٢١\١\٢٠١٢
(یۆری گه‌یت*)،
یان مارینزه هه‌ڵمیزاوه‌کان،
وه‌کو سکانداڵی جه‌نگ.

سه‌عید عارف باپیر
(گوتنی
هه‌موو ڕاستییه‌کان
،شۆڕشگێڕێتی نییه).
لای من، ئیتر راستییه‌کان،
پارسه‌نگی قورس‌تر بووه، له کێشانه‌ی
شۆڕشگێڕێتی.
-
١
-
له گێڕانه‌وه‌که‌ی دا بۆ من ؛ به‌گه‌رمی حه‌ماسی جه‌نگاوه‌رێکه‌وه ،
باسی ورده‌کانی چالاکی دوای گرتنی ره‌بیه یه‌کی سه‌ربازی ده‌کرد .
باسی ئه‌وه‌ی ده‌کرد چۆن یه‌کێکیان بۆ ده‌ست که‌وتنی پاڵتۆیه‌ک ، ئاگری
کردۆته‌وه بۆ گه‌رمکردنه‌وه‌ی لاشه‌ی سه‌ربازێکی مرد و ، بۆ ئه‌وه‌ی
په‌لی کوژراوه ڕه‌قهه‌ڵهاتوه‌که‌ی پێ نه‌رم دابێت . سه‌ره‌نجام ،
توانیویه‌تی وه‌کو خه‌وتویه‌ک، ساوقۆ سه‌ربازیه‌که‌ی، له‌به‌ر داماڵێت
. به‌وه‌ی ده‌مزانی، له زستانی پێشمه‌رگایه‌تی دا ، ده‌ردی بێ
پاڵتۆیی چه‌ند سه‌خت بو ، له‌و کاره هیچ نیگه‌رانیه‌کم نه‌بو . وه‌کو
دیمه‌نێکی کۆمیدی ،پێکه‌نیم به‌گێرانه‌وه‌که‌ی ده‌هات .
باسخوانه‌کم ،به‌هۆی خۆشی و پێکه‌نینمه‌وه . به‌لێکدانه‌وه‌ی خۆی دیمه‌نێکی
حه‌ماسه‌ت ئامێز و وره به‌خشی ترم ، بۆ ده‌گڕێته‌وه .
باسی قومێک ئاوی زه‌ردی ناو زاری به مه‌رگ داپچراوی سه‌ربازێکی ده‌کرد
. چۆن یه‌کێکیان تێی میزا بو . کاتێک پێی ده‌نا به‌زگی هه‌ڵئاوساوی دا
. به‌پێی بڕی پێ داگرتنه‌که‌ی . میزاوه‌که‌ی ناوده‌می هه‌لچون و
داچونی ده‌کرد .
هه‌رچه‌نده ئه‌گه‌ر باره‌که پێچه‌وانه بوایه ، ئه‌وان سه‌رکه‌وتوبونایه،سه‌رباز
هه‌بو زۆر خراپتری به‌سه‌ر لاشه‌ی پێشمه‌رگه‌دا ده‌هێنا . ئه‌و کاته ،
له‌به‌ر تۆخی هه‌ڵویستی شۆڕشگێرانه و کاڵی ته‌مه‌ندا ، وه‌ڵامی زاره
قسه‌م نه‌بو .
وه‌لێ دیار بو ، نه‌مانی خه‌نده و تاڵ بونی ڕوخسارم ، هاندانی گێرانه‌وه‌ی
زیاتری له باسخوانه‌که‌م سه‌ند .
چونکه له‌ناخودئاگام دا ، باڵاتر له حه‌زی ئه‌و ، هه‌ستم به
شکاندنی شکۆی مه‌رگی مرۆڤ ده‌کرد .
- ٢
-
هۆکاری گێرانه‌وه‌ی ڕوداوگه‌لێکی هاوشێوه‌ی له سه‌رو 25 ساڵی
ڕابوردودا .
کردنه‌وه‌ی په‌ڕه‌یه‌کی فه‌یسبوکه ، له لایه‌ن که‌سانێکی ئه‌مریکیه‌وه
بۆ پاڵپشتی قاره‌مانانی (یوری گه‌یت)**
. له‌و په‌ره‌یه‌دا ،هه‌تا 20 جه‌نیوه‌ری ، ژماره‌ی 1250 که‌س ، ده‌ستخۆشانه
،یان ڕه‌وانتر بڵێین (وانێک..خۆشانه‌یان ) له مارینزه میزکه‌ره‌کان
کردوه .
(به هۆی نزیکه‌ی
نیو خوله‌ک ، له کرته‌کی ڤیدۆیی ، سه‌رچاوه نادیاری ماڵپه‌ڕی (یۆتۆب)
ه‌وه . تیای دا چوار سه‌ربازی هیزی مارینز ، هه‌ڵده‌میزێن به‌سه‌رلاشه‌ی
سی کوژراوی ئه فگانی دا .).
ئه‌م روداوه سکانداڵی ئه‌شکه‌نجه‌دانی (زیندانی ئه‌بوغرێب)ی ، دوباره
زیندو کردۆته‌وه .
دیوی ساماڵی ، سه‌ربازانی ڕزگارکه‌رو ئازادی به‌خشی ئه‌مریکایان ، بۆ
جارێکی تر تاڵ و ته‌ماوی کرده‌وه . بوه به هه‌واڵێکی گه‌رمی جیهانی
. لێکۆڵینه‌وه‌و به‌دواداچونی ، ده‌زگا سه‌ربازی و سیاسی ودادگاییه‌کانی
ده‌وڵه‌تی ئه‌مریکا
سه‌رقاڵ کردووه ، به‌ناسینه‌وه‌ی که‌س و شوێن و کاتی ڕوداوه‌که ، به
مه‌به‌ستی لێپرسینه‌وه‌یان .
ئه‌وه‌ی له‌م ڕوداوه‌دا ، لای من گرنگه . دیوی هاوتاو هاوشێوه‌ی دزێوی
جه‌نگه ، له‌هه‌مو جێگه‌و شوێنێک دا .
وه‌لێ جه‌نگ ، غه‌ریزه‌و خۆڕسکێکی به‌شه‌ری یه ، به‌پێ لێکۆڵینه‌وه‌یه‌ک
،به‌درێژی مێژوی تۆمارکراوی شه‌ش هه‌زارساڵی یه‌وه ، ته‌نها چه‌ندسه‌دساڵێک
ئاشتی و ئارامی به‌رکه‌ماڵ بووه .
مێژویه‌کی ئه‌وه‌نده درێژ‌و ڕه‌ش . دابه‌ش بکه‌ین به‌سه‌ر شانۆ و کاره‌کته‌ری
ڕوداوه دزێوه‌کانی دا . ده‌بێت به چی ژماره‌کی گه‌وره‌ی فه‌له‌کی بگه‌ین
.
له‌وانه‌ش ده‌گه‌ڕێین ، باسه‌که له ڕویه‌کی کزی ئاڕایشتکراوی جه‌نگه‌وه
، قه‌تیس ده‌که‌ین .
ئه‌ویش ڕه‌وایی دانه ،به جه‌نگی سه‌پاوی خۆپاراستن . به‌وه‌ی له‌باشترین
باردا ، جه‌نگی ڕه‌وای خۆپاراستن ، ( ڕیاکشن) ـ په‌رچه‌کردار ـ ی جه‌نگ
خۆیه‌تی .
واته ـ ئه‌گه‌ر کرداری جه‌نگ نه‌بێت ، په‌رچه‌کرداریشی نابێت ـ
کاتێک باس له‌جه‌نگی سه‌پاو ده‌که‌ین ؛ دو جۆره ، ئه‌وانیش له‌هه‌ناو
دا بۆ سڕینه‌ی یه‌کترن .
یه‌که‌میان: جه‌نگ له‌پێناوی ئازادی و سه‌ربه‌خۆیی دا .
دووه‌میان : جه‌نگ له پێناوی ئاشتی و ئاسایش دا .
له‌زۆر باردا ، ئازادی و سه‌ربه‌خۆیی ،له نێو قه‌فه‌زێکی چنراو ، به
توڵ و ته‌لی ئاشتی و ئاسایش ، نه‌فه‌س بڕ‌ده‌کرێت .
به‌وه‌ی جه‌نگ ، بونێکی بێ چه‌ندو چونه له‌کۆن و ئێستا‌و داهاتویه‌کی
تریش دا . به هه‌ڵبواردنێکی تر له دیوه بابه‌تیه‌کانی جه‌نگ ، له
دیوه‌کانی ڕه‌وایی و ناڕه‌وایی و جوانی ناشیرینیه‌کانیدا .
له وردکردنه‌وه‌ی زیاتری خودی جه‌نگ دا . که‌سی (جه‌نگاوه‌ر) یه‌که‌ی
جه‌وهه‌ری گرنگی پێکهاته‌ی جه‌نگه .
که‌سی( جه‌نگاوه‌ر) خۆیه‌تی ، جه‌نگ به‌رپاده‌کات ، به‌ڕه‌وا و ناڕه‌وایه‌وه
.
هه‌رئه‌ویشه ، له کرده‌ی جه‌نگدا ، ده‌کوژرێت و ده‌کوژێت ، دیل ده‌کات
و دیل ده‌کرێت .
( جه‌نگاوه‌ر) ، لێره‌دا مه‌به‌ستی سه‌ره‌کیم ، که‌سێکه له پێناوی
ئازادی و سه‌ربه‌خۆیی دا ده‌جه‌نگێ . زیاترین باری سه‌پاوی مرۆڤی کورده
ده‌گرێته‌وه . مرۆڤی کورد مه‌حکومه به‌جه‌نگین له‌پێناوی فه‌راهه‌م
کردنی ئازادی و عه‌داله‌ت دا .
