په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٢٢\٤\٢٠١٦

"زمناکۆ" سەبارەت بە ھەڵەبجە لە فیستیڤاڵی جیھانیی فیلمی فەجر نمایش دەکرێ.

 

مەنسوور جیهانی


فیلمی دیکۆمێنتاریی "زمناکۆ" لە دەرھێنانی "مێھدی قوربانپوور" سەبارەت بە کارەساتی دەڵتەزێنی ھەڵەبجە بەشداریی لە فیستیڤاڵی جیھانی فیلمی فەجر دەکات.


فیلمی دیکۆمێنتاریی "زمناکۆ" لە دەرھێنانی سینەماکاری ئێرانی "مێھدی قوربانپوور" و لە بەرھەمھێنانی "محەمەد شەکیبانیا" لە نوێترین بەشداریی نێودەوڵەتی خۆیدا سەبارەت بە کارەساتی دەڵتەزێنی بۆردوومانی کیمیابارانی شاری ھەڵەبجە بە دەستی ڕژێمی سەدام لە چەندین سانسی جیاوازدا لە بەشی "نمایشی تایبەت" واتە چاوخشاندنێک بە فیلمە دیکۆمێنتارییەکانی جیھان لە سی و چوارەمین خولی فیستیڤاڵی جیھانی فیلمی فەجر لە کۆمەڵەی سینەمایی پەردیسی چارسووی شاری تاران دەچێتە سەر پەردەی سینەماکان.


چیرۆکی ئەم فیلمە دیکۆمێنتارییە سەبارەت بە ژیانی کوڕە کوردیی ھەڵەبجەیی زمناکۆیە کە لە ڕۆژی بۆردوومانی کیمیابارانی شاری ھەڵەبجەدا لە دایکی جوێی دەبێتەوە و پاش ٢٢ ساڵ تێپەڕکردنیی ژیان لە ئێران، دەگەڕێتەوە بۆ زێدیی باب و باپیرانی لە شاری ھەڵەبجە لە ھەرێمی کوردستان.


ئەم فیلمانەی دیکە کە لە بەشی "نمایشی تایبەت" واتە چاوخشاندنێک بە فیلمە دیکۆمێنتارییەکانی جیھان نمایش دەکرێن بریتین لە: فیلمی "سەھۆڵ و ئاسمان" لە دەرھێنانی "لوک ژاکە" لە وڵاتی فەڕەنسا، فیلمی "ژیای یەشم لە پاکانت" لە دەرھێنانی "لی یوونگ چائۆ" لە وڵاتی چین، فیلمی "بون بەست" لە دەرھێنانی "ھارۆتیۆن خاچاتۆریان" و "ھایک ئیسرائیلیان" لە وڵاتی ئەرمەنیستان، فیلمی "خەونی بەرەبەیان" لە دەرھێنانی "مێھرداد ئۆسکویی" لە وڵاتی ئێران، فیلمی لە دەرھێنانی ""، فیلمی "ژیا ژانن کە ـ پیاوێک لە فەن یانگ" لە دەرھێنانی "واڵتێر سالس" لە وڵاتی بڕازیل، فیلمی "رۆشیما" لە دەرھێنانی "سەلیم ئەبووجەمەل" لە وڵاتاتی ئیماڕات، فەلەستین، قەتەر، لوبنان و سووریا، فیلمی "پرد" لە دەرھێنانی "ئەمیر حوسێن نەورۆزی" لە وڵاتی ئێران، فیلمی "فڕانفۆنیکا" لە دەرھێنانی "ئێلێکساندێر سۆکۆرۆف" لە وڵاتانی فەڕەنسا، ھۆڵەندا و ئەڵمانیا، فیلمی "ڕووداوەکانی سینەما کاڕێڵی زەمان" لە دەرھێنانی "توومسا ھۆدێن" لە وڵاتانی کۆماری چێک، فەڕەنسا، ژاپۆن و بەریتانیا، فیلمی "شەپۆلی نوێی" لە دەرھێنانی "ئەحمەد تالیبی نیژاد" لە وڵاتی ئێران، فیلمی "زەماوەند لەگەڵ ئەوین لە کابۆل" لە دەرھێنانی "ئەمین پەلەنگی" لە وڵاتی ئوستوڕاڵیا و ئەفغانیستان، فیلمی "سنووری خەیاڵی" لە دەرھێنانی "عەلیڕەزا غەنی" لە وڵاتی ئێران، فیلمی "ژەنیاران زبڵەکان" لە دەرھێنانی "بێرد ئۆلگورد" و "براھام تونسلی" لە وڵاتانی ئەمەریکا و پاڕاگۆئە.


فیلمی دیکۆمێنتاریی "زمناکۆ" لە یەکەمین بەشداریی نێودەوڵەتیی خۆیدا بە ئامادەبوونی "زمناکۆ محەمەد ئەحمەد" و ستافی ئامادەکردنی فیلمەکە لە بەشی پێشبڕکێی نەتەوەیی نۆیەمین خولی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "سینەما حەقیقەت" لە سینەماکانی سپێدە و فەلەستینی شاری تاران لە وڵاتی ئێران نمایشکرا و توانی خەڵاتی تەندیسی باشترین فیلمی ئەم فیستیڤاڵە گرینگەی فیلمی دیکۆمێنتی بەدەستبێنێت.


ئەم فیلمە کوردییە لە درێژەدا لە حەڤدەیەمین خولی جەژنی ماڵی سینەمای ئێران بەشداریی کرد و توانی خەڵاتی تەندیسی باشترین فیلمی ئەم ڕووداوە گرینگەی سینەمای ئێرانیش بەدەستبێنێت.


"زمناکۆ" لە دوایین بەشداریی خۆیدا لە بەشی فیلمە دیکۆمێنتارییەکانی سی و چوارەمین خولی فیستیڤاڵی فیلمی فەجر لە شاری تاران نمایشکرا و ڕێزی لێگیرا.


ئەم فیلمە کوردییە مانگی ڕابردوو لەسەر داوای "محەمەد عەبدوالوەھاب" پارێزگاری ھەڵەبجە و لە ساڵڕۆژی کارەساتی دڵتەزێنی بۆردوومانی کیمیابارانی شاری ھەڵەبجە بەدەستی ڕژێمی بەعس و بە ئامادەبوونی کەسایەتییەکانی فەھەنگی و ھونەری، ستافی ئامادەکردنی فیلمەکە و ھەروەھا خەڵکی شاری ھەڵەبجە، بە مەبەستی ڕێزگرتن لە یاد و بیرەوەریی شەھیدانی ھەڵەبجە لە مێنۆمێنتی شەھیدانی ئەم شارە نمایشکرا.


سی و چوارەمین خولی فیستیڤاڵی جیھانی فیلمی فەجر بە بەشداریی بەرھەمی سینەماکارانی کورد و سینەماکارانی وڵاتانی جۆراوجۆری جیھان لە چەندین بەشی جیاواز لە ڕۆژانی ٢٠ تا ٢٥ی نیسانی٢٠١٦ لە کۆمەڵەی سینەمایی پەردیسی چارسووی شاری تاران بەڕێوەدەچێت.


بەڕێوەبەرایەتیی ڕاگەیاندنی گشتیی سی و چوارەمین ''فیستیڤاڵی جیھانی فیلمی فەجر''
 

ماڵپه‌ڕی مه‌نسوور جیهانی

 

 


 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک