١٣\١٢\٢٠١١
یه‌کێتیی سۆڤیه‌ت
کۆمونیزمی لێنینییه.*

نووسینی: ئێما
گۆڵدمان**
و. له فه‌ره‌نسییه‌وە: سه‌لام عارف
به‌لشه‌فیزم
= کۆمونیزم؟***
وشه‌ی کۆمونیزم له‌سه‌ر زاری هه‌مووانه، هه‌ندێک له‌وانه، ئه‌و که‌سانه‌ن
که تازه ده‌ستیان داوه‌تێ زۆر ساده و ساویلکانه باسی ده‌که‌ن، هه‌ندێکی
تریشیان ئه‌وانه‌ن که لێی تۆقیون و نه‌فره‌تی ده‌که‌ن، چونکه به هه‌ڕه‌شه
و هێرشێکی کۆمه‌ڵایه‌تی ده‌زانن، من دڵنیام له‌وەی که ئه‌وانه، نه
ئه‌وان و نه ئه‌مان، هزرێکی ڕووناکیان نییه و نازانن کۆمونیزمی ڕاسته‌قینه
چییه؟ هه‌روه‌ها ناشزانن به‌لشه‌فیزم چییه؟ که ئا به‌و جۆره کراوه‌ته
ڕۆحاوی کۆمونیزم.
کۆمونیزم ده‌ربڕین و نوێنه‌رایه‌تیکارییه‌کی نموونه‌یی یه‌کسانی و
برایه‌تیی مرۆییه، چه‌وساندنه‌وه‌ی مرۆ له‌لایه‌ن مرۆوه به سه‌رچاوه‌ی
کۆیله‌یی و سته‌مدیده‌یی ده‌زانێت، هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ش ده‌زانێت و ده‌ناسێته‌وه
که نه‌بوونی دادپه‌روه‌ریی کۆمه‌ڵایه‌تی و پێشنه‌که‌وتنی ڕه‌وشتی و
هزری له نه‌بوونی نابه‌رابه‌ری ئابوورییه‌وه سه‌رچاوه‌یان گرتووه.
دروستبوونی کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی بێ‌چین خواست و هیوا و مه‌به‌ستی کۆمونیزمه،
واته دروستکردنی کۆمه‌ڵگه‌یه‌ک که تیایدا خاوه‌ندێتیی ئامرازه‌کانی
به‌رهه‌مهێنان و دابه‌شکردن هاوبه‌شی کراوه، مرۆ ته‌نها له
کۆمینێتییه‌کی بێ‌چین و هاریکاردا ده‌حه‌وێته‌وه و له‌زه‌ت ده‌بینێت.
مه‌به‌ستم له نووسینی ئه‌م بابه‌ته ئه‌وه‌یه، به‌راوردێک بکه‌م له‌نێوان
ئایدیالی کۆمونیزم و ئه‌وه‌دا که پراکتیزه ده‌کرێت له یه‌کێتیی
سۆڤیه‌ت، به‌ڵام بۆم ده‌رکه‌وت که ئه‌نجامدانی کارێکی وا، هه‌روا
ئاسان نییه، ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌یه که له ڕاستیدا یه‌کێتیی سۆڤیه‌ت
کۆمونیزمی لێنینییه، نه‌ک هه‌ر کۆمونیزمی لێنینییه، حزبی کۆمونیست،
هیچ ڕێنماییه‌ک و پرانسیپێکی کۆمونیزمی جێبه‌جێ نه‌کردووه، له‌و وڵاته
به بیروبۆچون و تێڕوانینی هه‌ندێک که‌س ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی من سووک و
هیچووپووچه، لای هه‌ندێکی تریشیان، من زۆربڵێ و شتزلکارم، به‌ڵام من
بۆ خۆم دڵنیام له‌وه که مه‌به‌ستی من، ته‌نها پشکنین و هه‌ڵسه‌نگاندنی
باری ئێستای ڕوسیایه و هیچی تر، کاریشم بۆ ئه‌وه‌یه، بتوانم خوێنه‌ر
بهێنمه سه‌ر ئه‌و بڕوایه که نیازم پاکه و ڕاستی ده‌ڵێم.
با سه‌ره‌تا ئێمه گرنگی بده‌ین و سه‌رقاڵی ئه‌وه بین و وه‌های
دابنێین که کاکڵه‌ی هزری به‌لشه‌فییکه‌کان کۆمونیزمه، به‌ڵام بنه‌مای
هزری به‌لشه‌فیکه‌کان بریتییه له ناوه‌ندێتی و سه‌روه‌ری و ده‌وڵه‌تگه‌رایی
و توندوتیژی و داپڵۆسینی ده‌وڵه‌تی، ئه‌وانه‌ش هه‌موو ته‌واو به پێچه‌وانه‌ی
هاوبه‌شیخوازیی ئازاده‌وه‌یه، واته مه‌سه‌له‌که لای ئه‌وان ده‌سه‌ڵات
و زۆره‌ملێییه. ده‌بێت ئه‌وه‌ش له یاد نه‌که‌یین که مێتودی ده‌وڵه‌تی
سۆڤیه‌تی، مێتودێکه و خوازیاری ئه‌وه‌یه نه‌غمێکی کۆمونیستخوازی ببه‌خشێت
به جێبه‌جێکردنی پڕۆژه‌کانی خۆی.
به ناسیۆنالیزمکردن یا به سۆسیالیزمکردن؟
به سۆسیالیزمکردن یه‌که‌م مه‌رجی به ئه‌نجامگه‌یاندنی کۆمونیزمه، به
سۆسیالیزمکردنی زه‌وییه‌کان و ئامرازه‌کانی به‌رهه‌مهێنان و دابه‌شکردن،
ئامێره‌کان و زه‌وییه‌کان ده‌که‌ینه هاوبه‌شی تا به شێوازێکی تاکی،
یا گرووپی، به‌گوێرەی پێویست به کار بهێنرێن، به‌ڵام له ڕوسیا له‌بریی
ئه‌وه‌ی به سۆسیالیزم بکرێن، به ناسیۆنالیزم کراون. به
ناسیۆنالیزمکردن هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندنه، چونکه له‌ڕاستیدا ده‌وڵه‌تمه‌ندی
ناسیۆنالیستی بوونی نییه ، به ناسیۆنالکردن کیانێکی داماڵراو و
کورتکراوه‌یه abstraite. بۆ ئه‌وه‌ی ببیته خاوه‌ندار، جا ئه‌و خاوه‌ندارییه
تاکگه‌رای بێت، یا گرووپگه‌رایی بێت، له هه‌ردوو حاڵه‌ته‌که‌دا به‌پێی
)چه‌ندایه‌تی( دیاری و پێوانه ده‌کرێت. موڵک تاکی بێت یا گرووپی، ده‌بێت
یا سۆسیالیزه بکرێت، یا ناسیۆنالیزه بکرێت، چونکه چاره‌ڕێگه‌یه‌کی
تر نییە. ئەگه‌ر ناسیۆنالیزه کرا، ئه‌وا له‌و حاڵه‌ته‌دا ده‌کرێته
موڵکی ده‌وڵه‌ت و، حکوومه‌ت هه‌ڵیده‌سووڕێنێت، هه‌موو که‌سێک پابه‌ندی
بڕیاری ده‌وڵه‌ت و حکوومه‌ته، ئەگه‌ر به پێچه‌وانه‌وه ئه‌نجام درا،
واته به هاوبه‌شی کرا؛ ئه‌وا له‌م حاڵه‌ته‌دا، هه‌ڵسوڕانکارییەکه‌شی
ته‌واو به پێچه‌وانه‌وه ده‌بێت، واته هه‌ر که‌سێ ده‌توانێت ئاره‌زوومه‌ندانه
ڕووی تێبکات و به‌کاریبهێنێت، به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ هێزێک هه‌بێت و
بتوانێت ڕێگری بێت.
له ڕوسیا نه زه‌وی، نه به‌رهه‌مهێنان، نه دابه‌شکردن، به هاوبه‌شی
نه‌کراون، هه‌موو ئه‌وانه ناسیۆنالیزمه کراون و وان به ده‌ست
حکوومه‌ته‌وه، هه‌ر وه‌ک چۆن پۆست له ده‌وڵه‌ته یه‌کگرتووه‌کان و شه‌مه‌نده‌فه‌ر
له ئه‌ڵمانیا وان به ده‌ست ده‌وڵه‌ته‌وه، پێکهاته‌ی ئه‌و په‌یکه‌ره
ئابوورییه‌ش به هیچ کلۆجێک فڕی به‌سه‌ر کۆمونیزمه‌وه نییه.
پێکهاته و په‌یکه‌ری ئابووری له یه‌کێتیی سۆڤیه‌ت له‌وه ده‌رچووه
و، یا بڵێین له‌وه‌دا نه‌ماوه، که په‌یوه‌ندی به کۆمونیزمه‌وه هه‌بێت.
