١٥\٣\٢٠١٠
زامه
قووڵه‌کانی هه‌ڵه‌بجه ...!!

خالید شه‌یدا
هه‌موو ساڵێ
له شازده‌ی سێ
کۆترێکی سپی ...
له پانتایی ئاسمان داده‌به‌زێ و
له سه‌ر گۆڕستانی هه‌ڵه‌بجه هه‌ڵده‌نیشێ
له جیاتی سووره‌تی فاتیحا
سروودێک بۆ شه‌هیدانی هه‌ڵه‌بجه
ده‌چڕێ ،
ناوی ده‌نێ ...
هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید
هه‌ڵه‌بجه‌ی تراژیدیا
هه‌ڵه‌بجه‌ی مه‌رگ و خوێن
هه‌ڵه‌بجه‌ی ئه‌نفاڵ
هه‌ڵه‌بجه‌ی جینۆساید
پاشان به سه‌ر هه‌موو شاره‌که‌دا
ده‌گه‌رێ و گۆره‌که‌ی عومه‌ری خاوه‌ر جێ ده‌هێڵێ
ده‌یه‌وێ ....
قوژبنێک په‌یدا بکا
هێڵانه‌ی خۆی تێدا چێکا .
چاو ده‌گێری و له شه‌قه‌ی باڵ ده‌دا
شوێنک نادۆزته‌وه
به‌ر گازی سیناید و خه‌رده‌ڵ نه‌که‌وتبێ و
بۆنی کیمیایی سێوی نه‌گرتبێ ،
به‌ر له‌وه‌ی جارێکی تر
به‌ره‌و ئاسمان هه‌ڵبفڕێ ،
هۆن هۆن له سه‌ر گۆڕه‌کان ده‌گریی و
تێڕ تێر فڕمێسکیان بۆ ده‌باڕێنێ ..
* *
* * *
بیست و دوو ساڵه
هه‌موو ساڵێ
هه‌ڵه‌بجه ته‌نیا
له شازده‌ی سێ
یادی ده‌کرێ
ڕۆژێ پاشتر
هه‌ر وه‌کو هیچ ڕووی نه‌داوه له تاریخی میلله‌تێ
که‌سێک نیه باسی بکا و
له‌بیر ده‌کرێ .
* *
* * *
بیست و دوو ساڵه
دایکانی هه‌ڵه‌بجه
مه‌مکیان شیری تیا قاته
مه‌ڵۆتکه‌یان له کۆشیدا
له برسنا
ته‌نیا ده‌نگی هه‌ناسه و
نووزه‌یان دێ .
* *
* * *
بیست و دوو ساڵه
دارودره‌ختی هه‌ڵه‌بجه
به‌بێ به‌ره‌و هیچ به‌رناگرێ
ئه‌گه‌ر ڵێیان نزیک ببیه‌وه
ته‌نیا بۆنی سیناید و خه‌رده‌ڵ دێ .
* *
* * *
بیست و دوو ساڵه
هه‌ڵه‌بجه بێ بارانه
خاکیش گه‌رووی وشک بووه
زۆر تێنووه
ئاسمانیش به سه‌ر سه‌ریه‌وه
خۆی ڵێگێل کردوه و
پێ ده‌که‌نێ و دڵی نیه
ویژدانیشی یه‌ک تۆزقاڵ نیه .
* *
* * *
بیست و دوو ساڵه
هه‌ڵه‌بجه برینداره ...
له تاو زامی برینه‌که‌ی ده‌ناڵێنێ
سیاسه‌تمه‌داره‌کانیش ...
گوێی خۆیان به لۆکه تووند گرتیه
هه‌تا گوێیان له ئاهوو ناڵه‌ی نه‌بێ .
* *
* * *
بیست و دوو ساڵه
هه‌ڵه‌بجه برینداره و ...
برینه‌که‌شی له گیرفانی سیاسه‌تمه‌داره‌کان
قه‌تماغی کردوه و ،
بوویته دۆلار .
* * *
* *
بیست و دوو ساڵ له‌مه‌وبه‌ر
هه‌ڵه‌بجه منداڵێک بوو ،
به گازی سیناید و خه‌رده‌ڵ
تووشی شیرپه‌نجه بوو ،
هه‌نووکه‌ش گه‌وره بووه
له ماڵه‌وه دانیشتووه
په‌کی که‌وتووه
که‌س نیه سه‌ردانی بکا و
به‌هانایی بێ ....!
هانۆڤه‌ر / ئه‌لمانیا
|