په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

١٨\٥\٢٠١٩

زەبروزەنگ، وەک سەرچاوەی ئابووریی.

هەڵۆ محەمەد      

٥ ھۆکار، لەبەرچی جەنگەکان، چیتر بە دروستی کۆتاییان نایەت.


لە مێژووی ئەوروپادا، سەدەی ١٩، بە قۆناخی ئاشتی دادەنرێت. سەردەمی نێوان کۆنگرەی ڤییەنا و جەنگی جیھانی یەکەم، لەگەڵ ئەوەشدا مەرجداربوون.

کاتی خۆی زنجیرەیەک شەڕ لە ئەوروپا ڕوویانداوە، وەک شەڕی کریم/ قریم،یاخود شەڕی یەکگرتنەوەی ئیتالیا یان ئەڵمانیا. چ لە ڕووی کات و چ لە ڕووی شوێنەوە شەڕی سنوورداربوون و زۆربەی کات بە جەنگێکی یەکلاکەرەوە کۆتاییان پێھاتووە. پاشان ئاشتی بەستراوە. بە نزیکەیی ھەمیشە شەڕەکان چەند مانگێکیان خایاندووە. پەلاماری سیستەمی کۆمەڵگایان نەداوە، بەڵکو لەگۆڕینی سنووری سیاسی دا، بە سنووردارکراوی ماونەتەوە.

شەڕ لە ڕووی کات و شوێنەوە بەیاسا ڕێکخراوە، دەتوانێ بەئاشکرا خۆی ببەستێتەوە بە بیرۆکەی ئاشتی درێژخایەنەوە. ئەوە شتێکی جیاوازە ھەر ھێندەی شەڕەکان زیاتر بخایەنن، نەتوانرێ بە ناوچەیی بکرێن و ھەروەھا بەپێی ڕێنمایینەکردنی ستراتیژێکی چۆک پێدادان و تێکشکان ببرێن بەڕێوە، بەڵکو ببنە شەڕێکی ماندووکەر و شەکەتئامێز.

لە شەڕی ٣٠ ساڵەی ١٦٤٨-١٦١٨، دا ئەوە وابوو، دواتر سەرلەنوێ لە ھەردوو جەنگی جیھانی سەدەی ٢٠ دا . لە کۆتایی ھاتنیان دا مرۆ گەیشتە دەرئەنجامێک، پێویستە شەڕ لە ئامڕازەکانی سیاسەت دا بسڕێتەوە.

١٦٤٨و ١٨١٥ لە ئاشتی (ڤێستفێلیشە)*،(ناوی ناوچەیەکی ڕۆژئاوای ئەڵمانیایە و ئاشتی تێدابەستراوە. و). لە کۆنگرەی ڤییەنناش، مرۆ ھەر بەوە ڕەزامەندی خۆی دەربڕی، یاسا و ڕێسایەک بۆ شەڕ دابنێ و تێیدا لە ڕووی شوێن و کاتەوە، مشووری شەڕ سنوردارکردن بخوات. چارەسەریش بۆ ئەمە، مۆنۆپۆلی دەوڵەت بوو، لەسەر مافی جەنگ. مرۆ شەڕی ڕووبەڕووی ئاوەزی دەسەڵاتدارەکان کردەوە، لەسەر ئەو باوەڕو متمانەیەی، ئەوان بەو پێیە ، پارێزی دەکەن و زاڵدەبن بەسەر ھەژماری ـ تێچووی ـ قازانج دا.

ئەم متمانە پێکردنە ساڵی ١٩١٨ و ١٩٤٥ نەما. ھەنووکە مرۆ گەرەکێتی شەڕ بەتەواوی بەرەو نەمان بەرێ. بۆ ئەمە مرۆ پێویستی بەدەسەڵاتێکە، لە مشوری ئەوەدا بێت، ھەرکەسێ بە پێچەوانەوە مامەڵە لەتەک قەدەغەکردنی شەڕدا بکات، ھیچ قازانجێکی لێوە بەدەست نەھێنێ.

ئەمما نە کۆمەڵەی گەلان و نە نەتەوە یەکگرتووەکان، نەبوون بەو دەزگا و شێوە ھێزە. ھەروەھا ھێزە گەورەکان، تەنھا کاتێ دژی ئاشتی تێکدەران دەجوڵێنەوە، لەو کاتانەدا کە لەبەرژەوەندی ڕاستەوخۆی خۆیاندا بێت. ھەر لەم ڕووەوە، ئەوە پێش چەند ساڵێ ھێنرایە پێشەوە، "بەرپرسیارێتی بۆ پاراستن" ھیچی نەگۆڕی: لە بنچینەدا، ھیچ کەس دەرک پێ ناکرێ، ئامادەبێ داواکاری کۆتایی پێھێنانی شەڕ جێبەجێ بکات، یاخود لە توانایدا بێت. مرۆ خۆی، بە داواکارییەکانی لە لایەنەکانی شەڕ ڕازی دەکات، ئەوانەی کە توانای گرتنە ئەستۆی ھیچ ئاکامێکیان نییە.

