ئیبراهیم حه‌یده‌ری مه‌رگ..... له کورته قامه‌تی ته‌مه‌نی تۆدا ئاخ.... که وێرانم ئه‌کا ******** تاڤگه‌یه‌ک ئاو لێ براو زه‌وینێکی به بێ هه‌تاو دارستانێکی داربڕاو
كز و کاسم ئه‌کا! ******** سیمای تابلۆیه‌کی ناته‌واو هه‌یکه‌لێکی نه‌تاشراو سازێکی کۆک نه‌کراو مات و مه‌ن و مه‌نگم ئه‌کا! ******** که دێمه سه‌ر مه‌زارتان فریشته‌ی ئاره‌زووی خه‌یاڵ به‌ره به‌ره.... دێڕبه دێڕ.... په‌ڕه په‌ڕه.... ئاواته‌کانم بۆ ئه‌ڵێته‌وه.... ******** مه‌رگ له کورته قامه‌تی ته‌مه‌نی تۆدا ئاخ.... که وێرانم ئه‌کا. 2008 سلێمانی ibarahimhidary@yahoo.com
____________________________________________________________________________
گه‌شبیر ئه‌حمه‌د که سه‌رۆک له مێزی کۆبونه‌وه‌دا ئه‌دۆڕێ نیشتیمان به خه‌یاڵی شاعیر ئه‌مرێنێ که ده‌سه‌ڵات له مێزی قوماردا ئه‌یدۆڕێنێ جله ڕه‌شه‌کانی دایکی ئه‌نفال ئه‌دڕێنێ؛
که سه‌رۆک له مێزی کۆبونه‌وه‌دا ئه‌دۆڕێ چیای قه‌ندیل به تیرۆست ناو ده‌هێنێ که نه‌توانرێ له گوڵ کاڵتریان پێ بوترێ په‌پووله‌ی ئازادی به مه‌ست ئه‌فڕێنێ؛
که سه‌رکرده سه‌ر بۆ دوژمن دانه‌وێنێ کوردستان به خه‌وی شاعیر ناو دێنێ هه‌ر شاعیره قژی سپی هه‌له‌بجه دادێنێ که‌چی سوڵتان هه‌ر به‌ڕه‌شی ده‌ری دێنێ؛
شاعیرێک به گوڵزار خاک ئه‌نه‌خشێنێ سه‌رۆکێکیش له ناخه‌وه ئه‌یڕوخێنێ شاعیرێک له خه‌وی نیشتیمانه‌که‌یدایه و سه‌رکرده‌یه‌کیش به خه‌به‌ری ده‌هێنێ؛.
داربی / به‌ریتانیا 25/03/2009 gashbir@hotmail.com
____________________________________________________________________________
له‌تیف عومه‌ر چییه قووربان قووربانت بم وا له‌قووربان ئاهی منا لێم بوویته باخه‌وانێکی بێ به‌زه‌یی په‌نجه‌کانت لێ کردوومه په‌رژینێکی تیژ دڕکه‌زی تا نه‌وێرم گوڵ له‌باخی گوڵزاری گیان به‌ڕۆحی خۆم ئاشناکه‌م له حه‌سره‌تی نازی له‌شتا یا له نیازی ڕازی دڵما بیانگێڕم ده‌سته‌کانم که چه‌ند ماندوون بۆ تێر حه‌زیان،له نێو باخی هه‌موو گیانتا
له‌وه‌زیاتر مه‌ده سزام توو به‌ژنی خۆت مه‌ده‌سزام سزای ڕۆحم ،شیرین په‌ری ڕۆح، سه‌رزه‌مین من که ڕووتی به‌ژنی ڕووتت له ئامێزما ڕووت نه بینم بڵێ ،گوڵم چی له‌ڕووتوو قووتی حۆری بکه‌م له‌وبه‌ر ئاگر که‌نه‌توانم ئاهی چرکه‌ی یه‌ك هه‌ناسه‌م تێر له گیانی شیرین بکه‌م
ئاخر گوڵم من که‌حه‌زم، به‌ئاوی گیان توورتی له‌شت، تێر ئاو نه‌که‌م تینووی لێوم به دوو لیمۆی خوار گه‌ردنت ترش نه‌که‌م چی له ئاوی زم،زم بکه‌م.
____________________________________________________________________________
یوسف کانی‌مارانی من بێمه‌وه یان لێره‌بم تۆم خۆش ئه‌وێت تامردن شیعرت بۆ ئه‌ڵێم له ناخه‌وه‌ش بۆت ئه‌گریه‌م ئه‌وه من نیم ، ئه‌وه ئه‌و ڕۆحه ناسکه‌یه که پێت ئه‌وت تۆ له ڕۆحمایت.. ده‌وه‌ره با له‌م بیابانی غوربه‌ته‌دا پێکی ئاوه‌ره‌یی هه‌ڵده‌ین.. من هۆنراوه‌ت بۆ ده‌نووسم و تۆش بیبه بۆ هاوڕێکانت، پێیان بڵێ ئه‌وه دیاری عاشقه شێته‌که‌ی جارانمه که ئێواران چاوه‌ڕێم بوو تا که‌مێ بۆنی قژم بک او هۆنراوه یان په‌خشانێکم پیاهه‌ڵبدات.. من ئه‌زانم که تۆ ئێستاش هه‌روه‌ک گوڵه‌نازنازه‌که‌ی حه‌وشه‌ی ماڵه دراوسێکه‌م وایت، دڵنیام هه‌رگیز ناگؤڕێیت نه له‌ڕه‌نگا نه له بۆنا نه له ناخا.. ئه‌وه‌ی له ڕه‌نگا گۆڕاوه ئه‌وه منم ئێستا بۆر نیم ئه‌سمه‌رێکی سپی باوم خۆت ئه‌زانی ساڵانێکی خۆری گه‌رمی کوردستانم لێی نه‌داوم.. بۆنی منه که گۆڕاوه وه‌کوجاران ریحانه و گوڵه وه‌نه‌وشه‌ت بۆ ناهێنم ئیستا بۆنم ته‌نها به غوربه‌ت و ئاوه‌ره‌ییه‌وه گرتووه تۆ نازانی ئه‌م دوو ئاگره چۆن دڵمیان کون کون کردووه.. منم له ناخا زۆر گؤڕاوم دڵم گه‌لێک ناسک بووه زه‌مه‌نێکه له جێ ژوانی عه‌شقت دوورم قژم هه‌مووی سپی بووه تۆ ئه‌زانی ته‌مه‌نی بێ تۆیی بوونم وه‌ک خه‌باتی پێشمه‌رگه‌یێکی دێرینه و به‌فیڕۆچووه؟!!
2008 کۆمین/ فه‌ڕه‌نسا
|