٥\١٠\٢٠١٩
زیندانیی سیاسی و
زیرەکیی حکومەت.

ئهحمهد رهجهب
ھەر لە دوای دروستبوونی وڵاتێک بە ناوی عێراق و تا ئەمرۆ تێھەڵدان و
راونان و گرتنی ئازادیخوازان و ئەندامانی حزبەکانی ئۆپۆزسیۆن و گرتنی
کەسوکاریان بووەتە پیشەی حکومەتە کۆنەپەرست ودیکتاتۆرییەکانی ئەو وڵاتە.
لە دوای ھاتنی حزبی بەعسی عەرەبی راونان وگرتن و داپڵۆسین بەرەو
ھەڵکشان چوو، دەرگای زیندانەکان واڵا بوون و، رۆژانە بە ھوێ سیخوری و
دەزگاکانی ھەواڵگیری کەسانی ئازادیخوازو، ئەندامانی حزبە
بەرھەڵستکارەکان ئەگیران و لەو زیندانانە ئەمانەوەو، ژمارەیەکی زۆرش
لەو کەسانە لە ژێر ئازارو ئەشکەنجەدان شەھید بوون و، ژمارەیەکی دیکەش
بێ سەرو شوێنن و، .و بەو کەسانەش لەناو کۆمەڵگەی خۆمان ئەوترێت
زیندانییانی سیاسی.
سەرجەم گیراوەکان خۆیان بە زیندانیی سیاسی ناساندووەو، سوودیان لە
بارودۆخی نائاسایی وڵات وەرگرتووەو، لەوانەش کۆمەڵێک دزو جەردەو
پیاوکوژو بەرتیل خۆرو فێڵبازو گەندەڵ و بێ ئەخلاق و، لە پاش روخانی
رژێمی خوێنرێژی بەعسییەکان توانیویانە بەڵگەنامە و بروانامەی زێندان لە
رێی خزم و ناسیاوو بەرپرسان و ساختەوە وەدەستبێنن.
بە ھۆێ رژێمە سەرکوتکەرەکان خەڵکیکی زۆر بوونەتە زیندانیی سیاسی و تا
ئێستا ژماریەکیان ھیچ سوودیکیان لە حکومەت بەرنەکەوتووەو، تاقمیکی تر
ھەیە ھەفتەیەک یان دوو ھەفتە لە سەر گەندەڵی گیراوەو، خوێ کردووە بە
زیندانیی سیاسی و، بەوەش نەوەستاوە و، بووەتە بەرپرسی زیندانییان و، لە
پاڵ ئەوانەش ژمارەیەکی نیشتماپەروەرو تیکۆشەر ھەن موچەی مانگانەکەیان
بە رێکوپێکی وەرناگرن یان ھێشتا ناویان تۆمارنەکراوە.
حکومەت زیرەکانە ھەڵسوکەوت لە گەڵ زیندانییانی سیاسی ئەکات و، لەلایەک
موچەی مانگانەی زیندانییان دوا ئەخات و لە کاتی خوێدا نایدات و،
لەلایەکی ترەوە ژمارەیەکی زۆر لە زیندانییانی سیاسی زیاتر لە سێ و چوار
ساڵە کۆدیان وەرگرتووە و، بە ناوی قەیران و بێ پارەیی موچەیان پێنادرێت
و، بە تەواوەتی پشتگوێ خراون..
پێویستە حکومەت بیر لە خەڵک بکاتەوە بەگشتی و، زیندانییانی سیاسی بە
تایبەتی و، بەلای کەمەوە و، بۆ دڵنیایی زیندانییان حکومەت دیاری( منحە)
ی زیندانییان و دابیکردنی زەوی نێشتەجێبوونیان بداتێ و، ئێجاھەوڵبدات
کێشەی موچەکانیان چارەسەر بکات و، ئەبێ حکومەت چیتر خەڵک فریو نەدات،
گوایە پارە نییە و قەیران درێژەی ھەیە و، ئەوتا حکومەتی عێراق مانگانە
پارە ئەنێرێت ، بەڵاملە کوردستان خەڵکی سودمەند ھەیە لە فرۆشتنی
راستەخۆێ نەوت و، ھەوڵ ئەدەن عێراق و ھەرێمی کوردستان نەگەنە رێگکەوتن
بۆ ئەوەی دۆلاری زیاتر کۆ بکەنەوە.
کارێکی باشە حکومەت بیر لەو کەسانە بکاتەوە کە تووشی ئازارو ئەشکەنجە
و قوربانیدان و ماڵوێرانی و، رووبەرووی بارودۆخێکی سەخت و دژوار بوون
و، کاتی ئەوەش ھاتووە ھەندێک لە مافە رەواکانیان وەربگرن و، قەرەبووی
ساڵانی کوێرەوەری و زیندانکردنیان بکرێت و، پێویستە زیندانییانی سیاسی
لە زیندانییانی تر کە لە سەر خراپەکاری و گەندەڵی و دزی و مرۆڤکوشتن
گیراون جیابکرێنەوە.
کێشەی زیندانییانی سیاسی پرسێکی ئەخلاقی و کۆمەڵایەتی گرنگەو، پێویستە
حکومەت بایەخی پێبدات و، پشت گوێی نەخات و، ئەم پرسە بە دوور بگرن لە
سیاسەت و حزبایەتی و، حزبەکانی خاوەن دەسەڵات واز بێنن لە دانانی
کەسانی نەشیاو لە پۆستە باڵاکانی زیندانییانی سیاسی و، دوور بن لە
سیاسەتی قورغکردن و داشکان بە لای تەنھا حزبێک و کارکردن تەنھا بوو
ئەندام و لایەنگیرانیان و، ئەبێ حکومەت رۆڵی ھەبێت بۆ وەدەستھێنانی
مافەکانی زیندانییانی سیاسی.
بە ھوێ تەمەنەوە ساڵانە بەشێک لە زیندانییانی سیاسی کۆچ ئەکەن و پرسیار
ئەوەیە: کەی حکومەت ئەو پرسە چارەسەر ئەکات.
١\١٠\٢٠١٩
ماڵپهڕی ئهحمهد رهجهب
|