په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

١٨\٥\٢٠١٩

زۆرێک لە نھێنییەکان لە ئێمە شاراوەبوون بەڵام وردە وردە دەردەکەون.


زاھیر باھیر      


سەبارەت بە ڕازییبوونی ئەردۆگان لە دیداری ئۆجەلانا لە لایەن پاریزەرەکانییە وە وردە وردە ھەندێک ڕاستی لە سەرچاوە باوەڕپێکراواکانەوە دەکەوێتە ڕوو. بەڵام ئەوەی کە من لەو سەرچاوانە تێگەیشتوم ، بە گوێرەی ھەبوونی ناکۆکییەکان لە گێڕانەوەی ڕووداوەکەانا، ئەوەیە کە ئەمەی ڕوویدا ھیچ پەیوەەندییەکی بە فشاری مانگرتوانەوە لە نانخواردن نەبووە ، چونکە نەک دیکتارۆرێکی وەک ئەردۆگان گوێنادات بەوە بەڵکو حکومەتە دیمۆکراتییەکانی ئەوروپا و ئەمەریکاش حسابی بۆ ناکەن. ھەروەھا ھیچ پەیوەندییەکیشی بە پێداگرتنی ئەردۆگان لەسە دووبارەکردنەوەی ھەڵبژاردنی ئەستەنبول نییە ، بەڵام گومانی تیادا نییە گەر پرۆسەی ئاگربەستی و بەدویشیدا ئاشتی بێتە کایەوە، بەڕای من ئاکەپە سوودمەند دەبێت لەوە بە بردنەوەی ئەستەنبول . ڕاستییەکی دیکەش ئەوەیە کە ھەتا پارێزەرەکانی ئۆجەلان ئەویان نەدیت ، ئەردۆگان ئیعلانی ڕۆژی دووبارەبوونەوەی ھەڵبژاردنەکەی ئەستەنبولی نەکرد. پێشتر ئەردۆگان ورە وری ئەوەی دەکرد بەڵام بە پەیامەکەی ئۆجەلان ئیتر دڵنیابوو کە دووبارەکردنەوەی ھەڵبژاردنەکەی ئەستنەبول ، دڵنیایی بردنەوەی ھەڵبژاردنەکەی دەکات.

بە گوێرەی یەکێک لە ھەرە سەرچاوە باوەڕپیکراوەکان کە ئەل-مۆنیتەرە کە لە ڕۆژی ٦/٥ دا وتارێکی بەناوی : بۆچی تورکیا ڕێگای دا کە ڕابەرە زیندانییەکەی کورد پارێزەرەکانی ببینێت پاش ماوەیەکی درێژ؟ نوسەرەکەی Amberin Zaman کە زۆر باوەڕپێکراوە و لەو ناوچەیەدا زیاتر لە ٥ ساڵە کاری ھەر ئەوەیە، زۆر خاڵی خستۆتە ڕوو.

من لە دامێنی ئەم پۆستەوە لینکەکە کە بە ئینگلیزییە دادەنێم ئەوەی کە ئینگلیزی دەزانێت گەر بخوازێت دەتوانێت سەردانی بکات ، ھاوکاتیش تەنھا خاڵە گرنگەکانی لێھەڵدەبژێرم و دەیخەمە بەر دیدی خوێنەر.

• تۆری سیخوری میت لەم ماوەیەدا کۆماندۆ مەزڵوم کۆبانی بینیوە کە کەسێکی نزیکە لە ئۆجەلانەوە . یەکەم دانیشتنیان ١٠ ڕۆژ لەمەوبەر واتە ١٠ ڕۆژ پێش نوسینی ئەم وتارە ، ٦/٥ ، بووە . کۆبانی کە لە ناو پەکەکەدا ئاوا ناسراوە بەڵام ناوە ئەسڵییەکەی خۆی فەرھات عەبدی ساھین-ە . حەفتەی پێشتر دوای یەکەم بینین دووبارە دانیشتنیان کردۆتەوە ، دوای ئەوەش لەگەڵ ئۆجەلانا لە ئیمڕاڵی پاشان دووبارە لەگەڵ کۆبانی [ساھین] کە پێشی دەوترترێت Cilo دووبارە بۆتەوە.

• ڕۆژنامەنوسەکە دەڵێت " سەرچاوەکە بەردەوام بووە لە قسەکانیا، وتی کە دانیشتنەکان مانگێک لەمەوبەر دەستی پێکردووە لە ڕێگای نێوەندگیریی ئەمەریکاوە . بێ گومان ھەموویان لە ئێستادا نکوڵی لیدەکەن . دێنیی ئیمرالی پەیوەندی بە ھەڵبژاردنەوە نییە ، کورد کۆمەک بە موعارەزە دەکات لە ھەر دووبارەبوونەوەیەکی ھەڵبژاردنا".

• دەڵێت نەکرا بگەینە ھێزی سوریای دیمۆکرات بۆ بە فەرمیڕاگەیاندنی قسەی زیاتر بەڵام کۆبانی بە ئەل-مۆنیتۆر وتووە دانیشتنمان لەگەڵ میت-د نوێنەری ڕەسمییان، لە مانگی ئازاردا لە سوریا کردووە لە کاتێکدا کە قسە لەسەر ئاشتی لەلایەن ئۆجەلان و حکومەتی تورکیاوە بەردەوام بووە. کۆبانی ھەفتەی پێشو ئەوەشی پشتڕاستکردۆتەوە کە وتووێژ " وتووێژی ناڕاستەوخۆ" لە نێوانی تورکیا و ھێزی سوریای دیمۆکراتا بووە " لە ڕێگای نێوەندگیرێکەوە " . دەرکەوت ئەویش نوێنەری ئەمریکا لە سوریا، جیم جێفری، بووە. ئەو بە تەمایە کە مامەڵەکە لە نێوانی ئەنقەرە و کۆبانیی-دا بکات سەبارەت بە پێشنیاری زۆنی سەلامەتی بۆ نێوانی تورکیا و باکوری سوریا لە ساڵی پارەوە.

• ئەو ڕۆژەی کە ئۆجەلان پارێزەرەکانی بینیوە جێفری لە تورکیا بووە . بەڵام کۆبانی وتویەتی دانوستانەکە بەو مەرجە دەکرێت کە تورکیا لە عەفرین بکشێتەوە.

www.al-monitor.com/pulse/originals/2019/05/ocalan-calls-calm-sdf

 

١٠\٥\٢٠١٩

ماڵپەڕی زاهیر باهیر

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک