١٥\٧\٢٠٢٠
چیڕۆک
بۆ منداڵان:
زێـڕی سـەوز.*

وەرگێڕانی بە دەستکارییەوە:
رەزا ساڵح
رووخۆش
کچۆڵەیەکی جوانکیلە و لێوبەخەندەیە. باوکی کۆچی دوایی کرد. مایەوە خۆی
و دایـکی و شاهەڵـۆی بـرا بچـووکی. باوکـیان تەنیـا پارچـەیەک زەوی بۆ
بەجـێهـێشتن. بیـرێک و کەپـرێک لە ناوەڕاستی زەوییەکـەیان دایە.
هەژاری سەغـڵەتی کردن. رووخۆش بە ناچاری وازی لە قوتابخانە هـێنا، زۆر
بە دوای کاردا گەڕا، بەڵام هیچ کارێکی دەست نەکەوت. رۆژێک بە داماوی و
بە دڵتەنگی لەسەر تەختەیەکی ناوەڕاست شارەکەیاندا دانیشتبوو. خەیاڵ
بردبوویەوە. ژنێک هاتەبەردەمی، گـورزەیەک نەمامی گـوڵ و تـوورەکەیەکی
پـڕ لە تـۆوی گـوڵی دا بە رووخـۆش و وتی: "ئەمانە دیاری منن بۆ تـۆ.
ئەم نەمامانە بـڕوێنە و ئەم تـۆوانەش تـۆوبکە.. سەد هـێندە سـوودیان
لێـوەردەگـریت" ژنـەکە رۆیی. رووخـۆش هـیچ شتێکی لێ تێنەگەیـشت، بەڵام
بڕیـاری دا ئەوەی ژنەکە پێـیوت جـێبەجـێی بکات.
چوو بۆ ماڵەوە، پاچـێکی لەگەڵ خۆیـدا هەڵگرت و چـووە سەر زەوییەکەیان.
بە دەوری کەپـرەکەدا دەستی بە چـاڵ هەڵکەنـدن کرد.. هەمـوو نەمامەکـانی
لـێدان و تـۆوەکانی ناو تـوورەکەکەشی تـۆوکـردن. باش ئـاوی دان، هەر
دوو سێ رۆژ جـارێک دەچـوو و ئاوی دەدان.. نەمامـەکـان و تـۆوەکـان
سـەوز بـوون، چـرۆ و گەڵایـان دەرکـرد. دوای چەنـد هەفـتەیەک گوڵـیان
کرد، گوڵەکـان هەمەڕەنگە و هەمەجـۆرە بـوون، جـوانی و بـۆن و بەرامەی
خـۆشیان مـرۆڤی دڵخـۆش و سەرسام دەکـردن.. چەنـد ژنێک هـاتن و گـوڵیان
لە رووخـۆش کـڕی.
ئیتر رووخۆش رۆژانە چەند چەپکە گوڵێکی دەچنی و چەپکبەستی دەکردن و
دەیخستنە ناو سەبەتەیەکەوە و دەیبـردن لە بـازاڕ و لەسەر رێگـاکاندا
دەیفـرۆشتن. پیاوان و ژنان لێـيان دەکـڕی.. پارەیـەکی بـاشی دەسکـەوت،
کە پـارەکـانی زۆربـوون، لە نـاوەڕاسـتی بازاڕەکەدا، کۆگایەکی بچـووکی
کڕی و کردی بە کۆگای گوڵفـرۆشتن.. تا دەهات ئاشنای گوڵ کڕينی زۆرتر
دەبـوون. گۆگاکەی بە گـوڵ جـوانی ناوبانگی دەرکرد. ماڵی رووخۆش لە
خـێزانێکی هـەژارەوە، بـوون خـێزانێکی خۆشگـوزەران و شاد و کامەران.
رووخـۆش بیری لە درێـژەدان بە خوێنـدن و تەواوکردنی قـوتابخانە
دەکردەوە. کچـێکی هـاوڕێی دڵسۆزی هەبـوو، کە نـاوی (رەنگـین) بـوو.
ئەویـش لەبەر هـەژاری وازی لە قوتابخانە هـێنابوو. ڕووخـۆش رەنگـینی
کـرد بە هـاوبەشی کۆگاکەی و پێکەوە کـاریان دەکرد. بڕیـاریان دا، کە
بچـنەوە بۆ قـوتابخـانە. رووخـۆش بەیانیان بچـێت و لە دوای نیوەڕوانیش
لە کۆگاکەدا کاربکات، رەنگـینیشبەیانیان لە کۆگـاکەدا کاربکات و دوای
نيوەڕوان بچـێت بۆ قوتابخانە. هەردووکیان بە سەرکەوتوویی درێژەیان بە
کارکردن و بە خوێنـدنەکەشیان دا، تا هەردووکیان بەشی ئەنـدازیـاری
کـشتوکـاڵـیان تـەواو کـرد و شارەزاییـەکی زۆرتـریان لە بـارەی گـوڵ
روانـدن و لە بەرهـەمهـێـنانی دا پەیـداکـرد.دەوڵەمەند بوون و بـوون بە
خاوەنی چەنـد کـێڵگـەی گـوڵ و چەنـد کۆگایەکی گەورەی دیکـەی
گوڵـفـرۆشتـنیان کـردەوە.
رۆژێک ئەو ژنـەی کە نەمامەکان و توورەکە تـۆوە گووڵەکانی پێـشکەش بە
رووخۆش کرد، هات بۆ کۆگاکەی. رووخـۆش بە پیرییەوە چوو، زۆر بە
گەرمییەوە باوەشی لێدا و زۆر سوپاسی کرد، چەپکێک گـوڵی تایبەتیشی بۆ
رازانـدەوە و لەگەڵ دیارییەکی جوان و بەنـرخـدا، پێشکەشی ژنـەکەی کـرد.
لە پـاداشتی ئـەوەی کە ژیـانی خـۆی و خـێزانەکەی لە هـەژاری و لە
کوێـرەوەری رزگـارکرد.
_______________________________________________
*
زێڕی سەوز:
ئهم چـیڕۆكهم لە زمانی ئینگلیزییەوە، بە دەستکارییکـردنەوە
وەرمگـێڕایە سەر زمانی کوردی.. نـاوی نووسـەریـشی بەسەرەوە نیـیە.
چەنـد پەنـد و بیـرۆکەیـەکی جـوانی تێـدایە، وەکـو: مـرۆڤی چاکـەخـوازی
فـریادڕەس، دەسکەوت و دارایی لە سایەی کارکردندا دێنەدی، تەنگانە
شێـنەیی لە دوایە، هاوڕێتی و دڵسۆزیی، ئەمەکـداریی و پێـزانین، زەوی
هەمیشە سەرچاوەی بەخـشیـنە، خـوێنـدن ئامانجـێکی سەرەکیی ژیـانە بۆ
دەستهـێـنانی زانیـاریی و زانستی پتر.
ماڵپهڕی رهزا
ساڵح
|