په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٥\١٠\٢٠١٩

زارا درەخشانی دیسان سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندرا.

 


زارا درەخشانی لە دایکبووی ٢٦٨٢ی کوردی و خەڵکی شاری خۆی ڕێکەوتی خەزەڵوەری ٢٧١٦ بە بۆنەی سکاڵای ھاوژینی (جانباز - کەمئەندامی شەڕ) بە تۆمەتی پێوەندی ناشەرعی ــ پێوەندی جنسی نافەرمی - لەگەڵ کەسێکی دیکە دەسبەسەر  و ٩ی خەزەڵوەری ٢٧١٨ لە لایەن دادگای سزاکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە لە شاری خۆی سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندرا.

بە گوێرەی ھەواڵی سەرچاوەیەکی باوڕپێکراو: لە لایەن پزیشکی یاسایی ئێرانەوە لە خۆی جێەجێ بوونی پێوەندی جنسی بەرپەرچ دراوەتەوە پەسەند نەکراوە بەڵام ئەو حوکمە دیاریکراوە تەنیا لەسەر داوای دادوەری دۆسیەکەوە دەرچووە.


شیاوی باسە؛ بە پێی ئاڵۆزبوونی رووداوەکە، دۆسیەکە نێردرا بۆ دادگای حکومەتی ئێران لە ورمێ، کە لەم دادگایەشدا حوکمی سێدارە پشتڕاست کراوەتەوە و بە تۆمەتبار راگەیەندراوە.


لە کۆتاییدا پێویست بە ئاشکراکردنە: کە سەرەڕای ناڕەزایی دەربڕینی پارێزەری زارا درەخشانی بەرانبەر بەو حوکمە، تا ئێستە حوکمی سێدارەکە وەکو خۆی ماوەتەوە.

 


کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان
kmmkurdistan@gmail.com

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک