٢٥\١٢\٢٠١٣
زیندانێکی نهێنی
لە دەڤەری بارزان!

سەرکەش
هەبوونی زیندانی نهێنی لە هەر ووڵات و ناوچەیەک، لە ژێر کۆنترۆلی هەر
دەسەڵاتدارەتیەک، نیشانەیەکی مەترسیدار و هەڕەشەیەکی ڕاستەوخۆیە بۆ سەر
ژیان و ئارامی و ئاسایشی تاکەکانی کۆمەڵگا. بەبوونی زیندانی نهێنی
پێشێلیکاری یاسا و بنەماکانی ڕێز گرتن لە سیستێمی دادوەری، دێتە ڕۆژەڤ،
ئەمەش بێبەش کردنی هاووڵاتی لە مافە سەرەتاییەکانی خۆی لێ دەکەوێتەوە،
لە کاتی تۆمەتبار کران، گرتن و دەستبەسەریدا، لەلایەن پۆلیس، پیاوەکانی
ئاسایش، دەزگاکانی هەواڵگری نهینی سەر بە پارت و حکومەت، واتە هاوڵاتی
دەبێت بە قوربانییەکی چارەڕەش بە دەست گەلە گورگێک، گەلە گورگێکی نەخۆش
تێنوو برسی بۆ سزادان و ئەشکەنجەکردنی مرۆڤەکان، هەروا دەستکراوە لە
هەموو بار و بوارێک، گەلە گورگێک ڕۆلی پۆلیس، دادگا جەللاد دەبینێ لە
یەک کاتدا بۆ کوشتن و لە ناوبردنی جەستەیی، هاوکات هیچیشیان نیە لە
پراکتیکدا. لە زیندانێکی وەها دا قوربانی ڕووبەڕووی هەموو لێپرسینەوە و
لێپێچینەوە و دانپیانانێکی زۆرە ملێ دەبێتەوە، بە بێ هەبوونی پارێزەر،
بێ ئاگاداری دادگایەکی بێ لایەن و سەربەخۆ.
زۆر گرنگە دەست بەجێ بەدوا داچوونی وورد، پشکنینی خێرا و بەپەلە بکرێ
لەلایەن شاندی پسپۆر و تایبەتکاری بێ لایەن، سەر بە ناوەندە
نێودەوڵەتیەکانی بەرگریکار و پارێزەری مافی مرۆڤ، بۆ دۆزینەوەی ئەم
زیندانە و هەموو ئەو زیندانانەش کە بە شاراوەیی دوور لە چاوی دەزگاکانی
میدیا لە کاردان، سیستیماتیک هەڕەشە لە ئاسایشی سەر ماڵ و ژیانی
هاووڵاتیان دەکەن. ئەمەی خوارەوە کۆپی زانیارییەکی سەرپێییە لە لایەن
ڕۆژنامەوانێک بە ناوی شیروان شیروانی.
____________________________
•
برازایهکی مهسعود بارزانی ،
سکاڵا لهسهر ڕۆژنامهنوسێک تۆمار دهکرێت:
www.kurdiu.org
برزایهکی سهرۆکی ههرێم بهناوی بههزاد لوقمان بارزانی، لهسهر
بڵاوکردنهوهی راپۆرتێک لهسهر کهیسی زیندانی نهێنی له دهڤهری
بارزان, داوای یاسایی لهسهر ڕۆژنامهنوسێک
تۆما ردهکات.
٢٣\١٢\٢٠١٣
- ئوپسالا سوید
ماڵپهڕی کهریم سهرکهش
|