په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

١٩\٦\٢٠١٩

یەکێتی و پارتی، جەلادی گەنجان!

شوانە حەسەن ئەبوبەکر 


کاتێک سەیری مێژووی ئەم ھەرێمە دەکەی لێوان لێوە لەکوشتنی بەناحەقی خەڵکی بێتاوان بەگشتی و گەنجان بە تایبەتی بەداخەوە ئەم دەسەڵاتە مافیایە کوردبوونی بەتەواوی ناشیرین کردووە لەھەموو وڵاتێک گەنج بەگەورەترین سەرمایە دادەنرێت بەڵام لەم ھەرێمە وێرانە دووحیزبی دەسەڵاتدار دەست ناپارێزن لە ڕەشبگیری و کوشتن وبڕینی گەنجان بەتایبەتی یەکێتی بۆتە جەلادێکی ئاشکرای گەنجان و دادگاکانیش بە ئەمری خۆیان خەڵک دەگرن و خەڵک ئازاد دەکەن ئەگەر چاوێک تەنھا بە مێژووی ٢٨ ساڵی یەکێتی و پارتی بخشێنین پڕە لەخوێن ڕشتنی گەنجان. یەک لەدوای یەک تاوان کراوە.

سەیرکەن کاتی خۆی نەزیر عمر گەنجێکی تازە پێەیشتووبوو لە بادینان تیرۆر کرا تۆمەتبار پارتی بوو دەسەڵاتداری ئەم ناوچەیە بوو بەڵام کەس دادگایی نەکرا. ھاوڕێ سۆران ئەو گەنجەی تەرمەکەی بەسەیارەوە ڕاکێشرا لەناو شاری سلێمانی، شەڕی ناوخۆ بە سەدەھاو ھەزارھا گەنجی بێتاوانی کردە قوربانی. حەمەی حەلاق و ھاوڕێکانی دیسان نمونەی ئەوگەجانەن تیرۆر دەکرێن بەڕۆژی ڕوناک لە بازگەی کۆیە بەبەرچاوی خەڵک، شاپورو قابیل لە ھەولێر لەناوجەرگەی شار تیرۆردەکرێن، لە شاری ھەولیر پەلاماری چەند لایەنێکی سیاسی نزیک لە پەکەکە دەدرێت و ئێستاش ھەندێکیان بێسەروشوێنن.

لە ساڵی ۲۰۰۰ بە بڕیاری سەرکردایەتی ئەوکاتی یەکێتی پەلاماری حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری دەدرێ لە ناوجەرگەی شاری سلێمانی دەیان گەنج قەتل و عام دەکرێن.

سۆران و سەردەشت و کاوەو عبداڵرزاق شەریف نمونەی ئەو گەنجانەن دیسان لەلایەن یەکێتی تیرۆر دەکرێن، لە ١٧ی شوبات و ڕۆژانی دواییدا ١١ کەس دەبنە قوربانی ھەر لەژێر دەسەڵاتی یەکێتی، لەم رۆژانەی دواییدا دوو ھەڵسوڕاوی پەکەکە لە پێنجوێن بەدوای فراندنیان بە تیرۆرکراوی دەدۆزرێنەوە.ئەوەش ھەر لەژێر دەسەڵاتی یەکێتی

بە ھەزارەھا ژنی گەنج ھەر لەسایەی ئەم دەسەڵاتە بوونە قوربانی کەلتوری قێزەونی پیاوسالاری و زۆربەی تاوانباران وەک بەرزەکی بانان بۆی دەرچون.لەسایەی ناسەروەری یاسا و باڵادەستی یەکێتی و پارتی

ئەمانەو چەندین تاوانی تر کە بەدەستی ئەم دوو حیزبە ئەنجامدراون، بەڵام نەک ھیچ کەس دادگایی نەکراوە بەڵک و تا ئێستاش ھەر دەسەڵاتدارن زۆربەی تاوان بارەکان

من ئەوە بە زەنگێکی زۆر مەترسیدار دەبینم تاوانبارە سەرەکیەکان سەرۆکن و دەسەڵاتیان بەدەستەوەیە، یاخود بە قارەمان و ڕزگارکەر دەناسرێن وە ھەندێکیان پرسی مافی مرۆڤیشیان بەدەستە لەدواین جاریش ڕشتنی خوێنی ئەو لاوە گەنجە بێتاوانە ڕەوند فەرھاد کە کاتژمێر ١:٣٠ لە ناو جەرگەی سلێمانی لەلایەن یەکێتی شەھیدکرا دیسان دوێنێ کەسێکی تر لە سلێمانی بە چەقۆ کوژرا ھەفتەی پێشوو چوار کەس لە سلێمانی کوژران مانگی رابردوو ٢٠ کەس بە روداوی جۆراو جۆر لە سلێمانی کوژران باشە کەسێک نیە بە قوباد تاڵەبانی بڵێت تۆ لە سلێمانی دەنگت ھێناوە بۆ نایەیتەوە لە سلێمانی دانیشت و لە ھەولێر نەبیت. باشە کەسێک نیە سنورێک بۆ ئەو خوێنڕێژیەی یەکێتی لەسلێمانی و پارتی لەھەولێر دابنێت پرسیارێکی تر لێرە ئەوەیە ئایا خەڵکی کوردستان ئەوەی قبوڵکردوە کە تاوانباران و ئینسانکوژان دەسەڵاتداربن و حوکمیان بکەن؟ ئەوە ڕاستە ئەوان بە میلیشیا خۆیان سەپاندوەو پێویستیان بە تیرۆر ھەیە بۆ چاوترساندنی خەڵک، بەڵام ئەی ئەوانەی ئەمرۆ بە قارەمان و فریاد ڕەس دادەندرێن چی؟ ئایا خەریک نییە تیرۆرو تاوان ئاسایی دەبێتەوە لە کوردستان و لەلایەن خەڵکەوە بەبێ ھیچ سزایەک تاوانباران قبوڵ دەکرێن.


ماڵپەڕی شوانە حەسەن ئەبوبەکر 

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک