په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌ئێمهلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

 

 

جارێ شیرینى لەئاسمان دەبەخشمەوە .

                                                                                                         دیار محه‌مه‌د

لەئێستامەوە
تا گەیشتن بەساتە
وەختەکانى ئەو دەمەت
دروست بونەوەى
دوو ڕەگەزى جیاوەزە
لە ئێمە
بۆ بنیاد بونەوە ..
گەڕانەوە لە شەوە
سپییەکانەوە
تەرازوى حەق
لاسەنگ دەکات لەمن ..
هەڵگەڕان لە بەرزاییەکانى
مانشێتێک
لەمنداڵیمەوە
تا ئاوێنە سپییەکانى
دواڕەو
تاریکى بە مەنفا دەگێڕێ..
فزولى بە ناخى شیعردا
لاپەڕەکانى قورئان
بڵاو دەکاتەوە ،کفرە ..
مردن لەسەر گازى
پشت ڕادەکشێ و
تارماى بە قەبرسانى
سنگمدا پیاسە دەکات
بەڕوتى..
دە هرێکە
پیرێک دوکانى بەقاڵیەکەى
کردۆتە( کفن )
هەڕاجە ..
گەنجێک دەست بازییەکانى
دەگۆڕتەوە بە دایکى
ئێوارە خۆرنشینەکانى
قیامەت
بازرگانى دەکەن
حە شیشە ئارەزوى
پیاسەیەکى
کۆڵانەکانم دەکات..
ئاسەوارێک لەمردن ڕزگارى دەبێ و
نامرێ
ئەجەل پەنجەى قیامەت
دەگەزێ
بێ خوێن تێزان ..
ئاوازێک لە بار دەچێت
سنور ..
حەسرەت جوانى لەتۆ دەبات
ناتوانێ
بەرسیلە لەدوو وەرز
مارە کرێ
بە گریان ..
پریاسکە قەرەبووەکان
دەپێچێتەوە،
جارێکى تر
ووڵاَت ..
هەڵگەڕان
بەترۆکى قەسیدەکانى
مردندا ئاستەمە
ڕێگا سپیەکانى شەتڕەنج
هەنگاو لەئاسمانى ڕەش
دەنێن.. بۆ بردنەوە
ئەسپ..
من لەمیهرەبانى
کچە عازەبەکاندا
توامەوە
میوەیەک لە لەزەتتا
گیان لەدەست دەدات
تەواو نابێت..
ئەوان
فلتەرێکی
خەیاڵیان تێگرتم
نەگەیشت ..
تۆ لە منداڵیە
سنگت پڕبوو
بوو لە قا قا
نازانم بۆ..
میزەڵادانى منداڵێک
ئەنفال دەکرێت
ناتەقێت..
تایەى
ئۆتۆمبێلێک
دەکرێتە ڕەوڕەوە
بۆ تۆ
یەک جار..
کراسى ژێرەوەى کچێک
لە ڕاڕەوێکدا
بۆ بزر دەبێ..
دۆزینەوەى لەپەیامێکدا
سەر خەو دەشکێنێت ،
بە تاریکى
مەنفا دەگەڕێتەوە..؟!
ڕابردوو لە جامێکدا
خۆى دەرمان خوراد دەکات
فزولی لە ئێمەدا ڕاوچیە
(0730) بە خەیاڵ
ماڵێکم لەئاسمان بۆ دروست دەکات..
بێ تەفسیر
ئەوان ماڵێکیان لەبەهەشت
سوتاند
من سوتانێکم لەخۆمدا شک نەبرد
سەیرە..
کێ کەنارەکانى
ناساندم بە (مەکسیک)
کێ ماچەکانمى ڕاونایە
(ژاپۆن)
دەمو چاوێک لە زیندەنگیەوە
بۆ شانۆ
سەیرە..
هیچ سەرەتایەک کۆتایى نەماوە ،
ئێرە مەملە کەتى
حوزنە..
من ناگەمە یەقین
تۆ بە راِبردۆوەکاندا بگەڕێرەوە
کواسەرەتا..
شێتیەک بە تەزبیحەکەى
ملتا هەڵدەزنێ
ناتخنکێنێ..
عەترێک لەباخەڵى
منداڵێکدا
گیان لە دەست دەدات
نامرێت ..
پاسەوانێک
لە خەیاڵدا
فاڵ دەگرێتەوە
خۆى وون دەبێت ..
میوەیەک لەلەزەتدا
گیان لەدەست دەدات ..
جارێ شیرینى
دەبەخشمەوە
لە ئاسمان ..ناگەڕێمەوە
هەڵگەڕان
بە ترۆپکى قەسیدەکانى
لەدایک بون و مردنا
ئاستەمە ..

Deyar.mahamad@gmail.com