په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌ئێمهلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

 

بەڵێنەکانى بەرپرسان و توڕەبوونى گەنجان.


هەردى شەفیق      

لە هەموو شوێنێکدا خاڵى هاوبەش هەیە لەوێدا کەخاڵى هاوبەش نیە ئێمە هەموومان مردووین .


بەڵێنەکانى حوکمەت لەشەقى زەمانە بەئازار ترە .ئەمە قسەى گەنجێکە وەک خۆى دەڵێت شەقى زەمانەو کوورد بون تەڕایی هیواى تیا نەهێشتوە .ئەگەر لەڕوى مرۆڤایەتیشەوە سەیرى بکەیت گەنجە توڕەکانى ئەم وڵاتە لەسەر جەم شادیە کانى ژیان مەحرومن دەست ڕۆشتوەکانیش کوڕانى حیزب وحوکمەتن و هەرچى گەنجى ئەم وڵاتەشە ئابوریەکى ئەوتۆى نیە بتوانێت لەسەر پێ ى خۆى بوەستێت و ئەمەش وادەکات گەنجە کان بەردەوام چاو لەدەستى حوکومەتێک بن کەبەبەڵێن و پەیمان دەیەوێت بەخێویان بکات و ئەمەش هۆکارێکە بۆ بەلاڕێدا بردنى گەنجان و توڕەکردنى گەنجە کان لەدەسەڵات .بەلەبەر چاو گرتنى ئەو ڕاستیەش کەحیزب باوکى حکومەتەو گۆڕینى بەرپرسان کارێکى ئەستەمە و ئەمەش هۆکارێکە بۆ ئەوەى حیزبو حکومەت تەنها لەکاتى تەنگانەو هەڵبژاردنە کاندا بیر لەگەنجە کان بکەنەوە و بەڵێن بارانى بێ جێبەجێکردن بدەن .

 

هەربۆیە دەبینى بەڵێنى گۆڕان ئەدرێت لەبوارى کۆمەڵایەتیدا ،لەبوارى ئابوریدا لەبوارى سیاسیدا و هتد یدا هێشتا مانشێتى ڕۆژنامەکان کاڵ نەبوونەتەوە لەبەڵێنەکەیان پاشەگەزبوونەتەوە و بەڵێنە کان ئێکسپایەربوون و ئەمەش ئەو دەر ئەنجامە خراپەى لێکەوتووەتەوە کەبەردەوام گەنجە کان پشت لەدەسەڵات و حوکومەت بکەن و حوکومەتیش گەنجە کان بەبێبەرنامەو پرۆژە لە قەڵەم بدات .کاریش گەیشتوەتە شوێنێک کە دۆزینەوە ڕێگا چارەیەک بۆ لێکترى نزیک کردنەوە گەنجان وحکومەت تا ڕادەیەک ئەستەم بێت بۆیە لێرە دا دەکرێت بڵێین حەقە چیتر حکومەت گەنجە کان نەداتە دەست قەدەرى غوربەت و ساڵ بەساڵیش داواکارى هاوردەى زیاتر نەکات لەو وڵاتە دراوسێیانەى هەمیشە لەسەنگەرى لەناو چونیدان .چونکە هیچ حکومەتێک ناتوانێت بەبێ بەشدارى پێکردنى گەنجە کانى لەسەر پێ ى خۆى بوە ستێ و بەپێچەوانەوە لەتەواوى وڵاتە پێشکەوتووەکانى دونیادا کارو بارە هەستیارە کانى دەسەڵات گەنجە کان بەڕێوەى دەبەن و هەر ئەوانیش گۆڕانکارى لەسەرجەم بوارەکانى ژیاندا دەکەن و ئایندەى وڵات دیارى ئەکەن.

 


Jgarsoz8181@yahoo.com