زه‌روره‌تی دروستکردنی به‌ره‌ێکی به‌هێزی سه‌ربه‌خۆییخوازی له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان ، هه‌ر ئه‌مڕۆکه .
ئه‌یوب ڕه‌حمانی سه‌ربه‌ستی و سه‌ربه‌خۆیی له جیهانی موته‌مه‌دین و سیڤیلی ئه‌مڕۆیی له سه‌ده‌ی 21 له هه‌موو جیهاندا بۆته ئه‌مرێکی ڕۆژانه و هیچ نه‌ته‌وه‌ێکی بنده‌ست، چ ئه‌وانه‌ی که ساڵیانێک بۆ ئازاادی به‌هایان داوه و شۆڕ‌شیان کردوه و چ ئه‌وانه‌ی که تا‌کو ئێستا باسییان لێوه نه‌کردوه، ئه‌مڕۆکه ئیتر رازی نابن به‌وه‌ی که ژێر ده‌سته و بنده‌سته بمێنێته‌وه و به هه‌ر شیوه‌ێکی که بۆیان بگونجێت هه‌وڵ بۆ سه‌ربه‌خۆیی و سه‌ربه‌ستی خۆیان ده‌ده‌ن. ئه‌مساڵ زلهێزه‌کان زۆر له هه‌وڵی ئه‌وه‌دان که بۆ چاره‌سه‌ر کردنی به‌شێک له قه‌یرانه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، بۆ نمونه گفتوگۆ و مناقه‌شه له ئاستی جیهانیدا بێننه ئاراوه بۆ دروست کردنی ولاتێکی سه‌ربه‌خۆیی فه‌ڵه‌ستینی و بۆ ئه‌م کاره‌شیان هه‌ر ڕۆژه له گوفتوگۆ و دانوستاندان له گه‌ڵ ته‌ره‌فه‌کانی موناقه‌شه‌که واته فه‌ڵه‌ستین و ئیسڕائیل. به قسه‌ی ئاژانسه هه‌واڵنێریه‌کانی جیهان که لێره و له‌وێ ده‌بیسترێت، گۆیا بڕیار وایه که له ساڵی 2008دا ده‌وڵه‌تێکی سه‌ربه‌خۆیی فه‌ڵه‌ستینی, که هه‌نۆکه‌ش زۆر کاری بۆ کراوه، دابمه‌زرێت و وڵاتانی ده‌ستپێشخه‌ری ئه‌م کاره‌ش، دوا به دوای ده‌ست له کار کێشانه‌وه‌که‌ی تۆنی بلێر، سه‌رۆکی پێشوی حیزبی کار بریتانیا و دواتر سه‌رۆک وه‌زیرانی پێشوی بریتانیا، ده‌ست به جێ ئه‌میان کرده به‌رپرسی هێنانی ئاشتی بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ناوبراو هه‌ر ئێستاکه‌ش بۆ ئه‌م پۆسته و بۆ ئه‌م ئه‌رکه له دانوستاندایه.
نمونه‌ێکی تر که ماوه‌ێکی کورت له مه‌و به‌ر بوه سه‌ر تۆپی هه‌واڵه‌کان و له هه‌مو دام و ده‌زگا هه‌واڵنێریه‌کانه‌وه باسی لێ کرا، هه‌وڵ بۆ ڕاگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆیی بۆ کۆسۆڤۆ بو که له ساڵی 1999وه له ژێر چاوه‌دێری ڕێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کاندایه، قسه له‌وه ده‌کرا که هاشم تاچی که ڕێبه‌ری سه‌ربه‌خۆیی خوازه‌کانی ئاڵبانیایی ته‌باری کۆسۆڤۆیه و ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ی ڕابردو ڕێکه‌وتی 19ی به‌فرانباری 2708 له پاڕلیمانی کۆسۆڤۆ جارێکی‌تر وه‌ک سه‌رۆک وه‌زیرانی ده‌وڵه‌تی ئیئتیلافی کۆسۆڤۆ به 85 ده‌نگی به‌ڵێ به‌رانبه‌ر به 22 ده‌نگی ناڕازی بۆ ئه‌م پۆسته هه‌ڵبژێردرایه‌وه، هاشم تاچی دوای سه‌رکه‌وتن له هه‌ڵبژاردنه‌کان وتی، ئێمه به‌م زوانه سه‌ربه‌خۆیی کۆسۆڤۆ له ژێر ده‌ستی سێڕبه‌کان و ڕوسه‌کان ڕاده‌گه‌ێنین و له لایه‌ن ئیتیحادیه‌ی ئوروپا و ڕێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کانیشه‌وه پشتیوانیمان لێ ده‌کرێت و با ده‌وڵه‌تی داگیر که‌ری سێڕبیش و هه‌روه‌ها ڕوسه‌کانیش ئه‌م مافه بۆ گه‌لی ئاڵبانیایی کۆسۆڤۆ به ڕه‌سمی بناسن هه‌ر وه‌ک چۆن مافی وا بۆخۆیان قایلن و با جارێکی تریش کێشه نه‌خه‌نه سه‌ر ڕێگای ئیراده‌ی نه‌ته‌وه‌یی کۆسۆڤۆ1.
باسی ئیراده‌ی نه‌ته‌وه‌یی کرا! به‌ڵێ ئیراده‌ی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌و شته‌یه که هیچ دوژمنایه‌تیێک، هه‌ر چه‌ندیش به هێز بێت ناتوانێت له به‌رانبه‌ریدا خۆی ڕابگرێت و ئیراده‌ی نه‌وه‌ته‌یی به بڕوایی من سێڵاوێکی زۆر گه‌وره و به‌هێزه به پانایی ئه‌و وڵاته‌ی که ئه‌و نه‌ته‌وه ناڕازیه‌ی تێدا ده‌ژین. ته‌نیا جیاوازی ئه‌م ئیراده‌یه له‌وه‌دایه که ئه‌گه‌ر کز و لاواز و خامۆش و ئارام و رازی و قانیع بێت، ئه‌وا ئه‌م سێڵاوه هه‌رگیز نابێته سێڵاو و ئیراده به‌ڵکو هه‌ر وه‌ک ئاوێکی مه‌ند و بێ ده‌نگ ده‌مێنێته‌وه که ڕۆژ به ڕۆژ بۆگه‌نتر و بۆگه‌نتر ده‌بێت، به‌ڵام هه‌ر کات ئه‌م ئاوه خرۆشا و بوه سێڵاو، نه‌ته‌نیا بۆگه‌ن نابێت، به‌ڵکو ئاڵ و گۆر پێ هێنه‌ر، شه‌پۆل ده‌ر و توڕه، ده‌بیت و ئه‌وه‌ی پیسی و داگیر کاری و پۆخه‌ڵی هه‌بێت له گه‌ڵ خۆیدا ده‌یبات و دوای ئه‌مانه‌ش که ئه‌و نه‌ته‌وه خرۆشاوه به ئاکامی خۆیان گه‌یشتن، ئه‌وجار هێمن ده‌بنه‌وه و هه‌وڵ ده‌ده‌ن بۆ ئاوه‌دان کردنه‌وه و دروست کردنه‌وه‌ی وڵاته‌که‌یان و ئه‌وجار ژیانێکی سه‌ربه‌ست، سه‌ربه‌خۆ، له ناو وڵاته‌که‌یان دروست ده‌که‌نه‌وه و به‌و په‌ڕی شانازیه‌وه به شاخ و باڵی خۆیاندا ده‌نازن و ئه‌وه‌ی کولتوری کۆن و نوێی وڵاته‌که‌یان و نه‌ته‌وه‌که‌یانه زیندوی ده‌که‌نه و جا ئه‌وجار یا ژیان به که‌یفی هه‌موان ده‌بێت و دێمۆکڕاسی و ئازادی و گه‌شه له ناو وڵاته‌که‌دا سه‌رهه‌ڵ ده‌دات یا خۆ به پێچه‌وانه ده‌بێت و ئه‌وجار له‌م حاڵه‌ته‌دا شۆڕشی ڕێفۆڕمخوازی ده‌ست پێ ده‌کات بۆ مافه‌کانی ژنان، کرێکاران، سه‌ندیکاکان، منداڵان و هیتر...!
