چۆن له کۆڕ و کۆبوونه‌وه‌ی گشتی ووتارێکی بێ‌گرێ‌وگاڵ پێشکه‌ش ده‌که‌ی؟
مسته‌فا رابه‌ر سوود له‌م په‌نده وربگره :( هه‌رزان بکڕه گران بفرۆشه قه‌ت له‌دوای که‌سێک مه‌ڕۆ زبڵ بڵاو بکاته‌وه)پێشه‌کی:
گریمان رێکخراوێک سه‌یرانێکی بۆ چه‌ند خێزانک رێکخست به‌پاسێکی گه‌وره به‌رێکه‌وتن ، سه‌رپه‌رشتیاری گه‌شته‌که‌بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵکه‌كه بێتاقه‌ت نه‌بن به‌میکره‌فۆن به‌رنامه‌ی سه‌یرانه‌که‌ی باسکرد ، داوای له‌گه‌شتیاره‌کان کرد بێ فه‌رق وجیاوازی به‌شداری گه‌ڕه‌لاوژه بکه‌ن به‌گۆرانی نوکته لاسایی کردنه‌وه هه‌ر شتێك بیت. له تۆوه ده‌ستی پێ‌کرد ووتی فه‌رمو به‌رێز ئه‌وه میکره‌فۆن به‌شتێکی خۆش به‌شداری بکه ، كێشه‌كه له‌وه‌دایه گۆرانیه نایزانی یان ده‌نگت ناخۆشه یان له‌سه‌رو ریشی تۆ نا‌وه‌شێته‌وه هه‌رچۆنی بیت وه‌کو قیڕو بنیشت پێت وه‌نوسان چارت نیه ده‌بی روبه‌روی ئه‌و په‌نجا شه‌ست ژن و پیاوه شتێک بلێیت بۆئه‌وه‌ی به‌ڕه‌كه‌ی خۆت له ئاوه‌كه ده‌ربینیت. ده‌ی هه‌ڵسه‌وه چاوێک به‌ناو پاسه‌که‌دا بگێره سه‌یری ده‌م وچاویان بکه ئه‌شێ هه‌ندێکیان نه‌ناسی نه‌زانی چ کاره‌ن ئاستی هۆشیاریان چۆنه خۆت شێلو مه‌که ، با چاوت ره‌شکه‌و پێشکه نه‌کات ناوی خوای لێ بینه نوکته‌یه‌ک بگێره‌وه ئه‌وه‌ش بزانه نوکته گۆتن هه‌ندێک وه‌ستایی ده‌وێ: تێبینی ئه‌وه بکه ئافره‌تتان له‌گه‌ڵه خه‌لکی بیر‌و باوه‌ر جیاتان له‌گه‌له هه‌ندێ که‌س هه‌ستیان به‌رامبه‌ر ئایین ناوچه‌گه‌ری زۆر ناسکه نوکته‌یه‌کی وامه‌لێ سه‌رودڵی خه‌لکه‌که بگریت به‌گه‌ش بینی نو‌کته‌که‌ت بگێره‌وه هه‌وڵده به‌نوكته‌كه‌ی خۆت پێنه‌که‌نی قسه‌کانیشت تێکه‌ڵ و پێکه‌ڵ مه‌که ئه‌گه‌ر له‌کاتی گیرانه‌وه‌یدا غه‌ڵبه‌غه‌ڵبێک رۆیدا که‌مێک بوه‌سته هه‌تا گوێگره‌کانت هه‌ستت بۆ ڕاده‌گرنه‌وه بۆ نمونه ئه‌م نوکته ئه‌مریكیه هه‌ندێک سارده به‌لام له‌بۆنه‌یه‌کی وادا گۆتراوه‌و که‌سیش پێی توره‌نه‌بوه پیاوێک له‌رۆخی ده‌ریای کالیفۆرنیا رێ و رێ ده‌رۆیشت و له‌به‌ر خۆیه‌وه ناوی خوای دیناو ده‌پارایه‌وه له‌پڕ دوعایه‌کی کرد خوایه‌گیان یه‌ک مرازم هه‌یه به‌گه‌وره‌یی خۆت بۆم به‌دی بینه پاش که‌مێک له‌ناو گه‌واڵه هه‌وره‌که‌ی بان سه‌ری گرمه‌یه‌ک هات و ده‌نگێک پێی گۆت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی تۆ به‌نده‌یه‌کی به‌راستی خواپه‌رستی پاك و دڵسۆزی بۆیه مرازه‌که‌ت بلێ هه‌تا جێبه‌جێ ی بکه‌م پیاوه‌که‌ش گۆتی: خوایه پردێک له‌سه‌ر ئه‌م ده‌ریایه به‌رینه دروست بکه هه‌تا هه‌رکاتی بمه‌وێ یه‌کسه‌ر به‌ئوتومبیل به‌سه‌ریا برۆم بۆ هاوای ، ده‌نگه‌كه وه‌لامی داوه فه‌رموی تۆ ده‌زانی ئه‌م پرده‌ی تۆ ده‌ته‌وێ که‌رسته‌یه‌کی زۆری ده‌وێ بیری لێ بکه‌وه ده‌بێ پایه‌یه‌کانی ئه‌و پرده له قۆڵایی ده‌ریای پاسفیک جێگیر بکرێن ، هه‌رخۆم ده‌زانم چه‌ند شیش و چیمه‌نتۆ و که‌رسته‌ی تێده‌چیت من ناڵێم ناتوانم مرازه‌که‌ت حاسڵ بکه‌م به‌ڵام پێم باشه مرازێکی تر داوا بکه‌یت که‌مێکیتر بیربکه‌وه به‌لێنم پێ داویت ده‌بی شتێکت بۆ بکه‌م پیاوه‌که زۆر بیری کرده‌وه دواجار گۆتی باشه خوایه‌گیان من له‌ئافره‌ت سه‌رم سورماوه هه‌رچی ده‌كه‌م تێی ناگه‌م نازانم له‌ناخی دا چۆن بیر ده‌کاته‌وه بیر له‌چ ده‌که‌نه‌وه بۆ ده‌گرین مه‌به‌ستیان چیه کاتی ده‌ڵین هیچ نیه ، بۆچی له‌خۆڕایی تۆڕه ده‌بن ، هه‌روه‌ها چۆن بتوانم به‌ڕاستی دڵی ژنه‌كه‌م خۆش بكه‌م پاش تاوێک ده‌نگه‌كه فه‌رموی ئه‌مه‌یان زۆر سه‌خته وازی لێ بینه! جێبه‌جێ كردنی مرازه‌كه‌ی پێشوت ئاسانتره ، ئێستا ده‌ته‌وێ جاده‌ی سه‌ر پرده‌که دوو ساید بیت یان چوار ساید!
بابه‌تی باسه‌كه . بۆخویندنه‌وه‌ی ووتارێک که‌جێی متمانه‌و بڕوای گوێگره‌کان بیت بتوانی ڕاو بۆچونه‌کانت بسه‌لمێنی و قه‌ناعه‌تیان پێ بینی پێویسته به‌راست گۆییه‌وه خاڵێکت ( بابه‌تێک ) لای خۆت ده‌ست نیشان کردبیت راهێنانی پێویستت کردبی له‌سه‌ر چۆنیه‌تی پێشکه‌ش کردنی ، راهاتن له‌سه‌ر خویندنه‌وه زۆر پێویسته بۆ نمونه تۆ ده‌توانی بارێک کتێب له‌سه‌ر فلووت ژه‌نین بخوێنیته‌وه که‌چۆن فلووت لێ ئه‌درێت به‌لام ناتوانی فووی ئاوزێکی نۆته‌یی پێدا بکه‌یت به‌بی ئه‌وه‌ی ماوه‌یه‌ک راهێنانت له‌سه‌ر کردبی به‌هه‌مان شێوه یاری تێنس ، پایسکل لێخورین ، وینه‌گرتن ، نوسین ، ووتاردان . راهێنان واته پرۆڤه کردن تۆ ده‌توانی وه‌کو زه‌مانی زوو له‌به‌ر نه‌ینۆک (ئاوێنه) پرۆڤه‌ی خۆت بکه‌یت یان ریکۆرده‌ر(تۆماركر) به‌کاربینی پاشان گوێ له ووتاره‌که‌ت بگری بزانی له‌کوێ ده‌نگت ته‌تله ده‌کات هه‌روه‌ها ده‌توانی ڤیدیۆ به‌کاربینی داوا له‌که‌س و کارت بکه گوێت لێ‌بگرن خوێندنه‌وه‌که‌ت هه‌ڵسه‌نگێنن ، له‌کاتی ووتاردان ئه‌گه‌ر بۆنه‌یه‌کی ئایینی بوو ناوی خوای به‌خشه‌نده‌و میهره‌بان بینه ئه‌گه‌رنا بلێ خۆشک برایانی به‌رێز یان ئاماده‌بوان ئه‌گه‌ر هه‌ندێك دواكه‌وتی به داوای لێ بوردنه‌وه بیانوێکی به‌جێ بینه‌وه سوپاسی خانه‌خوێ یان ئه‌ولایه‌نه بکه که‌ئه‌م ده‌رفه‌ته‌ی بۆ ره‌خساندویت ئه‌گاداربه له‌هه‌ندی ووتاری سۆز ئامێزدا که‌سانێک خۆیان پێ ناگیرێ یان راسپێردراون ته‌کبیر لێ ئه‌ده‌ن یان هوتاف ده‌کێشن به‌تایبه‌تی که‌ناوی که‌سایه‌تیه‌کی مه‌زن دینی پێویسته تۆش لای خۆته‌وه تاوێک بوه‌ستی له‌کاتی ووتاردان ته‌نیا روو له‌یه‌ک لا مه‌که به‌ده‌م ئاخاوتنه‌وه سه‌یرێکی ئه‌ملاو ئه‌ولات بکه ئه‌گه‌ر چاو له‌سه‌رکه‌سێک راگریت ره‌نگه هۆشت بدا‌تێ و گوێت لێده‌گری وابزانی له‌گه‌ل ئه‌وته.
ووتارخوێنی شاره‌زاو لێزان ده‌بی پێشه‌کی بزانی ووتاره‌که‌ی له‌کوێ وبۆچی پێشکه‌ش ده‌کات ئه‌م پرسیاره سادانه له‌خۆی بکات بۆ چی ئه‌م ووتاره پێشكه‌ش ده‌كات * بۆخۆشی و رابواردن و خۆده‌رخستن * بۆئه‌وه‌ی زانیاریه‌کی نوێ و شاراوه ئاشكرا بكات ٭ له‌لایه‌نێکی سیاسی تایبه‌ت ڕاسپێردراوه ٭ وه‌کوو به‌رێوه‌به‌ر یان کارمه‌ندێکی کومپانیا بانگاشه بۆ به‌رهه‌مه‌كانی ده‌كات ٭ یان وه‌كو فه‌رمانبه‌ری ده‌زگایه‌کی میری ئه‌رکی خۆی به‌جێ دێنی ٭ یان وه‌كو رۆشنبیرێك ئه‌ركی نیشتمانی خۆی به‌جێ دینیت ٭ بۆئه‌وه‌ی ووتارێکی تۆڵه‌کردنه‌وه‌و گێره‌شوێنی و ناوزراندن و ڕوشاندن پێشکه‌ش بکات * بۆ بانگاشه کردن بۆ حیزبه‌که‌ی ٭ یان بۆ به‌رگرێکردن له‌بیروباوه‌ری خۆی ٭
که میکره‌فۆن ده‌گریته ده‌سته‌وه یان هه‌روا ده‌ست ده‌که‌یت به ئاخاوتن له‌سه‌ره‌تادا چاوێک بگێره ده‌موچاوی ئاماده بووه‌کان به‌سه‌ر بکه‌وه بزانه کێ هاتووه گوێت لێ بگری دوور نیه له‌پێشه‌وه به‌رچاوت که‌مێک لێل بن ده‌سته‌کانت ئاره‌قه‌بکات ئه‌ژنۆت بله‌رزیت مشه‌وه‌ش بیت که‌مێک ده‌نگت بنوسێت یان ده‌مت ووشک بیت پاشان وورده وورده متمانه‌ت به‌خۆت به‌هێز ده‌بیت ( له‌راپرسیه‌ک دا هاتووه‌ووتاردان و قسه‌کردن بۆجه‌ماوه‌ر زه‌حمه‌ته‌له‌پله‌ی روحکێشان دایه) بێگومان ووتاری رۆتینی و پێ هه‌ڵگۆتن و چه‌واشاکاری گوێگر زوو هه‌راسان ده‌کات جگه له‌مه‌ش پیویسته هه‌رمڵ له‌خوێندنه‌وه‌ی ووتاره‌که‌ت نه‌نه‌یت وانه‌زانی ئه‌وخه‌ڵکه‌ی به‌ردمت له‌گوێی گادا نوستون هه‌تا ده‌توانی پشت به‌راستیه‌کان ببه‌ستی باشتره ناوه ناوه هه‌ڵوێسته‌یه‌ک بکه بزانه گوێگره‌کان له‌گه‌ڵتان یان که‌وتونه‌ته داڵغه لێدان یان له ناو خۆیان خه‌ریکی پسته پستن چاو ڕاگرتن له‌سه‌ر تێبینیه‌کانت زۆر په‌سند نیه نوکته‌یه‌ک پێکه‌نینێک له‌هه‌زار نیوچه‌وان گرژ کردن و برۆ لێکدان باشتره جاروبار ئه‌گه‌ر له‌جێی خۆی بوو ئاماژه به‌گۆته‌یه‌کی که‌سایه‌تیه‌کی ناودار بکه هه‌وڵبده هه‌ندێک جۆش و سۆز به‌قسه‌کانت بده‌یت ئاخر ئه‌گه‌ر تۆ حه‌ماست نه‌بی گوێگره‌کانت بۆ هه‌یان بیت! . له‌هه‌ندی که‌م وکوری و هه‌له‌ی خویندنه‌وه مه‌ترسێ قابیله به‌یه‌ک دوو هه‌له خه‌لاتی نۆبێل له ده‌ست ئه‌ده‌یت!!
