٢۴\٣\٢٠١٠
زمانی
په‌شیمانی.

حه‌مید عه‌زیز
من نه‌مزانی ده‌ریایه‌کیت
له دوعا‌و سۆز
تابتکه‌مه هاوڕێی گییانی نزاکانم
من نه‌مزانی چیرۆکی عه‌شقی شیرینی
تا وه‌ک فه‌رهاد بتخه‌مه ناو گلێنه‌ی چاوانم
من نه‌مزانی ڕوباری لێوان لێو عه‌شقیت
تابتکه‌مه سه‌رقافڵه‌ی نووسینه‌کانم
من نه‌مزانی ئاسمانێک بووی پڕ ووشه‌ی جوان
تا ببیته ئیلهام بۆ زمانی شیعره‌کانم
من نه‌مزانی کتێبێک بووی له‌بۆنی خاک
تابتکه‌مه ده‌نگ و ڕه‌نگی نیشتمانم
من نه‌مزانی ئاوازی پڕ خه‌نده‌و جوانیت
تابتکه‌مه هاوڕێی پیاسه‌ی ئێوارانم
من نه‌مزانی شه‌یدای ئه‌وینی مرۆڤی
تا بتکه‌مه سه‌رقافڵه‌ی داستانه‌کانم
من نه‌مزانی باخی جوانی و عه‌شق و میهری
تۆ که‌باخ بیت منیش حه‌تمه‌ن باخه‌وانم
من نه‌مزانی ده‌ریایه‌کیت له مرواری و یاقوتی ئاڵ
تۆ ده‌ریای ئه‌وینی من بیت منیش بۆتۆ ده‌ریاوانم
گه‌ر ده‌مزانی دۆستی من و گووڵ و په‌پووله‌و ژیانی
منیش زووتر ده‌مکردیته هاوڕێی ته‌نهایی شه‌وانم
ده‌بهێڵه باتێر نیگای ڕوخسارت بم هه‌ناسه‌که‌م
به‌فیڕۆ چوو ته‌مه‌ن بێ تۆ هه‌زاران جار په‌شیمانم.
Hamid773@hotmail.com
|