به‌ڵام کورده‌کان که خۆیان خاوه‌ن ته‌رمه‌که‌ن چیان کردوه؟ ئه‌مه پرسیارێکه که من زۆر له مێژه بیری لێ ده‌که‌مه‌وه و هیچ وڵامێکی ئه‌وتۆم بێجگه له پڕژ و بڵاوی نه‌ته‌وه‌ی کورد، سه‌رلێشێواوی حیزبه‌کان و به ده‌ربه‌ست نه‌بونی ئه‌وان و هه‌روه‌ها هه‌وڵ و ته‌قه‌لای هه‌ر کامه‌یان به‌س بۆ گه‌یشتن به ده‌سه‌ڵات، بێجگه له‌مانه وڵامێکی گونجاوترم به داخه‌وه بۆی نیه!! له حاڵێکدا که جیهان دڵی بۆ کورد ده‌سوتێت و ئاتڵانتیک له‌و په‌ڕی جیهانه‌وه، به بێ ئه‌وه‌ی کێشه‌ی ئه‌و بێت، دێت و دیان به‌و ڕاستیه‌دا ده‌نێت که کوردستان یه‌ک وڵات و یه‌ک نه‌ته‌وه‌یه، به‌ڵام ئێمه‌ی کورد خۆمان زۆر پڕش و بڵاوین و بێجگه له به‌شێکی که‌م له تێکۆشه‌ران، ئه‌وه‌ی سه‌رجه‌م به ده‌ربه‌ستی نه‌بین، سه‌ربه‌خۆیی کوردستانه. هێندێک له حیزبه "سیاسیه‌کانمان" شه‌و و ڕۆژ له کۆڕ و کۆبونه‌وه‌ن بۆ هێشتنه‌وه‌ی کوردستانی ڕۆژهه‌ڵات له چوار چێوه‌ی ئێران‌دا و له پشته‌وه خه‌ریکی سات و سه‌ودا و معامه‌له‌ن بۆ به‌ستنه‌وه‌ی گه‌لی کوردستان به ئێرانه‌وه و به قه‌رز گرتنی تێئۆری فیدڕالیزم بۆ ئێران و پێچانه‌وه‌ی نوسخه‌ی مانه‌وه‌ی ئیستیبدادی فارس به سه‌ر قوڕگی کورده‌وه که به بڕوای من فیدڕالیزم خوازه‌کان به‌م داوایه‌یان نه ته‌نیا خزمه‌ت به گه‌له‌که‌یان ناکه‌ن به‌ڵکو چه‌شنێک به دوا خستنی ئه‌و گه‌له له مافه ڕه‌واکانی خۆی و به فارس و ئێرانی کردنی ئه‌وانه و به‌رگری کردنیانه له گه‌یشتن به مافی ئینسانی خۆیان و نه‌ک هێنانی ئازادی بۆ ئه‌م گه‌له! ئه‌وان به ده‌ستی خۆیان پاڵ به به‌ختی سه‌ربه‌خۆیی بۆ وڵاته‌که‌یانه‌وه ده‌نێن و وڵاتی کوردان ده‌یان ساڵی تر له سه‌ربه‌خۆیی و ئیستیقلال دور ده‌خه‌نه‌وه و ڕه‌نگیشه به به‌ستنی چه‌ند دانه‌ێک بڕیارنامه‌ی شوم، ئه‌م به‌خته بۆ هه‌تا هه‌تایه و بۆ هه‌میشه وشک و کوێر بکه‌نه‌وه!! ئه‌وه‌تا له سایتی ڕینێسانس به‌ڕێز جه‌لیل گادانی که‌سایه‌تی سیاسی کورد به زمانی خۆی هاوار ده‌کات و ده‌ڵێت: "زۆر زوو باوه‌ر به دووژمنانمان ده‌كه‌ين و ده‌چينه ژێر كاريگه‌رى ئه‌وان به داخه‌وه، بۆ نموونه: هه‌مزاغاى مه‌نگوڕ فريوى دووژمنانى خوارد وخۆى به ده‌سته‌وه دا و بوو به فيداى نيشتمانه‌كه‌ى، سمايلاغاى سمكۆ( شكاك) هه‌روه‌ها، له كۆمارى كوردستانيش دا باوه‌رمان به دووژمن كرد و به هاسانى دووژمن هاته ناو خاكى كوردستان و دواتريش، دوو رێبه‌رى لێوه‌شاوه‌ى تر‌ى حيزبى ديموكراتى كوردستان شه‌هيد د. قاسملوو، شه‌هيد د.شه‌ره‌فكه‌ندى زۆر ساده‌تر له‌وانيش ده داوى دووژمن كه‌وتن!" جا قسه‌کانی منیش هه‌ر ئه‌مانه ده‌ی سه‌لمێنێت، که پێچانه‌وه‌ی نوسخه‌ی فیدڕالیزم هه‌ر ئه‌و خۆ به ده‌سته‌وه دانه و باوه‌ڕ به دوژمن کردنه‌یه. باوه‌ڕ بکه‌ن ئه‌وه‌ی که هێندێک ڕێکخراوی فارس و ئازه‌ری و ته‌ره‌فدارانی شا که به شاخ و باڵی فیدڕالیزمدا هه‌ڵ ده‌ده‌ن و هێندێک له ڕێکخراوه کورده‌کانیش شه‌قه‌ی باڵیان دێت که فارسه‌کان له کۆڕ و کۆمه‌ڵی خۆیاندا ڕێگایان ده‌ده‌ن و حیسابیان بۆ ده‌که‌ن و ته‌نانه‌ت تلوێزیونه‌کانیشیان خستۆته ئیختیاریان، ئه‌مانه ته‌نیا بۆ هێشتنه‌وه‌ی ته‌واویه‌تی ئه‌رزی ئێرانی عه‌زیزیانه و کردنه‌وه‌ی کورده به ئێرانی و بۆ له بیر بردنه‌وه‌ی مافی ڕه‌وای سه‌ربه‌خۆیی کورده و دیاره ده‌ستی زلهێزی ده‌ره‌کیش بۆ پشتیوانی له‌م پلانه له ئارادایه و ته‌غزیه‌یان ده‌کات، به‌ڵام ئایا ته‌غزیه کران و دۆلار شه‌ره‌فی ئینسانی گه‌لی کورد ده‌پارێزێت، یا خۆ به ده‌سته‌وه گرتنی چاره‌نوسی خۆمان به ده‌ستی خۆمان؟
ئه‌وه‌ی که ده‌گه‌ڕیته‌وه سه‌ر ئه‌و که‌سانه‌ی که به ده‌ربه‌ستی کوردستانه‌وه‌ن و پییان وایه که ته‌نیا سه‌ربه‌خۆیی و ئیراده‌ی نه‌ته‌وه‌یی ده‌توانێت ئازادی یه‌کجاری بۆ گه‌لی کوردستان بێنێت، پێویسته که هێندێک زیاتر بجوڵێینه‌وه و من پێم وایه که هه‌ر ئه‌مڕۆکه له بیری دامه‌زراندنی به‌ره‌ێکی به‌ر فراوانی سه‌ربه‌خۆییخوازان له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستاندا بین و به هه‌مو ده‌نگمان باشتر ده‌بیسترێت و زیاتر بڕ ده‌که‌ین، تا‌کو ئه‌وه‌ی که هه‌ر که‌سه‌ی بۆ خۆی له ئاوازی خۆی بخوێنێت و پێشمان وا بێت که خه‌ریکین کار ده‌که‌ین بۆ کوردستان و منه‌تیش بکه‌ینه سه‌ر هه‌مو لاێک. ئه‌م به‌ره پێویسته خۆی له هه‌مو بوارێک‌دا، چ ئابوری و چ ئینسانی به هێز بکات، پێویسته که تلویزیونێکی هه‌بێت و چه‌ندین ڕۆژنامه و گۆڤار ده‌ر بکات، بۆ ئه‌وه‌ی که به‌س به‌م شێوه‌یه ده‌توانین ئیراده‌ی نه‌ته‌وه‌یی کوردستانی بونمان ببزوێنین و ڕێگاش له فرت و فێڵ و خیانه‌ت بگرین!
دروست کردنی به‌ره‌ێکی به‌ر فراوانی سه‌ربه‌خۆیی خوازی نه ته‌نیا له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان پێویستیێکی هه‌نۆکه‌یی و مێژوییه و ده‌بێت هه‌نگاوی زۆر قایمی بۆ هه‌ڵبگیردرێت، به‌ڵکو هه‌نگاو هه‌ڵێنان بۆ دروست کردنی ده‌وڵه‌تێکی به هێزی سه‌رتاسه‌ری له هه‌مو کوردستان وه‌زیفه‌ی سه‌رشانی تاک تاکی گه‌لی کوردستانه و ئه‌مه ئاوات و ئاره‌زوی هه‌مو کوردستانێکی ئازادیخواز و به‌ده‌ربه‌سته و پێشم وایه که جیهانیش و داگیرکه‌رانی کوردستانیش ناچارن له قه‌بوڵ کردنی ئه‌م ئیراده‌یه و تورک و فارس و عه‌ڕه‌بیش پێویسته که ئه‌م جامی زه‌هره بنۆشن و نیشتمانی کوردان به دو ده‌ستی پێشکه‌شی کورده‌کانی بکه‌نه‌وه، دیاره ئه‌گه‌ر کورد خۆی بیهه‌وێت خاوه‌نی خۆی بێت و ئیراده بکات، ئه‌گینا با لێبگه‌ڕێن ئه‌وان چاره‌نوسمان بۆ دیاری بکه‌ن؟!
-1کۆسۆڤۆ 15 ده‌رسه‌د له خاکی سێڕبستانی ئه‌مڕۆیی له خۆ ده‌گرێت! http://www.theatlantic.com/doc/200801/goldberg-mideast 2-
پیرۆز بێت هه‌ڵمه‌تی دروستکردنی به‌ره‌ی سه‌ربه‌خۆییخوازانی کوردستان
27 ی به‌فرانباری 2707rahmayub@yahoo.dewww.kungfutoa.ch/ayub.rahmani
|