بۆ ختوکه‌دانی هه‌ستی گوێگره‌کانت پێویست به‌وه ده‌کات هه‌ندێ ترش و خوێ به‌گێرانه‌وه‌ی سه‌برده‌کان دابکه‌یت. هه‌ندی که‌سی مه‌ینه‌تبار هه‌ن به‌نه‌ختێک هه‌ست جۆلاندن ناخیان ده‌هه‌ژێت. شێخێکی بلیمه‌تی رێش ته‌پشوله‌یی له‌مزگه‌وتێکدا به‌سه‌رهاتێکی کۆنی بۆ کۆمه‌له‌خه‌ڵکێک ده‌گێراوه بینی که‌سێک به‌کوڵ فرمێسکان ده‌رێژیت که‌جه‌نابی شێخ له‌وتاره‌که‌ی بووه رووی له‌کابرا کرد و گۆتی دیاربو ووتاره‌که‌م زۆرکاری تێکردی به‌کوڵ ده‌گریای ده‌روێشه‌که گۆتی قوربان لێت ناشارمه‌وه ماوه‌یه‌ک لهبۆ‌مه‌وبه‌ر چه‌ند که‌سانێکی خوانه‌ناس بزنه نێریه‌که‌ی منیان دزی چه‌ندی گه‌ڕام و سوڕام ده‌ستم نه‌که‌وته‌وه کاتی به‌رێزتان سه‌رت ده‌له‌قاندو ریشی موباره‌کتان ده‌جولاوه منیش ڕدێنی نیریه‌که‌ی خۆم بیر ده‌که‌وته‌وه كه نه‌رمه با ده‌یجولان به‌ده‌ست خۆم نه‌بوو خه‌ریک بو ئاگرم تێبه‌ر بیت.
بۆچی خه‌ڵك ئاماده ده‌بن؟
یه‌که‌م به‌زۆری یان به به‌خورتی : به‌زۆری ئۆرگانه‌کانی حیزب یان ده‌زگاکانی حکومه‌ت خه‌ڵک په‌ڵکێش ده‌که‌ن به‌دوایاندا ده‌نێرن ئاماده‌یان ده‌که‌ن بۆ کۆڕ‌و کۆبونه‌کانیان بۆ ئه‌وه‌ی گوێ له کادیرێکی پیشکه‌وتویان بگرن له‌کۆڕی ئاوادا ئاماده‌بوان خوا خوایه‌تیان ووتاره‌کان کورت بن زو نه‌جاتیان بیت و برۆنه‌وه سه‌ر ئیش وکاری خۆیان... له‌م بۆنانه‌دا باشتر وایه موسیقایه‌کی هێمن و خۆش به‌ر له‌ووتار خویندنه‌وه به‌ریکۆرده‌ر لێ بدرێت هه‌روه‌ها له‌کاتی پشودا ئه‌گه‌ر میوه‌و ساردیش هه‌بیت باشتره. دووه‌م :هه‌ندێجار له‌لایه‌ن رێکخراوێک بانگه‌واز بڵاو ده‌کرێته‌وه بۆ ئاماده‌بون له‌کۆڕی که‌سایه‌تیه‌کی ناودارو بلیمه‌ت وه‌کو کۆره‌کانی به‌رێزان دکتۆر که‌مال مه‌زهه‌ر، شێرکۆ بێکه‌س ، ماموستا جه‌مال نه‌به‌ز، محه‌مه‌دی مه‌لاکه‌ریم ، فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد ، دکتۆر ره‌فیق سابیر، عه‌بدولا په‌شیو ، شیرزاد حه‌سه‌ن خه‌ڵک به‌ئاره‌زوی خۆیان ده‌چن چاکیش گوێ یان بۆ شل ده‌که‌ن ڕێزیان لێ ده‌گرن هه‌وڵ ده‌ده‌ن بۆ یادگار وێنه‌یان له‌گه‌ڵ بگرن.
هه‌ندێ جار كۆڕه‌كان به‌پرسیار و وه‌لام کۆتایی دێت لێره‌دا گوێگر ده‌توانی قامک به‌رز كاته‌وه داوای به‌شداربون بکات ئه‌گه‌ر رێگه‌ی پێدرا تێبینی وبۆچونی خۆی له‌سه‌ر ووتاره‌که‌ت باس ده‌كات له‌هه‌ندێ هۆل میکره‌فۆنی چه‌سپاو له‌به‌رده‌می گوێكر هه‌یه یان میكره‌فۆنی گه‌رۆک دێنن یان بانگت ده‌که‌ن بۆسه‌ر سه‌کۆی ووتاردان بێگومان رێگه‌دان به‌پرسیارو وه‌لام ده‌رفه‌تێکی باشه بۆ تێکدان و ئاژاوه نانه‌وه گرژ کردنی که‌شو هه‌وای گردبونه‌وه‌كان ، بۆیه‌ش به‌دگمه‌ن رێگه‌ی خه‌ڵکی گێره شێوێن و جنێوفرۆش ده‌درێت به‌شداری بکات زۆر جاریش خه‌ڵكی جه‌ربه‌زه‌ی بۆ ئاماده ده‌كه‌ن ئه‌گه‌ر كه‌سێك سنوری خۆی به‌زاند به پاڵ ده‌ری ده‌كه‌نه ده‌ره‌وه.
ووتاری گشتی هه‌تا ساده بیت باشتره. به‌هه‌شتی مامۆستا عه‌لائه‌ددین سه‌جادی (عه‌لائه‌دین نه‌جمه‌دین عیسامه‌دین ساڵی‌له1907له‌دایک بوه سالی 1984 له‌به‌غدا کۆچی دوایی کردووه‌له‌گۆرستانی شیخ عه‌بدولقادری گه‌یلانی به‌خاک سپێردراوه) کاتێ خۆی له‌سالی 1974 ئه‌مینداری گشتی ئه‌وقاف بوو له‌هه‌ولێر به‌ده‌م نوکته گێرانه‌وه ئامۆژگاری وتارخوێنی مزگه‌وتێکی ده‌کرد پێی ده‌گۆت ده‌بی هه‌وڵ بده‌ی ئه‌م خه‌ڵکه به‌سته زمانه تێت بگات تائه‌توانی به‌ساده‌یی بدوێ فه‌رموی جارێکیان مه‌لایه‌ک له‌گوندێک له‌بۆنه‌یه‌کدا به‌ده‌نگێکی سازگار قورئانی پیرۆزی ده‌خوێند ، پاشان به‌یتێكی به‌جۆشوخرۆشی غه‌زای به‌هنه‌سای بۆ گۆتن گوندییه‌کان گوێ یان قووت کرده‌وه ، که‌له به‌نده‌كه‌ی ته‌واو كرد حاجیه‌کی که‌ڕه‌واڵه‌ی نه‌زانی ته‌نشته خۆی پێی گۆت مامۆستا مادام ئه‌م به‌یته خۆشانه‌ت ده‌زانی له‌به‌یانیه‌وه چما ئه‌و قه‌وچه قه‌وچه‌ت ده‌کرد.
