٢٤\٢\٢٠١٢
بە بۆنەی رۆژی جیھانی زمانی
دایک:
زمان ئامرازی
ناسینەوەی نەتەوەیە.
ھێمن
ئەوە زۆر ڕاستە کە زمان ئامزاری ناسینەوە و لێک جیاکردنەوە نەتەوەکانە،
و ھەموو نەتەوەیەک لەڕێ زمانەوە دەناسرێتەوە، جا
بۆیە ئەگەر عەرەب، فارس و تورک وەک نەتەویەک ناسراوەن بە ھۆی
زمانەکانیانە.
ئەگەر فارس، عەرەب و تورک زمانەکانیان لێ بەسریتەوە، نەتەوەیەک بە
ناوی عەرەب، فارس و تورک ئیتر لەسەر خەرەی زوی نامێنێ.
زمان وەسیلە وە ئامرازی ناسینەوە وە لەیەک ھەڵاواردکردنی میللەتانە،
زمان نەتەوەیەک لە چوارچێەویەکی سنوودار لەدەوری یەکتر کۆدەکاتەوە وە
خۆشیو ناخۆشیەکا و ڕووداوەکان وە بەسەرھاتەکانی نەتەوەیی بەیان دەکا.
بەواتەیەکی تر زمان ئامێر وە ئامرازی وەبیرھێنانەوەی ڕوودانەکانی
رابردوو، وە ھەنوکەیە، وە ھاوکاتیش وێژەی بیردۆزی و بۆچونەکانی
داھاتویە.
زمان ئامێری پەێوەندیکردن و لەیکترتێگەیشتنە، زمان وێژەری مێژو و ڕاگر،
ھەروەھا وەسیلەی ڕاگەیاندنی ھەستو سۆزنەتەوەیی وە نیشاندەری ئازارو
دەردومێنەتو نەھامەتەکانی نەتەوەکانی ژێردەستە.
ھەرلە بەر ئەوەشە زۆرداران و داگیرکەران ھەول دەدەن نەتەوەکانی ژێردەست
لە زمانی دایاکیان واتە، زمانی زگماگی خۆیان بێ بەھرە بکەن.
داگیرکەر باش دەزانی ئەگەر نەتەوەیەک بیر لە زمانی زگماگی خۆی بەکاتەوە
ئاوا ھەوڵ بۆ پەرەپێدانی زمانی دایکیی دەدا، و بمشێوەیە ھەستوسۆزی
نەتەوەیی دەجوڵێتەوە و بەدواداچونەوەی مێژووی خۆی دەکا ئاوا کێشەی بۆ
دەسەڵاتی داگیرکەری لێدەکەوێتەوە.
نەتەوەکانی ژێردەست ئازارومێنەتو دەردی داگیرکەران لە ڕێگەی زمانەوە
بەیاندەکەن، زمان ئامێری نیشاندان و ڕاگەیاندنی زوڵم و سەتەمی نەتەوەیی
میللەتانی ژێردەستە.
جابۆیە چوارداگیرکەری خاکی کوردستان ھەموو ھەوڵوتەقەلایەک بۆ لەبەین
برن و تواندنەوەی زمانی کوردی ددەدەن و نەتەوەی کوردیان لەزمانی زگماگی
خۆی بێ بەھرەکردوە، ئەوان پێیانوایە کە بمشێوەیە دەتوانن میللەتی کورد
بەتوینەوە.
سەرەکیترینوگرینگترین کێشە و کەندوکۆسپی ھەنوکەی کورد لەسەر ڕێگای
خۆرزگارکردن لە دەستی دوژمنانی سەربەخۆی کردنی زمانی کوردی لە
زمانەکانی دەسەڵاتانی داگیرکەرە، وە بەتایبەت زمانی فارسی.
ھەموو دوژمنانی کوردبەرامبەر بە ھەستوسۆزی نەتەوەیی کورد بێڕەحمەن، بێ
بەزەیین ولەکاولکردنی زمان و ژیواری کوردی ھیچگا دەستیان نەپارازتوە،
بەڵام لەنێوان دوژمانی کورد فارس لەھەرھەمویان بێ بەزەیتر وە بێ
ڕەحمترە، فارس زمانی کوردی بە شێک لە زمانی فارسی بەراوورد دەکا و
پێوایە کە کوردی زاراوەیەک لە زمانی فارسیە.
ئەگەر نەتەوەی ئەڵمانی دوای شەڕی دوو ھەمی جیھانی بە دوو کەرت دابەشکرابوو،
ھێچ یەک لە داگیرکەرانی خاکی ئەڵمان رەگەزپەرەست نەبوون و زمانی
ئەڵمانیان لە نەتەوەی ئەڵمانی قەدەغەنەکردبوو.
بەپێچەوانە وەزحی خەڵکی ئەڵمان، گەلی کورد بەسەر سێ نەتەوەی داگیرکەری
رەگەزپەرست و بێڕەحم کە بە ھێچ شێوەیەک نایان ھەوێت دان بە مافی ڕاستە
قینە و بوونی گەلی کورد دابین دابەش کراوە.
دەسەڵاتدارانی فارس بۆ لە ناوبردنی نەتەوەی کورد ھەنگاویکی زیاتریان
لە عەرەب و تورک ناوەتەوە، و دەڵێن کە نەتەوەی کورد بەشێکە لە فارسە،
ئاوا بەتەمان ژێوار و زمانی ئێمە بە ھەموو شێوەیەک بەسرنەوە.
فارس، تورک،وعەرەب پێبانوایە کورد خاوەنی زمانێکی یەکگرتو نییە و زۆر
حەکیمانە ھەوڵ دەدەن ھەستوسۆزی نەتەوەی کورد لاوازکەن، تەنانەت کاولیشی
بکەن.
بەڵام بەخۆشحاڵییەوە میللەتی کورد خاوەنی زمانی یەکگرتوی خۆیەتی،و
بەپێچەوانەی ئیدعاکەی دوژمنانی نەتەوەیی کورد، زمانی کوردی یەکێکە لە
زمانەکانی ھەرە کۆنی دەسەڵاتداری لە ڕۆژھەڵات ناوەڕاست.
ئەگەر کورد زمانی یەکگرتوی خۆی نەبوا ئیستا وەک نەتەوەیەک لە ئارادا
نەدەبوو.
ھەربۆیە ھەموو تاکێکی کورد بە تایەبەت پسپۆران و زانایانی زمانی کوردی
لە ھەرشوێنێکی خەرەی زوین پێویستە بۆ ناساندن و سەربەخۆیی زمانی کوردی
بێ لەبەرچاوگرتنی کێشە حیزبایەتی وە ئادیوڵۆجی وە ئائینی لە ھیچ ھەوڵو
تەقەلایەک کۆتایی نەکەن و ھەموو ڕٶژێک بە ڕۆژی جیھانی بە نەتەوەیی
کردنی زمانی کورد ئەژماردن بکەن.
تاکورد خاوەنی زمانی سەربەخۆی خۆی نەبێ، نابێت کەسی دەسەڵاتداری
نەتەوەکەی، پێویستە ھەکوردێک بە ھێمای بەنەتەوەیی کردنی زمانی کورد
شانازی بکا و ھەمووھەوڵ و یاریدەیەک لەپێناوی ئەو ئەرکەدا بەکار بەھێنێ.
دروستکردن و سازدانی نوسینگە وە ناوەندی لێکۆلێنەوە وە پێداھاتەنەوەی
مێژووی زمان و زاراوەکانی کوردی لە دەرەوەی وڵات، و لە ھەرێمی
کوردستان بەتیابەت دەتوانی خزمەتێکی پڕ مەزن بێ بۆ بەنەتەوەیی کردنی
زمانەکامان.
٢٢\٢\٢٠٢١
ماڵپهڕی هێمن
|