٦\٧\٢٠١٢
زانکۆی بەغدا، وەڵامی
داواکاری سەدان مامۆستا لە خانەقین ناداتەوە.
- بۆ بەڕێزان:
- بۆ نوێنەرانی خەڵکی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق
- لیژنەی نەزاھە
- پەرلەمانی کورستان
- دەزگاکانی راگەیاندن
نزیکەی مانگێکە سەدان مامۆستا
بە مەبەستی سەلماندنی راست و دروستیی
بڕوانامەکانیان، بە ڕێگای بەڕبَوەبەرایەتی
گشتیی پەروەردەی گەرمیان، داوای
بڕوانامەکانیان دەکەن لە زانکۆی بەغدا /
بەشی بڕوانامە، بەڵام ئەو داواکارییە یاسایی و رەوایە تا ئیمڕۆ
جێبەجێنەکراوە. ئەمە بووە بە ھۆی نیگەرانیی
و بێزاریی مامۆستایان.
ئەمە نموونەیەکی ترە بۆ رەفتاری بیرۆکراسی،
دوژمنکاریی ئەو جۆرە بەرپرسانە کە کێشە و
گرفتی نەخوازراو دەخەنە بەردەم ھاوڵاتیانی کوردستانی.
ئێمە داوا لە بەڕێزتان دەکەین لەم بارەیەوە:
١- لێپێچنەوە لەم فایلە بکەن.
٢- بەرپرسانی کەمتەرخەم لەم فایلە رووبەڕووی یاسا بکەنەوە.
٣- دەستبەجێ چارەسەری داواکاریی مامۆستایان
بکەن.
بۆ پەیوەندیکردن: سەروەر عەلی (٠٧٧٠٧٩١٤١٤١)
٦\٧\٢٠١٢
لێژنەی بەرگریکردن لە بەرژەوەندییە
گشتییەکان
|