه و رازی نه‌بوون
به پێشنیاری مه‌عقولی سه‌رانی کۆمپانیای هاتوچۆ! به‌ڵام رۆژی 11ی
جون(حوزه‌یران) یه‌کێک له گه‌وره‌ترین یه‌کێتیه کرێکاریه‌کانی به‌ریتانیا(Unite)،
که یه‌کێکه له 4 گه‌وره‌ترین یه‌کێتی کرێکارانی شه‌مه‌نده‌فه‌ری
ژێرزه‌وی له له‌نده‌ن، پشتیوانی خۆی بۆ(RMT) و مانگرتنه‌که ده‌ربڕی.
مانگرتنی کرێکارانی هێڵی ئاسن و هاتوچۆ له له‌نده‌ن پاش شکستی گفتوگۆی
نێوان رابه‌رانی (RMT ) و خاوه‌نه‌کانی کۆمپانیای هێڵی ئاسن وگواستنه‌وه
له‌سه‌ر زیادکردنی کرێ، ده‌رنه‌کردنی کرێکاران و مامه‌ڵه‌ی ناشایسته‌ی
کرێکاران له لایه‌ن به‌رپرسانی کۆمپانیاکه‌وه، که نزیکه‌ی 10
کاتژمێری خایاند، ده‌ستی پێ‌کرد.
له راگه‌یاندنێکدا بۆب کرۆ، لیده‌ری (RMT ) له‌وباره‌وه ده‌ڵێ:"
بێحورمه‌تی وام له‌هیچ به‌ڕێوه‌به‌رێتیه‌ک نه‌دیوه که تائێستا مامه‌ڵه‌م
له‌گه‌ڵ کردوون." هه‌روه‌ها پارێزگاری له‌نده‌ن به‌وه تاوانبار ده‌کات
که خه‌ریکه له‌پێناوی مه‌رامه‌کانی خۆیدا مانۆری سیاسی به کێشه‌ی
کرێکارانی مانگرتوه‌وه ده‌کات. داواشی لێده‌کات که راسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ
نوێنه‌رانی کرێکارانی مانگرتوودا کۆبێته‌وه.
پارێزگاری له‌نده‌ن رابه‌رانی کرێکاران و بۆب کرۆ به‌وه تاوانبار ده‌که‌ن
که پێشنیارێکی گونجاو که له‌وباره‌وه خراوه‌ته به‌رده‌میان ره‌تکردۆته‌وه‌و
مانگرتنه‌که‌ش به کارێکی بێ‌مانا و شێتانه ده‌داته قه‌ڵه‌م!
له به‌رامبه‌ردا بۆب کرۆ له پیکیتێکی کرێکاره‌کاندا له به‌رده‌م
وێستگه‌ی شه‌مه‌نده‌فه‌ری ژێرزه‌وی (سێڤن سیسته‌ر)دا له باکوری له‌نده‌ن
رای گه‌یاند: "هه‌مووجۆره ئه‌گه‌رێکی پێکگه‌یشتن له‌لایه‌ن ئیداره‌وه
له‌باربرا." هه‌روه‌ها ووتی:" نوێنه‌رانی( A CA S- ده‌زگای چاره‌سه‌ری
کێشه‌کان) چوون بۆئه‌وه‌ی دۆکیومێنته‌کان چاپ بکه‌ن، به‌ڵام تاکاتێک ئه‌وان
گه‌ڕانه‌وه ئیداره‌ی شه‌مه‌نده‌فه‌ری ژێرزه‌وی-ئه‌نده‌رگراوند- له هه‌مووشتێک
په‌شیمان بوبوه‌وه. هه‌موو کاره‌که له‌دواچرکه‌دا شێوێنرا و RMT پێی
وایه که ئه‌مه بڕیاری سه‌ره‌وه بووه، ئاماژه‌کانیش بۆ بۆریس
جۆنسۆن-پارێزگاری له‌نده‌ن- و پیته‌ر هێندی- به‌رێوه‌به‌ری کۆمپانیای
هاتوچۆ-یه." بۆب کرۆ داواشی له پارێزگاری له‌نده‌ن کرد که واز له
هاندانی سیاسی له دژی کرێکاران بێنێت و راسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ RMT دا
دابنیشێت بۆ چاره‌سه‌ری کێشه‌که که سه‌باره‌ت به کرێ، کار و مامه‌له‌ی
ناشایسته‌ی کرێکارانه له‌لایه‌ن به‌رپرسانی کۆمپانیای ناوبراوه‌وه".
شایانی ووتنه که به‌پێی راگه‌یاندنی (TfL- کۆمپانیای گواستنه‌وه‌ی له‌نده‌ن)،
ته‌نها 1 له‌سه‌ر 4ی شه‌فه‌مه‌نده‌فه‌ره‌کانی ئه‌نده‌رگراوند له‌کاتی
مانگرتنه‌که‌دا کاریان کردوه، واته 3 له‌سه‌ر4ی شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌کانی
هێڵی ژێرزه‌وی به‌شداری مانگرتنه‌که‌یان کردوه. به‌پێی راگه‌یاندنی
رۆژنامه‌وانی پارێزگای له‌نده‌ن به‌هۆی مانگرتنه‌وه زیانی 100 ملیۆن
پاوه‌ند له خاوه‌ن کۆمپانیا و خاوه‌نکارخانه‌کانی له‌نده‌ن که‌وتوه.
رۆژی هه‌ینی 5ی جونی 2009، رابه‌رانی کرێکارانی هێڵی ئاسن و گواستنه‌وه‌ی
له‌نده‌ن رایان گه‌یاندبوو که ئه‌گه‌ری ئه‌وه نزیکه له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی
ئیداره‌ی کۆمپانیای گواستنه‌وه بگه‌نه ئاکام سه‌باره‌ت به کرێ و کار
و مامه‌له‌ی نادروستی کرێکاران که هۆکاری سه‌ره‌کی مانگرتنه‌که بوو.
شایانی ووتنه که بڕیاری مانگرتن له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی کرێکارانی هێڵی
شه‌مه‌نده‌فه‌ری ژێرزه‌وی و گواستنه‌وه‌ی له‌نده‌ن به تێکڕای ده‌نگ
بڕیاری لێدرابوو. لیده‌ری کرێکاران ئومێدی به‌وه هه‌بوو که بتوانن
پیلانه‌کانی پارێزگاری له‌نده‌ن بۆ سه‌ربادان له خواستی کرێکاران
پووچه‌ڵ بکاته‌وه. به‌ڵام به‌داخه‌وه سه‌ره‌نجام پارێزگاری له‌نده‌ن
و هاوکاره‌کانی له به‌رێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی له‌نده‌ن ئه‌و ئومێده‌ی
کرێکارانیان دا به‌هه‌واداو بۆ ئه‌وه‌ی مل به خواستی کرێکاران نه‌ده‌ن،
خه‌ڵکی له‌نده‌نیان رووبه‌رووی ئه‌و پشێوی و ناره‌حه‌تیانه کرده‌وه‌و
ده‌یان ملیۆن پاوه‌ندیش زیانیان به هاو‌چینه‌کانی خۆیان گه‌یاند!
رۆژی 4ی جون 2009 یش( RMT ) بڵاوی کردبوه‌وه که سه‌رباری ئه‌وه‌ی هه‌موو
ئاماده‌کاریه‌کان بۆ ئه‌نجامدانی مانگرتنه‌که له ر9ژی 9ی جوندا
ئاماده‌بووه به‌ڵام ئاماده‌یی خۆیان ده‌ربڕیبوو بۆ وتووێژ له‌گه‌ڵ به‌رێوه‌به‌رایه‌تی
کۆمپانیای گواستنه‌وه له‌سه‌ر خواسته‌کانی کرێکاران که بریتییه له
زیادکردنی کرێ، رێگاگرتن له ده‌رکردنی کرێکاران که کۆمپانیای ناوبراو
بڕیاربوو 4000 کرێکار له‌سه‌رکار ده‌ربکات و هه‌روه‌ها بۆ نه‌هێشتنی
سوکایه‌تی به کرێکاران و تاوانبارکردنی کرێکاران له‌لایه‌ن ئیداره‌ی
کۆمپانیای ناوبراوه‌وه.
بۆب کرۆ لیده‌ری یه‌کێتیه‌که رای گه‌یاند:" RMTئه‌وه‌ی نیشانداوه که
ئێمه ئاماده‌ین بۆ گفتوگۆ، به‌ڵام بێده‌نگی پارێزگار-بۆریس جۆنسۆن- و
گه‌وره به‌ڕیوه‌به‌ره‌کانی راوێژکاری ئه‌وه ده‌رده‌خه‌ن که ئه‌وان
نیازی رووبه‌رووبوونه‌وه‌و کێشه‌دروستکردنیان هه‌بێت. ئێمه ئه‌مڕۆ
پێیان ده‌ڵێین که کاتی ئه‌وه هاتوه ده‌ستبه‌رداری خاوه‌ن بانکه‌کان
بن و له‌گه‌ڵ ئه‌و که‌سانه‌دا وتووێژ بکه‌ن که ناچارکراون په‌نابه‌رنه
به‌ر مانگرتن به‌هۆی پیلانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌وه بۆ که‌مکردنه‌وه‌ی
کرێ و بێکارکردنه‌وه."
سه‌باری هه‌موو هه‌وڵه‌کانی یه‌کێتی کرێکاران( RMT) بۆ گه‌یشتن به‌رێگاچاره‌یه‌کی
گونجاو، به‌ڵام به‌هۆی پێداگریی پارێزگاری له‌نده‌ن و به‌رپرسانی
کۆمپانیای هاتوچۆی له‌نده‌ن، سه‌ره‌نجام رۆژی 9ی جونی 2009 مانگرتنی
کرێکاران ده‌ستی پێ‌کرد پاشئه‌وه‌ی پارێزه‌ره‌کانی سه‌ر به‌ئیداره‌ی
کۆمپانیای هاتوچۆ دایان به‌ژێر دانوسانه‌کاندا.
به‌پێی راگه‌یاندنی( RMT ) رۆژی 9ی جون، نوێنه‌رانی(RMT ) دوانیوه‌ڕۆو
ئێواره‌ی ئه‌و رۆژه خه‌ریکی وتووێژ بوون و له‌گه‌ڵ ACASدا به‌پێشنیارێک
گه‌یشتوون که ده‌یتوانی کێشه‌که چاره‌سه‌ر بکات، به‌ڵام ئیداره‌ی شه‌مه‌نده‌فه‌ری
ژێرزه‌وی له دواساتدا پارێزه‌ره‌کانی خۆیان هێناو ئه‌وانیش دایان به‌ژێر
رێکه‌وتننامه‌که‌دا. بۆیه رێگایه‌ک نه‌مایه‌وه بێجگه له جێبه‌جێکردنی
مانگرتنه‌که.
مانگرتنی کرێکارانی ئه‌نده‌رگراوند له‌لایه‌ن کرێکاران و یه‌کێتیه‌کانی
دیکه‌وه پشتیوانی لێ‌کرا. له راگه‌یاندنێکدا، پیته‌ر کاڤانا له یه‌کێتی
کرێکارانی هاتوچۆ(Unite) رای گه‌یاند:" ئێمه پشتیوانی خۆمان بۆ RM
راگه‌یاندوه له خه‌باتیاندا بۆ جێگیرکردنی کرێیه‌کی هاوچه‌رخ و
پێداگرتنیان له‌سه‌ر بێکار نه‌کردن. ئێمه بانگه‌وازی ئیداره‌و
پارێزگاری له‌نده‌ن، بۆریس جۆنسۆن ده‌که‌ین که به‌شێوه‌یه‌کی بنیاتنه‌رانه
ناوبژی بکات و به‌وجۆره‌ش ئیمکانی ئه‌وه ده‌بێت که بارودۆخه‌که هێمن
بێته‌وه".
شیانی وتنه که خواستی وتووێژی راسته‌خۆ له‌گه‌ڵ(RMT ) دا له‌به‌رزبونه‌وه‌دایه.
بێجگه له یه‌کێتی کرێکارانی(Unite)، ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌کانی له‌نده‌نی
پارتی کرێکاران(له‌یبه‌ر) و ئه‌ندامانی(ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانی له‌نده‌ن)
و پارێزگاری پێشوی له‌نده‌ن( کین لیڤینستۆن) پشتیوانی له‌و خواسته ده‌که‌ن.
له راگه‌یاندنێکیدا بۆب کرۆ- لیده‌ری( RMT) رۆژی 11/09/2009دا ده‌ڵێ:"
ئێمه له‌ماوه‌ی 7 کاتژمێری پێش مانگرتنه‌که‌دا له 9 مانگی پێشوو که
ئیداره پێداگری له‌سه‌ر مل نه‌دان به خواسته‌کانمان داده‌گرت زیاتر
پێشه‌ڕه‌ویمان کردوه. به چوونه ناو مانگرتنه‌که‌وه فشارتان خسته
سه‌ریان تا به‌شێوه‌یه‌کی جدی بێنه پای وتووێژ له‌سه‌ر گرنگترین مه‌سه‌له.
.. ئێمه هه‌وڵده‌ده‌ین که رێگاچاره‌یه‌ک بگه‌ین بۆ ئه‌م کێشه‌یه و
هیوادارم که بتوانین به‌زوترین کات ئه‌وکاره بکه‌ین. من له‌هه‌ر به‌ره‌وپێشچونێکی
کاره‌کان ئاگادارتان ده‌که‌مه‌وه."
یه‌کێتی گشتی کرێکارانی هێڵی ئاسن، ده‌ریاوانی و هاتوچۆ له به‌ریتانیا(RMT)،
یه‌کێکه له گه‌وره‌ترین یه‌کێتیه کرێکاریه‌کانی به‌شی هاتوچۆ. ئه‌م
یه‌کێتیه وه‌کو له پێناسه‌ی خۆیدا ئاماژه‌ی پێده‌کات، یه‌کێتیه‌کی
پڕۆفیشناڵی پێشکه‌وتوخواز و دیموکراتیکه، یه‌کێتیه‌که که زۆر به‌خێرایی
گه‌شه ده‌کات و تائێستا زیاتر له 80 هه‌زار ئه‌ندامی هه‌یه له
زۆربه‌ی به‌شه‌کانی پیشه‌سازی هاتوچۆ وگواستنه‌وه‌دا- هه‌ر له شه‌مه‌نده‌فه‌ری
سه‌رزه‌ویه‌وه تا ژێرزه‌وی، گواستنه‌وه‌ی ئاوی تا به‌نده‌ره‌کان، تا
پاسه‌کان و لۆریه بارهه‌ڵگره‌کان.
یه‌کێتیه‌که خه‌بات ده‌کات بۆ پارێزگاری له کرێ و باشبوونی بارودۆخی
کار و سه‌لامه‌تی کار، سه‌عاتکاری که‌متر و باشبوونی ژیانی ئه‌ندامانی
یه‌کێتیه‌که ده‌کات.
له‌سه‌ر ئاستی گشتی، ئه‌م یه‌کێتیه به‌رگری له که‌مکردنه‌وه‌ی کرێی
هاتوچۆو گواستنه‌وه ده‌کات بۆ خه‌ڵک ، پشتیوانی له ده‌وڵه‌تی کردنی
هۆیه‌کانی گواستنه‌وه‌ی گشتی و فراوانکردنه‌وه‌ی خزمه‌تگوزاریه‌کانی
گواستنه‌وه و به‌کارهێنانی قازانجی ئه‌و ناوه‌ندانه بۆ به‌رژه‌وه‌ندی
گشتی و دروستکردنی خانووی گونجاو بۆ خه‌ڵک.
شایانی ووتنه که بۆب کرۆ لیده‌ری یه‌کێتیه‌که که‌سایه‌تیه‌کی
سۆشیالیسته‌و خاوه‌نی ته‌مایولاتی رادیکاڵ و خه‌باتکارانه‌یه له‌ناو
بزووتنه‌وه‌ی سه‌ندیکایی به‌ریتانیادا.
سه‌رچاوه: ماڵپه‌ڕی یه‌کێتی گشتی
کرێکارانی هێڵی ئاسن، ده‌ریاوانی و هاتوچۆ له به‌ریتانیاRMT
http://www.rmt.org.uk
|