٢١\٥\٢٠١٤ زمانی كوردی لەبەردەم نکۆڵی لێکردن و بەفەرمیی ناساندنیدا.
لە بارەی بایەخی ئەو یاسایە کە لە عێراق دەرچووە زمانی کوردی و عەرەبی یەکسان تەماشا دەکات، کورد تا چەند دەتوانێت سوود لەو یاسایە وەرگرێت بۆ یەکخستن و پێشخستنی زمانەکەی لەو هەرێمە. بێگومان دەتوانین سوود لەو یاسایە وەربگرین ، ئەویش لەسەر بنەمای کۆمەڵێک هەنگاوی گەورەی پراکتیکی لەوانەش هەوڵی جیدی بدرێت کە لەسەر ئاستی هەموو کوردستانی باشووردا، زمانی کوردی بکرێتە زمانی ستاندارد و بە زمانی رەسمی و پەروەردەی ئەو هەرێمە، هاوکات بایەخ بە شێوەزارەکانی دیکەش بدرێت و رێگە لە خوێندن و نووسینی نەگرین بە تایبەت لە بواری ئەدەبیات و راگەیاندن و چاپەمەنییەوە، نەک دوو دیالکتیک کە لە واقیعدا دەبینین لە هەردوو ناوچەی سۆران و بادینان کاری پێدەکرێت، چونکە لەم قۆناغەدا دەکرێت ئەو زمانە ستانداردە کە ساڵەهایە لەسەر ئاستی پەروەردە و خوێندن و چاپەمەنی و راگەیاندندا خزمەتی زۆری پێکراوە. بکرێتە بناخەیەکی پتەو بۆ زمانی یەکگرتووی کوردی و کێشەی جووت ستانداردی و فرەیی چارەسەر بکات،دیارە بایەخی ئەم بە رەسمی ناساندنەش کاریگەری راستەوخۆی دەبێت بە سەرکورد زمانەکانی دیکەی بەشەکانی کوردستان کە هێشتا بە رەسمی لە لایەن دەوڵەتەکان ددانیان پێدا نەنراوە.
به وته‌ی شه‌لا جێبه‌جێ كردنی یاسای زمانی ره‌سمی وڵات، ئاماژه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی كه عیراق وڵاتی دیموكراسییه و به كردار رێز له‌سه‌رجه‌م پێكهاته جیاوازه‌كانی ده‌گرێت. پرۆژه یاسای زمانی ره‌سمی وڵات كه ماوه‌ی چه‌ند مانگێكه خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م ودووه‌می بۆ كراوه و به یاسای سه‌رجه‌م پێكهاته جیاوازه‌كانی گه‌لانی عیراق هه‌ژمار ده‌كرێت، پێشتر له‌لایه‌ن چه‌ند لایه‌نێكی سیاسی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق رێگریی لێده‌كرا ده‌نگدانی له سه‌ربدرێت، ئه‌ویش به هۆی ئه‌وه‌ی كه ده‌نگی كورد له‌پاڵ ده‌نگی عه‌ره‌بی به زمانی ره‌سمی وڵات داناوه. دیاره پرۆژه یاسایه‌كه هه‌ردوو زمانی كوردی وعه‌ره‌بی له خۆده‌گرێت و ئه‌و ناكۆكی و كێشانه‌ش ده‌خاته روو كه له كاتی ده‌نگدانه‌كه‌دا هاتوه‌ته ئاراوه و ئاماژه‌ش بۆ ئه‌و سوودانه ده‌كات كه له‌رێگه‌ی ئه‌و قانوونه‌وه به گه‌لی كورد ده‌گات، “له دوایین دانیشتنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقدا و دوای هێنان و بردنێكی زۆر، توانییان قانوونی زمانه فه‌رمییه‌كان ده‌ربچێنین وده‌نگی له سه‌ر بدرێت، له كاتێكدا ماوه‌ی هه‌شت ساڵه ئه‌و قانوونه له نێو ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌راندایه و ناهێڵن تێپه‌ڕێت، خولی پێشوویش هه‌وڵیاندا ئه‌و قانوونه ده‌ربچوێنن، به‌ڵام نه‌یانتوانی، له‌م خوله‌شدا به قوڕسی و نه‌شته‌رگه‌ری قه‌یسه‌ری توانییان ئه‌و قانوونه تێپه‌ڕێنین، پێشتر دووجار خرابووه ده‌نگدانه‌وه و نه‌یانهێشت تێپه‌ڕێت و ئه‌مه‌شیان جاری سێیه‌م بوو رۆژی شه‌مه‌ی رابردووش له‌گه‌ڵ سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان داوایانكرد، كه ئه‌و قانوونه بخاته نێو كۆبوونه‌وه‌كانه‌وه و له‌دوایین دانیشتن‌دا خرایه نێو كۆبوونه‌وه‌كانه‌وه و دوای گفتوگۆیه‌كی زۆر به قوڕسی توانییان قانوونه‌كه تێپه‌ڕێنین، مه‌به‌ستیش ئه‌وه‌یه ژماره‌ی ئه‌وانه‌ی ده‌نگیان به ماده‌كان ده‌دا زۆر نزیك بوو له‌وانه‌ی كه به نه‌خێر ده‌نگیاندا، به‌ڵام له به‌رژه‌وه‌ندی نوێنه‌رانی كورد تێپه‌ڕی، ئه‌گه‌رچی له ١٨ ماده‌دا دوو مادده‌یان له‌و هه‌مواركردنه‌وانه‌دا نه‌بوون كه دایانڕشتبوون، به‌ڵام گه‌ڕانه‌وه بۆ ده‌قی قانوونه ره‌سه‌نه‌كه‌ی ئه‌و دووماده‌یه، كه حكومه‌ت كاتی خۆی بۆی دانابوو، به‌شێوازێكی گشتی قانوونێكی باش بوو، راسته له سه‌داسه‌د له ئاستی خواستی كوردا نییه، به‌ڵام تاراده‌یه‌كی باش له ئاستی ره‌زامه‌ندیدایه، بۆیه سه‌رۆكی هه‌رچوار كوتله كوردستانیه‌كه، كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نووسیان سازكرد و پیرۆزبایی و خۆشحاڵی خۆیان ده‌ربڕی”.
ئه‌م قانوونه بۆ یه‌كه‌مجاره له مێژووی عێراقدا هاتووه له دوای قانونی مه‌حه‌لی زمانه ره‌سمییه‌كانی ناوی قانونەکە ئەمەیە: (قانونی اللغات المحلية) ساڵی ١٩٣١ كه له‌سه‌رده‌می مه‌له‌كیدا ده‌رچووه و دوای ئه‌وه‌ش ئه‌مه یه‌كه‌مجاره قانوونێك به ناوی قانوونی زمانه ره‌سمیه‌كان ده‌ربچێت، راسته له ماده‌ی ١٤ ئاماژه‌ی بۆ كردوه، به‌ڵام بنه‌مای ده‌ستووری ئه‌گه‌ر به‌قانوون رێك نه‌خرێت، كه خودی ماده‌ی چواری ده‌ستوورده‌ڵێت، پێویسته مه‌سه‌له‌ی قانوونی زمانه ره‌سمییه‌كان به قانوون رێكبخرێت، ئه‌گه‌ر ئه‌و قانوونه ده‌رنه‌كرێت ناچێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه، ئه‌و قانوونه واده‌كات بچێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه و حكومه‌ت ناچار بكات كه جێبه‌جێیبكه‌ن و له دوای ٩٠ رۆژ ده‌بێت ده‌ستبه‌جێبه‌جێ كردنی بكات له دام و ده‌زگاكانی حكومه‌ت و ئه‌و شوێنانه‌ی كه له قانوونه‌كه داهاتووه”.
سودێكی قانوونه‌كه ئه‌وه‌یه ده‌بێته هۆی دامه‌زراندنی ده‌یان و سه‌دان كه‌س له داموده‌زگاكانی ده‌وڵه‌ت له هاووڵاتیان، چونكه پێویستی به وه‌رگێڕ ده‌بێت بۆ كۆمه‌ڵێك دۆكیۆمێنت، به پێی ئه‌و قانوونه له نێو په‌رله‌ماندا و ئه‌نجومه‌نی فیدراڵ و داداگای باڵای فیدراڵی و ئه‌نجومه‌نی وه‌زیراندا هه‌مووی زمانی كوردی و عه‌ره‌بی تێدا به كار بهێندرێت و به ره‌سمی له هه‌موو بڕیار و قانوونێكدا به كوردیش بنووسرێت، ته‌نانه‌ت راگه‌یاندنی ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ش وه‌كو هه‌موومان ده‌زانین ده‌سه‌ڵاته‌كان وه‌كو په‌رله‌مان و دادوه‌ری و ئه‌وانیتریش راگه‌یاندنیان هه‌یه چ له سایت و رۆژنامه و میدیاكان ده‌بێت به هه‌ردوو زمان بێت، له ماده‌یه‌كی ئه‌م قانوونه‌شدا هاتووه و ده‌ڵێت ئامانجی ئه‌م قانوونه ئه‌وه‌یه كه گره‌نتی یه‌كسانی له نێوان زمانی كوردی و عه‌ره‌بی له رووی ماف و ئه‌ركه‌وه رابگرێت، كه بۆ یه‌كه‌مجاره قانوونێك ئه‌م قسه‌یه بكات”، روونیشی كرده‌وه “ئه‌و دوو ماده‌یه‌ی كه ده‌نگی پێنه‌درا، ئه‌وه بوو كه داوا كرا بوو زمانی كوردی له‌سه‌رتاسه‌ری عێراق بخوێندرێت، ئه‌و ماده‌یه رێگه‌یان پێنه‌درا تێپه‌ڕێندرێت، دواتر له‌لایه‌ن لیژنه‌ی په‌روه‌رده‌وه ئه‌و ماده‌یه تاوتوێ ده‌كرێت، چونكه ئه‌وان پێیان قوڕس بوو ئه‌و كاره بكرێت و پێویستی به توێژینه‌وه‌ی زیاترهه‌بوو، ماده‌كه‌ی تریش ئه‌و ماده‌یه‌یه كه له سه‌رهه‌مواركردنه‌كه بوو كه ئێمه كردبوومان، ئه‌وه‌ش به شێوه‌یه‌ك بوو به وردی باسی له‌وه كردوه كه له چ شوێنێكدا زمانی كوردی به كاربهێندرێت، وه‌كو تابلۆكانی هاتوچۆ و فڕۆكه‌خانه‌كان و بلیتی فڕۆكه‌كان ناونیشانی وه‌زاره‌ته‌كان و ره‌گه‌زنامه، ئه‌مانه به وردی باسیان لێوه‌كراوه.
ده‌مێنێته‌وه ئه‌وه بڵێین كه له ئێستا و داهاتوویه‌كی نزیكدا ده‌زگا ئه‌كادیمیه‌كان و رۆشنبیرییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان زیاتر بایه‌خ به شاره‌زا و پسپۆره‌كانی ناوه وده‌ره‌وه‌ی وڵات بده‌ن، به سازدانی كۆنگره و سیمیناری زانستی بۆ لێك نزیكکردنه‌وه دیالیكتیكه سه‌ره‌كیه‌كانی زمانی كوردی و دانانی قامووسی هاوبه‌شی شێوه‌زاره جیاوازه‌كان و پاككردنه‌وه‌ی زمانه‌كه‌مان له ژێر كاریگه‌ری و باندۆری زمانه بیانیه‌كان به‌تایبه‌تی عه‌ره‌بی و فارسی و توركی، هه‌روه‌ها رێككه‌وتن له‌سه‌ر زمانێكی ره‌سمی و ستاندارد بۆ هه‌موو گه‌لی كوردستان، بۆئه‌وه‌ی لێره‌دا خزمه‌تی زێتر به گه‌ل و نیشتمان بكه‌ن. هه‌روه‌ها خولی رۆشنبیریی رێكخراوه‌كانی زمان‌ناسی بۆ په‌ره‌پێدانی زمانی كوردی به‌رده‌وام بێت وپسپۆڕانی لایه‌نه كێشه‌داره‌كانی زمانی كوردی ده‌وڵه‌مه‌ند بكه‌ن وحكومه‌ت پاڵپشتی زیاتری ئه‌م جۆره پرۆژه زانستیانه بكات.. هاوکات بەم دواییە لە هەوڵێکدا لە لایەن دەوڵەتی ئێرانەوە، بە پشت بەستن بە ماددەی ١٥دەستووری بنەڕەتی ئێران پرۆژەیەک لەبارەی پەروەردە و خوێندنی زمانی زگ‌ماک (زمانی کەمینە نەتەوەکانی ئێران) گەڵالە کرا. مخابن فەرهەنگستانی زمان و ئەدەبی فارسی، بە زۆرینەی دەنگ فێرکردنی زمانی زگماکی لە ئێرانی رەتکردەوە و ئەو مەسەلەی وەک پیلانێک دژ بە زمانی فارسیی لەقەڵەم دا.
|