٢٨\١\٢٠١٠
یه‌کێتی هونه‌رمه‌ندانی کوردستان له که‌رکووک و تێروانینه‌کان.

ئاشتی گه‌رمیانی
که‌رکووک ئه‌گه‌ر پێش نه‌که‌وێت
له که‌لتوورو هونه‌ردا .. ئه‌وا هه‌ر کۆمه‌ڵێک که‌سایه‌تین کورسییه‌کانیان
چۆڵ ناکه‌ن..
من له‌ساڵی 1991 وه هونه‌رمه‌ند ئاری بابانم بینی و باس له یه‌کێتی
هونه‌رمه‌ندانی کوردستان لقی که‌رکووک کرا و دامه‌زرا و کۆنفراس گیرا
و ده‌ست کرا به چالاکی هونه‌ری له‌گه‌ڵ فه‌لاح عومه‌ر
و سه‌رکه‌وت مه‌جید .. دواتر که‌رکوک له ئاوه‌ره‌یی دابه‌ش
کراو کرا به دوو به‌شی جیا جیا‌و و هونه‌رمه‌ندانیش بوون به دوو. به‌لام
دوایی پرۆسه‌ی ئازادی عێراق که کوردستان به‌شێک بوو
لێی ره‌نگدانه‌وه‌ی جیای
لێکه‌وته‌وه به‌تایبه‌ت دوو دزگای هونه‌رمه‌ندانی
لێ په‌یدا بوو یه‌کێتی هونه‌رمه‌ندانی کوردستان و کۆمه‌له‌ی هونه‌رمه‌ندانی
کوردستان، هه‌ردوو دژ به یه‌ک کاریان ده‌کرد
و هونه‌رمه‌نده‌کانیان ده‌کری ئه‌وانه‌ی ده‌ستیان گلاوه له‌م پرۆسه‌یه‌دا
ئیستاش حاکمی شاره‌که‌ن و ئه‌وان دوابریار ده‌ده‌ن ئه‌وان نماینده‌ی
حکومه‌ت و حیزبن، حیزب
و حکومه‌تیش هه‌ر باوه‌ر به‌وان ده‌کات که بۆ ئامانجی خۆیان هه‌وڵ ده‌ده‌ن
، هونه‌رمه‌ندان له‌که‌رکووک به سه‌رپه‌رشتی کاک ئاری بابان و مامۆستا
عه‌لی زه‌نگه‌نه و کاک هوشیار ئه‌حمه‌د ئه‌سوه‌د
له‌گه‌ل کاک سه‌لاح حه‌مه‌ئه‌مین و کۆمه‌ڵێک له هونه‌رمه‌ندانی شاره‌که
پێکه‌وه کاریان کردووه.. خێروبێری شاره‌که
وه‌کو یه‌ک کۆ کرایه‌وه و.. گرنگ جێگا بۆ
که‌س چۆڵ ناکه‌ین .. ئه‌وانه‌ی پێیان قورس بوو
ده‌ستیان کێشایه‌وه..
ئه‌وه‌ی من ئاگادار بم هه‌ندێک کاره که کراوه وه‌کو ناسنامه ده‌رکردن
و یارمه‌تی رێز گرتن و موکافه‌ئه‌و کورسی بووه له‌گه‌ڵ تاک تاک
پێشانگا و ئاماده بوون له کۆبونه‌وه‌کاندا ، ئه‌گینا من به خاڵ کاره‌کانیان
ده‌خه‌مه روو که ده‌بوایه ئه‌نجام بدرێت .
1. ته‌واو نه‌کردنی هۆڵه هونه‌ری یه‌که که ته‌نها جێگای 3 تابلۆی گه‌وره‌یی
تیادا ده‌بێته‌وه له‌ساڵی 2005 وه خه‌ریکن .. کاره‌بایی ماوه.
2. نه‌بوونی ده‌لیل و کوراسه‌یک بۆ هونه‌رمه‌ندانی که‌رکووک .
3. دروست کردنی زه‌مینه‌یه‌ک بۆ په‌یوه‌ندی له‌نێوان هونه‌رمه‌نده
کورده‌کان و عه‌ره‌به‌کان و تورکمانه‌کان و ئاشووری یه‌کان و کلدانی یه‌کان
که شاری پێکه‌وه ژیانه.
4. سیمایه‌ک له هونه‌رو که‌لتوور له کورکووکدا به بوونی گه‌له‌ری و
هۆڵ و بۆنه تێکه‌ڵه‌کان.
5. دروست نه‌کردنی حه‌ساسیه‌ت له‌نێوان هونه‌رمه‌ندان خۆیاندا که
زۆریان ناهونه‌رمه‌ندن ، بێ بروانامه‌ن بێ تاقی کردنه‌وه‌ن. نمونه که‌سی
کۆراڵ مافی هونه‌رمه‌ندانی پێ به‌خشێنراوه.
6. به‌راستی رێز لێ گرتنێکی ساده‌و ساکار بۆ هونه‌رمه‌ندان که ناخ ده‌زوێنێت.
7. به‌ده‌نگه‌وه نه‌هاتنی هونه‌رمه‌ندان له‌م شاره‌دا که ده‌سته‌که
کارا نین وه مردوون وه‌ئه‌کتیڤیتایتیان که‌متره.
8. سارد بوونه‌وه له هونه‌ر هۆی ده‌گه‌رێته‌وه بۆ داگیر کردنی مه‌نسبه‌کان
و ده‌سه‌لاتی حزب له‌پشته‌وه.
رێگا نه‌دان به که‌سانی تر .. خاڵێکی هه‌ره گرنگه که ده‌مه‌وێت
ئاماژه‌ی پێ بکه‌م . واته من له‌گه‌ڵ جه‌نابی وه‌زیری رۆشنبیری له‌م
مانگه‌دا تاوتوی ئه‌وه‌مان کرد که گه‌له‌ری یه‌ک دروست بکه‌ین بۆ هونه‌رمه‌ندانی
شاره‌که‌م ... ئه‌وان ووتیان ئیمه خۆمان زۆر کارمان کردوه .. له‌وانه..
بۆ نا .. مومکینه 5 ساڵی تر ده‌ست به‌کار بن .. که ساڵی 5 چالاکی
هونه‌ری تیادا ئه‌نجام بده‌ن .. له‌کاتێکدا مرۆڤ ده‌توانێت ساڵی 12
چالاکی بکات.. مانگی چالاکی یه‌ک.
من هیچ کات که‌م ته‌رخه‌می ئه‌م هونه‌رمه‌ندانه‌م به‌که‌م نه‌زانیوه
به‌لام تێروانین و ته‌ماشاکان گۆراون ئه‌وان وایان پێ باشه تا مردن هه‌ر
ئه‌وان کورسی گر بن له‌کاتێکدا ئه‌وان ده‌توانن خانه‌نیشن بن وه گه‌نجی
تازه جێگایان بگرێته‌وه .. ئه‌گه‌ر 10 ساڵ کوراسه‌یه‌ک ده‌ر نه‌که‌یت
3 ساڵی تر به‌رهه‌مه‌که‌ی وێران کاره.
په‌یوه‌ندی یه‌کانی یه‌کێتی هونه‌رمه‌ندانی که‌رکووک له‌گه‌ڵ ده‌زگاکانی
تر واته له‌گه‌ڵ لقه‌کانی تر .. مردوه وه مومکینه هه‌بێت به‌لام
ئادائیی لاوازه. په‌یوه‌ندی یه‌کانهیان له‌گه‌ڵ ده‌ره‌وه ؟
من خاڵێکی ترم هه‌یه ده‌ستی بۆ درێژ ده‌که‌م ئه‌ویش پرۆژه‌کانی هونه‌رمه‌ندانه
ئه‌وانی وه‌کو مه‌تحه‌ت کاکه‌یی و جه‌عفه‌رو که‌سانی تر که ده‌ستیان
کێشایه‌وه له هه‌وڵ دان بۆ به‌ره‌و پێش بردنیان. سارد کردنه‌وه‌ی ئه‌و
هونه‌رمه‌ندانه به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ک بێت له شێوه‌کان.
خاڵێکی تر هه‌رخۆمم و که‌سی تر نا ... ئه‌مه بیر‌و رایانه ئه‌وانه‌ی
پرۆژه‌کانی که‌رکووک ده‌به‌نه رێگاوه.
ئیدی که‌رکووکی داماو چۆن به‌ره‌و پێش براوت وه لاوانی ئه‌م شاره به‌چی
دڵ خۆش بکات ، له‌کاتێکدا رێگره‌کان تا ئیستا ماون.
که‌رکووک
Shegani_66@hotmail.com
|