٢٦\٣\٢٠١٠
زه‌لکاوی به‌رد و خوێن.

حه‌مید عه‌زیز
پێشکه‌شه به دوعاکانی
نیشتمانه تاریکه‌که‌م.
به‌هۆشی
تاریک‌و سه‌قه‌تیان من که دوێنێ نێژراوم له به‌هه‌شتی خوداوه‌ندم
ئه‌مڕۆ ئه‌من
ته‌مه‌ن هه‌موو چوو به ده‌ردوو ژان له‌و وه‌حشه‌ته ئێستا ئاوی زمزم
ده‌خۆم ئه‌من
منی عه‌شقی ئاده‌م و گووڵ له‌جه‌نگه‌ڵستانی گورگ و که‌متیاره‌کاندا
ئه‌فسانه بووم
مردم به‌ئازاری جێی به‌رده‌کانیان تاریک و دڕنده بوون ئێستا لای
فریشته‌کانم ئه‌من
له‌مێژه من که‌له‌پچه‌ی هۆشی ئه‌وان بووم له باوه‌شی بێ سۆزیدا
گه‌شه‌م ده‌کرد
خێڵی ڕیش و خه‌نجه‌رو
تۆقین بوون ئه‌وان بۆیه کوشتیان عه‌شقی پاک‌و بێگه‌ردی من
نامۆن ئه‌وان به ڕوباری ژین و خه‌نده‌و میهره‌بانی ناحاڵی ده‌ژین له
زه‌لکاوی لیخنیدا
به‌دنیای به‌هه‌شتی
دوور له‌وان شادم ئێستا بۆیه گه‌ش و ئاڵترو ده‌م به‌خه‌نده‌م ئه‌من
سه‌د حه‌یف شه‌رمه بۆ بیری ڕزیویان تازه به‌تازه خه‌میانه نه‌چێ
ئابڕوو شه‌ره‌فیان
منی ده‌ریا له‌سۆزو بزه‌ی ژین شه‌ره‌فیان نیم بوونه‌وه‌رێکی ئاسایی
خوداوه‌ندم ئه‌من
سبه‌ی دایکێک ده‌بووم وه‌فام نانێک ده‌بوو بۆ هه‌ژارانی ووڵات و
عاشقانی تر
هه‌زار خۆزگه‌و هه‌زار ئاوات له‌ناو ڕۆحما چه‌که‌ره بوون که‌چی ئێستا
له‌ژێر خاکم ئه‌من
خۆم داپۆشی و گرمۆڵه بووم له‌به‌ر حه‌یای مرۆڤبوونیم که‌چی ئاسمانیان
ڕمان به‌سه‌رما
به‌مردنێک لێنه‌گه‌ڕان پشوو بده‌م خڵته بوون خۆیان بێ باوه‌ڕ بوون که
کچ بم ئه‌من
خوداوه‌ندی ڕه‌حم و سۆز‌و میهره‌بانی لێیان نابوورێ تا ئه‌به‌د جێیان
ئاگره هه‌رده‌م
کێ وه‌کو من عه‌زاب درا به‌ردباران و جارێ بۆ گۆڕ جارێکی تر له‌گۆڕ ده‌ربهێنرێم
ئه‌من
خۆ به‌وکاره‌ی که عه‌رشیان هێنایه خوارو زه‌مینیان به‌تاوان کرد به
ڕوبارو گۆمی خوێن
خواش لێیان خۆشنابێت مێژوو لاپه‌ڕه‌ی ڕه‌ش و تاریکیان ده‌ڵێ زۆر به‌داخم
لێیان ئه‌من
له‌ناو دڕنده‌و چه‌قه‌ڵ و داڵه‌که‌رخۆره‌ی ناشرین له‌کوێ هه‌ستی خوێندن
هه‌یه بۆ بولبولێک
گوناهی من چی‌بوو که‌جیاوازبووم له‌وان خوداوه‌ندێک حه‌زو خۆشه‌ویستی
پتر به‌خشیبوو به‌من
خۆتان به‌خۆتان بن بڕۆن له‌هیچ شوێن و مه‌ملله‌که‌تێ بستێ زه‌وی
ناتانگرێته ڕۆحی خۆی
جێتان ئاگره ئێوه جاهیلن ئه‌مڕۆ باخچه‌ی خوداوه‌ندی جوانی ده‌رگای له‌سه‌ر
پشته بۆمن
که دووا بلۆک درا به‌پشتی لاوازی منا دوعایه‌کم لێکردن ئاهی من نابووت
و ڕسوابن ئیتر
ده‌کۆکیم و تۆسقاڵێ ویژدانتان نه‌بوو خوێن فیچقه‌ی ده‌کرد له‌قوڕگ و ده‌م
و لوتی من
زووڵم زووڵمه‌و دێته ڕێتان خۆ ئه‌بوجه‌هل نه‌بووم یه‌خه‌ی دین و
دیندار بگرم دژ به خودا
زاڵم زه‌واڵی بۆ ئه‌بێ شاربه‌ده‌ربوون شوکور بینیم ڕه‌جم ده‌کرێن ئیتر
هیچم ناوێ ئه‌من
تایه‌ر به‌سه‌رو ماکسی له‌به‌ری خێڵی من له زه‌لکاوی به‌ردو خوێنا مه‌له‌ی
نه‌فامی ده‌که‌ن
له‌تیره‌ی میرو به‌گ و خه‌نجه‌ر گه‌لێ دورم به‌خته‌وه‌رم ئێستا له‌خاکی
ژێرپێی دایکانم ئه‌من
با ئیدی نه‌فره‌ت له دین و کلتوری خوارو خێچ که‌ین تا هه‌موو به‌و ده‌رده
نه‌چوین چاکه
توخوا ڕسوایکه‌ن ئیتر شه‌ڕو کوشتن و ده‌عوا یه‌کتریتان خۆش بووێ له
یادی کووشتنی من
منیش وه‌کو کیژانی دنیا ئه‌ژیام له‌گه‌ڵ مه‌حبوبه‌که‌م گه‌ر باوکێ یان
ده‌ووڵه‌تێکم هه‌بایه
به‌داخه‌وه له‌جه‌نگه‌ڵسانی چه‌قۆو گورگا له‌کوێی بێنم هه‌ستێکی جوان
که تێ‌بگا مر‌ۆڤم من
که‌ڕۆشتم به‌ئازارو ئه‌شکه‌نجه‌وه که‌سێک نه‌بوو له قه‌ومی من گوێم
لێبگرێ و لێم تێ‌بگا
نه‌سه‌رکرده‌و نه دڵسۆزێ نه‌ویژدانێ که‌چی ئاژه‌ڵ دڵی سووتا به‌و دیمه‌نه‌ی
کووشتنی من
توخوا به‌سه مرۆڤ کووشتن ئابڕوتان چوو له‌ڕیزی دڕنده‌و تیمساح و گورگن
ئێوه
عه‌شق و خۆشه‌ویستی و ژیان وواتای بوونه چی فێربوون له دووای کوشتن و
له‌خاچدانی من.
مه‌ملله‌که‌تی میر و بلۆک.
چۆن بنووم من جه‌سته‌ی بێگوناهی تۆ له‌ناو گه‌له گورگێکدا که‌وتووه
چۆن بدوێم من دیمه‌نی خه‌ڵتانی خوێنت له‌ناو چاوما تۆمار بووه
چۆن دانیشم ئۆقره‌بگرم له‌م وه‌حشه‌ته که‌من هه‌رده‌م به‌کووڵ ده‌گریم
عه‌شقی پیرۆز‌و پاکی تۆ له‌وڕۆژه‌وه به‌هه‌شتێکه له‌ناو ڕۆحما جێگیر
بووه
چۆن بێده‌نگ بم له‌و زووڵمه‌ته وه‌ک پێغه‌مبه‌ر له‌خاچیان دایت
که‌سێک بژی دور له خه‌نده‌ی عه‌شق و جوانی پێش مردنی خۆی مردووه
چۆن وون ده‌بی له به‌رچاوو به‌یه‌کجاری ده‌سڕێیته‌وه له ویژدانما
هه‌ست و نه‌ستی مرۆڤ بوونیم له‌گه‌ڵ شه‌هید بوونت تێکه‌ڵ بووه
چۆن ئۆقره بگرم یه‌خه‌ی خۆم دانه‌دڕم و سته‌می ئه‌م وه‌حشه‌ته ڕسووا
نه‌که‌م
نه‌فره‌ت له‌و ژینه تاڵه‌ی پیاو که تێکه‌ڵ به دین و کلتوری سه‌قه‌ت
بووه
کوانێ ده‌ستێک کوا مرۆڤێک ئیدی ئه‌م جه‌هل و زووڵمه ڕاگرێ
شه‌رمه ئیتر ده‌ستی ڕه‌شمان زۆر له‌مێژه تێکه‌ڵ به مرۆڤ کووشتن بووه
خوداوه‌ندی میهرو جوانی لێمان په‌ست و تووڕه‌یه که چه‌ند گێل و نه‌فامین
گیاندارو باڵنده چه‌ند به‌ڕه‌حمن بۆ بێچویان ئێمه‌ین ویژدانمان له‌مێژه
مردووه
چۆن وێراتان دڕنده‌کان پێغه‌مبه‌ری عه‌شق و جوانی به‌رد باران که‌ن
مه‌غۆل و ته‌ته‌ر باشتره ئه‌ی ئێوه چین به‌و کاره‌تان ئابڕوی مرۆڤتان
بردووه
چۆنه ماوم له‌م دنیای زووڵم و غه‌درستانه ڕۆحم هه‌زارو یه‌ک له‌ته
هه‌رمیلله‌تێ هۆش و بیر‌و باکی نه‌بێ بۆ سبه‌ی به‌ده‌رده‌ی ئۆمه‌تی ئێمه
چووه
ئه‌ی خوداوه‌ندی ئاشتی زوڵم لابه مه‌یهێڵه با تۆسقاڵێ پشوو بده‌ین
سه‌یرێ بکه ئۆمه‌تی ڕۆژهه‌ڵاتی خۆت حه‌یای مرۆڤ بوونی خۆی بردووه
چۆن نه‌سووتێم یاسای دین و کلتوری من ئه‌تک و به‌ردباران و خوێنه
میلله‌تی نه‌فام و ناحاڵی له عه‌شق هیچێک زیاتر چی له‌ژین بردۆته‌وه
چۆن هه‌ڵفڕم بۆ دنیای بێستانی به‌خته‌وه‌ریت تۆ ئێستاکه به‌هه‌شته جێت
ئه‌وانه‌ی تۆیان شه‌هید کرد له‌به‌ر ماڵی میرا که‌وتوون نۆکه‌رییان به‌رکه‌تووه
گه‌له‌گورگی ده‌وری تۆ نه‌فامترین بونه‌وه‌ربوون عه‌رشی خوداوه‌ندیان
ڕماند
ئێستا ڕسواو ڕوڕه‌شی خه‌ڵکن تۆش مێژویه‌کی پڕ عه‌شق و جوانیت هه‌ڵگرتووه
ڕقم له‌به‌رده له‌پیاوه له‌میرو ئاغا‌و به‌گه هۆشیان ته‌ته‌ره
ویژدانیان مه‌غۆل
له‌دێر زه‌مانه‌وه جه‌نگه‌ڵستانه مه‌ملله‌که‌تی میرو ئاغا ئاڵای
تاریکییان هه‌ڵکردووه
دوعا ده‌ڵێ : کورت بوو ته‌مه‌نم وه‌لێ زانیم وواتای ژیان و بوون چی بوو
من گله‌ییم له میرو بلۆک نیه نه‌حله‌ت له‌و پیاوه‌ی که‌ناوی باوکی
منی هه‌ڵگرتووه.
Hamid773@hotmail.com
|