هەرچەندە
یەکینەکانی پاراستنی ژنان (یەپەژە)ەش هەر پێکهاتە و
بەرنامەیەکی حیزبییە و سەرەنجامیش حیزبایەتیی کە دەگاتە
دەسەڵاتی تەواوی خۆی ئەویش وەک هەر بزووتنەوەیەکی دیکەی نێو
کۆمەڵ قووت دەدا چونکە حیزب یەک خێڵی مۆدێرنە و
نە بایەخ وە ئامانجەکانی گەل دەدا نە
دەشتوانی دەستبەرداری ئەو رێکخراوبوونە قووچەکییەی خۆی
ببی کە لە سەرەویدا کەسەک یان چەند کەسەکی
تاکڕەو جێگیر
دەبن.. کار و پیشەی ئەو کەسە
تاکڕەوانەش (کە دەیابێژنێ سەرکردە و سەرۆک) هەر ئەوە
نییە کە یاری وە چارەنووسی ژنانەوە دەکەن بەڵکە سەرجەمی کۆمەڵ
لە پێناو بەرژەوەندییە تەسکەکانیان لە بن
پێانی خۆیان دەشێلن، لێ ئەو ژنە تێکۆشەرانەی (یەپەژە)
وە لایەنی کەم توانیان باشترین بن و وە پێی ئەو قۆناغەی ئێستا
کە ژنان وەک مرۆڤ تەماشا ناکرێن تا رادەیەکی چاک ئاسۆی ئازادیی
وە ژنانی سەرتاسەری کوردستانی مەزن پیشان بدەن، ئیدی هەر
یەکسانییخوازەکی میللەتەکەمان هومێدەوارە لێرەدا نەوەستن و
نەهێڵن حیزب و حیزبایەتیی ئاڵوودەیان بکەن تا بناغەی
پیاوسالاریی و دابونەریتە داڕزایەکانی کوردەواری و کۆنەپەرستیی
دینیی وە تەواویی هەڵدەتەکێنن و یەکسانیی
کردەیی لە نێوان ژنان و پیاوان دێتە دی. |