بەڵام بۆچی ئەم ئاوەزمەندییە، ھانا نابات بۆ ھەڵسەندگاندنی عەقلانێتی، کە بنچینەی سنوورداکردنی ڕژێمی شەڕەکانی پێشوو بوو. کە زۆربەی کات، لە پەرۆشی ئەوەدا بوو، جەنگ کۆتایی بێت، کاتێک کە سوود و قازانجی مەعقول، زیانی چاوەڕوانکراو تێدەپەڕێنێ؟

ھێشتا ھەر لەھەندێ ناوچەی جیھاندا سەروکارمان لەتەک شەڕدا ھەیە. تێیاندا، زیان دووری و دووری دەبەزێ، بۆ نموونە لەو شەڕەی ٤ دەیەیە لە ئەفریقا و لە شەڕەکانی ناوەوەی ئەفغانستان و دەوروبەریدا و لە شەڕەکانی دوای بەھاری عەرەبی ھەڵگیرساون. ھەموو ئەم ھەرا و کێشانە، بەوە جیادەکرێنەوە، کە بەھیچ شێوەیەک یاخود پەراوێزئاسا بەشەڕی دەوڵەتان دادەنرێن. بەڵکو لە گەوھەردا بەشەڕی ناوخۆ دادەنرێن، کە بەپێی ئەقلانێتیکی تر یەکلایی دەکرێنەوە.

ئاکامی دوا ئاڕاستەکاری ئامێرێتی،یەکەم ڕەھەندی (ئێکسیستەنسیل) وجودی دابەدەستەوە،کە ھەرجۆرە پێکھاتنێکی (کۆمپرۆمیس)ێکی مەحاڵ کرد. کلیلی ئاشتی لەسەر کۆمپرۆمیس وەستاوە، تەنانەت گەر سەرکەوتوو و دۆڕاوی ئاشکراش ھەبن. لەھەر جێییەک حاڵەتەکە ئەمە نەبێت، کلیلی ئاشتی خۆی تەنیا لە ئاگربەست دا نیشان دەدات. ئەوە وەڵامی دووەمی پرسیارەکەیە، بۆچی شەڕەکانی ئێستا، کۆتاییان نایەت: ئەو ڕژێمە دوانەییانەی دوای ڕێسای ڤیستڤێلیشەی ساڵی ١٦٤٨ پەرەیان سەند، سنوورێکی توندیان ڕاکێشا لەنێوان شەڕی دەوڵەت و شەڕی ناوخۆدا، ئیدی کار ناکات. بەردەوام زۆر جار ھەردوو شێوەکە تێکەڵ یەکتر دەبن. شەڕەکان وەک شەڕی ناوخۆ دەست پێدەکەن، کەچی لەناکاو دەوڵەتەکانی دەوروبەر ڕۆڵی گرنگی تێدا دەگێرن.

بەم شێوەیە جەنگی سەروونەتەوە دەخولقێ، تێیدا تێکەڵکردنێکی ھەراکان لەنێوان کۆمەڵگا و نێو دەوڵەتەکان دا دەکرێ. شەڕەکان بەو جۆرە ئالۆز دەکرێن، کە ناتوانرێت چیدیکە لەڕێگای کلیلی ئاشتی ئاسییەوە کۆتاییان بێت: کاتێکی زۆر دەخایەنێ لە پرۆسەی ئاشتی دا.

لەدوای کۆتایی جیاکردنەوەی ئاشکرای نێوان شەڕی دەوڵەتان و شەڕی ناوخۆیی، شەڕی ئابووریی بە ئاشکرا جێی گرتۆتەوە. لە شەڕی داخراوی ئابوورییدا، ھەر ئەو کەرەسانە لەبەردەستدان، لە چوارچێوەی ئەو ڕووبەرەی لایەنەکان دەستیان بەسەردا گرتووە. گەر ئەوانە/ کەرەسەکان تەواو بن، شەڕەکانیش کۆتاییان دێت. (کلاوزەڤیز) ئەمە ناودەبات بە "دامرکانەوەی بورکان".

لەشەڕی ئابووریی ئاشکرا و کراوەدا، بەردەوام پارە و چەکی بەلێشاو لەبەر دەڕوات، زەخیرە و شەڕکەران، لەناوچەکانی جەنگ. لەسەردەمی کەناڵە سێبەرەکانی گلۆبالیزم دا، کاری قەدەغەکردن و ئابڵووقەی چەک زۆر بەکەمی سەرکەوتوو بووە. ئەوە بەگشتی لە شەڕی نوێنەرایەتی رۆژھەڵات ـ رۆژئاودا وا بوو لەوەتەی تەواوبوون قەبارەیەکیان بەدەستھێنا. لەو میانەدا ھاوکارییە دەرەکییەکان خۆیان فراوانتر کردووە. بەو پێیە لایەنی بکەر/ ئاکتۆری زیاتر وەک ھێزی پشتیوانی دەرەکی دەردەکەون. ھاوشانی ئەمەش ژمارەی لایەنەکانی شەڕی ناوخۆ زیاد دەکەن. ئەمەش وەڵامی سێیەمە.

ڕەنگە گرنگترین ھۆکار بۆ درێژەکێشانی شەڕی نوێ لەوێدا بۆی بگەڕیین، کە لە خۆیاندا، لیستێک لە ئاکتۆر/ لایەنی بکەر ھەیە، کە بە "شەڕ دەژین"کە زەبروزەنگ و ھەرا لە ئامڕازێکی سیاسییەوە دەکەنە سەرچاوەیەکی ئابووریی . بێگومان ئەوکات چ بەرژەوەندییان نییە شەڕ کۆتایی پێ بھێنن ـ کوێخاکانی شەڕ لەبەرئەوەی مافی زیادکردنی سەرمایەیان لێ دەسێندرێتەوە و کەسەکانی دوایان کەوتوون، نەک لەبەرئەوەی دەگەڕێنەوە بۆ پەراوێزی ژیانی کۆمەڵایەتی. بەشی ھەرە سەخت و دژوار ئەوەیە، گەر شەڕ دڕێژە بکێشێ، گەڕانەوە بۆ ژیانێکی تەندروست و ئاشتی ، سەخت و سەختر دەبێت.

یەکەم جار نەوەیەک گەشەی کردووە، کە شتێ نازانێ لەمەڕ شەڕی ھەڵگیرساوەوە، جگە لەمانەوە لە ژیاندا لەسەر شەڕدا، لە ڕێگای بەکارھێنانی زەبروزەنگەوە. بەم جۆرە بۆتە مەحاڵ رێکەوتن لەسەر کۆتایھێنان بەم شەڕە بەشێوازێکی ئاشتی . ئەمەش چوارەمین وەڵامە.

ئەوەی دەکرێ، لە گێڕانەوەی بونیاتنانەوەی شیکاریی دا لە یەکتر جیا بکرێتەوە، لەلایەن چاودێڕێکی دوورەوە، خۆی لە ڕووداوی واقیعیدا دەبینێتەوە، زۆربەی کات تێکەڵن : ھەروەھا ئیمکان نییە ھەموو ئەو ھۆکارانەی لێرەدا ئاماژەیان پێدراوە، بەردەوام بەدەست بێن و بدۆزرێنەوە. لەھەندێ باردا،یەکێ ھەر ھیچ ڕۆڵێکی نییە، لەکاتێکدا یەکێکی تر ڕۆڵێکی تایبەت دەگێڕێ. لەسەروو ئەمانەشەوە تێکەڵەکە دەکەوێتە ژێر کاریگەرێتی ھۆکارەکانی گۆڕانکارییە بەردەوامەکان.

شەڕە کلاسییکییەکان بەوە ناسراون، ڕامانکردنی ڕێساکانییان تێیدا بووە بە یاسای بنچینەیی بەڕێوەبردنی شەڕ (ئەمەش مانای وا نییە، کە لایەنەکانی شەڕ ھەمیشە بەمەوە وابەستە بوون ). بەڵام بەم شێوەیە شەڕە نوێیەکان بەوە ناسراون، کە بێ یاساو ڕێسا بەڕێوە دەبڕێن، کە ئاستێکی بەرزیان لە ماڵوێڕانی لێدەکەوێتەوە. لەمەوە تۆڵە و تۆڵە سەندنەوە سەرھەڵدەدات، کە بە بڕیاری دروستی کەسێک بێلایەنی لایەنی سێیەم دەتوانرێت کۆتایی پێبھێنرێت. ئەم لایەنی سێیەمە لەشەڕی ناوخۆ/ ئەھلیدا نییە. پێویستە ڕەتی توندی تیژییەکی چەشتویەتی بداتەوە و ھەروەھا دەبێت تۆڵەی سووکایەتی پێکردن بکاتەوە، کە ڕووبەڕووی بۆتەوە ، بەرلەوەی مرۆ بتوانێ دەست بکات بە گفتوگۆکردن بۆ کۆتایی پێھێنانی زەبرەزەنگ .

لەبەرئەوە ھەمیشە یەکێک ھەر دەبێت، کە ھێشتا لەسەرێتی ھەژمارەکە/ فاتورە بدات، کە دەبێتە مایەی کردنەوەی ھەژماری نوێ. ئەوە پێنج ھۆکارەکە بوون، بۆچی شەڕەکانی ئێستا، لەخۆیانەوە تەواو نابن و بەدەگمەن رێگەش دەدەن تەواو ببن.
_________________________________________
ھێرفرید موینکلەر: پرۆفیسۆری زانستی سیاسییە لە زانستگەی ھومبۆڵدت.
* ڤێستفێلیشە: پەیماننامەیەکی ئاشتییە لە شاری مونستر و ئۆسنابروکی ئەڵمانیا لە نێوان ١٥.٥ـ ٢٤.١٠ ساڵی ١٦٤٨بەستراوە. بەپێی ئەم ڕێکەوتنامەیە شەڕی ٣٠ ساڵەی ناو ئەڵمانیا و شەڕی ٨ ساڵەی سەربەخۆیی ھۆڵەندە، کۆتایی ھات.
 

ماڵپه‌ڕی هه‌ڵۆ محه‌مه‌د

 

 


 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک