په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

١٦\١١\٢٠١٠

 زمان ناسنەمەی نەتەوەیەکە و ئامرازی لێک جیا کردنەوەی نەتەوەکانە.

 

ھێمن


ئامرازی ھەڵاواردکردنی نەتەوەکانی سەرخڕەی زەوی زمانەکانیانن و زمان ھەر نەتەوەیەک پێناسەی ئەو نەتەوەیە.


ئەگەر عەرەب و فارس و تورک ھەریەک وەک نەتەویەکی سەر بەخۆ ناسراوەن بە ھۆی زمانەکانیانن. ئەگەر زمانەکانیان لێی وەرگیرێتەوە نەتەوەیەک بەناوی عەرەب و فارس و تورک نامێنێ‌.


زمان لە پێکھنانی نەتەوەیەک دەوریکی زۆر گرینگ دەگیرێ، زمان نەتەوەیەک‌ لە دەوری یەکتر کۆ دەکاتەوە و ئامزاری جێاکرد‌نەەوی نەتەوەکانە. ھەرلە بەر ئەوەشە ‌ زۆردارن و داگیرکەران ھەولیان داوە کە نەتەوەکانی ژێردەست لە زمانی زگماگی خۆیان دوور بە کەونەوەو ھەموو تەقەلایەکیان بۆ ئەوە مەبەستەش داوە.


داگیرکەران باش دەزانن ئەگەر نەتەوەیەک بیر لە زمانی زگماگی خۆی بکاتەوە و ھەوڵ بۆ پەرەپێدانی بدا ھەستی وسۆز و نەستی نەتەوەیی بەرەو پرسی لێدوان و لێکۆلێنەوە بەرامبەر بە مێژوویی خۆی بەرزدەبێتەوە وئیتر ژێردەستی ڕەگەزپەرستان قەبووڵ ناکەن.


جگە لەوەی زمان لە پیکھێنان و نوسینی مێژووی نەتەوەیی دەورێکی سەرەکی دەگیرێ‌ و مێژووی نەتەوەکان دەنوسی میللەتان بە پێی زمانەکانیان لە دەوری یەکتر کۆ دەکاتەوە.


زمانی نەتەوەیەک ئامرازی ڕاگەیاندی ئازار و دەردەکانی نەتەوەییە کە لە لایان زۆردارانی داگیرکەرەوە پێ دەگات. زمان ئا‌مزاری ڕاگەیاندنی ھەستی و نەست و سۆز و خۆشی و ناخۆشیەکان و بەسەرھاتەکانی مێژوویی نەتەوەیی گەلانی سەر خڕەی زەویە.‌


گەلانی ژێر دەست و بەتایبەت گەلی کورد کە خاکەی لە لایان سێ نەتەوەی رەگەز پەرەستی فارس و تورک و عەرەب داگیرکراوە ‌و ھەوڵ دەدەن کە بە ھەموو شێوەیەک بوونی نەتەوەی کورد نکۆل بکەن لە سەرەتایی ترین ماف کە قسەکردن بەزمانی زگماگی خۆیەتی بێ بەھرە کراوە.


رەگەپەرەستانی فارس وتورک عەرەب دەیانھەوی نەتەوەی کورد لە ژێواری دەسەڵاتی خۆیان دا بتوێننەوە وگەلی کورد لە ھەموو مافەکانی سەرتایی نەتەوەیی خۆی دوور کەنەوە.


ئەرکی سەرشان و ھەرە گرینگی مێژوویی ھەموو تاکێکی کوردە بۆ پاراستن و پەرەپێدانی زمان و ژێواری زمانی خۆی ھەنگاوی بەھێز ھەڵگری و رێگە بە داگیرکەران نەدا ژێواری دەسەڵاتی زمانی خۆیان بە سەر گەلی کورد دا‌سەپێنن.


دوژمنان و داگیرکەران یەک ریز و یەکدەنگ دەستیان داوەتە کاوەلکردنی مێژووی ژێوارو فەرھەنگی زمانی نەتەویی گەلی کوردو ھەموو مافێک بۆ سەرکوت کردنی میللەتی کور بە خۆیان ڕوا دەبینن و لە ھەموو پێلان و رەفەندێک و ھاوکاریەک‌ بۆ لەناو بردنی نەتەوەی کورد دەست ناپاریزەن.


تەنانەت ئێستاکە لە یەکێک لە بەشەکانی داگیرکراو کە کوردی لێی دەژی و‌ سەرۆکەکەی کوردە دۆژمنانی کورد رەحم بە کورد ناکەن و ھەوڵ دەدەن کە دەر‌فەتی ژیانەوە و پەرەپێدانی زمان و ژێواری زمانی گەلی کورد‌ لە باشووری کوردستان کاوەلی بکەن.


کە وابوو ئێمەی کورد پێویستە وەک نەتەوەیەکی یەکگرتوو لە ھەموو ھەوڵ رەفەندێک‌ بۆ یەکگرتن و یارمەتیدان و پەرەپێدانی‌ زمانی نەتەوەیی کوردی کەڵک وەرگرین وئەو ھەلە مێژووییەی ئێستا لە ئارادایە بۆ بەرژەوەنییەکان و قازانجی نەتەوەیی گەلەکەمان بی قۆزینینەوە و بێ ترس و بێ باک لە رەگەز پەرەستانی فارس و تورک و عەرەب لە فێربوونی زمانی کوردی نەسڵێنەوە.


ئەرکی فێربوونی گشتی زمانی کوردی لە ھەموو بەشەکانی داگیرکراو زامن و گەرانتی ھەموار کردنی خەبات و چالاکی مەدەنی بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانی نەتەوەییە.


داگیرکەرانی خاکی کوردستان بێ رەحمەن، بی بەزەیین، بێوێژدانن لە ھیچ رەفەندێک و سیاسەتێک بۆ تواندنەوەی نەتەوەی کورد دەست ناپاریزەن و ھەموو ھەوڵێک دەدەن زمان و فەرھەنگی زمانی کورد لە ناو دەسەڵاتی رەگەپەرەستانەی فارس و تورک و عەرەب بەتوێنەوە.


ئەگەر ئالمان دوای شەری دووھەمی جیھانی بە سەر دوو دەسەلات دابەش‌کرا‌، داگیرکەرانی ھەر دوو لا رەگەز پەرەست نەبوون و زمانی ئالمانیان یاساخ نکرد، بەڵام وێرای ئەوە کە گەلی کورد بەسەر سێ ‌نەتەوەی رەگەزپەرەستی فارس و تورک وعەرەب دابەشکرا‌ ھێچ یەک لە داگیرکەرانی خاکی کوردستان ئیزنی فێربوون زمانی زگماگی کوردیان نەدا و یاساخیشان کردو کوردیان لە ھەموو مافێکی ڕاستە قینەی خۆی بێ بەری کرد‌.


داگیرکەرانی رەگەپەرەستی فارس وتورک و عەرەب ھەمیشە ھەوڵی ئەوەیان داوە کورد لە فێربوونی فەرھەنگ و زمانی زگماگی خۆی دوور بخاتەوە و لە ناو بیروباوەڕی پیس وپۆخەڵی خۆیان دا لەبەین برن و ئەساری نەھێڵێتەوە.


دەسەڵاتدارانی فارس بۆ لە ناوبرد‌نی نەتەوەی کورد ھەنگاوێک زیاتر لە عەرەب و تور‌کیان ناوەتەوەو دەڵێن نەتەوەی‌ کورد بەشێکە لە فارسە و ژێوار و زمانی کورد‌ بە ھەموو شێوەیەک نکۆل دەکەن.‌


دەورو شوێنەواری زمانی نەتەوەیەک لە سەر ژیانی کۆمەڵانی خەڵک و داموودەزگای بەڕێوەبەرایەتی گەلێکەن ھەر بۆیە داگیرکەران ھەوڵ دەدەن کورد بەرامبەر بە زمانی زگماگی خۆی ناموو بێ، نمونە: زمان دەورێکی سەرەکی لە گردانکردنی زێباری ئابووری و رامیاری و ئاینیدا ھەیە و لە ھەمووی ئەوانە گرینگتر دەوری زمان لە ڕێبازی بەرێوەبردنی دا‌مودەزگای ڕاگەیاندنە.


زمان وەسیلەی درووست کردنی متمانە و باوەڕی کۆمەڵانی خەڵک بە یەکترە، زمان ئامرازی راگەیاندی ویست و داواکانی مرۆڤ و نەتەوەییە بۆ وێنە زمان ئامرازێکی پڕ‌ گرێنگ بۆ لەیەکتر تێگەیشتن و لەیەکتر‌ حاڵی بوونە و زمان پیشاندەری بەسەرھاتەکانی کۆمەلانی خەڵک و نووسەری مێژووی گەلانی جیاوازە.
لە یەکتر تێگەیشتن و گوێ راگرتن و ڕێزگرتن کە ئەساسی و بناخەی دیموکراسی پێک دەھینن لە ڕیگەی زمانەوە فەراھەم دەبن. زمان لە وەدی ھێنانی دێموکراسی کە لەسەر ئەساسی تێگەیشتن و رێزگرتن پێک دی رۆڵێکی زۆر گرینگی دەگێری‌.


رێزگرتن ودان پێنان بە مافی ڕاستەقینە ‌ کۆمەڵانی خەڵک پێویستی بە لە یەکتر تیگەیشتن ھەیە کە وابو زمان مەرجی یەکەم بۆ دامەزراندی بنەماکانی دیموکراسییە.


لە ڕێبازی دەموودەزگای ئابۆری دا دەوری زمان لە گێران و گردانی کردنی بازرگانی مەرجی یەکەمەو بە ھۆی لەیەکتر حالی بوون نەتەوەکان دەتوانن ئاڵوگۆری باز‌رگانی دەگەڵ یەکتر بکەن و کاروباری تیجاری و بانکی لە ڕێگەی زمانەوە ھەموار دەکرین و پەرەی پێدەرێ.


لە جیھانی ئێستادا کە پەیوەندی گرتن نێوان میللەتەکان جیاواز دەوریکی زۆر بەرچاو دەگێری‌ نەتەتەوەکان پێویستیان بە ئامرازی لەیەکتر تیگەیشتن و گۆازتنەوەی زانیاری ھەیە، کەوا بوو مرۆڤ نیازی بە ئا‌مرازی وەرگرتن و دانەوە وەڵام ھەیە، ئەو‌ش تەنانەت لە ڕێگەی زمان کە وەسیلەیەک بۆ نووسین و قسەکردن و پەێوەندی کردنە دەگونجی.


ئەوە زۆر ڕاستە کە زمان ناسنامە و ئامرازی ناسینەوەی میللەتانی جیاوازە، بۆ نموونە ئەگەر عەرەب و فارس و تورک ھەریەک وەک نەتەویەکی سەربەخۆ ناسراوەن بە ھۆی زمانەکانیانە. ئەگەر زمانەکانیان لێی وەرگیریتەوە نەتەوەیەک بەناوی عەرەب و فارس و تورک نامێنێ.


ھۆی سەرەکی ئەوە کە داگیرکەرانی کوردستان ‌دان بە زمان و ژێواری گەلی کورد دا ناھێنن لەبەر ئەوەیە باش دەزانن کە زمان لە بوون و یەکگرتنی نەتەوەیی ئامرازێکی پڕ گەرینگە.


ئەگەر‌ نەتەوەی کورد تا ئێستا خاوەنی دەسەڵاتی سەربە خۆی خۆی نییە،‌ ھۆ‌کەی ئەوە ‌بووە داگیرکەران لە ھەموو پیلان و سیاسەتێک بۆ ژێردەست کردن و نکۆل کردنی نەتەوەی کورد کەڵکیان وەرگرتووەو وایان نوواندوە کە نەتەوەی کورد خاوەنی زمانێکی سەر بەخۆی خۆی نییە، تازە رەگەزپەرستانی فارس پێداگرن‌ زمانی کوردی بەشێک لە زاراوەی فارسییە.


بەپێچەوانەوە پێداگری رەگەز پەرەستانی فارس و تورک وعەرەب‌ کورد خاوەنی زمانێکی یەکگرتوی سەر بەخۆی خۆیەتی و زمانی کوردی گەلێک لە زمانەکانی فارسی و تورکی وعەرەبی ھەلاواردی ھەیە، ئەگەر کورد خاوەنی زمانێکی سەربە خۆی خۆی نەبووایە ئێستاکە نەتەوەیەک بەناوی میللەتی کورد لە ئارادا نەدەبوو.
گەلێ کورد و بە تایبەت شارەزایان و پسپۆرانی کورد وەک ئەر‌کێکی ھەری گرینگی نەتەوەیی پێویستە ھەموو ھەوڵی بدەن بۆ زێندوو ڕاگرتن و پەرەپێدانی زمانی کوردی و لە ھەمانکاتیشدا گەلی کورد وەک یەک نەتەوەی یەکریز لە فێربوونی بێ وەچانی زمانی کوردی بەردەوام بێت و لە ھەموو ئامرازێک بۆ بەجێی ھێنانی ئەو ئەرکە نەتەوەییە کەڵک وەربگرێ.


دروستکردن و پێکھێنانی نوسینگە و ناوەندی فێربوونی زمانی کوردی بە مەبەستی لێکۆلێنەوە و پێداھاتەنەوەی‌ مێژووی زمان و فەرھەنگی کوردی لە دەرەوەو وناوخۆی وڵات، بەتایبەت لە ‌ھەرێمی کوردستان دەتوانی خزمەتێکی پڕ مەزەن بۆ گەشە پێدان و بە جێی ھێنانی ئەرکی نیشتمانی‌ و‌ نەتەوەیی راھێنانی زمانی کورد بێ‌.


لە ھەمان کاتدا پسپوران و زانایانی زمانی کوردی پێویستە بۆ بەدی ھێنانی ئەرکی نەتەوەیی واتە فێربوون وراھێنانی گشتی و دەوڵەمەند کردن و پەرەپێدانی زمان و فەرھەنگی زمانی کوردی لە ھەموو شونێک بەشداری چالاکانە ‌بکەن.

 

 

١٤\١١\٢٠١٠

twejeran@googlemail.com