حکوومەتی ناوه‌ندی بۆته خاوه‌نی زه‌وی و ئامرازه‌کانی به‌رهه‌مهێنان و
سه‌رچاوه‌کانی تر، هیچێک نه‌ماوه ئه‌و، واته حکوومه‌ت، خاوه‌نی نه‌بێت
و به ئاره‌زووی خۆی هه‌ڵسوکه‌وتی پێوه نه‌کات. به هه‌مان شێوه ده‌سه‌ڵاتێکی
ڕه‌هاشی هه‌یه به‌سه‌ر بواری بازرگانیی ده‌ره‌وه‌دا. هه‌رچی چاپه‌مه‌نیش
هه‌یه، هه‌ر موڵکی خۆیه‌تی، هه‌موو کتێبه‌کان و لاپه‌ڕه‌کان و کاغه‌زه‌کان
بۆ بڵاوکراوه ڕه‌سمییه‌کان به کار ده‌هێنرێن، وێنه‌ی سه‌رده‌می -تزاره‌کان-،
هه‌رچی هه‌یه، موڵکی ده‌وڵه‌ته، ته‌نها هه‌ندێک موڵک نه‌بێت که
ناسیۆنالیزه نه‌کراون، ئه‌وانه‌ش بریتین له هه‌ندێک خانووبه‌ره‌ی
داته‌پیوو له مۆسکۆ، یا هه‌ندێک دوکان و بازاڕی خۆجوانکردن. ئه‌وانه‌ش
حکوومه‌ت ده‌توانێت له‌چاوترووکانێکدا بیانکاته موڵکی خۆی، له حاڵه‌تێکی
ئاوه‌هادا ده‌وڵه‌تی سه‌رمایه‌دارمان، یا باشتر بڵێین ده‌وڵه‌تی خاوه‌نکارمان،
پیشان ده‌درێت. که‌واته هیچ زیاده‌ڕۆیی و خه‌ووخه‌یاڵ و داڵغهلێدانێک
نییه ئەگه‌ر بووترێت و وا ده‌ربخرێت که ئه‌و حاڵه‌ته هیچ په‌یوه‌ندییه‌کی
به کۆمونیزمه‌وه نییه.
به‌رهه‌مهێنان و به‌کارهێنان.
با ئاوڕێکیش له به‌رهه‌مهێنان و به‌کارهێنان بده‌ینه‌وه، تا
بتوانیین ئه‌وه‌ی هه‌یه هه‌ڵیبسه‌نگێنین، هه‌ر هیچ نه‌بێت، له‌به‌ر ئه‌وه
به‌شکو که‌مێک کۆمونیزم بدۆزینه‌وه، یا بتوانین پله‌یه‌ک له پله‌کانی
ژیان له یه‌کێتیی سۆڤییه‌ت دیاری بکه‌ین و که‌مێک به شانوباڵیدا هه‌ڵبده‌ین.
له‌مه‌وبه‌ر باسی ئه‌وه‌م کرد که زه‌وی و ئامرازه‌کانی تری به‌رهه‌مهێنان
کراونه‌ته موڵکی ده‌وڵه‌ت، واته ئه‌و چه‌ندایه‌تییه‌ی به‌رهه‌مهێنان
که پێویسته له‌لایه‌ن یه‌که‌پیشه‌سازییه‌کانه‌وه -فابریکه‌کان-
کارگه‌کان- به‌رهه‌م بهێنرێت هه‌مووی ده‌وڵه‌ت و حکوومه‌تی ناوه‌ندی له
مۆسکۆ دیاری ده‌کات و بڕیاری له‌سه‌ر ده‌دات.
یه‌کێتیی سۆڤیه‌ت وڵاتێکی فراوانه، یه‌ک له‌سه‌ر شه‌شی جیهانه، ژماره‌ی
دانیشتوانی خۆی ده‌دات له 165 ملیۆن که‌س، چه‌ند کۆمارییه‌کی ڕه‌گه‌زی
و نه‌ته‌وه‌یی له‌خۆگرتووه، هه‌ر ناوچه‌یه‌کی وه‌ربگریت، به‌رژه‌وه‌ندی
و پێویستیی تایبه‌تی خۆی هه‌یه، گومان له‌وه‌دا نییه که نه‌خشه‌کێشانی
پیشه‌سازی و ئابووری گرنگی و تایبه‌تمه‌ندی خۆی هه‌یه، هه‌روه‌ها
گومانیش له‌وه‌دا نییه که باشگوزه‌رانی کۆمینێتگه‌ری و یه‌کسانیی
ئابووری نێوان مرۆکان و کۆمیونێته‌کان بوونی حزبێکی کۆمونیستی به‌فه‌ڕ
و نێتپاک فه‌رز ده‌کات، هه‌ر کۆمیونێتێییهک وه‌ربگریت پێویستی به
باشترین و کاریگه‌رترین نه‌خشه‌ی ئابووری هه‌یه، به‌گوێرەی پێویستی و
تواناکانی ناوچه‌که خۆی، ئه‌وه جگه له‌وه که ده‌بێت ئازادیی ته‌واو
ببێته بنه‌مای نه‌خشه‌کێشانی هه‌ر ناوچه‌یه‌ک. هه‌روه‌ها پێویسته هه‌ر
کۆمیونێتێییهک هێنده‌ی پێویستییه‌کانی خۆی خاوه‌نی به‌رهه‌می خۆی بێت.
دیاریکردنی ئه‌و پێویستییانه ئه‌رکی تایبه‌تی خۆیه‌تی، ده‌شبێت
کۆمیونێتییه‌کان خۆیان سه‌روه‌ری ئاڵوگۆڕکاری بن. لێره‌دا مه‌به‌ست له
ئاڵوگۆڕکردنه به‌و به‌رهه‌مانه که له پێویستییه‌کانی خۆیان زیاتره،
که‌واته ده‌بێت نه‌هێڵرێت هیچ هێزێکی ناوه‌ندی له ده‌ره‌وه‌ی کۆمیون
ده‌ست وه‌رداته ئه‌و ئاڵوگۆڕانکارییه.
له یه‌کێتیی سۆڤیه‌ت، له‌سه‌ر ئاستی سیاسی و ئابووری، کۆمونیزم به‌و
چه‌شنه نییه له‌سه‌ر ئه‌و بناغه‌یه هه‌ڵنه‌چنراوه و هه‌ڵناسووڕێت.
ئێمه ته‌نها له‌و ڕوانگه‌یه‌شه‌وه که باسمان کرد دەتوانین بڵێین که
به پێویست کۆمونیزم ئازادیخوازه -ئه‌نارکییه-، ئێمه به هیچ کلۆجێک
نه کاریگه‌ری، نه شوێنه‌واری ئه‌وه له یه‌کێتیی سۆڤیه‌ت به‌دی ناکه‌ین.
ئه‌وه‌ی ده‌یبینین ته‌واو به پێچه‌وانه‌وه‌یه، نه‌ک هه‌ر به پێچه‌وانه‌وه‌یه،
به‌ڵکو هه‌موو هه‌وڵێکیش بۆ ڕێکخستن و پراکتیزه‌کردن له‌و چه‌شنه،
واته کۆمونیزمی ئازادیخواز، کراوه‌ته تاوانێکی گه‌وره و سزاکه‌شی
کوشتنه.
نه‌خشه‌کێشانی پیشه‌سازی و پرۆسیسی به‌رهه‌مهێنان و دابه‌شکردن وا له
مشتی حکوومه‌تی ناوه‌ندی و ئه‌نجومه‌نی باڵای ئابووریدا، واته وا له
مشتی حزبی کۆمونیستدا. ئه‌نجومه‌نی باڵای ئابووریش ته‌واو دابڕاوه له
خه‌ڵکانی کۆمارییه سۆسیالیسته سۆڤیه‌تییه‌کان، بڕیاره‌کانیشی کراونه‌ته
هه‌لومه‌رجی کارکردنی خودی ئه‌نجومه‌ن خۆی، هه‌ر ئه‌وه‌ش بوو که بووه
مایه‌ی ئه‌وه که ڕوسیای سۆڤیه‌تی به‌شێکی زۆر زۆری گه‌نم و دانه‌وێڵه‌ی
باشوور و باشووری ڕۆژهه‌ڵاتی نارده ده‌ره‌وه. ئه‌وه‌ش بووه هۆیه‌کی
سه‌ره‌کیی کوشتنی دوو ملیۆن که‌س له‌ژێر باری برسێتییه‌که‌ی
1932-1933دا.
ده‌وڵه‌ت له‌وه‌شدا تاوانباره که ته‌واوی هۆی دروستبوونی ئه‌و
باروزووفه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه که پێشه‌واکان هه‌ر سوورن له‌سه‌ر
ئه‌وه که هه‌ر درێژه بده‌ن به سه‌روه‌ریی خۆیان. پێویسته ئه‌وه‌ش
له یاد نه‌که‌م که سه‌رباری ئه‌وه که برسێتی هه‌موو وڵاتی ته‌نیبوو،
نه‌خشه‌ی ڕۆژانه‌ش بریتی بوو له‌وه که ده‌بێت گرنگییه‌کی تایبه‌ت
بدرێت به پیشه‌سازیی گه‌وره و پێش بخرێت، به‌ڵام کام پیشه‌سازیی گه‌وره
و چ جۆره پێشخستنێک؟ بێگومان ئه‌و پیشه‌سازی و پێشخستنه، که‌وا
کراوه‌ته خزمه‌تکاری مه‌به‌سته سه‌ربازییه‌کان.
دابه‌شکاری و هه‌موو چالاکییه‌کانی تریش هه‌ر له‌و بازنه‌یه‌دا ده‌خولێنه‌وه،
بۆ پای نەگبه‌تیی ئه‌وه ته‌نها هه‌ر له شار و شارۆچکه‌کاندا وا نییه،
له هه‌موو ئه‌و هه‌رێمانه‌شدا وایه که یه‌کێتیی سۆڤیه‌تیان لێ
پێکهاتووه هه‌ر به‌و چه‌شنه‌یه، که‌واته هه‌رێمه‌کان سه‌ربه‌خۆ نین
هه‌موویان ژێرده‌سته و ملکه‌چی مۆسکۆن، هه‌موو چالاکییه ئابووری و
کۆمه‌ڵایه‌تی و کولتوورییه‌کانیش به زۆری زۆرداری له‌ژێر چه‌پۆکی -دیکتاتۆرییه‌تی
پرۆلیتاریا-دان له مۆسکۆ. له‌وه خراپتریش ئه‌وەیه که له کۆمارییه
سۆسیالیسته‌کاندا هه‌موو ورده‌کارییه‌کانی ژیانی ناوچه‌یی و ژیانی تاکه‌کانیش
به‌پێی –هێڵی گشتی- ده‌برێن به‌ڕێوه، ئه‌و هێڵه‌ش ده‌ستودیاریی ناوه‌نده،
به واتایه‌کی دی لیژنه‌ی ناوه‌ندی و مه‌کته‌بی سیاسیی حزب دایناوه،
ئه‌و پێکهاته‌یه‌ش وا له چنگی پۆڵایینی یه‌ک زه‌لامدا. پرسیار ئه‌وه‌یه
چۆن که‌سێک ده‌توانێت نازناوی کۆمونیزم ببه‌خشێت به‌و دیکتاتۆرییه‌ته؟
ئه‌وه ئۆتۆکراتییه‌تێکی ڕه‌هایه، هێزی تزاری به تۆزی پێیدا ناگات،
هه‌ر ئه‌وه‌شه که ناچێته ئه‌قڵه‌وه و منی سه‌رسام کردووه.
ژیانی ڕۆژانه له یه‌کێتیی سۆڤیه‌ت.
با ئێسته پشکنینکاری بکه‌ین، تا بزانین -کۆمونیزم- به‌لشه‌فیک چۆنچۆنی
کاری کردۆته سه‌ر ژیانی جه‌ماوه‌ر و تاک له یه‌کێتیی سۆڤیه‌ت.
هه‌ندێک که‌سی ساده و ساکاری ساویلکه بڕوایان وایە که هه‌ندێک خه‌سڵه‌تی
کۆمونیزم چۆته ژیانی جه‌ماوه‌ری ڕوسه‌وه. من حه‌زم ده‌کرد ئه‌وه وا
بووایه، چونکه هه‌ر هیچ نه‌بێت ئه‌وه ئاسۆیه‌کی ڕووناکی ده‌رده‌خست،
به‌ڵام به‌داخه‌وه به‌و ئاڕاسته‌یه، هیچ گه‌شبینییه‌ک و گه‌شه‌کردنێک
دیار نییه له ژیانی سۆڤییه‌تییه‌کاندا، نه له بواری په‌یوه‌ندییه
کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کاندا، نه له بواری تاکیدا، هیچ هه‌وڵێک نه‌دراوه بۆ
جێبه‌جێکردنی پرانسیپه‌کانی کۆمونیزم. پێشان جه‌ختم له‌سه‌ر ئه‌و
ڕاستییه کرد و ده‌رمخست که ده‌بێت کۆمونیزم ئازاد و ئاره‌زوومه‌ندانه
بێت، به‌ڵام ئه‌وه له ڕوسیا حه‌رامه. هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌شه که ئه‌و
جۆری بیرکردنه‌وه ئازادیخواز و ئاره‌زووخوازییه خراوه‌ته خانه‌ی دژه‌شۆڕشه‌وه
و مه‌زنتریین خیانه‌تیشه که ده‌کرێت ده‌رهه‌ق به ستالینی هه‌ڵه‌نه‌ناس
و حزبی بێگه‌رد -حزبی کۆمونیست-.
لێره‌دا باس له کۆمونیزمی ئازادیخواز -ئه‌نارکیزم- ناکه‌ین و وه
لاوه‌ی ده‌نێین، ئێمه له یه‌کێتیی سۆڤیه‌ت هیچ جێگه‌ده‌ستی کۆمونیزم
نادۆزینه‌وه، ئه‌وه‌ی ده‌یبینین کۆمونیزمی ده‌وڵه‌تگه‌راییه و سه‌روه‌ریخوازیش
سمبولێتی.
له‌ناوبردنی چینه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان وزه‌به‌خشی کۆمونیزمه، ته‌نانه‌ت
لای کۆمونیزمه زوڵمکاره‌که‌ش هه‌ر به‌و جۆره‌یه.
قۆناغی یه‌که‌می کۆمونیزم به‌رقه‌رارکردنی یه‌کسانیی ئابوورییه، هه‌ر
ئه‌وه‌شه بناغه‌ی جه‌می فه‌لسه‌فه‌ی کۆمونیزم. جا ئەگه‌ر هه‌ندێک
جیاوازیش هه‌بێت، ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت که هیچ خاڵێکی هاوبه‌ش نییه. نه‌خێر
ئامانجی هاوبه‌ش هه‌ر زامنکردنی دادپه‌روه‌ریی کۆمه‌ڵایه‌تییه. هه‌موو
مه‌سه‌له‌کانیش ئه‌وه ده‌سه‌لمێنن که سه‌ره‌تا ئێمه ناتوانین دادپه‌روه‌ریی
کۆمه‌ڵایه‌تی بچه‌سپێنین، به‌بێ به‌رقه‌رارکردنی یه‌کسانیی ئابووری، ته‌نانه‌ت
–ئه‌فلاتۆن-یش، به‌بێ هیچ چه‌ندوچۆنێک و بگره‌وبه‌رده‌یه‌ک، له کۆماره‌که‌ی
خۆیدا به ته‌واوی لایه‌نگری یه‌کسانیی ئابووری کردووه، ئه‌وه له
کاتێکدا بووه که پێشبینی هه‌موو جۆره جیاوازییه ڕۆشنبیری و ڕه‌وشتییه‌کانیشی
کردووه. ئه‌و، واته -ئه‌فلاتۆن-، دژی ئه‌وه بووه که خاوه‌نئیمتیازه‌کان،
ئیمتیازه‌کانیان زیاتر بکرێت، چونکه ده‌بێته هۆی له‌قکردنی پارسه‌نگی
یه‌کسانیی ئابووری، که‌چی تازەبەتازە له یه‌کێتیی سۆڤیه‌ت به پێچه‌وانه‌وه‌یه.
له ڕوسیا به‌لشه‌فیزم چینه‌کانی له‌ناو نه‌بردووه، ئه‌وه‌ی کردوویه‌تی
ته‌نها په‌یوه‌ندییه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانی ئاوه‌ژوو کردۆته‌وه و که‌له‌به‌ره
چینایه‌تییه‌که‌ی پێش شۆڕشی فراوانتر و قووڵتر کردووه.
به‌ش و ئیمتیازه‌کان.
ئه‌و ده‌مه‌ی خۆم بینییه‌وه له ڕوسیا، واته جه‌نیوه‌ریی 1920، به
چاوانی خۆم بینیم که به‌شێکی یەکجار زۆری هه‌مه‌چه‌شنه هه‌بوو که
حکوومه‌ت خواردنی ده‌دانێ. ئه‌و به‌شه هه‌مه‌چه‌شنه‌یه، به‌شه‌کانیان
له ڕووی چه‌ندایه‌تی و چۆنایه‌تییه‌وه زۆر بوو ههمهجۆر و هه‌مه‌ڕه‌نگ
بوو، چۆنایه‌تییه‌که‌شی له هه‌ره باشه‌کان بوو. ئه‌وانه ئه‌ریستۆکراته‌کانی
شۆڕش بوون، له ڕووی ئابووری و کۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه جێگه و پێگه‌ی
تایبه‌تیان هه‌بوو، ئه‌وانه خاوه‌نئیمتیازه‌کان بوون. دوای ئه‌وانه
سه‌ربازه‌کان و پیاوه‌کانی سوور دەهاتن، ئه‌مانه وه‌ک ئه‌وانه‌ی پێشوو
نه‌بوون، تا به‌شه‌کانیان له هه‌ره باشه‌که بێت. دوای ئه‌وانه‌ش
کارگه‌رانی بواری چه‌کسازی بوو، دواتر وه‌ستا و پیشه‌زانه‌کان بوون
و...تاد. ئه‌وانه حاڵیان شڕ بوو، له ڕیزی هه‌ره خراپه‌کاندا بوون،
به‌شێکی زۆر که‌م و خراپیان ئه‌دانێ له نان، چەوری، شەکر و تووتن،
ئەگه‌ر له‌به‌ر ئه‌وانی تر بمایه‌ته‌وه هه‌ندێک کاڵای تریشیان ئه‌دانێ.
دوای ئه‌مانه‌ش ئه‌و که‌سانه بوون که کاتی خۆی سه‌ر به چینی
بۆرژوازی بوون، واته ئه‌و چینه که به ڕه‌سمی له‌ناوبرابوو. ئه‌و نه‌گبه‌تانه
هه‌ر هیچیان نه‌ده‌دانێ، زۆریشیان مافی ئه‌وه‌یان نه‌بوو خانووشیان هه‌بێت،
بۆشیان نه‌بوو هیچ جۆره کارێک بکه‌ن، ئه‌وانه ناچار یا ده‌بوون به
دز و جه‌رده، یا پاڵیان ده‌دا به سووپای دژه‌شۆڕشه‌وه.
ئه‌ندامانی حزبی کۆمونیستیش خاوه‌نی کارتی سوور بوون، پله‌وپایه به‌رز
بوون. لەناو ئه‌و کارت سوورانه‌شدا پله‌ی جیاواز جیاواز هه‌بوو، هه‌ندێکیان
به ئیمزای سه‌روه‌رێکی حزبی ڕووخسه‌تی ئه‌وه‌یان پێ ده‌درا له
چێشتخانه حیزبییه‌کاندا چێشت بخۆن. ئه‌وانه ژێر به‌رگیان گه‌رموگوڕ
بوو، پێڵاوه‌کانیان چه‌رم بوو، هه‌روه‌ها پاڵتۆکانیشیان خووری بوو. به‌لشه‌فیکه
باڵاده‌سته‌کان چێشتخانه‌ی تایبه‌تیان هه‌بوو، قەدەغە بوو به‌لشه‌فیکه‌کانی
خواره سه‌ری پێدا بکه‌ن و چێشت بخۆن. ئه‌و چێشخانانه له گه‌ڕه‌که
گشتییه‌کان بوون. دوو جۆر چێشتخانه هەبوو، یه‌که‌میان بۆ کۆمونیسته
هه‌ره زه‌به‌لاحه‌کان بوو، دووه‌میش بۆ ئه‌و کۆمونیستانه بوو که که‌مێک
له خواره‌وه‌تر بوون. -زینۆفیف- سه‌رۆکی سۆڤیه‌تی پترۆگراد دەبووایه
له‌وێ نانی بخواردایه، واته ئه‌و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا که پله‌ی به‌رز
بوو بۆی نه‌بوو له چێشتخانه‌ی زه‌به‌لاحه‌کان چێشت بخوات. سه‌رباری ئه‌و
ئیمتیازانه، ماوه‌یه‌کیش جێگه‌ی شاره‌وانی کرایه یانه‌ی سه‌فاهه‌تی
ئه‌و کۆمونیستانه به خۆیان و خاووخێزانیانه‌وه، له‌وێکه ڕایانده‌بوارد.
لە مۆسکۆ، خارکۆڤ، کیێڤ و ئۆدێسا ئەو بەزمی سه‌فاهه‌ته هه‌ر به‌و جۆره
بوو، له سه‌رتاپای ڕووسیا به باو کرابوو.
ئه ئاواهی بوو -کۆمونیزم-، -به‌لشه‌فیزم-.
ئه‌و سیستمه کاره‌ساتێکی گه‌وره‌ی خوڵقاند و بووه مایه‌ی سه‌رهه‌ڵدانی
ناڕه‌زایی و هه‌ستونه‌ستی دژایه‌تکاری هورووژاند، ئه‌وه‌ش بووه مایه‌ی
تێکوپێکشکاندن و په‌کخستنی کارگه‌کان. لە دێهاته‌کانیش مانگرتن و ڕاپه‌ڕینه‌کان
به‌رده‌وام بوون، ده‌وترا و ده‌وترایه‌وه که مرۆ ته‌نها به نانه‌سکێ
ناژی، مه‌سه‌له‌ی ئازادیی وڵات لای جه‌ماوه‌ری خوێنڕژاو گرنگییه‌کی
تایبه‌تی هه‌بوو. جگه له‌وانه که باسمان کردن، سیستەم دروستکردنی
جیاوازی نێوان ناوچه‌کان و هه‌رێمه‌کانی کردۆته سه‌مبولی ڕژێمی نوێ،
لای جه‌ماوه‌ر به‌لشه‌فیزم بۆته درۆیه‌کی زل، چونکه به‌ڵێنه‌کانی به
درۆ ده‌رچوون، به تایبه‌تی به‌ڵێنی به‌رقه‌رارکردنی ئازادی، لای جه‌ماوه‌ر
ئازادی ته‌نها یه‌ک مانای ده‌به‌خشی، ئه‌وه‌ش دادپه‌روه‌ریی کۆمه‌ڵایه‌تی
و یه‌کسانیی ئابووری بوو. به ده‌گمه‌ن غه‌ریزه‌ی جه‌ماوه‌ر به هه‌ڵه‌دا
ده‌چێت، ئا لێره‌دا ئه‌و پێشبینییه پێغه‌مبه‌رانه‌ی جه‌ماوه‌ر ئه‌وه
ده‌سه‌لمێنێت، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌شه ئێمه له‌وه سه‌رسام نابین که
کاتێک ده‌بینین گه‌رموگووڕیی گشتی جه‌ماوه‌ر بۆ شۆڕش ده‌گۆڕێت و ده‌بێته
دژایه‌تیکاری و ڕقوکینه دژی و چێشتنی تاڵاوی نائومێدبوون.
چه‌ند جار؟ کرێکاران هاتنه لای من و سکاڵایان ده‌کرد له ده‌ست
(نانەزگێ له‌بریی کارپێکردنی زۆر و قورس و
نادادپه‌روه‌ری. ئه‌و کرێکارانه ده‌یانگووت چ قه‌یدی نییه ئەگه‌ر
وڵات هه‌ژار و نه‌بووەیه و نان نییه، به‌ڵام با ئه‌وه‌ی هه‌یه له
ناوخۆماندا یه‌کسان به‌شی بکه‌ین، هه‌ندێک زۆر زۆر وه‌رده‌گرن، هه‌ندێک
که‌مێک که‌متر وه‌رده‌گرن، هه‌ندێکیش هه‌ر هیچ وه‌رناگرن، ئه‌م سیستمه
له‌سه‌ر بناغه‌ی ئیمتیازچێتی هه‌ڵچنراوه، ته‌نها که‌مێک ده‌ستکاری و
ورده‌کاری تێدا کراوه، ئەگه‌ر نا هه‌ر وه‌ک سیستمی پێشوو وایه).
ناخی شۆڕشی ڕووسی، هه‌ڵچوون و هورووژانێکی کۆمه‌ڵایه‌تییه و مه‌یله‌که‌شی
مه‌یلێکی ئازادیخوازانه‌یه و ئامانجی سه‌ره‌کیشی یه‌کسانیی ئابووری و
کۆمه‌ڵایه‌تییه. ماوه‌یه‌کی زۆر پێش شۆڕشی ئۆکتۆبه‌ر، نۆڤه‌مبه‌ری
1917، کرێکارانی ناو شاره‌کان ده‌ستیان کردبوو به که‌ڵکوه‌رگرتن له
جێگه پیشه‌ییه‌کان -فابریکخانه‌کان-، -کارگه‌کان-، له هه‌مان کاتدا
جووتیاره‌کانیش ده‌ستیان گرتبوو به‌سه‌ر موڵکه گه‌وره‌کاندا و به
کۆمه‌کی به‌کاریان ده‌هێنان، پێشکه‌وتن و نه‌شونماکردنی شۆڕش به‌رده‌وام
بوو به‌ره‌و کۆمونیزم، شۆڕش پشتئه‌ستوور بوو به یه‌کێتیی هێزه
شۆڕشگێڕه‌کان و ده‌ستپێشخه‌ری دروستکارانه‌ی ڕاسته‌وخۆی جه‌ماوه‌ر
کارگه‌ران، گه‌ل به گشتی گه‌رموگوڕ و بێئارام بوو بۆ به‌جێگه‌یاندنی
ئه‌و ئامانجه که له‌به‌رده‌میدا بوو، ئه‌و ئامانجه‌ش بریتی بوو له
دروستکردنی کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی نوێ له جێگه‌ی ئه‌و کۆمه‌ڵگه‌یه که چه‌ند
سه‌ده‌یه‌ک بوو ده‌یچه‌وساندنه‌وە. جه‌ماوه‌ر خۆی ئه‌و توانایه‌ی هه‌بوو
به خۆی ڕێگه‌ی خۆی بدۆزێته‌وه ڕووه‌و کۆمه‌ڵگه‌ی نوێ، هه‌روه‌ها ئه‌و
توانایه‌شی هه‌بوو که به‌رده‌وامیدان به نوێکردنه‌وه زامن بکات، به‌ڵام
مه‌زه‌به ده‌وڵه‌تگه‌راییه‌که‌ی به‌لشه‌فیکه‌کان کرایه کۆسپێکی
کوشنده له به‌رده‌می هه‌موو چالاکییه‌کی دروستکارانه‌ی جه‌ماوه‌ردا.
گومان و سڵکردنه‌وه بووبوونه سیمای سه‌ره‌کی ده‌روونی Psychologie به‌لشه‌فیک،
خواست و ویستی تیۆریی مارکس‌یش، هه‌ر ئه‌وه بوو که ده‌بێت ده‌سه‌ڵات
له قووله‌مستی حزبدا بێت، دڕندانه و به‌زۆری زۆرداری دژی هه‌موو
هاریکارییه‌کی نێوان شۆڕشگێڕان و حزبه سیاسییه‌کانی بزووتنه‌وه‌ی
سیاسی بوو، سیاسه‌تی به‌لشه‌فی دژی لانی که‌می هه‌موو ناڕه‌زاییه‌کی سه‌ربه‌خۆ
بوو، هه‌موو ڕه‌خنه و بیروڕایه‌کی سه‌ربه‌خۆی یاساغ ده‌کرد و ده‌یخنکاند،
ده‌سپێشخه‌ری جه‌ماوه‌ر قەدەغە کرابوو. هه‌موو ئامرازه‌کانی به‌رهه‌مهێنان
له‌ژێر چه‌پۆکی به‌لشه‌فیدایه و جموجووڵی ئابووری و پیشه‌سازی وڵاتی
ئیفلیج کردووه، جه‌ماوه‌ر بۆی نییه و ناتوانێت توخنی نه‌خشه‌کێشانی
سیاسیی شۆڕش بکه‌وێت، ته‌نانه‌ت جه‌ماوه‌ر مافی ئه‌وه‌شی نییه که‌مێک
به‌شداریی کاغه‌ز و قه‌ڵه‌مکاری بکات، ته‌نانه‌ت لەو بوارانه‌شدا که
په‌یوه‌ندی ڕاسته‌وخۆیان هه‌یه به کاروباره‌کانی خۆیه‌وه.، سه‌ندیکاکان
کراونه‌ته نۆکه‌ر و خزمه‌تکاری ده‌وڵه‌ت، هه‌موو چالاکییه‌کانی سه‌ندیکاکان
له بواری هاریکاری نێوان شار و شارۆچکه‌کان و هه‌رێمه‌کاندا به‌سته‌ڵه‌ک
کراوه، سۆڤیه‌ته‌کانی جووتیاران و کرێکاران پووچه‌ڵ کراونه‌ته‌وه،
کۆمویته‌کان کراونه‌ته کۆڕوکۆمه‌ڵی -به‌ڵێ-به‌ڵێ-به‌ڵێ-قوربان، واته
هه‌موو بواره‌کانی ژیانی کۆمه‌ڵایه‌تی کۆنترۆڵکراون و وان به ده‌ست
حکوومه‌ته‌وه و ئامێرێکی بیرۆکراتی ده‌به‌نگ و بووده‌ڵه دامه‌زرێنراوه
که له گه‌نده‌ڵ و دڕنده‌کاری زیاتر هیچ کارێکی تری نییه، خۆی له جه‌ماوه‌ر
دوور خستۆته‌وه، شۆڕش حوکمی مردنی به‌سه‌ردا سه‌پێنراوه، جه‌ماوه‌ر
ته‌واو پڕ و ناڕازییه له تۆقاندنکاریی به‌لشه‌فیک، به‌تایبه‌تی ئه‌و
شێوازی داپڵۆسین و تۆقاندنی به‌لشه‌فییه که له سه‌ره‌تادا پراکتیزه
ده‌کرا له‌ژێر ئاڵای (جه‌نگی کۆمونیزم)دا.
جه‌نگی کۆمونیزمیش بریتی بوو له به‌سه‌ربازکردنی جووتیاران و کرێکاران،
که خۆی له خۆیدا بریتییه له کاولکردنی دێهاته‌کان و شارۆچکه‌کان به
تۆپهاوێژه به‌لشه‌فییه‌کان. برسێتییه سامناکه‌که‌ی1921 له‌و هه‌نگاو
و پلانه کۆمه‌ڵایه‌تی و ئابوورییه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه.
له 1921وه چ گۆڕاوه؟
ئه‌مڕۆ چ باسه؟ گه‌یشتوونه‌ته کوێ؟ ئایا کۆمونیزم سروشتی خۆی گۆڕیوه
و بەڕاستی جیاوازه له کۆمونیزمه‌که‌ی1921؟
جارێکی دی جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌که‌مه‌وه، که له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌و
بڕیاره سیاسی و هاتوهاواری نه‌خشه‌کێشان و هه‌نگاوه ئابوورییانه‌دا،
به‌لشه‌فیزم-کۆمونیزم-، هه‌ر کۆمونیزمه‌که‌ی جاری جارانه، واته
کۆمونیزمه‌که‌ی 1921. ئه‌مڕۆ جووتیاران زه‌وییه‌کانیان لێ زه‌وت کراوه
به ناوی هه‌ره‌وه‌زیکارییه‌وه، کێڵگه‌کان حکوومه‌تین و جووتیاران
کراونه‌ته -سه‌پان-، واته وێنه‌ی کرێکارانی کارگه‌کان کرێگرته‌ن، به‌لشه‌فییکه‌کان
ئه‌و به‌زمه‌یان ناو ناوه بەپیشه‌سازیکردنی کشتوکاڵ، گۆڕینی جووتیار
بۆ پرۆلیتار، زه‌وییه‌کان هه‌ر به ناو هیی دێهاته‌کان و شارۆچکه‌کانن،
له‌ڕاستیدا هی ده‌وڵه‌تن، هه‌نووکه ده‌وڵه‌ت ده‌توانێت بڕیار بدات و
به هه‌ره‌وه‌زکار بڵێت شڕوشیتاڵت کۆ بکه‌ره‌وه و بڕۆ له ناوچه‌یه‌کی
تر کار بکه، له کاتی سه‌رپێچیکردن و بێگیۆییکردنیشدا، ده‌وڵه‌ت ده‌توانێت
گوێی با بدات و شاربه‌ده‌ری بکات. ڕاسته کێڵگه‌کان هه‌ره‌وه‌زیین، به‌ڵام
له‌ژێر ڕکێفی حکوومه‌تدان به پاساوی ئه‌وه که زه‌وییه‌کان موڵکی ده‌وڵه‌تن
و ده‌وڵه‌ت بۆی هه‌یه به ئاره‌زووی خۆی باج و نرخی دانه‌وێڵه و به‌رهه‌مه‌کانی
تر دیاری بکات، له کڕینی ئه‌و به‌رهه‌مانه‌دا قسه‌ی هه‌ره‌وه‌زیکاران
هیچ به‌هایه‌کی نییه و بڕ ناکات و ناخوات، ئیتر ده‌وڵه‌ت چۆن و چه‌ندی
دیاری کردووه هه‌ر ئه‌وه‌یه و به‌س، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌ر ته‌نها
ده‌وڵه‌ت خۆی بڕیاری قه‌رزپێدان ده‌دات و فه‌رزیشی ده‌کات. هه‌روه‌ها
ده‌وڵه‌ت ده‌ست ده‌گرێت به‌سه‌ر دانه‌وێڵه و به‌رهه‌مه‌کانی تردا،
چونکه به موڵک و مافی ڕه‌وای خۆی ده‌زانێت. به بیروبۆچوونی من
برسێتییه گه‌وره‌که‌ش له زه‌وتکردنی زه‌وییه‌کانی جووتیارانه‌وه سه‌رچاوه‌ی
گرتبوو، هه‌ر ئه‌و برسێتییه‌ش بوو وایکرد ناڕه‌زایی و هه‌ڵچوون سه‌رهه‌ڵ
بدات و کاریگه‌ری ئه‌و ناڕه‌زایی و هه‌ڵچوونەش بوو که لێنینی ناچار
کرد سیاسه‌تی –نی‌پ-Nep- بهێنێته گۆڕێ، به‌پێی ئه‌و سیاسه‌ته که‌مێک
زیاتر به‌شی جووتیاران ده‌درێت، من ئه‌و ڕاستییه ده‌ڵێم، که ئه‌و
سیاسه‌ته که‌مێک باروزروفی وڵاتی ئه‌هوه‌ن کرده‌وه.
دواتر هه‌مان باروزروفی 1921 ده‌بینینه‌وه، که چۆن –ستالین- له‌وه
تێگه‌یشت و ناچار بوو چاو بخشێنێته‌وه به سیاسه‌تی خۆید او دان به‌وه‌دا
بنێت که ڕوسیا وڵاتێکی کشتوکاڵییه و پێویسته به‌شێک له موڵکی وڵات
بدرێت به جووتیاران، ئه‌و سیاسه‌ته فڕوفێڵ و پشوودانێکی کاتییه و
دیاره که فڕی به‌سه‌ر کاری کۆمونستییه‌وه نییە. تا باشتر بێت له‌وه‌ی
پێشوو له بواری کشتوکاڵیدا، هه‌ر له سه‌ره‌تاوه له‌سه‌ره‌وه ده‌وڵه‌ت
و دیکتاتۆرییه‌تی به‌لشه‌فییه، که ده‌ستی گرتووه به‌سه‌ر کاری
ناردنه‌ده‌ره‌وه‌دا، ئه‌و مۆنۆپۆلکارییه‌ش که‌م و زۆر له توندوتیژیی
تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه و هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندندا خۆی ده‌نوێنێت، باش دیاره که
له‌و بواره‌شدا هه‌ڵسوکه‌وتی تساریزمی tsarismeی سه‌رده‌می جه‌نگی
جیهانی یه‌که‌م پیاده ده‌کرێت، که‌واته سته‌مکاریی به‌لشه‌فی
بێکۆتاییه، ئازادییه‌که‌شی لاقزنجیرکردنه، بۆیه سه‌یر نییه که به‌لشه‌فیزم
ئازادی به ته‌نته‌نه و عه‌نته‌نه و- فه‌نتازی-ی بۆرژوازییانه ده‌زانێت.
خۆهه‌ڵواسه‌ر و پیاهه‌ڵده‌ره زمانلووسه‌کانی thuriféraires یه‌کێتیی
سۆڤیه‌ت سه‌رقاڵی پاساوهێنانه‌وه‌ن بۆ )جه‌نگی کۆمونیزم(، وه‌های ده‌رده‌خه‌ن
که ئەو جه‌نگه له خودی شۆڕش خۆیه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه، ئابڵووقه‌دان
و باری سه‌ربازی سه‌رسنووره‌کان فه‌رزیان کردووه. ئه‌و پاساوانه به‌تاڵن،
وا شانزه ساڵ تێپه‌ڕ بووه، نه ئابڵووقه ماوه، نه شه‌ڕی سه‌ر
سنووره‌کانیش، نه دژەشۆرشیش ماوه، ته‌نانه‌ت هه‌ڕه‌شه و گوڕه‌شه‌ی
ده‌وڵه‌ته زه‌به‌لاحه‌کانیش نه‌ماون، هه‌موو ئه‌و ده‌وڵه‌تانه یه‌کێتیی
سۆڤیه‌تیان بە ڕەوا ناسیوە و بڕوای خۆیان پێ به‌خشیووه، یه‌کێتیی
سۆڤیه‌تیش ئاماده‌باشیی خۆی پیشان داوه بۆ ئه‌و ده‌وڵه‌تانه و له‌نێوانیاندا
بۆته جامباز و چه‌رچی و بازرگانییان له‌گه‌ڵ ده‌کات و بازاڕه‌کانیانی
بوژاندۆتهوه، له‌و بواره‌دا تا ئه‌و ڕاده‌یه‌ش هه‌نگاوی ناوه مامه‌ڵه
له‌گه‌ڵ -هتلر- و مۆسۆلۆنیش ده‌کات، ئه‌و پاڵه‌وانه ئازادیخوازه، بۆ
ئه‌وه‌ی به‌رگه‌ی گه‌رده‌لووله ئابوورییه‌کان بگرێت، که‌وتۆته یارمه‌تیدانی
کاپیتالیزم و به ملوێنه‌ها دۆلار ده‌ستاوده‌ست پێ ده‌کات بۆ کردنه‌وه‌ی
بازاڕه تازه‌کان.
به شێوه‌یه‌کی گشتی، ئه‌وه‌ی ئه‌نجام دراوه له ڕوسیای سۆڤیه‌تی، له
ماوه‌ی ئه‌و حه‌ڤده ساڵه‌دا، به هه‌ندێک ده‌ستکاری ڕووکه‌شی له
بواری ئابووری و سیاسی‌دا، ته‌نها درێژه‌دانه به حوکمڕانییه‌که‌ی
پێشوو، ده‌وڵه‌ته‌که‌ش هه‌ر ده‌وڵه‌ته‌که‌ی جارانه، هه‌روه‌ک جاری
جارانیش ده‌هێڵرێته‌وه. به واته‌یه‌کی دی، زوڵم و سته‌مکاری و تو
ندوتیژی هه‌روه‌ک ساڵی1920-1921 ده‌هێڵڕێنه‌وه.
زیادبوونی توێژ و چینه‌کان.
ئه‌مڕۆ له ڕوسیای سۆڤیه‌تی هه‌ندێک توێژ و چین دروست بوون که کاتی
خۆی، واته 1917 نه‌بوون، به‌لشه‌فیک له جووتیاران و کرێکاران
بیرۆکراتێکی زۆری دروست کردووه ،ئیمتیازێکی زۆری پێ به‌خشیوون، لغاوی
ئه‌وانه‌شی داوه‌ته ده‌ست ئه‌وانه که خاوه‌نی ئیمتیازی زیاترن، واته
هاوڕێ سه‌روه‌ره‌کان -ئه‌ریستۆکراتی نوێی سۆڤیه‌تی. چینی کرێکاریش دابه‌ش
کراوه به‌سه‌ر چه‌ند جۆرێکی تایبه‌تیدا، جۆرێکیان oudarmiki ئه‌م جۆره
له کارگه‌کاندان به به‌شی -شۆک- CHOC-ناوبانگیان ده‌رکردووه و
کراونه‌ته خاوه‌نی چه‌نده‌ها ئیمتیاز، ئه‌وانه له -پسپۆڕان، پیشه‌کاران-کرێکاری
ساده، ئه‌مانه جگه له‌وه‌ی که ئه‌ندامی کۆمیته‌ی کارگه‌کانن، ئه‌ندامی
حزبیشن. جۆرێکی دی ناسراوه به -کومسومۆل- ئه‌مانه جگه له ئیمتیازه
مادییه‌کان، باڵاده‌ستیش. هه‌روه‌ها چینێکی گه‌وره‌ش هه‌یه به ناوی -Lishenti-،
ئه‌مانه هیچ مافێکی سیڤلیان نییه، زۆربه‌یان بۆیان نییه هیچ کارێک
بکه‌ن، هه‌روه‌ها بۆشیان نییه له هه‌ندێک جێگه بژین. سه‌رده‌می تزار
به‌تایبه‌تی ده‌فته‌رێک هه‌بوو بۆ جووه‌کان، جووه‌کان مافی ئه‌وه‌یان
نه‌بوو له هه‌ندێک جێگه‌ی دیاریکراوی وڵات بژین، ئێسته ئه‌و ده‌فته‌ره
کراوه به په‌ساپۆرتێکی سۆڤیه‌تی، هه‌ر به هه‌مان شێوه‌ی جاران به‌کاره.
له سه‌روو ئه‌و هه‌موو چین و توێژانه‌وه، دامه‌زراوه‌یه‌کی تۆقێنه‌ر
و به‌هێز هه‌یه به ناوی Guépéou حوکم ده‌کات. ئه‌و دامه‌زراوه‌یه
خۆی بۆ خۆی حکوومه‌تێکه له‌ناو حکوومه‌تدا، چه‌نده‌ها پله‌وپایه‌ی
کۆمه‌ڵایه‌تی تیایه، خاوه‌نی هێزی چه‌کداری خۆیه‌تی. هه‌روه‌ها دامه‌زراوه
بازرگانی و پیشه‌سازییه‌کان سه‌ربه‌خۆ نین، په‌یڕه‌وی ناوخۆ و
یاساکانیشی تایبه‌تن به کاره‌کانی خۆی، له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌شدا، کۆیله و
به‌ندکراوێکی زۆریشی هه‌یه، هه‌موویان له که‌مپه‌کاندا دانراون، له‌ناو
ئه‌وانه‌شدا پله‌وپایه‌ی جیاوازجیاوازی کۆمه‌ڵایه‌تی به‌رقه‌رار کراوه،
ئه‌وه‌ی هه‌یه و باسمانکرد به‌بێ هیچ چه‌ندوچۆنێک و بگره‌وبه‌رده‌یه‌ک،
به شێوه‌یه‌کی ڕه‌ها دژەکۆمونیزمه.
دیکتاتۆرێک بێبه‌زه‌ییتر ده‌بێت.
ئاواهین پرانسیپه‌کانی سیستمی سۆڤیه‌تی.
