٩\٩\٢٠١٠
زماندرێژیی!!
''ئه‌و راگه‌یاندنانه‌ی به ئاوازی ئه‌وان نه‌خوێنن، رەنگە له‌مه‌ولا
پارتی به زماندرێژیان بزانێ''.

شوان سدیق
نێچیرڤان بارزانی له ئاوێنه‌دا ده‌ڵێت پارتی پاشگه‌ز نابێته‌وه له
یاسای رۆژنامه‌گه‌ری چونکه سه‌رۆک بارزانی خۆی ئیمزای له‌سه‌ری کردووه
واته بێ هیچ گومانێک "پارتی به‌نیاز نییه پاشه‌کشه بکات له یاسای
رۆژنامه‌گه‌ری". ئه‌م لێدوانه‌ی نێچیرڤان بارزانی ره‌نگه له دیدی ئه‌وه‌وه
بڕوانین، رۆشنایه‌کی تێدابێت که پاڵپشتیکردن بێ له‌و یاسایه و ئازادی
رۆژنامه‌گه‌ری، بێگومان ئه‌گه‌ر هاتوو ئه‌و یاسایه‌ش به‌شێوه‌یه‌کی
گشتی کاری پێ بکرێت، ئومێدێکی لێ چاوه‌ڕوان ده‌کرێت، که‌زیاتر له‌وه‌ی
ئێستا که‌هه‌یه ئازادی و وه‌ده‌ستخستنی زانیاری که یه‌کێکه له کێشه‌کانی
رۆژنامه‌نووسان ئه‌و کۆته چاره‌سه‌ربکرێت.
به‌ڵام به‌پێچه‌وانه‌ی نێچیرڤان بارزانی سه‌رکرده‌یه‌کی تری پارتی که‌پۆستی
ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسی هه‌یه بۆ aknewes "پارتی ده‌توانێ زۆر رێگه‌ی
نایاسایی بگرێته به‌ر، به‌ڵام ئه‌وه ناکات و ناگه‌ڕێته‌وه بۆ دواوه،
ده‌بێ یاسا مافی هه‌موو لایه‌ک بپارێزێت، هه‌موو سزایه‌کیش به‌پێی زمان
درێژی ئه‌وانه، بۆیه ئه‌گه‌ر زمانیان کورت بکه‌نه‌وه، ئێمه‌یش داوای
سزای که‌م ده‌که‌ین".
لێدوانی ئه‌و به‌رپرسه‌ی پارتی له‌دوای ئه‌وه دێت گوایه پارتی
سکاڵایه‌کی دژ به رۆژنامه‌ی ئاوێنه تۆمار کردووه، که داوای "500"
ملیۆن دینار ده‌کات. سکاڵایه‌کی له‌م شێوه‌یه‌ش بۆ رۆژنامه‌گه‌ری کوردی
شتێکی نامۆیه چونکه به‌پێی مادده‌یی 9 له یاسای رۆژنامه‌گه‌ری
زۆرترین داوا سزاکه‌ی 20 ملیۆن دیناره.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی مه‌کته‌بی سیاسی پارتی ئه‌وه‌ی به‌ئاشکرا راگه‌یاندوه،
که پارتی به‌پێی زمان درێژی رۆژنامه‌نووسان هه‌ڵسوکه‌وت ده‌کات، سه‌ره‌ڕایی
ئه‌وه‌ی داوای یاساییان تۆمارکردوه، پێده‌چێت ئه‌و راگه‌یاندنانه‌ی به‌ئاوازی
ئه‌وان نه‌خوێنن، له‌مه‌ولا هه‌رچی بڵێن پارتی به‌زمان درێژیان بزانێت،
به‌ڵام خۆیان له بیریان چووه، ساڵانێکه مینبه‌ری راگه‌یاندنی حیزب
ئه‌وه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ده‌بیاتی نوسین و گوتاری رۆشنبیری کوردی که‌جێگای
نه‌فره‌ت بووه، له رێگای مینبه‌ری راگه‌یاندنه‌کانی ئه‌وانه‌وه به‌گوێی
بینه‌ر و خوێنه‌ری کورددا ده‌راوه.
جا خێره ئه‌مڕۆ له‌به‌رامبه‌ر هه‌ر ره‌خنه‌یه‌ک خه‌ڵک به‌زمان زبر
بزانن، مه‌گه‌ر هه‌موومان نازانین راگه‌یاندنی حیزب خۆی داهێنه‌ری
زمانێکی تایبه‌ت بووه!.
بێگومان ڕه‌خنه‌گرتن ناشرینکردنی ده‌سه‌ڵات یان حیزب نییه چونکه ڕه‌خنه‌ی
کورد له خۆی به‌رهه‌می خه‌مێکی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی ناوخۆییه که
هه‌موو کۆمه‌ڵگایه‌کی زیندو پێشکه‌وتوو ره‌خنه‌ی هه‌یه‌و ده‌بێ له هه‌ناوی
خۆیدا هه‌ڵی بگرێت، به ئامانجی ئه‌وه‌ی که ڕێز بۆچوونی جیاواز بگیرێ
و رێگا له خراپ به‌کارهێنانی ده‌سه‌ڵات بگیردرێت، له به‌رامبه‌ر ئه‌و
کێشانه‌ی که ئه‌م کۆمه‌ڵگایه به‌ده‌ستییه‌وه ده‌ناڵێنێت. به‌مه‌ش ڕه‌خنه‌ی
رۆژنامه‌نووس و رۆشنبیران هه‌ڵقڵاوی ناخی تاک به‌تاکی کۆمه‌ڵگایه.
به‌ڵام لێدوانی ئه‌و به‌رپرسه‌ی پارتی به‌و شێوه‌یه ئه‌گه‌ر که‌سێکی
ئاسایی بێ پۆست و پایه بیکردبایه ره‌نگه به‌ئیعتیبار وه‌رنه‌گیرابایه
به‌ڵام کاتێک به‌رپرسێکی دیاری حیزبێک به‌تایبه‌تی لێدوانێکی وا ده‌دات،
ئه‌مه خۆی له‌خۆیدا جێگای هه‌ڵوێسته و ده‌کرێت به سه‌ره‌تای لێدانی
زه‌نگێک له زه‌نگه‌کانی تری مه‌ترسی داری ناوبنێین، به‌ڕووی ئازادییه‌کانی
چاپ و بڵاوکراوه و گوتاره ده‌ربڕینه‌کان. چونکه ناکرێت حیزبێک که
خاوه‌نی به‌شێکی زۆری پۆستی ده‌سه‌ڵاتی به‌رێوه‌بردنی بێ له وڵات‌دا له
به‌رامبه‌ر ره‌خنه‌ی رۆژنامه‌نووسان بیرکردنه‌وه‌یه‌کی وایان هه‌بێت.
بێگومان هه‌موو که‌سێک یان هه‌ر حیزبێک بێت ئه‌گه‌ر ناوی بهێنرێت به
گه‌نده‌ڵ یان به ساخته‌کاری له هه‌ڵبژاردن و زۆرشتی تر، ئه‌و حیزبه
ئه‌گه‌ر خۆی به پاکژ بزانێ ئازاده له‌وه‌ی که چۆن له رێگای یاساوه
مافی خۆی وه‌ربگرێت، به‌ڵام ئه‌و جۆره داوایانه من نازانم تاچه‌نده
ره‌وایه به‌ڵام به‌قسه‌کانی ئه‌و سه‌رکرده‌ی پارتی ده‌رده‌که‌وێت ته‌نیا
مه‌به‌ستی ئه‌وان، بۆ زمان کورتکردنه‌وه‌ی رۆژنامه‌نووسانه ئه‌مه‌ش به‌بڕوای
چاودێران ته‌نیا ئامانج به‌رته‌سکردنه‌وه‌ی ئازادییه‌کانی رۆژنامه‌گه‌رییه.
باشتر وایه له کاتێکی زوودا چاره‌سه‌رێک بۆ ئه‌و مه‌سه‌له‌یه
بدۆزرێته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی هیچ حیزبێک بۆی نه‌بێت به‌ئاره‌زووی خۆی یاری
به‌و فه‌زایه‌وه بکات که ئێستا هه‌نگاوێک به‌ره‌و ئازادی زیاتر ده‌چێت،
هه‌روه‌ها رێگایه‌کیش بۆ کاری هه‌موو ئه‌و ماڵپه‌رو گۆڤار و رۆژنامانه
دابنرێت که له بن باڵ و گیرفانی ئه‌م لاو لاوه ده‌رده‌چه‌ن، یان له
ژێر ناوی سه‌ربه‌خۆییاندا خزمه‌ت به ره‌وت و گروپی ئیسلامی یاخوود
حیزبه ناسیۆنالیسته‌کان ده‌که‌ن و به‌ئاشکرا دژایه‌تی لایه‌نێکی تریان
گرتۆته به‌ر، بۆ ئه‌مه‌ش ئه‌رک و کاری رۆژنامه‌نووس و راگه‌یاندکار
دیاری بکرێت.
ماڵپه‌ڕی شوان سدیق
|