په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

١٠\١٠\٢٠١٣

یەکێتیی نیشتیمانیی دەبێ کوێخاکانی خانەنشین بکا؟


پێشڕەو حەمید     


یەکێتیی ئێستا لە نێوان دوو بەرەدا خۆی قەتیس کردوە، بەرەیەک بەھیوایەکەوە لە پلنیۆم و کۆنگرەی ئایندەی دەڕوانێت کە نوێی بکاتەوەو کۆی ئەو ھەموو بیرۆکراسیەی ئەو حیزبەی وێران کردوە کۆتاییان پێبھێنێت، بەرەکەی تر ھێشتا خەون بەوەوە دەبینن ئەو شکستەی ٢١ی ٩ نەبێتە کۆتای گەمەکەیان و ھێشتا ھەرباڵادەستبنن و زیاتر دەست لەبینی یەکێتیی گیربکەن لەپێناو پاراستنی بەرژەوەندیەکانی خۆیاندا.

گەورەکانی ناو یەکێتیی یان کۆیخاکانی ناو مەکتەب سیاسیی یەکێتیی کۆی ئەو شکستەی ٢١ی ٩ بە پلەی یەکەم دەبەستنەوە بە تەسلیم بونیان بەئیرادەی "پارتی" وھێشتا قسە لەسەر بێ وەفای ئەندامانی دەکەن بۆ یەکێتییەکەیان و کەسیان خۆی بەبەرپرسیار نازانێت لەئاست ئەو گەڕاندنەوەی یەکێتیی لە پارتێکی پلە دووە بۆ پارتێکی پلە سێ و ھەمویان خواری خویان تۆمەتبار دەکەن و تائەم ساتەیش کەسیان جورئەتی ئەوەی نەکرد خۆیی بە ھۆکارێک بزانێت بۆ ھاتنەخوارەوەی کیرڤی یەکێتیی لەھەڵبژاردنەکەی ٢١ی ٩ دا؟!

پاشکۆبوونی پارتی و درێژکردنەوەی وادەی سەرۆکایەتی ھەرێم بەشێکی بچوکی ھۆکارەکانی ئەو پاشاگەردانیەی بیرکردنەوە و سیاسەت کردنەیە کە یەکێتیی نغرۆکرد لە و ھەڵبژاردنەدا ! بەڵام بەشە گەورەکەی تری ئەو پێشنەکەوتن و چەقبەستووەی یەکێتیی لە بەرفراوان بون گەورەبونی رێکخستنەکانی پەیوەندی بە جیابونەوەی " نەوشیروان موستەفا و دروستبونی بزوتنەوەی گۆڕان " ەوەبوو؟


ھۆکارێکی تر بۆ لاوازبونی یەکێتیی لە سنوری قەڵەمڕوی خۆیدا ، زەلیل بونی چەند نھێنی یەکی ئیدرای یەکێتیی بوو لەبەردەم ڕەحمی ڕاگەیاندنەکانی بزوتنەوەی گۆڕاندا و کوشتنی لەسەر خۆی یەکێتیی لەڕێگەی ڕاگەیاندنەکانی گۆڕانەوە و شەڕی ڕاگەیاندی ھەردولاو یەکتر شکاندن ھەموی بە قازانجی پارتی و زیانی یەکێتیی شکایەوە و ....ھتد و ئەمانەو چەند ھۆکارێکی تری ناوخۆی یەکێتیی و تەسلیم بونی گەورەکانی ناو یەکتێی بە بلۆکە قەبەکانی " پترۆدۆلار "!!


ئێستا یەکێتیی پێویستی بەوەنیە بۆ ئەو شکستەی بگرێت و ھێشتا قسە لەسەر بێ وەفای ئەندامەکانی خۆی بکات لە ھێزەکانی ناوخۆ !! بەڵکو یەکێتیی پێوستی بە خانەنشینکردنی زۆرترین ئەندام مەکتەب سیاسی ئێستاو سەرکردایەتی خۆی ھەیە ، یەکێتیی دەبێت ئێستا خۆی بۆ شەرێکی فیکری ئامادەبکات و لەناو خۆیدا کۆدەتا بەسەر ئەو ئەقڵانەدا بکات کە ھێشتا ڕێگرە لە بەردەم پێشکەوتن و ھەستانەوەی یەکێتیی.

 

ماڵپه‌ڕی پێشڕه‌و حه‌مید

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک