٢٠\٩\٢٠١٤
یه‌كگرتنی كۆمه‌ڵایه‌تی
ده‌بێته هۆی گه‌شه‌سه‌ندنی.

ناودار زیاد
به‌گه‌ڕانه‌وه‌مان بۆ سه‌رچاوه‌كانی مێژوو ئه‌وه‌مان بۆ ده‌رده‌كه‌وێت
كه‌سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی خێڵ له كۆمه‌ڵگه سه‌ره‌تاییه‌كانی هه‌زاران
ساڵ له‌مه‌وبه‌ر، به‌زمانی ته‌وته‌م، یه‌كێتی و یه‌كبوونیان به‌رجه‌سته‌كردبوو،
هه‌موو به‌شێوه‌یه‌كی ساده و وه‌ك یه‌ك، جێگیر‌و پابه‌ندو ته‌واوكه‌ری
یه‌كتربوون، خاوه‌ن ناسنامه‌یه‌كی یه‌كسان و هاوبه‌ش بوون، كه‌ئه‌مه‌ش
هێمایه‌ك بوو بۆ پاراستن و گه‌شه‌سه‌ندنی ژیانی گشتی.
دواتر چه‌مكی خوداوه‌ندو ئه‌فسانه‌كان سه‌ریانهه‌ڵدا كه‌له‌یه‌كێتی
كۆمه‌ڵدا ڕۆڵێكی فره‌ی بینی. وورده وورده دامه‌زراوه‌كانی ده‌سه‌ڵاتداریه‌تی
سیاسی و حوكمڕانی به‌ده‌ركه‌وتن كه كۆمه‌ڵگه‌ی له‌چوارچێوه‌ی
ڕێكخستنێكی سیاسی كۆده‌كرده‌وه، بۆ ئه‌مه‌ش یه‌كێتی و یه‌كگرتنی كۆمه‌ڵگه
له‌سه‌ر چه‌ند بنه‌ماو به‌هایه‌كی هاوبه‌ش، ئالیكاری و ته‌بایی ئه‌ندامانی
كۆمه‌ڵ، پایه‌یه‌كی دیار‌و بنه‌ڕه‌تی ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه بوو.
گه‌شه‌سه‌ندنی كۆمه‌ڵگه له‌هه‌موو قۆناغه‌كاندا گرێدراوه به‌ئاست و
پله‌ی یه‌كگرتنی كۆمه‌ڵگه‌وه، ئه‌م یه‌كێتیه‌ش پێك نایه‌ت هه‌تاكو
جیاكاری و هه‌ڵاوێرد له‌سه‌ر بنه‌مای ڕه‌نگ و نه‌ته‌وه‌و ئایین و زمان
و ڕه‌گه‌ز له‌ئارادابێ. ئاشكرایه كه‌له‌ووڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكادا
هه‌تاكو جیاكاری له‌سه‌ربنه‌مای ڕه‌گه‌ز(ئاپارتاید) له‌گۆڕێدا بوو، خه‌ڵكێكی
زۆر له‌ڕه‌شپێسته‌كان، بێ به‌شبوون له‌ده‌رفه‌تی هاتنه پێشه‌وه بۆ
كایه جۆراوجۆره‌كان، ئه‌مه‌ش دواكه‌وتوویی چینێكی دیاریكراو‌و سستی
ئاستی گه‌شه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی به‌دواداهات. هه‌روه‌ها پێش سه‌ده‌ی هه‌ژده
به‌شداری سیاسی ئافره‌ت زۆر كه‌مبوو، بگره له‌هه‌ندێك ووڵات هه‌رنه‌بوو.ئه‌مه‌ش
وایكردبوو توێژێكی گه‌وره‌ی كۆمه‌ڵگه له‌بوارێكی گرنگی ڕێكخستنی كۆمه‌ڵگه
دووركه‌وێته‌وه‌و بێ به‌ش بێت.
تاكو ئه‌م سه‌رده‌مه‌ش له‌هه‌ندێك ووڵات، نه‌ته‌وه‌یه‌ك سه‌رده‌ست و
خاوه‌ن بڕیاری سیاسییه‌و، ته‌نانه‌ت به‌پێی ده‌ستوور ڕۆڵی نه‌ته‌وه‌كانیكه
له‌په‌راوێزدایه. هه‌ربۆیه نه‌ته‌وه ژێرده‌سته‌كان كۆشش ده‌كه‌ن بۆ
مافی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانیان، به‌ڵام به‌ناچاری و له‌ژێر باری گوشار
و چه‌وساندنه‌وه‌دا په‌ناده‌به‌نه به‌ر ڕێبازی ئایدۆلۆژی په‌ڕگیرو به‌رخۆدانی
چه‌كدارانه، ئه‌مه‌ش كۆمه‌ڵگه به‌ره‌و ململانێی ناته‌ندروست و جه‌نگ
په‌لكێش ده‌كاو له‌ده‌رئه‌نجامدا پشێوی و ناسه‌قامگیری ده‌یان ساڵه‌ی
لێده‌كه‌وێته‌وه، كه كۆمه‌ڵگه به‌ره‌و لێكترازان ده‌باو بواری پێشكه‌وتن
و گۆڕانكارییه ئه‌رێنیه‌كانیش به‌رته‌سك ده‌بێته‌وه.
لێره‌وه گرنگی خه‌می هه‌ره‌گه‌وره‌ی فه‌یله‌سوف و بیرمه‌نده‌كان ده‌رده‌كه‌وێت،
كه بۆچی هه‌میشه پێداگرییان كردووه له‌سه‌ر گفتوگۆ‌و مشتوومڕی عه‌قڵانی
و مه‌ده‌نی، بۆ به‌رقه‌راربوونی یه‌كڕیزی و ئارامی و ئاسایش، چونكه
زۆرباش دركیان به جووڵه‌و هێزو كارایی ڕه‌وڕه‌وه‌و مه‌كینه‌ی گه‌شه‌سه‌ندن
كردووه له‌دۆخی ئاشتی و سه‌قامگیریدا.
znawdar910@gmail.com
|