|
٢٧\٩\٢٠٢٦
چاوپێکەوتن:
پ. د سالار باسیرە:
زیادبوونی دەنگی ''پارتی
ئەڵتەرناتیڤ بۆ ئەڵمانیا''
زەنگێکی مەترسیدارە.
ھەڵبژاردنی
ھەرێمی ساکسۆنیاـ ئانھاڵتی ئەڵمانیا نەک سەرەنجی تەواوی ڕایگشتی
ئەڵمانیاو ئەوروپای بۆ لای
خۆی ڕاکێشاوە بەڵکو، وەک بوومەلەرزەیەکی
سیاسی لە ئاستی جیھان پێناسەکرا، ئەوھ
ەرێمەی کە ٩٤ ساڵ لەمەوبەر کلیلی گرتنەدەستی دەسەڵاتی دایە دەست
ھیتلەر، لە ڕۆژی ٦ی
ئەیلوول دەنگی زۆرینەی بەڕێژەی
٥,٤٤٪ بەخشیە پارتی ئەڵتەرناتیڤ بۆ
ئەڵمانیا AFD،
کە پارتێکی ڕاستڕەوی توندڕەوە، بۆ تاوتوێکردنی ئەم ھەڵبژاردنە و ئەنجام
و لێکەوتە سیاسییەکانی جڤاک میدیا چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ، پ.
د سالار باسیرە (پسپۆڕ لە بواری
زانستە سیاسیەکان) ئەنجامدا.
(جڤاک
میدیا)
رۆژی ٦ی ئەیلوول
ھەرێمی ساکسۆنیاـ - ئەنھاڵت، ھەڵبژاردنێ پەرلەمانی ھەرێمەکەی ئەنجامدا،.
بۆچی ئەم ھەڵبژاردنە بوە مایەی سەرەنجی گشتی و
تەواوی ناوەندە میدیایی سیاسییەکان ئەوروپا
و جیھانی بەخۆیەوە سەرقاڵکرد؟
ئەوەی
سەرەنجی گشتی راکئشا لە ھاڵبژاردنە گشتییەکەی رۆژی ٦ئەیلول لە ھەرێمی
سەکسۆنیا -ئەنھاڵت، بەدەستھێنانی زۆرینەی دەنگەکان بوو لە لایەن پارتی
ئەڵتەرناتیڤ بۆ ئەڵمانیا ، لەکاتێکدا پارتی یەکێتی دیموکراتی کریستیانی
دەسەڵاتدار نیوەی دەنگەکانی لەدەستداوە ، ھەروەھا پارتی چەپ لە سۆسیال
دیموکراتەکان دەنگیان زیاترە ، ئەوەی وەک مەترسی تەماشا دەکرێت پارتی
ئەڵنەرناتیڤ بۆ ئەڵمانیا کە پارتێکی ڕاستڕەوی توندڕەوە دەنگێکی زۆری
ھێناوە، بەنیازە ئەگەر دەسەڵات بگرنە دەست یەک ملیۆن و نیو پەنابەری
سوریایی بنێرنەوە، وەرگرتنی ڕەگەزنامەی ئەڵمانی قورس بکەن، ھەروەھا
دەیانەوێت ئەڵمانیا لە یەکێتی ئەوروپاو پەیماننامەی شنگن بھێنە دەرەوە،
ئەم پارتە پەیوەندی باشیان لەگەڵ روسیا تورکیا ھەیە، ھەربۆیە چ روسیا چ
تورکیا داوایان لە ھاوڵاتیانی نیشتەجێی ئەڵمانیایان کردووە، دەنگ بەو
پارتە بدەن. یەکێک لە ھۆکارەکانی سەرکەوتنی ئەم پارتە بەکارھێنانی باشی
سۆسیال میدیایە، بۆ بانگەشەی ھەڵبژاردن.
ئەم ھەڵبژاردنە، بەرای بەڕێزتان کاریگەرییەکانی لە ئەڵمانیاو ئەوروپا
چی دەبێت؟
ئەم سەرکەوتنەی پارتی ئەڵتەرناتیڤ کاریگەری سیاسی و سایکۆلۆژی دەبێت بۆ
سەر تەواوی ھەرێمەکانی تری ئەڵمانیاو بگرە بۆ ئەوروپاو جیھانیش . ئەگەر
بڕوانین روسیا و تورکیا پیرۆزبایی لەو سەرکەوتنە دەکەن و بە ھاوڵاتیانی
خۆیان لە ئەڵمانیا وتوە دەنگ بەو پارتە بدەن ، دەبینین لە زۆریک لە
وڵاتانی ئەوروپا راستڕەوە توندڕەوەکان لە پێشڕەویدان ، ئەمە دیاردەیەکی
مەترسیدارە بۆ ئەوروپا، ئەگەر بەم شێوەیە بەردەوام بێت ڕۆژگارێکی سەخت
بۆ پەنابەرە و بێگانە دێنە پێشەوە، ھەرئێستا زۆرێک لە پەنابەران ،
تەنانەت ئەڵمانەکانیش دەڵێن ئەگەر پارتی ئەڵتەرناتیڤ دەسەڵات بگرێتە
دەست ، ھەرێمەکە جێدەھێڵێن. ئەگەرلەگەڵ بە ھێز بوونی ئەو پارتە سەدان
ھەزار دانیشتوو ئەڵمانیاش بەجێ بھێڵن ، ئەمە دیاردەیەکی مەترسیدارە کە
دوای ٩٦ساڵ لە ڕوخانی ھیتلەر جارێکی تر بە شێوەیەکی جیاوازتر پارتێکی
راسیست بێتەوە دەسەڵات.
لە ٤ی نیسانی ساڵی
١٩٣٢ لە ھەڵبژاردنی ھەرێمی ئەنھاڵت نازییەکان توانیان زیاد لە سەدا چلی
دەنگەکان بەدەست بھێنن، ئایە مێژوو دووبارە بۆتەوە؟
رەنگە لێرەدا دەتوانین بچینە تەواوی وردەکاری مێژوو، بەڵام ئەوەی
دەتوانین ئاماژەی پێ بدەین کە لەو باوەڕەدا نیم کە ئەگەر پارتی ئەڵێتە
رناتیڤ ھەرچەندە پارتێکی ھاوشێوەی نازییەکان خاوەنی گوتاری توند بێت ،
بەڵام لەو باوەڕەدا نیم ئەوروپا قبوڵی بکات کە نازیەت و فاشییەت جارێکی
تر ببوژێتەوەو مێژوو خۆی دوبارە بکاتەوە .بۆ نمونە لە ٣ی
ئۆکتۆبەری ١٩٩٩ پارتی ئازادی نەمسا نزیکەی لەسەدا سی دەنگەکانی
بەدەستھێنا، لەگەڵ پارتی گەلی نەمسا چونە ھاوپەیمانی و حکومەتیان پێک
ھێنا، ، بەوشێوەیە بەھۆی پێشینەی پارتی ئازادی نەمسا لەسەردەمی ھایدگەر
کە لەھەرێمی کلاکنفۆرتی نەمسا سەرۆکایەتی پارتی ئازادی دەکرد و توانی
لەھەڵبژاردنی ساڵی ١٩٩١ زۆرینە بەدەست بھێنێ و دەسەڵاتی ئەو ھەرێمە
وەربگرێت ، دروشم و بەرنامەکانی نازی دووبارە کردەوە. چواردە دەوڵەت
لەیەکێتی ئەوروپا سزای دیبلۆماتی و پەراوێزخستنیان سەپاند بەسەر
حکومەتی ھاوپەیمانی نەمسا لە ساڵی ٢٠٠٠.
خۆی راستە مەترسی ھەیە کە ئەوروپا بەو ئاڕاستەیە بڕوات ، بەڵام ھێزی
دیموکرات و ھێزی تریش ھەن کە ڕێگە نەدەن بە ھیچ جۆرێک ئەو مێژووە
خوێناوییە دوبارە ببێتەوە و ھێز گەلێکی توندڕەو بێنەوە دەسەڵات. چونکە
نازیزم و فاشیزم ئەوەندە کاری قێزەونیان لە مێژودا ئەنجامدا کە ئەستەمە
جارێکی تر ئەوروپا بەو ئاڕاستەیە بڕوات.
ماڵپهڕی سالار
باسیرە
|