په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌ئێمهلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

 

 

 

 

زاراوە و زمان و

وەڵامێک بۆ بەڕێز ''هیشام ئاکرەیی'' .

        

ئاکۆ محەمەد سابیر           


 

کێشەی زمانی ستاندارد و زاراوەکان ئەمڕۆ بووەتە باسێک جێی خۆیەتی گرنگی پێ بدرێ و لەوقەیرانە ئاڵۆزە دەرباز بکرێت، خەریکە دەبێتە مەترسی لەسەر مەسەلەی نەتەوەیی و نیشتمانیمان، ماوەیەکە هەندێک وتار دەخوێنمەوەو بەوردی سەرنجی دەدەمێ لەلایەن بەڕێز موحسین جوامێرو بەڕێز هیشام ئاکرەیی یەوە بەتایبەتی ئەو یەک دوو وتارەی کاک هیشام لەم دوای یەدا نووسیونی بەداخەوە خەریکە لەڕێڕەوی کێشەی زمان دەردەچێت و ئاراستەیەکی نادروست وەردەگرێت.


زۆر ئاسایی یە نەتەوەیەکی وەک ئێمەی کورد کە بەدرێژایی مێژوو داگیرکراوین لەبەشێکی نیمچە ئازاددا ڕووبەڕوی ئەو کێشەیە ببی نەوە،بەڵام ئەوەی زۆر حەساس و مەترسی دارە چۆنیەتی چارەسەرکردنێتی بەشێوەیەکی عەقڵانی و زانستی.


ئەوکێشەیە زۆر ناسکە گەر وریا نەبین بەدەستمانەوە دەشکێت و دەبێت بەهەزاران پارچەوە هەر پارچەی بەدەست کۆمەڵێک و ناوچەیەکەوە دەبێتە فاکتەرێک بۆ پەرتەوازەی و بەگژاچونی یەکتری ،پێشینان وتوویانە ئەو بەردەی نەزانێک بیخاتە گۆمێکەکەوە بەهەزاران زانا دەرنایەتەوە.

 


بەکوردی و کرمانجی کاک هیشام بەڕێز تۆ ڕۆژنامەنووسێکی ناسراو و هەڵسوڕاوێکی بەئەمەکی ڕێکخراوی چاکیت نەدەبوو بەو شێوەیە باسەکە بەریتە سەر مەسەلەی شەخسی بەتایبەتی من لەنزیکەوە موحسین جوامێر دەناسم مرۆڤێکی کوردپەروەرەو تەمەنێکیشی لەگەڵ نووسیندا بەڕێ کردووە لەنزیکەوە

گوێبیستی بووم لەسەر ئەو باسە ،گەر هەڵە نەبم مەبەستی فەرزکردن نییە و پێی وایە سەدساڵە زمانێک هەیە پێی دەنوسرێ و دەخوێندرێت و بەسەدان ڕۆمان و هەزاران دیوانەشیعر و نامیلکە و چیرۆک و ڕۆژنامە و گۆڤاری کردۆتە زەخیرە بۆ کورد و چەندەها نووسەرو ڕۆشەنبیری مەزن و ناوداری کورد پێوەی ماندووبوون و هەروا ئاسان نییە ئەو بینایە بڕوخێنرێت بۆ بینایەک تائێستا بناغەکەشی دەستی پێ نەکردووە.


بەداخەوە ئێمەی کورد ئازاین بۆدروستکردنی کێشە ، بۆ چارەسەرکردن دەیکەینە بەزم و هەرایەک تا دوژمن بکەوێتە نێوانمان و ئەو هەلە بقۆزێتەوە بۆ تێکدان و خاپوورکردنی گیانی نەتەوایه‌تیمان،باوەڕ نەبوونی من بەلاتینی شێوە تورکی یەکسان نییە بەوەی من عەرەب چێتی دەکەم بۆتۆش هەروەها،من گومانم نییە لەپاکی تۆ و کاک موحسین.. ئەوەی من بزانم و ئاگادارم لەنزیکەوە موحسین جوامێر پەیوەندی بەهیچ حیزبێکی ئیسلامی و عیلمانی یەوە

نییەو نووسەرێکی بێ لایەنە.. هەموو مسوڵمانێکیش ئیسلامی نییە.. خۆشت باش دەزانیت لەناو ئیسلامییەکانیشدا کوردی دڵسۆز و خاوەن هەڵوێست هەن ، هەمووش ئەوە دەزانین هەموو نەتەوەیەک یەک ئاڵ او یەک سروودی نیشتمانی و یەک سنووری جوگورافیا و یەک زمانی یەکگرتووی هەیە و لەناو گەلاندا پێناسەی خوی پێ دەکات.


هیوا دارم بەوپەڕی تواناتەوە بە نووسینەکانت داکۆکی لە زاراوەی بادینی و کرمانجی بکەیت بەبێ توانج و پلاری شەخسی کەدواجار ئاڵۆزییەکی وا دروست کات خوێنەران سەر لەنووسینەکە دەرنەکەن ، من پسپۆر نیم لەبواری زمان و زمانەوانیدا ،ئەوەی نیگەرانی لای من دروستکردووە بێدەنگی ئەو نووسەرو ڕۆشەنبیرانەیە کە ئەمڕۆ قسەیەکیان نییە، نازانم بە گرنگی نازانن ؟  یان کێشەیەکی مەترسیدارە و نابێت وا بەئاشکرایی زەقبکرێتەوە و

بڵاوبێتەوەو ببێتە باسوخواسی هەموو کەس ؟


خۆزیا کاک شێرکۆ بێکەس و بەختیار عەلی و شێرزاد حەسەن و فەرهاد پیرباڵ و ڕێبن هەردی و.......هتد هەڵوێستێکیان هەبووایە و لەمەڕ ئەو کێشەیە چەند دێڕێکیان بنووسییایە .

 

 

 

سوید