زمانی پارله‌مان
یان چایخانه؟
هونه‌ر هه‌ورامی
ئه‌م دوو ناوه‌م هه‌ڵبژارد له‌به‌ر ئه‌وه‌ی یه‌که‌میان ده‌زگا و دامه‌زراوه‌یه‌کی
دهولهتییه که پابه‌نده به کۆمه‌ڵێک یاسا و ڕێساوه، دووه‌میان
پشوگایهکی جه‌ماوه‌ری ئازادی بێ قهیدومهرجه بێ دیسپلینه. پاشان
خۆتان ئه‌توانن جیاوازییه‌کانیان بخه‌نه به‌ر چاوی خۆتان.
له هه‌موو دونیا کاتێک یه‌کێک له ده‌زگایه‌کی فه‌رمی ، ئاخافتن ئه‌کات،
گه‌رکه به زمانی ستاندارقسه بکات. مانای زمانێک که پێی ئه‌نوسرێت.
به‌ڵام به داخه‌وه نه له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ، نه له پارله‌مان
، ته‌نانه‌ت له میدیای بینین و بیستراویشدا، که‌سێکم نه‌دی به
زمانێکی پاکی په‌تی کوردی(نوسین) ئاخافتن بکات.
زمانی میدیا به هه‌موو به‌شه‌کانییه‌وه، زمانی یاسا، په‌روه‌رده،
زانست، په‌رله‌مان،پارت و ده‌سه‌ڵات، فه‌رمانگا ده‌وڵه‌تییه‌کان، ده‌بێت
زمانی نوسین(ستاندار) بێت، دوور بێت له زمانی بازاری وئاخافتنی ڕۆژانه‌ی
شه‌قام وماڵ وچایخانه‌و کانی ژنان. زمانی فه‌رمی هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌کیش
پێوسته نوسراوه‌یی ستاندار بێت، نه‌ک زاراوه‌یه‌کی رێگوناڵی ئاخافتنیی
بێت.
زمانی نه‌ته‌وه‌یه‌ک، زاده‌ی زه‌نگینیی فه‌رهه‌نگه‌که‌یه‌تی. ئه‌گه‌ر
زمان کڵۆڵ وداڕماو وشێواو بوو، که‌واته کلتورهکهشی نه‌ک زه‌نگین
نییه، به‌ڵکو په‌ککه‌وت وسه‌ر لێشێواو وناجێگیره..
که‌سێک بخوازیت له ئاستی زمانی نه‌ته‌وه‌یه‌ک بکۆڵێته‌وه، ئه‌ڕوانێته
پانتاییه فه‌رمییه‌کان، گوێقوڵاغی میدیاکه‌ی ئه‌بێت،تێسته یاسایی و
زانستیی و ئه‌ده‌بییه‌کان ئه‌خوێنێته‌وه. به‌ڵام له کام بواری سه‌روه‌دا
روخساری زمانێکی باڵا ئه‌بینرێت؟.
پارله‌مان شوێنێکی فه‌رمییه، نه‌و په‌رله‌مانه‌ی که له هه‌ڵسوکه‌تدا
له هیچ دانیشتنێکیا رواله‌تی ده‌زگایه‌کی ده‌وڵه‌تی به خۆیه‌وه نه‌دیووه،
ته‌ماشای دانێشتنکانیان بکه‌ن و خۆتان سه‌رپشک بن، ئه‌بینن ئه‌وانه‌ی
که ئاخافتن ئه که‌ن، له چایخانه‌یه‌کیش دانیشن ، به‌هه‌مان ڕێتم
قسه ئه‌که‌ن. هه‌رکه‌سه‌و به زمانی شارهکهیو خێڵه‌که‌ی، ته‌نانه‌ت
کۆڵانه‌که‌ی وتووێژده‌کات.
ئه‌مه جگه له‌وه‌ی که له سه‌داپه‌نجای وشه‌کانیان عه‌ربین، به
زمانیێکی ده‌شته‌کی ئاست نزمی وا قسه ئه‌که‌ن، که ئه‌گه‌ر وه‌ک ئه‌وه‌ی
که به زاریانا هاتووه بخرێته سه‌ر په‌ری کتێبێک، ، جگه له گاڵته‌جاری
و شه‌ڕه پشیله‌ی زاروه‌کان، هیچ مانایاکی دیکه‌ی لێ ده‌ستگیر نابێت.
ئه‌گه‌ر(وه ڕوشی داوه) کابرایه‌کی خێڵه‌کی عه‌ره‌بی ده‌شتی عوزهیم
له ته‌له‌ڤیزۆندا ئاخافتن بکات، به زمانی عه‌ره‌بی ستاندار ئه‌دوێت،
که‌چی پرۆفیسۆرێکی ئابوری له به‌رنامه‌که‌ی (له‌گه‌ل ره‌نج) کوردساتدا،
به نیوه عه‌ره‌بی و نیوه ده‌شته‌کی چاره‌ی کێشه ئابوریه‌کانمان بۆ
ئه‌کات.
هه‌رچه‌نده ده‌سه‌ڵای کوردی له‌دوای گه‌رانه‌وه‌یان بۆ پایته‌خت،
جارێکی دیکه زمانی کوردی‌یان خسته به‌ر شالاوی تهعرێبێکی خۆرسکی
دلخواز. وه‌ک چۆن ده‌سه‌ڵاتی(ئیسلام=عه‌ره‌ب) له ئێران ، زمانی فارسی
ره‌سه‌نی(باستان) کرده عهربییهکی شه‌ق وشڕ. ئاواش خه‌ریکه ئه‌و
زمانه(کرمانجی خواروو- سۆرانی)یه‌ی وه‌ک زمانێکی ستانداری ده‌وڵه‌مه‌ند
له بره‌ودا بوو ، وا خه‌ریکه به ده‌ردی فارسییه‌که کۆڵه‌واری ئه‌که‌ن.
لێ له هه‌مان کاتێشدا رۆشنبیرانی هه‌رێمی کوردستانێش به‌رپرسن له‌و
پاشاگه‌ردانییه‌ی که به‌سه‌ر زمانی کوردی‌دا هاتووه..
من ئه‌گه‌ر به لایه‌نی که‌م چوار زمان نه‌زانم قه‌د خۆم له باسێکی وا
ناده‌م، وه شه‌رم ئه‌که‌م خۆم له‌م باسه زانستییه هه‌ڵقورتێنم. به‌ڵام
کاتێک هه‌ست ئه‌که‌م بێسهرو به‌رییه‌ک و رومهڵخهزانێک له زمانی به‌کارهاتوی
ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێمی کوردستاندا هه‌یه، ناتوانم بێده‌نگ بم.
زمانی په‌رورده وخوێندن ته‌نانه‌ت چیرۆکی مناڵان، ساده و ساکاره،
جیاوزه له زمانی دادگا‌و سیاسه‌ت و لێکۆڵینه‌وه زانستییه‌کان، که سه‌دها
وشه‌ی بیانی و لاتینی و فه‌لسه‌فی به خۆیه‌وه ئه‌گرێت.
مامۆستایه‌ک گه‌رکه به زمانی نوسین(ستاندار) له پۆله‌که‌ی یان هۆڵی
کۆلیژه‌که‌ی وانه بڵیته‌وه، له هه‌مان کاتیش‌دا ئازاده له‌وه‌ی له
شوێنه گشتییه نافه‌رمییه‌کاندا به زاراوه‌که‌ی خۆی مامه‌ڵه‌بکات،
چونکه ئه‌وه‌ی ئه‌نوسرێت ئه‌بێته زمان و ئه‌مێنێته‌وه. نه‌ک ئه‌وه‌ی
به هه‌وادا ئه‌بریت وله زار ئه‌که‌وێته خواره‌وه .
مناڵیکی کوردی دانیشتوی ئه‌ورپا، که ته‌ماشای ته‌له‌ڤیزۆنه کوردییه‌کان
ئه‌کات جگه سه‌رلێشوان ،هیچی دیکه له زمانی کوردی لێ فێر نابێت. ته‌نانه‌ت
کوردی رۆژهه‌ڵاتیش ئه‌و سکاڵایه‌یان هه‌یه، که وشه‌ی عه‌ره‌بی له
میدیای و ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێمی کوردستانی باشوور خه‌ریکه چاویان ده‌رئه‌هێنێت
، ئه‌مه له کاتیکدا بۆ ئه‌و وشه عه‌ره‌بیانه چه‌نده‌ها وشه‌ی به‌رامبه‌ر
له زاره‌وه کوردیه‌کاندا هه‌یه.
کورد گه‌رکه هه‌ر بهدواچونیکی ئه‌کادیمیانه‌ی وه‌ک نوسینه‌که‌ی
کامیار سابیر*، به‌رزڕاگرێت
وگرنگایهتی پێبدات.
هه‌نگاونان به‌ره‌و ستابیلهکردنی زمانیکی نوسینی فه‌رمی ، ئه‌رکی هه‌رکه‌سێکه
که به‌های نوسین و نه‌ته‌وه‌بوون ئه‌زانێت.
سیاسه‌تمه‌دار وسه‌رکرده‌کان له دوای خۆیان دۆزی کورد به په‌ره‌وازه‌یی
به‌جێدێلن، ، با ئێوه‌ش زمانیکی باڵا بۆ نه‌وه‌ی داهاتو به‌جێبێڵن.
* لینگوا
فرانکای کوردیی: زمانی ستاندهرد و فه‌رمیی: کامیار سابیر
http://kurdistanpost.se/nuseran/x/xetab_sabir/20071209.pdf
20-12-2008
hwnarhaw@hotmail.com
|