١\١١\٢٠١٥
زریوەی رۆحم بکوژێنەو.

ستار ئهحمهد
نەمزانی... هەور
لەخۆت دەپێچێت و
دوای هەناسەی (با) دەكەوی .
دەبیتە پەلكی ئەستێرە و
نایەیتەوە بۆ سەر زەوی.
ئەو ساتانەی ....
هەناسەم دەبووە شیعر و
پارچەی شكاوی دەروونمی"
بەشەماڵا بۆ دەناردی.
نەمدەزانی ...
وردە ئەشكی لوتكەی چیای"
وەكوو بەفراو مات و ساردی.
شەوانێكی عاشقانەو
ئەلبوومێكی وشەی جوانی.
گەڵای سێوێكی وردیلەی ..
چوون ئاورێشم نەرم و نیانی.
برینی ناخم خوێن رێژە ..
پەنجەكانت...!!
پێنج گێلاسی رەنگاورەنگن.
پێنج مۆمی كز داگیرساوو.
پێنج هۆنراوەی هەڵرژاوی.
پەڕەی شیعرێكی بێدەنگن.
بیرت دەكەم ...
لەگەڵ هوزاری ئاسمان و
رەوتە سەمای نیگای خۆرا.
ئەو كاتانەی زەمین دەگری،
ئاسمان بۆ دابڕانی تۆ ..
ئەستێرەكانی هەڵوەری و
خوێنی هەناوی داچۆڕێ.
وەرەوە گەر بۆ ساتێك بێت ..
لە ژوانگەم بمێنەوە .
لەگەڵ داگیرسانی جگەرەیەكا،
زریوەی رۆحم بكوژێنەوە.
starahmed962@gmail.com
|