له‌به‌رئه‌وه‌ی ( جه‌نگاوه‌ر) ، که‌سێکه دور له هه‌ڵبژاردنی ویستێکی
خۆی ، له‌نێو کایه‌ی مه‌رگ دا کارده‌کات . ده‌که‌وێته به‌رده‌م سه‌خترین
تاقی کردنه‌وه‌کانی کاره‌که‌ی . به‌وه‌ی پێویستیه‌کی سه‌خت و هه‌ستیاری
به‌هه‌ڵسوکه‌وته‌کانی هه‌یه بۆ ده‌ست خستنی ئه‌زمون و کۆکردنه‌وه‌ی
وزه‌و ئینێرجی کاره‌که‌ی .
(جه‌نگاوه‌ر)ێکی ناچاریانه‌ی کورد ، ئه‌گه‌ر خاوه‌نی هه‌ڵبژاردن و سه‌رپشکبونێکی
ویژدانی نه‌بێت ، له‌به‌ر مه‌ترسی گه‌وره‌ی ، بون به‌دڕنده‌و هۆڤی بون
دایه.
خۆ ئه‌گه‌ر ویژدان و به‌های که‌ونی مرۆڤایه‌تی نه‌کات به پێوانه و
ستانداری خۆی ، توشی ئاره‌زوی هێزنواندنێکی بێ ئامانج و کوێرانه ده‌بێت
،حه‌زی ناوبانگی لۆکا‌ڵی و ناوچه‌ییانه ، دنه‌و هاندان و ئافه‌رین وه‌رگرتنی
که‌سانی ساده‌و بی ده‌ربه‌س ،له نواندنی هێز و تاوانی جه‌نگ دا توشی
هه‌مو له‌وتانێکی ده‌که‌ن .
وا ده‌زانێت ، ژماره‌ی کوشتن و ئه‌تک کردنی
لاشه ، کوشتن و ئه‌شکه‌نجه‌دانی دیل ، ده‌بێته هۆی کۆکردنه‌وه و
زیادکردنی وره‌و مه‌عه‌نه‌ویه‌تی به‌رده‌وامیه‌کانی گیانی جه‌نگاوه‌ریانه‌ی
.
بێ ئاگا له‌وه‌ی ، ڕه‌وانسازی خه‌باتکارانه‌ی ده‌گۆڕێت ، بۆ که‌سێکی جه‌لاد
و کارکوشته‌ی ده‌رونئاڵۆز .
ئه‌تک کردنی لاشه‌ی مردو ی مرۆڤێک . ئه‌تک کردنی نرخی که‌ونی (یونیڤه‌رساڵ)ی
مرۆڤه . با دوژمنێکی سه‌رسه‌ختی (جه‌نگاوه‌ر)خۆیشی بێت .
ئه‌شکه‌نجه‌دان و کوشتنی دیل ، نقوم بونه له نرخی لۆکا‌ڵی و محه‌لی دا
، ده‌سبه‌ردار بونه له‌به‌های که‌ونی مرۆڤ . چونکه که‌سی دیل ، دیوی
جه‌نگاوه‌ریانه‌ی کۆتایی پێهاتووه و به کوژراوێکی مه‌عنه‌وی جه‌نگی
ده‌ژمێررێن ، هه‌رته‌جاوزێک بۆ سه‌ر هه‌ست و لاشه‌ی فیزیکی دیل ،
لێدانه له‌به‌های که‌ونی مرۆڤ .
_________________________________________
*(یۆری
گه‌یت): مه‌به‌ست له ــ سکانداڵی هه‌ڵمیزان
ــ ه ، به‌ئیلهامبه‌خش له ڕسوایی ( واته‌رگه‌یت).
له‌ساڵی 1972به‌هۆی چاندنی ئامێری گوێگرتن ، له‌لایه‌ن چه‌ند فه‌رمانبه‌ری
(ئێف بی ئای)یه‌وه ، له‌ناو هۆتێلی ( واته‌رگێت ) . بۆ کاری سیخوڕی
کردن ،به‌سه‌ر کۆنگره‌یه‌کی دیموکراتخوازانی دژبانی هه‌ڵبژاردنه‌کانی
نیکسۆنه‌وه . شریتێکی تۆمارکراوی دانیشتنه‌کان ، به‌ڕێکه‌وت له‌لایه‌ن
نیگابانێکی هوتێله‌که‌وه ، که‌وته ده‌ست هه‌ردو ڕۆژنامه‌نوس (بۆب
ووردوارد) و (برنشتاین )ه‌وه . دوای بڵاوکردنه‌وه‌و خستتنه روی له‌ڕۆژنامه‌کان
دا . بوبه هۆی ئه‌وه‌ی (ڕیچارد نیکسۆن) ده‌ست له‌کاری سه‌رۆکایه‌تی ئه‌مریکا
بکێشێته‌وه له ساڵی 1975دا بۆ (جرالد فۆرد) ی جێگری . له‌وێوه هه‌ر
سکانداڵێک له‌وڵاتی ئه‌مریکا ڕوبدات پاشگری ( گه‌یت) ده‌بێته نسیبی .
** ماڵپه‌ڕی
(ایلاف).
http://www.elaph.com/Web/news/2012/1/710667.html
٢٠\١\٢٠١٢
- ستۆکهۆڵم
ماڵپه‌ڕی سه‌عید عارف باپیر
|