ز - ا – ك – ژ – ن – ر
پێشكه‌شه به‌و كه‌سه‌ی پێم وایه ناوه‌كه‌ی چه‌ند یه‌كێك له‌م پیتانه‌ی تێدایه.
له باخچه‌ی ته‌مه‌ن چه‌ند ناوێكم له‌ناو گه‌ڵا وه‌ریوه‌كان و چه‌ند ناوێكیترم له‌سه‌ر نه‌مامه موتربه‌كان دۆزیه‌وه هه‌ر ئه‌و شعره سه‌فه‌رێكی ئاسمانی خه‌ونه‌كانی پێكرم له‌سه‌ر خاكی ئه‌ستێره پیره‌كان چه‌ند ناوێكم له‌ژێر ته‌پوتۆز بینی له روخساری ئه‌ستێره تازه‌كانیش چه‌ند ناوێكی‌تر هیلاكی ئه‌م شعره بۆ لێو ته‌ڕكردن به‌ره‌و روبای حه‌زه‌كانی بردم له ماڵه وێرانه‌كانی ماسیه مردووه‌كان چه‌ند ناوێكی خنكاو و له ناو گه‌را به‌هاریه‌كانیش چه‌ند ناوێكی نه‌پشكوتوو ماندوویان كردین ماندوو بۆ كێشانی جگه‌ره‌یه‌ك گه‌ڕاینه‌وه به‌ر په‌نجه‌ری مه‌تبه‌خ دووكه‌ڵی من و ئه‌و شیعره تێكه‌ڵ ئه‌بوون تێكه‌ڵ ئه‌بوون تێكه‌ڵ ئه‌بوون به هه‌موو ئه‌و ناوانه ئه‌م ناوانه هیچ یه‌كێكیان به‌ته‌واوه‌تی نه‌ئه‌خوێندرانه‌وه.
٢٤ی ٦ی ٢٠٠٨
|