بێژه‌ری رادیۆ :
له‌پایزی 1965که‌رادیۆی ده‌نگی کوردستان بۆ جاری دووه‌م له‌رۆژگاری شۆرشی ئه‌یلولدا له‌شاخه‌که‌ی پشتی گوندی مێرگیی ده‌ڤه‌ری باڵه‌کایه‌تی دامه‌زراوه له‌و شوێنه‌ی پێی ده‌ڵێن (گۆڕی گاجۆتان) که ده‌که‌ویته بناری چیای سه‌کری سه‌کران به‌رامبه‌ر شارۆچکه‌ی گه‌لاله زۆر رۆشنبیر و خه‌ڵکی دلسۆزی شۆرش له‌وێ به‌ئاره‌زوی خۆیان کۆبونه‌وه و به‌خۆرایی کاریان ده‌کرد به‌رپرسی گشتی ئه‌ورۆژه‌ی ده‌نگی کوردستان مامۆستا سالح یوسفی بوو ( سالح عه‌بدولا نه‌جمه‌ددین مه‌لا ته‌ها یاسین یوسفی له‌دایکبوی سالی 1918 گوندی بامه‌رنی له‌رۆژی 26/5/1981له‌به‌غدا له‌لایه‌ن رژیمی به‌عسی گۆركراو تیرۆر كراوه)، یوسفی به‌رپرسی گشتی بوو پیاوێکی ژیر‌و هێمن و بێ فیزو ساده‌و له‌سه‌ره‌خۆبو هه‌رنامه و راپۆرتێکی بۆ بهاتایه پاش خویندنه‌وه‌یان رێک ده‌یخستنه ژێر بالیفه‌که‌ی ( که‌سیک به‌ناوی ره‌حمان وابزانم خه‌ڵکی ده‌ڤه‌ری ئاکرێ بوو بارزانیش نه‌بوو هه‌میشه جامانیه‌کی تازه‌ی سووری له‌ملی دکرد و یه‌کێکیشی له‌سه‌ریخۆی ده‌ئالاند ، هه‌رکاتی کاک سالح جێگه‌ی خۆی به‌جێ ده‌هێشت ره‌حمان که‌خزمه‌تکارێکی کارامه بوو به‌ناوی پاک کردنه‌وه هه‌موو نامه‌کانی ده‌پشکنی و ده‌یخویندنه‌وه. سه‌روی خۆی لێ ئاگادار ده‌كرد.) ره‌حمه‌تی ماموستا هه‌ژاری موکریانی( عه‌بدولره‌حمان شه‌ره‌فکه‌ندی له‌سالی 1920 له‌دایک بوه‌له‌سالی 1990 کۆچی دوایی کردووه سه‌رپه‌رشتیاری نوسینه‌کانی ده‌کرد پیاوێکی ره‌زا سووک بوو کاتی فرۆکه جه‌نگیه‌کان ده‌ردكه‌وتن و ده‌نگیان ده‌هات یه‌کسه‌ر ماکینه‌ی کاره‌باکه‌یان ده‌کوژانده‌وه ئاگره کانیان خامۆش ده‌کرد هه‌مومان له‌ترسان خۆمان له‌کونه ته‌یاره‌کان ده‌کوتا جگه له مامۆستا هه‌ژار نه‌بی ئه‌و له‌ژێر که‌پره‌کای خۆی نه‌ده‌بزوت جارێکیان به‌لای که‌پره‌که‌ی ئه‌و بۆ كونه ته‌یاره ڕام دكرد هاواری کرد خه‌مت نه‌بی ئه‌گه‌ر خوا کردی شه‌هید بوی چامه‌یه‌کت له‌سه‌ر داده‌نێم.
شه‌هیدان سامی عه‌بدولره‌حمان سنجاری و ماموستا ئه‌حمه‌د هه‌رسین ، ماموستا ئه‌حمه‌د هه‌ردی ، ماموستا مه‌لا باقی ، خالید ئاغای شاعیر ده‌یان تێکۆشه‌ری تر له‌وێ بوون من هه‌ر ناوی ئه‌وه‌نده‌یانم له بیره به‌لام وابزانم کاک ئه‌حمه‌د ده‌شتی له‌نوسینه‌کانی خۆیدا که‌سی فه‌رامۆش نه‌کردووه.
له‌سه‌رو به‌ندی خستنه‌گه‌ری ئیستگه‌که که‌سێکی بالا به‌رز به‌ناوی ماموستا عوسمان سه‌عید گه‌یشته ئیزگه‌و ووتی هاتوم هه‌ر خزمه‌تێکم پێ بسپێرن ، شوین نه‌مابو ویسترا به‌ریێ بکه‌ن به‌لام مامۆستا دڵشاد مه‌سره‌ف که‌پێشتر ده‌یناسی به‌شه‌هید عه‌بدولخالق مارف و کاک ئه‌مجه‌د عه‌بدولواحید و کاک ئه‌حمه‌دی ده‌شتی گۆت ئه‌م جوامێره پیاوێکی زۆر دڵسۆز‌و خۆشه ئه‌گه‌ر لێره بمینێته‌وه باشتره ئه‌وه‌بو بریار درا وه‌کۆ بێژه‌ر کار بکات شه‌هید عه‌بدولخالیق هه‌موو ووتارو به‌رنامه‌کانی له‌سه‌ر نه‌وار تۆمارده‌کردن بۆئه‌وه‌ی چه‌ند جارێک په‌خشیان بکاته‌وه چونکه رژیمی به‌غدا ته‌شوێشێکی زۆر به‌هێزی له‌سه‌ر په‌خشی به‌رنامه‌كانی رادیۆی ده‌نگی کوردستان دانابوو به‌رده‌وام ئه‌م (هانی هانی) گۆرانیه خۆشه‌ی ئینگلیزی ده‌خسته سه‌ر شه‌پۆله‌کانی رادیۆی ده‌نگی کوردستان كه بواری نه‌دا خه‌ڵک به‌باشی گوێ بیستی بیت :Kiss me, honey, honey, kiss me , Thrill me, honey, honey, thrill me
پالتاک:
له‌م چه‌ند ساڵه‌ی دواییدا به‌هۆی ئامێری ئینته‌رنێته‌وه خه‌ڵک ده‌توانی به‌و په‌ری ئازادی وسه‌ربه‌ستیه‌وه شیڕو هۆری خۆی بکات داخی دڵی خۆی به‌نه‌یاره‌کانی بڕێژی ، چاک وخراپ تیكه‌ڵ بكات ، تف دار و ئاسن بكات ده‌توانی ده‌م له‌هه‌موو بابه‌تێک بژه‌نیت پاڵتاک وه‌کو رادیو نیه لایه‌ک به‌ئاره‌زوی دڵی خۆیی بخوێنی و ئه‌وی تر ته‌نیا(گوێگر) بیت به‌ناچاری سه‌ری بۆ بله‌قینی له‌پاڵتاک هه‌مولایه‌ک ده‌توانن له‌گه‌ڵ یه‌كتر مشت ومڕ بکه‌ن وه‌رامی یه‌کتر بده‌نه‌وه ته‌نانه‌ت جنێوی ناشیرینیش به‌یه‌کتر بده‌ن ده‌توانن به‌کامیرا یه‌کتر ببینن ، به‌تێکست وگول و سیمبول یه‌کتر سه‌ر قاڵ بکه‌ن ، ده‌نک و ره‌نگی یه‌کتریش لای خۆیان تۆماربکه‌ن به‌راستی ده‌زگایه‌کی ئالۆز و ترسناکه له‌هه‌ر ژوره‌کی پاڵتاک کۆمه‌لێک ئادمین (کابان) هه‌ن شاره‌زایی ته‌واویان له‌سه‌ر بابه‌ته‌کانی پیوه‌ندی دار هه‌یه بۆ به‌ڵگه ده‌نگ فیلم و دیکۆمینت لای خۆیان تۆمارده‌که‌ن ، هه‌ندێکیان ژێر به‌ژێری پاره‌وپوڵ له‌پارته سیاسیه‌كان وه‌رده‌گرن ، هه‌ندێکیان سیخوری به‌سه‌ر خه‌ڵکه‌وه ده‌که‌ن جاری وا هه‌یه که‌سێکی سه‌قه‌ت له‌پشتی کۆمپیوته‌رێکه‌وه فشه فشێکی واده‌کات هه‌مو پیروزیه‌کت له‌به‌رچاو ده‌که‌وی له‌وه‌ش سه‌ر سورمین تر ماوه‌یه‌کی تر کومپانیه ئه‌له‌کترونیه‌کان ته‌له‌فزیونی به‌ئه‌ندازه‌ی لادیوارێك دروست ده‌که‌ن کامیره‌دار بیت ده‌توانی له‌ناو ماڵه‌که‌ی خۆت یان له‌شوێنی کار له‌رێگه‌ی سته‌لایه‌ته‌وه ده‌توانی راسته‌وخۆ له‌گه‌ل یه‌کتر بدوێنن ووتاربده‌ن کۆرو کۆبونه‌وه ساز بکه‌ن شه‌ره قسه‌بکه‌ن یان به‌ئاسانی هه‌ر له‌شوێنی خۆت به‌شداری ئاهه‌نگ و به‌زم وڕه‌زم بیت بۆیه ئه‌و که‌سه‌ی له‌مه‌و دوا بیه‌وی روو به‌روو قسه بۆ کۆمه‌لانی خه‌ڵک بکات ده‌بی شاره‌زایی ته‌واوی هه‌بیت له‌یاساو رێسای ووتار خویندنه‌وه له‌ناو خه‌ڵکدا.
جۆره‌كانی ووتار خوێن و بێژه‌ر.
له‌توێژینه‌وه‌یه‌کی قوڵ و تێروته‌سه‌ڵ ده‌رکه‌وتوه هه‌ڵسوکه‌وتی بێژه‌رو ووتارده‌ری شوێنه گشتیه‌کان وه‌کو ئه‌م جۆره ئاژه‌ڵه كێویانه‌ی خواره‌وه وانه: هه‌رس: جۆری:زۆر حه‌ز له‌نوکته گێرانه‌وه و پێکه‌نین ده‌که‌ن به‌تایبه‌تی به‌ر له‌کۆتایی هێنانی ووتاره‌که‌یاندا ئه‌وان جیاوازی ناکه‌ن له‌نێوان گوێگره‌کان . هه‌رسه‌کان ئه‌وه‌نده سه‌رکه‌وتونین له‌وه‌ی که‌هه‌ست بکه‌ن گوێگره کانیان بێتاقه‌ت بوونه یان تووڕه‌یی و بێزارییان پێوه دیاره ، یان وورده وورده خه‌ریکه ده‌رۆن. فیله‌کان : به‌وه‌ناسراوون که‌بیره‌وه‌ریان کانیان دورو درێژه به‌لام که‌متر شاره‌زان له‌بابه‌ته گرینگ و قووڵه‌کان. تاوسه‌کان: كه‌م که‌س هه‌یه ئه‌وكه‌سانه‌ی خۆش بوێ که زۆر له خۆ ڕازین وه‌کوو تاوسه‌کان که هه‌میشه حه‌زده‌که‌ن سنگیان ده‌ر په‌ڕێنن جڵ و به‌رگی بریقه‌دار بپۆشن که‌ش وفشه‌وه خۆیان باده‌ن ئه‌و که‌سانه‌ی ریزی خۆیان لا مه‌به‌سته كه‌متر حه‌زبه‌چاره‌ی تاوسه‌كان و هاوڕێ یه‌تیان ده‌كه‌ن. وشتره‌کان: وه‌کو ده‌زان ووشتر توانای خواردنه‌وه‌ی بیست گاڵۆنی ئاوی هه‌یه له ده خوڵه‌كدا به‌واتایه‌كی تر ووتار خوێنی له جۆری ووشتر چاک وخراپ باس ده‌که‌ن قسه‌یان لێ نابڕێت درێژ دادڕن فره وێژن ئه‌ونده دریژه‌ی ئه‌ده‌نێ له‌تامی ده‌ردكه‌ن هه‌ندێ جار خۆشیان نازانن چی یان گۆتوه یان چ ده‌ڵین ئه‌وی راستیش بیت جگه‌له جوینه‌وه‌ی هه‌ندی كۆنه رسته‌و كلێشه‌ی خوازراوه هیچی تریان پێ نیه ووتاره‌كه‌یان هه‌ر بۆ(بۆنه) به‌ڕی كردنه ئه‌و ووشترانه ئه‌و ده‌روێشانه‌ن هه‌میشه به شان شه‌پیڵكی شێخه‌كه‌ی خۆیان هه‌ڵ ده‌ڵێن كه چاوه‌ڕوانی ئافه‌رین و پاداشیانن. سمۆره‌کان : ئه‌و ئاژه‌له به‌جوله جریکه‌داره‌یه هه‌میشه خه‌ریکی کوته‌کوت و هه‌ڵکۆلینی قۆرتی بچوک بچوکه له‌قه‌دی دره‌خته زله‌کان بۆ داکردن و پاشه‌که‌وت کردنی بژێوی زستان به‌لام ئه‌وه‌نده به‌سه‌رو به‌ر نیه بزانی گوێزه‌کانی خۆی له‌کوێ شاردوته‌وه هه‌ندێک له‌ووتار خوێنه‌كان رێک وه‌کوو سمۆره وان له‌کاتی پێویست بابه‌تی پێوه‌ندیداریان وه‌بیر نایه‌ته‌وه تا له ساته وه‌ختی خۆیدا باسیان بکات بۆیه وا باشه هه‌ندێک کۆپی و سه‌ره قه‌له‌می بابه‌ته‌کانی له‌به‌رده‌ست بیت به‌لام نه‌ک باوه‌شێک نامه‌و دیکۆمینت له‌به‌رده‌می هه‌ڵدا‌ته‌وه نه‌زانی ده‌ست بۆ کامیان درێژ بکات چونکه نابی له‌کاتی قسه‌کردندا بگه‌رێی وه‌کو سمۆره‌کان به‌دوای گوێزه‌کانت خۆت خه‌ریک بکه‌یت گوێگره‌کان فه‌رامۆش بکه‌یت. _______________________________________ تێبینی:- نیاز وایه له‌مه‌ودوا ئه‌م بابه‌ته به‌زنجیره له‌سه‌ر وتارخویندنه‌وه له (گۆڤاری مه‌ڵبه‌ندی ڕۆشنبیری كورد له له‌نده‌ن) بلاو بكرێته‌وه..سه‌رچاوه‌کان: The Bluffer's Guide to Public Speaking Presentation By Ross Jay Do' and Taboos of Public Speaking
له‌نده‌ن
|