پێشبڕکێ فێستیڤاڵی فیلمی کوردی له له‌نده‌ن
پێشبڕکێی یه‌ڵماز گۆننه‌ی بۆ کورته‌فیلم له لایه‌ن فێستیڤاڵی فیلمی کوردی له له‌نده‌ن ــ ـه‌وه (www.lkff.co.uk) ڕێکخراوه.
ئه‌مساڵ پێشبڕکێ و خه‌ڵاتکردنی کورته‌فیلم به‌شێک ده‌بێت له پێنجه‌مین فێستیڤاڵی فیلمی کوردی له له‌نده‌ن
پێشبڕکێ، واژه و مه‌رجه‌کان:
ئه‌م پێشبڕکێیه، له‌لایه‌ن فێستیڤاڵی فیلمی کوردی له له‌نده‌نه‌وه، بۆ به‌بیرداهێنانه‌وه‌ی یادی ده‌رهێنه‌ری گه‌وره‌ی کورد یه‌ڵماز گۆننه‌ی، ساز دراوه.
1- ده‌رگای پێشبڕکێی ساڵی 2007 ئاوه‌ڵایه بۆ ئه‌و کورته‌فیلمانه‌ی له‌نێوان 2006-2007دا به‌رهه‌م هێنراون. هه‌ر کورته‌فیلمێک له فێستیڤاڵه‌کانی پێشووتری فیلمی کوردی‌دا له له‌نده‌ن پێشان درابێت، مافی به‌شداربوونی ئه‌م فێستیڤاڵه‌ی نییه. 2- پێشبڕکێیه‌که کراوه‌یه بۆ هه‌موو فیلمسازان، چ کورد و چ ئه‌وانه‌یش که کورد نین و، به‌ڵام کاره‌کانیان سه‌باره‌ت به کورد و پرس و کێشه کوردییه‌کانن. 3- بابه‌ته‌کانی پێشبڕکێیه‌که له‌نێو کۆمیته‌ی سازدانی فێستیڤاڵی فیلمی کوردی له له‌نده‌ندا و ئه‌و کارمه‌ندانه‌دا که بۆ ئه‌مه مه‌به‌سته کاریان پێ ڕاسپێردراوه، ده‌مێنێته‌وه. 4- ئه‌و فیلمانه‌ی که خوازیاری به‌شداریکردنن له پێشبڕکێیه‌که‌دا، به ناونیشان و هه‌ر زانیارییه‌کی دیکه‌یش که له پاشه‌کییه‌که‌یدا هه‌یه، نابێت له 30 ده‌قیقه درێژتر بن. 5- کۆپیی فیلمه به‌شداربووه‌کان ته‌نیا له‌م شێوازانه‌دا په‌سه‌ند ده‌کرێن: 35م.م. 35mm /بێتا.ئێس.پی. BETA SP /مینی دی.ڤی. Mini DV /دی.ڤی. کام. DV CAM / دی.ڤی.دی. DVD به‌داخه‌وه‌ین که (ته‌نیا بۆ مه‌به‌ستی هه‌ڵبژاردن نه‌بێت) ناتوانین به‌هۆی خراپیی چۆنێتییه‌وه هیچ فیلمێکی ڤی.ئێچ.ئێس. VHS په‌سه‌ند بکه‌ین. هه‌موو شریت Tape /(دی.ڤی.دی.)ییه‌کان DVD ده‌بێت به‌ڕێکوپێکی ناوی ده‌رهێنه‌ر، ناوی به‌رهه‌مه‌که و کاتی ئیشکردنه‌که‌ی به‌ته‌واوی و ڕێکوپێکی، هه‌روه‌ها شێوازه‌که‌ی له‌سه‌ر نووسرابێت. 6- فیلمه‌کان ده‌بێت وه‌رگێڕدراوه‌ی ئینگلیزییان له‌سه‌ر بێت. 7- هه‌موو فیلمه‌کان ده‌بێت به‌ر له سه‌عات 5ی ئێواره‌ی ڕۆژی 15ی ئۆکتۆبه‌ری 2007 گه‌یشتبێتنه ده‌ست کۆمیته‌ی ڕێکخستنی فێستیڤاڵ. 8- هه‌رکه‌س و له دوو کورته‌فیلم زیاتر ناتوانێت بۆ لێکۆڵینه‌وه و بڕیاردان پێشکه‌ش به فێستیڤاڵ بکات. 9- ئه‌و فیلمانه‌ی که به‌شدارییان له پێشبڕکێی تردا کردووه، ده‌توانن له پێشبڕکێی (یه‌ڵماز گۆننه‌ی)یشدا بۆ کورته‌فیلم، که له‌لایه‌ن فێستیڤاڵی فیلمی کوردییه‌وه له له‌نده‌ن ساز ده‌کرێت، بکه‌ن. 10- سێ خه‌ڵات (خه‌ڵاتی یه‌که‌م، دووه‌م و سێیه‌م) ده‌به‌خشرێن. به‌های خه‌ڵاته‌کانیش له‌لایه‌ن کۆمیته‌ی به‌ڕێوه‌بردنی فێستیڤاڵه‌وه، به‌پێی ئه‌و بودجه‌یه که فێستیڤاڵ ده‌یبێت، دیاری ده‌کرێت. 11- فێستیڤاڵی فیلمی کوردی له له‌نده‌ن مافی ئه‌وه به خۆی ڕه‌وا ده‌بینێت که کورته‌فیلمی به‌شداربووان بۆ پێشاندان و به‌ده‌ستهێنانی خه‌رجیی پێشبڕکێیه‌که به کار بهێنێت. 12- فێستیڤاڵی فیلمی کوردی له له‌نده‌ن ماف به خۆی ڕه‌وا ده‌بینێت که به هه‌ر هۆیه‌ک و به‌پێی بۆچوون و لێکدانه‌وه‌ی خۆی مافی به‌شداریکردن ڕه‌د بکاته‌وه. 13- بڕیاری بڕیارده‌ران و فێستیڤاڵی فیلمی کوردی له له‌نده‌ن دوابڕیاره. هیچ گفتوگۆ و نامه‌ئاڵوگۆڕکردنێک سه‌باره‌ت به هه‌ر بڕیارێک که پێشتر ڕێککه‌وتنی له‌سه‌ر بووه، ڕێی پێ نادرێت. 14- هه‌ر به‌شدارێک ده‌بێت به‌ته‌نیا به‌رهه‌می تازه و بێوێنه‌ی خۆی بۆ لێکۆڵینه‌وه و بڕیاردان پێشکه‌ش بکات و ئه‌وه‌یش قه‌بووڵ بکات و بسه‌لمێنێت که به‌شداریکردنی به‌رهه‌مه‌که‌ی له فێستیڤاڵدا په‌یمانی مافی پاراستن و گشت مافه‌کانی تر، که به به‌رهه‌مه‌که‌یه‌وه پێوه‌ستن، له به‌رانبه‌ر که‌س یان لایه‌نی سێیه‌مدا، ناشکێنێت. 15- گشت خه‌رجییه‌کی ناردن و گه‌یاندن ده‌که‌وێته سه‌ر به‌شداریکه‌ر. فێستیڤاڵی فیلمی کوردی له له‌نده‌ن پاره‌ی ناردنی هیچ به‌رهه‌مێک ناداته‌وه که بۆ پێشبڕکێیه‌که نێردرابێت. 16- ئه‌و کۆپییانه‌ی پێشکه‌ش ده‌کرێن ناگه‌ڕێنرێنه‌وه بۆ خاوه‌نه‌کانیان. کۆپیی هه‌موو به‌رهه‌مه نێردراوه‌کان له ئه‌رشیڤی فێستیڤاڵی فیلمی کوردی‌دا له له‌نده‌ن هه‌ڵده‌گیرێن. 17- ئاماده‌بوونی به‌شداریکه‌ر له فێستیڤاڵی فیلمی کوردی‌دا له له‌نده‌ن له‌سه‌ر حسابی به‌شداریکه‌ر خۆیه‌تی و فێستیڤاڵی فیلمی کوردی له له‌نده‌ن ته‌نیا هێنده‌ی له توانادا هه‌یه که ڕێ بۆ میوانانی خۆش بکات به‌شداری به‌رنامه‌ی فێستیڤاڵ بکه‌ن و هیچی تر نا. 18- فێستیڤاڵی فیلمی کوردی له له‌نده‌ن هیچ به‌رپرسێتییه‌ک سه‌باره‌ت ونبوون، خراپبوون و نه‌گه‌یشتنی کورته‌فیلمه‌کان له کاتی خۆیدا له ئه‌ستۆی خۆی ناگرێت. 19- فێستیڤاڵی فیلمی کوردی له له‌نده‌ن به مافی خۆی ده‌زانێت که بۆ سوودی به‌شداریکه‌ر هه‌لی بڵاوکردنه‌وه‌وه بڕه‌خسێنێت و به دوایاندا بگه‌ڕێت. به‌شداریکه‌ر به‌وه‌ی که له پێشبڕکێیه‌که‌دا به‌شدار ده‌بێت، قه‌بووڵی ئه‌وه ده‌کات که هاوکار بێت له‌وه‌دا به‌رهه‌مه‌که‌ی له‌ڕێی بڵاوکردنه‌وه‌وه سوود به پێشبڕکێیه‌که بگه‌یه‌نێت. 20- کورته‌فیلم له‌سه‌ر خه‌رجیی به‌شداریکه‌ر خۆی به‌رهه‌م هێنراوه و فێستیڤاڵی فیلمی کوردی له له‌نده‌ن هیچ به‌رپرسێتییه‌کی نییه له بژاردنی هه‌ر زیانێک که تووشی فیلمی به‌شداریکه‌ر بووه له کاتی به‌رهه‌مهێناندا. 21- زمانی کورته‌فیلمه‌کان نابێت قورس بن، دیمه‌کان نابێت زۆر سێکسی بن و نابێت په‌رێشانی و ڕووداوی زۆر ناخۆشیش بگێڕنه‌وه. ئه‌و فیلمه‌کورتانه‌ی که نێوه‌ڕۆکیان ده‌بن به هۆی ناوپیسکردن و بوختانهه‌ڵبه‌ستن، یان بابه‌تی سووک و بێشه‌رمانه‌یان تێدایه، یان به‌ئاشکرا بانگه‌شه‌ی زه‌بروزه‌نگ ده‌که‌ن، یان لایه‌نگری ناڕه‌وای ڕه‌گه‌زپه‌رستی، یان لایه‌نگری دیتنی ناهه‌قی ئایینی و ئێتنیکین، له پێشبڕکێیه‌که‌دا وه‌رناگیرێن. 22- به‌شداریکه‌ری پێشبڕکێیه‌که ده‌بێت ئه‌وه بسه‌لمێنێت که باربوویه‌ک بۆ کورته‌فیلمه‌که‌ی، یان باربوویه‌ک که هه‌ر بۆ تۆمارکردن و پێشکه‌شکردنێک و مافی چاپ و بڵاوکردنه‌وه‌ی بابه‌ته به‌کارهێنراوه‌کانی که له نێوه‌خنی فیلمه‌که‌یدان (ته‌نانه‌ت مۆسیقایه‌کیش که به کاری هێناوه) به‌ئه‌نجامگه‌یه‌نه‌ری مه‌رامه‌کانی پێشبڕكێیه‌که و ئه‌و واژه و مه‌رجانه‌ن که له پێشبڕکێیه‌که‌دا پێڕه‌و کراون. 23- فێستیڤاڵی فیلمی کوردی له له‌نده‌ن هیچ به‌رپرسێتییه‌ک ناگرێته ئه‌ستۆی خۆی سه‌باره‌ت به خراپبه‌کارهێنانێکی هه‌ر ماف و که‌ره‌سه‌یه‌کی ڕۆشنبیریی به‌کارهێنراو له کورته‌فیلمه‌کاندا. 24- قه‌بووڵکردنی ئه‌م واژه و مه‌رجانه ده‌بێت به مه‌رج بۆ به‌شداریکردن و وه‌رگیران له پێشبڕکێیه‌که‌دا له‌لایه‌ن فێستیڤاڵی فیلمی کورد له له‌نده‌ن، ئه‌مه‌یش به‌گوێره‌ی قه‌بووڵکردنی واژه و مه‌رجه‌کانی پێشبڕکێیه له‌لایه‌ن فێستیڤاڵ خۆیه‌وه.
پێشبڕکێی یه‌ڵماز گوننه‌ی بۆ کورته‌فیلم
داخوازینامه‌ی پێشکه‌شکردن
ناوونیشانی داواکار: ده‌رهێنه‌ر: ناوونیشان: شار: هێمای به‌ریدی: وڵات: ژماره‌ی ته‌له‌فۆن: مۆبایل: ئیمه‌یڵ: ماڵپه‌ڕه: شوناسی فیلم ناو: مه‌ودا: کات: خوله‌ک: چرکه: ڕۆژی ته‌واوبوون:
فۆرمه‌یتی فیلمه‌که: زمانی ڕه‌سه‌نی فیلمه‌که:
تکایه ئه‌مانه‌ش له‌گه‌ڵ فیلمه‌که‌دا بنێره:
ــ کورته‌ی ناوه‌ڕۆکی فیلمه‌که. ــ مێژووی پێشاندانی فیلمه‌که (ئه‌گه‌ر پێشتر پێشان درابێت.) ــ ژیننامه و کارنامه‌ی فیلمساز (CV). به لانی که‌مه‌وه 3 دیمه‌نی فیلمه‌که له‌سه‌ر سی.دی. CD یان دی.ڤی.دی. DVD (به شێوازی جه‌ی.پی.ئی.جی. JPEG یان تی.ئای.ئێف.ئێف TIFF)
مه‌رجه‌کانی به‌شداریکردنم خوێندۆته‌وه و تێ‌یان گه‌یشتووم:
ئیمزا: ڕۆژ:
بۆ زانیاریی زیاتر، تكایه پێۆه‌ندیبكه‌ن به:
عه‌تا موفتی ته‌له‌فۆن: 0044 79 56 49 22 52 ئیمه‌یڵ: ناوونیشان: Kurdish Cultural Centre 14 Stannary Street London SE11 4AA
مسته‌فا گوندۆگدو ژماره‌ی مۆبایل: 0044 78 76 71 02 50 ئیمه‌یل: mustafa.gundogdu@gmail.com ناوونیشان: KHRP 11 Guilford Street London WC1N 1DH United Kingdom
|