به‌لشه‌فیکه ده‌مارگرژه سه‌رسه‌خته‌کان، پێمان ده‌ڵێن که کارپێکردنی
زۆره‌ملێ له بواری به‌رهه‌مهێناندا به‌ره‌و خۆڕێکخستنمان ده‌بات، ده‌بێت
ئێمه بیسه‌لمێنیین که بڕواکردن به‌و ناماقوڵییه، ساویلکه‌ییه و
دووڕووییه و هیچ پاساوێکی نییه، لێبووردن نییه به‌رامبه‌ری. من سه‌رسام
دەبووم به‌وه که کاتێک ده‌گه‌یشتم به هه‌ندێک که‌س که به ڕواڵه‌ت
دانا و زانا بوون، بڕوایان وا بوو و بانگی ئه‌وه‌شیان ده‌دا که به‌لشه‌فیکه‌کان
خه‌ریکی دامه‌زراندنی )کۆمونیزمن(. هه‌ندێکیشیان وایانده‌زانی که
دروستکردنی کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی نوێ، پێویستی به‌وه‌یه که به‌رزترین به‌های
جه‌سته‌یی و ڕه‌وشتیی مرۆڤایه‌تی تێک‌وپێک بدرێت. هه‌ندێکی تریشیان
داوای ئه‌وه‌یان ده‌کرد که ده‌بێت ڕێگه‌ی ئازادی و هه‌روه‌زیکاری به
به‌کۆیله‌کردنی کارگه‌راندا تێ بپه‌ڕێت، ده‌بێت ڕۆشنبیران له ناو
ببرێن، چونکه ژه‌هرێکه پێکهاتووه له ڕقوکینه و حه‌ز و ئاره‌زوو و
چاوچنۆکی. ئه‌وانه، واته ئه‌و به‌لشه‌فیکانه، لایان وایه که به‌و
جۆره تۆوی گیانی برایه‌تیی کۆمونیستی ده‌چێنرێت له کۆمه‌ڵگه‌ی
مرۆیی‌دا. هه‌روه‌ها ئه‌وانه دامه‌زراندنی داموده‌ستگایه‌کی سیخووڕیی
تۆقێنه‌ر به پێویست ده‌زانن ، تا وه‌ک ئامرا وو مێوۆدێک به کار
بهێنرێت بۆ گه‌یشتن به ئامانجێک، ئیتر به‌بێ ئه‌وه‌ی گوێ بده‌ن به‌وه
که ئه‌و ئامراز و مێوۆده خۆی له خۆیدا ده‌بێته ئامانجێک. ده‌مێکه
به‌لشه‌فیکه سه‌روه‌ره‌کان وازیان له‌وه هێناوه که کۆمونیزم و
سۆسیالیزم وه‌ک ئایدیالێک ئیلهامیان بێت، ئه‌وه‌ی به‌لای ئه‌وانه‌وه
گرنگیی تایبه‌تی هه‌یه ده‌سه‌ڵات و به‌هێزکردنی ده‌سه‌ڵاته، بێگومان
ئه‌وه‌ش به به‌باوکردنی ملکه‌چیی کوێرانە و چه‌وساندنه‌وه و داڕماندن
و شێواندنی ئه‌قڵی خه‌ڵک.
نه‌وه‌ی نوێ گۆشه‌کراو به‌رهه‌می ئه‌و پرانسیپ و مێتوده‌ی به‌لشه‌فیکه‌کانه،
له ڕوسیای سۆڤیه‌تی ئه‌وه‌ی که قەدەغە نییه بیروبۆچوونی به‌لشه‌فییه،
بیروبۆچوونی ڕه‌سمی له ده‌ست ده‌وڵه‌تدایه، ئه‌و دایده‌ڕێژێت و
کۆنترۆڵی کردووه.
گه‌نجی سۆڤییه‌تی به ده‌ردێک براوه هیچ زانیارییه‌کی نییه له‌سه‌ر
ڕوسیا و وڵاتانی تر، به‌شێک له‌و گه‌نجانه ده‌مارگیره کوێرکراوه‌کانن،
ئه‌و به‌شه ته‌واو ئاسۆته‌سکن و هیچ لێبووردنێکیان نییه، ته‌واو بێڕه‌وشت
و چڵیتن، ئاڕاسته‌ی دادپه‌روه‌ری و ماف لای ئه‌و به‌شه هیچ مانایه‌ک
نابه‌خشێت. هه‌لپه‌رسته‌کان، خۆهه‌ڵواسه‌ره ده‌ملووسه‌کان له‌ناو ئه‌و
به‌شه‌دان، هه‌موویان ئه‌قڵ به‌لشه‌فیکن. له‌ناو گه‌نجاندا به‌شێکی تر
هه‌یه که هۆشیاره به به‌رپرسیاریی خۆی، ئه‌وه‌ش باش ده‌زانێت که
حزب داوا و زوڵمێکی زۆر ده‌کات، هه‌روه‌ها هۆشیاره به‌وه که جه‌ماوه‌ر
قوربانی خیانه‌تکارییه. پێویسته ئه‌وه بزانین که گه‌نجان هه‌موویان
ملکه‌چ و بووکه‌سه‌ماکه‌ره نین، داماو و ترسنۆک نین، خۆیان نه‌کردۆته
ساقه‌سه‌ری- ستالین- و مه‌رقه‌ده‌که‌ی- لینین-.
ڕژێم به‌بێ کاره‌که‌ری و خزمه‌تکاریی دیکتاتۆر کاری مه‌ره‌خه‌س نابێت،
له هەر کوێ سیستمی چینایه‌تی باو بێت، نابه‌رابه‌ریی کۆمه‌ڵایه‌تیش
باوه و فه‌رزیشه که ده‌وڵه‌ت په‌نا بباته به‌ر هێز و سته‌مکاری.
تاقیکردنه‌وه‌کان لای جه‌ماوه‌ر ئه‌وه‌یان سه‌لماندووه که تاڵاو و ده‌رده‌سه‌ری
لەوێوە سه‌رچاوه‌ی گرتووه. ئەگه‌ر به‌راوردی داپڵۆسین له وڵاته
شارستییه‌کان بکه‌ین به داپڵۆسین له ڕوسیای سۆڤیه‌تی، بۆمان ده‌رده‌که‌وێت،
که داپڵۆسین له ڕوسیا زۆرتره. ئەگه‌ر وا نه‌بێت به‌کۆیله‌کردنی سه‌د
ملیۆن جووتیار بۆ –ستالین- نەده‌چووه سه‌ر. داپڵۆسین، هه‌ر له‌وێوه
سه‌رچاوه‌ی نه‌گرتووە. ڕقوکینه و ناڕه‌زایی جه‌ماوه‌ر له ڕژێم سه‌رچاوه‌یه‌کی
تره. ئه‌ی ده‌بێت ڕقوکینه و ناڕه‌زایی جه‌ماوه‌ر له چییه‌وه سه‌رچاوه‌ی
گرتبێت؟ بێگومان له وێرانکردنی پیشه‌سازی و ئیفلیجکردن پێشکه‌وتنی
وڵاته‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه، ئه‌وه سه‌رباری په‌ڕپووتیی باری هاتوچۆ
و گواستنه‌وه‌ش، که شانزه ساڵه کراوه‌ته خزمه‌تکاری بواری سه‌ربازی.
ئێمه گومانمان له‌وه نییه که برسیه‌تییه‌که‌ی باشوور و باشووری
ڕۆژهه‌ڵاتیش له‌و هۆیانه‌وه که باسمانکردن سه‌رچاوه‌یان گرتووه. ئەگه‌ر
بڕوا وا بێت که له‌وێوه سه‌رچاوه‌ی نه‌گرتووه، ئه‌وا ئێمه ڕوونکردنه‌وه
و شکردنه‌وه‌یه‌کی تر شک نابه‌ین بۆ ئه‌و دیارده‌یه، ئه‌و مه‌رگه‌ساته،
ناتوانین هۆکاری ئه‌و برسێتییه بگه‌ڕێنینه‌وه بۆ که‌شوهه‌وا و ته‌مه‌ڵی
و خاووخلیچکاریی جووتیاران، چونکه له‌و ناوچه‌یه‌دا که‌شوهه‌وا زۆر له‌باره،
جگه له‌وه‌ش که جووتیاران پابه‌ندی ئامرازه‌کانی به‌رهه‌مهێنان کراون
و به زۆری زۆرداری کارێکی زۆر و چڕیان پێ ده‌کرێت بۆ به‌رهه‌مهێنانی
زۆر زیاتر له توانای خۆیان. هه‌روه‌ها گواستنه‌وه و ده‌ستاوده‌ستپێکردنیان
به باو کراوه، زیاتر له یه‌ک ملوێنیشیان لێ ته‌فروتونا کراوه. به‌لشه‌فیک
باڵاده‌ستی ڕه‌ها ده‌گه‌یه‌نێت، به‌رده‌وام ڕه‌قتر و توند‌وتیژتر ده‌بێت،
خزمه‌تگوزارێکی باشه و ده‌توانێت هه‌موو بیروبۆچوونێکی نه‌یار له ڕه‌گه‌وه
ببڕێته‌وه. ئه‌و توندوتیژییه ڕیزه‌کانی حزبیشی گرتۆته‌وه، که‌چی له
ده‌ره‌وه‌ی ڕوسیا وای پیشان ده‌دات که هه‌موو شتێک ئاساییه و باش ده‌ڕوات.
به‌لشه‌فیکه‌کان به دڵنیایی و خه‌مساردییه‌کی زۆره‌وە ئه‌و قسه‌وباسانه
کاوێژ ده‌که‌ن، له‌ولاشه‌وه -هیتلر- سه‌رقاڵی زیادکردنی هێزه‌کانی
خۆیه‌تی، به‌بێ ئه‌وه‌ی ئه‌مان گوێ بده‌ن به‌وه و به‌لایانه‌وه گرنگ
بێت.
بارمته‌گرکاری و نیشتمانچێتی.
دکتاتۆر گرژ و شپرزه‌یه، ڕۆژ دوای ڕۆژ، بێبه‌زه‌یی تر ده‌بێ. دوامه‌رسووم
که ده‌رکرا دژی ئه‌وانه بوو که له ده‌وڵه‌ت هه‌ڵده‌گه‌ڕێنه‌وه و
خیانه‌تی لێده‌که‌ن، واته )دژەشۆڕش(ن. له پشت ئه‌و مه‌رسوومه‌وه مه‌رامێکی
تر خۆی مه‌ڵاس دابوو، ئه‌و مه‌رامه‌ش ئه‌وه بوو که بڕوای خۆهه‌ڵواسه‌ره
ده‌ملووسه‌کان، دووڕووه ده‌روونگه‌رمه‌کان، به هێزتر بکه‌ن به‌و
مۆجوزانه که ئه‌نجامدراون له ڕوسیا. جگه له‌وه ئه‌و مه‌رسومه پته‌وکه‌ری
ئه‌و یاسایه‌ی پێشوو بوو که پراکتیزه ده‌کرا، یاساکه‌ش دژی ئه‌وانه
بوو که ناتوانن یا نایانه‌وێت ڕێزی سێ کۆڵه‌که پیرۆزه‌که -مارکس،
لێنین و ستالین-بگرن. مه‌رسوومه‌که هیچ لێبووردنێکی تیادا نه‌بوو، هه‌تا
بڵێی ڕه‌ق و توندوتیژ بوو به‌رامبه‌ر ئه‌و که‌سانه که تاوانبار ده‌کران
و حوکم ده‌دران. بەبارمته‌گرتن کردار و مه‌سه‌له‌یه‌کی نوێ نه‌بوو، له‌به‌ر
ئه‌وه له هیچی خۆڕایی نه‌بوو که له‌وه‌وپێش کرۆپۆتکین و ڤێرا
فینجنەر دژی ئه‌و له‌که ڕه‌شه بوون که لکێنرابوو به شۆڕشی ڕوسییه‌وه.
تازەبەتازە دوای حه‌ڤده ساڵ به‌لشه‌فیکه‌کان، ده‌سه‌ڵاتی سۆڤیه‌تی ده‌رکردنی
ئه‌و مه‌رسوومه به پێویست ده‌زانێت و شه‌لم کوێرم و ناپارێزم ئاسایی
که‌وتۆته وێزه‌ی خه‌ڵکی، ته‌ماشایه‌کی ئه‌و مه‌رسوومه چه‌وته بکه‌ن
)هه‌رچ هاونیشتمانییه‌ک زیان بگه‌یه‌نێت به هێزی سه‌ربازی یه‌کێتیی
سۆڤیەت و حورمه‌تی سنوور ڕانه‌گرێت و سیخوڕی بکات و نهێنییه سه‌ربازی
و ده‌وڵه‌تییه‌کان بدرکێنێت لای دوژمن، یا هه‌وڵی ئه‌وه بدات به
فڕۆکه به‌ره‌و وڵاتێکی بێگانه بڕوات، ئه‌و که‌سه لاسار و تاوانباره(
مه‌رسوومه‌که ئه‌وه‌شی دیاری کردووه که هه‌ر که‌سێکیش به هپشیارییه‌وه،
یا بە ناهۆشیارییەوە یارمه‌تیی ئه‌و جۆره که‌سانه بدات، به هاوکار
داده‌نرێت و سزای قورس ده‌یگرێته‌وه -به‌ندکردن-ده‌ربه‌ده‌رکردن و...تاد،
دیاریی چه‌ور و به‌له‌زه‌تیش ده‌درێت به‌و که‌سانه که زانیاری ده‌ده‌ن
ده‌رباره‌ی هه‌وڵدانی خۆقووتارکردن، جگه له‌وه ئه‌و که‌سانه‌ی
زانیارییه‌کان ده‌گه‌یه‌نن، هه‌رچی تاوانێکیان له‌سه‌ر بێت له‌سه‌ریان
لاده‌برێت. ئه‌و تێکسته هه‌موو داواکارییه ڕیشه‌ییه‌کانی پرۆلیتاریای
خستۆته مه‌ترسییه‌وه، ئێستا سروودی ئه‌نته‌رناسیۆنالیزم کراوه به
گۆرانیی پیاهه‌ڵدان و شانازی‌کردن به وڵاته‌وه، واته به کار دەهێنرێت
بۆ گوڕدان و به‌هێزکردنی گیانی وڵاتچێتی. وه‌کو وتمان یاسا ڕه‌هاکانی
ڕژێمی سته‌مکار دژی ئه‌وانه‌یه که خیانه‌ت له وڵات ده‌که‌ن، یا
نیازیان خراپه و ده‌یانه‌وێت خیانه‌تی لێ بکه‌ن. له‌سه‌ر ئاستی سیاسی
و ئابووریش ڕێژیم ڕێژیمێکی سته‌مکاره. له باشترین حاڵه‌تدا، ده‌وڵه‌ت
ده‌وڵه‌تێکی سه‌رمایه‌داره. به واتایه‌کی تر، په‌یوه‌ندیی به‌رهه‌مهێنان،
په‌یوه‌ندیی نێوان کاری کرێگرته‌وه و ده‌وڵه‌تی سه‌رمایه‌داره، خاوه‌نکاره.
___________________________________
سه‌رچاوه:
فه‌ره‌نسی:
*
http://dwardmac.pitzer.edu/Anarchist_archives/goldman/nocominrussiafr.html
** ئه‌م
بابه‌ته به ئینگلیزی له The American Mercury ;vol.xx lv بڵاو کراوه‌ته‌وه،
ئه‌پریلی 1935 به فه‌ره‌نسی بڵاوکراوه‌ته‌وە.
*** ناوی
به‌شه‌کان وه‌رگێڕ N.D.L.R. دایناون.
تێبینیی:
به دووری نازانم که‌سێک بڵێت دوای تێپه‌ڕبوونی
ئه‌و هه‌موو ساڵه به‌سه‌ر نه‌مانی یه‌کێتیی سۆڤیه‌تدا، خێروبێری وه‌رگێڕانی
ئه‌و بابه‌ته چییه؟ من له وه‌ڵامی ئه‌و که‌سه‌دا ئه‌مانه دەڵێم:
-
به‌و نووسینه و سه‌دان نووسینی تردا بۆمان ده‌رده‌که‌وێت، که ده‌یان
ساڵ به‌ر له شۆڕشی ڕوسی سۆسیالیسته ئازادیخوازه‌کان -ئه‌نارکییه‌کان-
په‌رده‌یان له‌سه‌ر ماهیه‌تی سۆسیالیزمی ده‌وڵه‌تخواز لاداوه و له ئه‌نجامه
مه‌ترسیداره‌که‌ی گه‌یشتوون،
-
ڕاسته یه‌کێتیی سۆڤیه‌ت نه‌ماوه، به‌ڵام تا ئه‌مڕۆش ئه‌و سیستمه به‌لشه‌فییه
پراکتیزه ده‌کرێت له چین، کۆریا، کوبا و ڤێتنام.
-
له دنیای ئه‌مڕۆدا سۆسیالیسته ده‌سه‌ڵاتخوازه‌کان له کار نه‌که‌وتوون،
له‌به‌رئه‌وه خه‌باتی هزری بۆ ده‌رخستنی ماهیه‌تی سۆسیالیزمی ده‌سه‌ڵاتخواز،
نه‌ک هه‌ر ئه‌رکێکی مێژوویی سۆسیالیسته ئازادیخوازه‌کانه، به‌ڵکو به‌رده‌وامیدانیشه
به خه‌باتی هزری ئازادیخوازان.
-
ئەگه‌ر له نزیکه‌وه ئه‌و بابه‌ته بخوێنینه‌وه، زیاتر باس له
داپڵۆسین و مرۆڤکوشتن و نه‌بوونی دادپه‌روه‌ریی کۆمه‌ڵایه‌تی ده‌کات.
نه‌بوونی ئه‌و دادپه‌روه‌رییه‌ش، ده‌گه‌ڕێنێته‌وه بۆ نه‌بوونی یه‌کسانیی
ئابووری. جا پرسیار ئه‌وه‌یه، مه‌گه‌ر له کوردستانیش هه‌ر به‌و چه‌شنه
نییه؟
ماڵپه‌ڕی سه‌لام عارف
|