په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٢٦\٦\٢٠١٦

زمانی کوردی، گروپی ئێرانی لە نێوان بنەماڵەی زمانە هیند و ئەوروپاییەکاندا.


د. کامەران ئەمین ئاوە 


ڕۆژنامەی فەرەنسەوی (Le FrançaisDans Le Monde) [لە ساڵی ٢٠٠٨ی زایینی] سیایی گرینگترین زمانەکانی جیهانی بڵاو کردۆتەوە ‌و زمانی کوردی لە نێوان پتر لە هەزار زمانی جیهاندا لە ڕیزی ٣١دا جێگیر بووە.

گرینگی زمانەکان بە پێی ئەم پێوەرانە بووە:
- ڕێژەی خەلکێک، کە ئەم زمانە، زمانی زگماکی ئەوانە.
- ڕێژەی وڵاتەکان، جێگایەک کە زمان کاربەری دەوڵەتی هەیە.
- ڕێژەی حەشیمەتی وڵاتێک کە بەم زمانە قسە دەکەن.
- رادەی بەکارهێنانی زمان لە تۆری ئینتێرنێتدا.
- ڕێژەی بەرهەمی بیانی کە بەم زمانە وەرگێراونەتەوە.
- ڕێژەی تۆمارکردنی فیلم، موسیقا و بڵاوکردنەوەی کتێب بەم زمانە و... هتد.

گرینکترین ١٠ زمانی هەوەڵی جیهان بریتیین لە:

١.‌ ئینگلیزی
٢.‌ فەرەنسەوی
٣.‌ سپانیایی
٤.‌ ئاڵمانی
٥.‌ ژاپۆنی
٦.‌ فلامانی(Flemish)
٧.‌ عەرەبی
٨. سویدی
٩.‌ ئیتالیایی
١٠.‌ دانمارکی


زمانی تورکی بە هەبوونی ٦ خاڵی زۆرتر، لە ریزی پێشتر لە زمانی کوردی واتە لە ریزی ٢٥دا جێگیر بووە، بەڵام زمانی فارسی بە پێچەوانە، بە ٥ خاڵ کەمتر، لە نێوان گروپی ئیرانی بنەماڵەی زمانە هیند و ئەوروپاییەکاندا بە رادەیەکی نزمتر دابەزیوەو بەم پێیە زمانی کوردی جێگەیەکی گەلێک گرینکتری [لە بەراوەرد لەگەڵ زمانی فارسی. و] هەیە.
_____________________
سەرچاوە:
www.kurdist.ru
 

ماڵپەڕی کامەران ئەمین ئاوە

 



 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک