١١\١١\٢٠١٢
زاناکان وێنه‌ی
سه‌روسیمای مرۆڤی نیانده‌رتاڵ ده‌کێشنه‌وه!

ئا: سیروان ئه‌مین
تیمێکی زانستی توانیان شێوه‌ی مرۆڤی نیانده‌رتاڵ بکێشنه‌وه که‌وا پێ
ده‌چێ ئه‌وه یه‌که‌م بۆچوونی ورد و ڕاست بێ له‌مه‌ڕ نیانده‌رتاڵ، ئه‌ویش
به‌پشت به‌ستن به‌و ئێسکه په‌یکه‌ره که‌له فه‌ره‌نسا وله سه‌ده‌ی
ڕابووردا دۆزراوته‌وه. له ساڵی ١٩٠٩ و له
ئه‌نجامی گه‌ڕانێکی زۆر له‌ئه‌شکه‌وتی لافیراسی، کۆمه‌ڵێک باشماوه‌ی
مرۆڤی نیانده‌رتاڵ دۆزرایه‌وه له‌وانه ئێسکه په‌یکه‌ری کۆمه‌ڵێک
پیاوی گه‌وره وناویان لێنان لافیراسی.
دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و پاشماوانه یارمه‌تی زاناکانیدا بۆ دووباره وێنه
کێشانه‌وه‌ی سه‌ر و سیما‌و شێوه‌ی وردی نزیکترین جۆری مرۆڤ لێمانه‌وه
له باپیرانی پێش مێژوو. لافیراسی گرنگترین دۆزینه‌وه بوو له‌بواری
تۆژینه‌وه‌ی تایبه‌ت به‌مرۆڤی نیانده‌رتاڵ. وه ئه‌م ئێسکه په‌یکه‌ره
گه‌وره‌تر و ته‌واو تر دیاره، وه هه‌روه‌ها لولاق و قاچه‌کانی پێی
گرنگیه‌کی زۆری هه‌بوو بۆ زاناکان که ئه‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی زاناکان
بزانن که مرۆڤی نیانده‌رتاڵ چۆن ڕێیان کردووه به‌شێوه‌ی ستونی وڕاست،
ئه‌مه‌ش بۆچوونه کۆنه‌کان ده‌گۆڕێ ده‌رباره‌ی نیانده‌رتاڵ. ئێستا ده‌زانین
مرۆڤی نیانده‌رتاڵ خاوه‌ن جه‌سته‌یه‌کی به‌هێز و دوو باڵی به‌هێزی
بووه له‌گه‌ڵ که‌له‌یه‌کی زل ودرێژ به به‌راورد له‌گه‌ڵ که‌له‌ی
ئێمه‌دا، هه‌روه‌ها ته‌وێڵێکی ده‌رچوو بۆ پێشه‌وه سه‌ره‌ڕای ده‌رنه‌که‌وتنی
چه‌ناکه بۆ پێشه‌وه.
وه‌پێ ده‌چێ ئه‌م توێژینه‌وه‌یه به‌م ڕێگا تازه‌یه قوڵبێته‌وه به‌شێوه‌یه‌ک
یارمه‌تیمان بدات بۆ نزیک بوونه‌وه له‌بیناکردنی شێوه‌یه‌کی گونجاوی
وردی سیمای مرۆڤی نیانده‌رتاڵ و شێوازی ژیانی. چۆن بینا کردنه‌وه‌ی جه‌سه‌دێک
ته‌واو ئیمکانی هه‌یه له‌کۆمه‌ڵێک ئێسک وپروسک که ته‌مه‌نه‌که‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه
بۆ ٧٠٠٠٠ هه‌زار ساڵ؟
نیشانه چاودێرکراوه‌کان.
زانای ئه‌مریکی ڤیکتۆر دیکی پسپۆڕ له‌بواری دروست کردنه‌وه‌ی شێوه‌ی
مرۆڤی نیانده‌رتاڵ توانی نوقسانیه‌کان پڕ بکاته‌وه، ئه‌ویش به کۆپی
کردنه‌وه‌ی ئێسکێکی نیانده‌ر‌تاڵی دۆزراوه له‌ئه‌شکه‌وتی کیبارای
ئیسرائیلی ساڵی ١٩٨٢، وه ئه‌م هه‌وڵه‌ی دیک
توانی نزێک بێته‌وه له شێوه‌ی مرۆڤێکی نیانده‌رتاڵ، به‌ڵام که‌له و
لاقی ڕاست و به‌شێک له لاقی چه‌پی نوقسان بوو، بۆیه کۆپیه‌کی
لافیراسیان نارد بۆ تیمی دروستکه‌ری نمونه‌کان له‌باکینغام، تاتیمه‌که
توانی ته‌واوی ئێسکه په‌یکه‌ره‌که کۆبکه‌نه‌وه و به‌شێوه‌یه‌کی پوخت
ودروست ئێسکه په‌یکه‌ره‌که دروست بکه‌نه‌وه، قۆناغی دووه‌م تایبه‌ت
بوو به‌زیاد کردنی ماسولکه‌کانی مرۆڤی نیانده‌رتاڵه‌وه، به‌ڵام چۆن
تیمێکی کار ده‌توانێ سه‌روسیمای مرۆڤی نیانده‌رتاڵ وێنا بکات بێ هیچ
نیشانه و ڕێبه‌ێک بۆ کار؟ بۆیه پێویست بوو چه‌ن پشکنینێک بکرێت.
ئێسکه په‌یکه‌ره‌که‌ی لاڤیراسی فاکته‌رێکی یارمه‌تیده‌ر بوو بۆ ده‌رخستنی
نیشانه‌کان و یارمه‌تی تیمه دروستکه‌ره‌ی نمونه‌کاندا به‌سه‌رۆکایه‌تی
جیس گیسۆن هاریز که‌ڕایگه‌یاند: قه‌باره‌و بینای ئێسکه‌کان ئاماژه بۆ
جۆرێک له‌ماسولکه ده‌که‌ن که‌مرۆڤه کۆنه‌کان هه‌یانبووه. وه‌هه‌روه‌ها
وتی ده‌توانن خاڵی یه‌کگرتنه‌وه‌ی ژێکان ببینن، خاڵگه‌لێکی به‌یه‌ک گه‌یشتنی
زۆر هه‌یه ده‌توانن له‌وێدا ماسولکه‌ی گه‌وره ببینن. گیسۆن هاریز له‌باسی
لافیراسیدا وتی جه‌سته‌یه‌کی به‌هێز و پڕی هه‌بووه، به‌ڵام تا ڕاده‌یه‌ک
کورت بووه.
چالاکیگه‌لێکی قورس.
هه‌روه‌ک چۆن ئێسک شێوه‌که‌ی ده‌گۆڕێ به به‌سه‌رچوونی کات، ئاواش
یارمه‌تی ده‌ره بۆ زاناکان بۆ گه‌ڕان به‌دوای جۆری ئه‌و چالاکیانه‌ی
که له‌وانه‌یه مرۆڤی نیانده‌رتاڵ پێ هه‌ڵسابێت، هه‌روه‌ها تیمه
زانستیه‌که ڕاڤه‌ی ئه‌و شیوازانه‌ی کرد که‌مرۆڤه نیانده‌رتاڵه‌کان
نێچیره‌کانیان پێ ده‌گرت و به‌کاره قورسه‌کانیان هه‌ڵده‌ستان ڕۆژانه،
وه‌ک ئاماژه‌یه بۆ کاریگه‌ری کاره‌کانیان له‌سه‌ر باری بینای جه‌سته‌یان.
زاناکان گه‌یشتنه ئه‌و ئه‌نجامه که‌مرۆڤه نیانده‌رتاڵه‌کان هه‌وڵی
زۆریان داوه بۆ ڕاوکردنی نێچیره‌کانیان، ئاژه‌ڵی مامۆسی کوڵکن بۆ
نمونه، هه‌رچه‌نده نیانده‌رتاڵێک پێویستی به‌چالاکی زۆر ده‌بوو
ڕۆژانه بۆ دروستکردنی جلوبه‌رگ تا له‌سه‌رما و بۆڕفت بیانپارێزێ. خۆی
مرۆڤی نیانده‌رتاڵ پێویستی به که‌وڵێکی تازه ده‌بوو هه‌موو ساڵێک که‌نزیکه‌ی
له پێنج تا شه‌ش چین پێک ده‌هات له‌پێستی ئاژه‌ڵان، وه بۆ هه‌رچینێک
پێوستی به هه‌شت کاتژمێر ده‌بوو تاخۆشه‌یان بکات وبه‌که‌ڵکی له‌به‌ر
کردن بێت. وه به‌پێی ئه‌م ده‌رئه‌نجامانه شێوه‌ی ماسولکه‌کانی
لافیراسی ئاماده کراوه‌ته‌وه به‌ئێسکی قۆڵی ڕاستی به‌هێزیه‌وه.
دۆزینه‌وه‌ی نهێنیه‌کان.
توێژینه‌وه له‌سه‌ر ددانه‌کان به‌پشت به‌ستن به‌ته‌کنه‌لۆجیا یارمه‌تیمان
ده‌دا بۆ دۆزینه‌وه‌ی زۆرترین نهێنی شاراوه که‌پێشتر نه‌زنراوه ده‌رباره‌ی
مرۆڤی نیانده‌رتاڵ، که ئێستا نه‌خۆشخانه‌کان به‌هره‌مه‌ندن له‌تیشکی
به‌هێزی ئێکس که سه‌د ملێون جار له تیشکی ئێکسی ئاسایی به‌هێزتره بۆ
دۆزینه‌وه‌ی ناوه‌ندی گه‌شه‌ی ڕۆژانه‌ی مرۆڤ.
وه تویژنه‌وه به‌راوردیه‌کان له‌ئاماژه به‌ته‌مه‌نی ئینسان وئێسکه
په‌یکه‌ره‌کانی تردا، ده‌یسه‌لمێنن که‌مناڵێکی نیانده‌رتاڵ خێراتر گه‌شه‌ی
کردووه له ته‌مه‌نی مناڵێکی خۆمان، ئه‌مه‌ش تیشک ده‌خاته سه‌ر
هۆکاری مانه‌وه‌ی جۆره‌کانمان و له ناوچونی ئه‌وان.قژ وسه‌ر وه‌ک
قۆناغی کۆتایی بیناکردنی نمونه‌یه‌کی به‌رجه‌سته‌ی نیانده‌رتاڵه‌کان
دێت، لێره‌شه‌وه زاناکان په‌نا ده‌به‌نه به‌ر گه‌ڕان و دۆزینه‌وه‌کانی
پێشوو ده‌رباره‌ی نیانده‌رتاڵ که له‌زۆر شوێندا قژیان سووره، بۆ
لافیراسیش قژی سوور دانراوه له‌ڕه‌نگێکی مات که ئاماژه‌یه بۆ ژیان
له که‌شی باکوردا.
ته‌واو بوونی کاره‌که.
دووای دوو مانگ و نیو له‌کاری چڕ‌وپڕ بیناکردنی لافیراسی ته‌واو بوو جۆن
هۆکسی زانا له‌بواری ئه‌نسه‌رپۆلۆجیا(مرۆناسی) له زانکۆی ویسکۆنێن
خۆشحاڵی خۆی ده‌ربڕی به ئه‌نجامی کۆتایی و وتی“کاره‌که شێوه‌یه‌کی
مرۆیی وه‌رگرتووه و له‌گه‌ڵ داپۆشینیدا به‌گۆشت، به‌ڵام ته‌نها دیقه‌تدان
له ئێسکه‌کان شێوه‌یه‌کی ته‌واومان ناده‌نێ“ وه مرۆڤه نیانده‌رتاڵه‌که
(لافیراسی) یه‌کێکه له‌و سێ نمونه‌یه که بیناکراوه‌ته‌وه، وه له‌ماوه‌ی
شه‌ش مانگدا تیمه زانستیه‌که توانیویه‌تی بینای (ناریوکوتومی) ئه‌ندامی
یه‌کیک له‌باڵه‌کانی هۆمۆ ئێریکتاس بکاته‌وه که یه‌کێکه له‌کۆنترین
باوانه‌کانمان له‌پێش مێژووه‌وه.
ماڵپه‌ڕی سیروان ئه‌مین
|